❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نه‌خۆشی‌ ئه‌كزیما

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-03 13:03:58

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

نه‌خۆشی‌ ئه‌كزیما

نه‌خۆشی‌ ئه‌كزیما
 
ئه‌كزیما چییه‌؟

ئه‌كزیما یان هه‌وكردنی‌ درێژخایه‌نی‌ پێست، كۆمه‌ڵێ‌ نه‌خۆشی‌ پێسته‌ كه‌ تێیدا پێسته‌كه‌ سوور ده‌بێته‌وه‌‌و ده‌خورێت‌و وشك‌و زبر ده‌بێت‌و بڵقی‌ پچووك ده‌كات كه‌ ئاوێكی‌ ڕوونی‌ تێدایه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌ده‌ست‌و قاچدا.

جۆره‌كانی‌ ئه‌كزیما:

چه‌ند جۆرێك له‌ئه‌كزیما هه‌یه‌ كه‌ كه‌مێك جیاوازی‌ له‌هۆكار‌و نیشانه‌كانیاندا هه‌یه‌، لێره‌دا به‌كورتی‌ جۆره‌كانیان باس ده‌كه‌ین:
-زۆرترین ڕێژه‌ی‌ ئه‌كزیما جۆرێكه‌ پێی‌ ده‌وترێت (Atopic Eczema) یان ئه‌كزیمای‌ ناوه‌كی‌ (Endogenous Eczema)، هه‌رچه‌نده‌ جۆره‌كانی‌ تریش رێژه‌یان كه‌م نییه‌.

- ئه‌كزیمای‌ ده‌ره‌كی‌ (Exogenous Eczema) كه‌ به‌هۆی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ مادده‌یه‌ك ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ پێی‌ هه‌ستیاره‌ ئایا خواردن بێت، ده‌رمان یان پاككه‌ره‌وه‌‌و مادده‌ی‌ كیمیایی‌ كه‌ به‌خه‌ست به‌كارده‌هێنرێت یان شتێك له‌ژینگه‌دا بێت.

-ئه‌كزیمای‌ چه‌وری‌ (Seborrhoeic Eczema): فره‌ هه‌ستیاری‌‌و ئه‌كزیما دروست ده‌بێت به‌هۆی‌ چه‌وری‌ پێسته‌وه‌، به‌زۆری‌ له‌منداڵی‌ خوار ته‌مه‌ن یه‌كساڵ‌ ده‌بینرێت، به‌زۆری‌ له‌پێستی‌ سه‌ردا ده‌رده‌كه‌وێت‌و زۆرجاریش له‌چه‌ند مانگێكدا نامێنێت.

-ئه‌كزیمای‌ ده‌والی‌ (Stasis Eczema) تووشی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ پیرن یان ده‌والی‌ قاچیان هه‌یه‌ به‌هۆی‌ وه‌ستان‌و په‌نگخواردنه‌وه‌ی‌ خوێن.

-ئه‌كزیمای‌ بازنه‌یی (Discoid Eczema).

چاره‌سه‌ر: زۆر گرنگه‌ بزانین كه‌ ده‌رمان به‌شێكه‌ له‌ چاره‌سه‌ر.

ئه‌كزیمای‌ ناوه‌كی‌ له‌وانه‌یه‌ به‌درێژایی‌ ته‌مه‌ن بمێنێ‌، به‌ڵام ده‌كرێت كاریگه‌ریی‌‌و نیشانه‌كانی‌ كه‌م بكرێنه‌وه‌‌و به‌گشتی‌ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌كزیما ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه‌:

_ چاره‌سه‌ری‌ ناوماڵ‌ Home treatment

وه‌كو دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و شتانه‌ كه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ پێی‌ ته‌شه‌نه‌ ده‌سێنێ‌، وه‌كو به‌كارهێنانی‌ پاككه‌ره‌وه‌ به‌خه‌ستی‌ یان جۆری‌ خواردن یان بارێكی‌ ژینگه‌یی‌ وه‌كو سه‌رما.
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی‌ كرێم‌و مه‌ڵحه‌می‌ چه‌وركردن كه‌ ‌وشكبوونه‌وه‌‌و خورو كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

- چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌ Medical treatment

كه‌ ده‌رمانی‌ دژه‌ هستامیان (Antihistamine)و ستیرۆید (Steroid) به‌شێوه‌ی‌ كرێم‌و مه‌لحه‌م‌و لوشن حه‌ب‌و شروب‌و ده‌رزی‌‌و هتد...
به‌گوێره‌ی‌ قورسی‌ حاڵه‌ته‌كه‌‌و ته‌مه‌ن‌و باری‌ ته‌ندروستی‌، پزیشك بڕیاری‌ هێزی‌ ده‌رمانه‌كه‌‌و چۆنێتی‌‌و ماوه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌دا به‌نه‌خۆش.

-ده‌رمانی‌ دژه‌ به‌رگری‌(Immunosuppressive Drugs) كه‌ كار ده‌كاته‌ سه‌ر كۆئه‌ندامی‌ به‌رگری‌.

هه‌ندێ‌ جار به‌كتریا له‌ شوێنی‌ خوران گه‌شه‌ ده‌كات‌و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت به‌ Antibiotic.
له‌ حاڵه‌ته‌ زۆر قورسه‌كاندا چاره‌سه‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێ‌ به‌تایبه‌تی‌ منداڵ.


awenakan

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-03 16:20:48

saza
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: (( سلێمانی ))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-28
دواترین سه‌ردان: 2009-10-03
په‌یامه‌كان: 1383

Re: نه‌خۆشی‌ ئه‌كزیما

dast xosh kaka shadost bo babatakat har sarkawtw bit

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7231472f7c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-03 16:24:55

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: نه‌خۆشی‌ ئه‌كزیما

dastt xoshbet hawrea gean bo aw zanyrya har bzhet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-03 17:41:40

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: نه‌خۆشی‌ ئه‌كزیما

swpas bo to saza sarkawtu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-03 17:42:43

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: نه‌خۆشی‌ ئه‌كزیما

swpas botosh shajwan xan har bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net