❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێکهاته‌ی "Phobos" - مانگی هه‌سار

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-21 10:30:56

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884

پێکهاته‌ی "Phobos" - مانگی هه‌سار

گه‌ردوونناسانی ئه‌وروپی پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی داتا وه‌رگیراوه‌کانی "Mars Express" وه‌های بۆ ده‌چن، که "Phobos"، مانگی هه‌ساره‌ی مارس، به‌ته‌واوه‌تی له‌تاشه به‌ردێکی گه‌وره پێك نه‌هاتووه، به‌ڵکو له کۆمه‌ڵێك تاشه به‌ردی ورد پێکهاتووه، که ئه‌و تاشه به‌رده وردانه‌ش به‌هۆی هێزی ڕاکێشانه‌وه مانه‌وه‌ی خۆیان مسۆگه‌ر کردووه.

تاکو ئێستا نازانرێت، ئایا ماده به‌ردییه‌کان له‌سه‌ر ڕووی مارسه‌وه یان له پشتینه‌ی ته‌نه به‌ردییه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. بۆ ده‌ستکه‌وتنی ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر گه‌ردوونناسان چاوه‌ڕوانی گه‌شتی گه‌ردوونناسانی ڕووسی بۆ "Phobos" ده‌که‌ن، که بڕیاره ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و له‌ڕێگایه‌وه چه‌ندین نموونه‌ی به‌ردین به مه‌به‌ستی شیکارکردنه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی بهێنرێت.

"Gerhard Neukum" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Free University of Berlin" سوودیان له چه‌ندین وێنه‌ی "Phobos" وه‌رگرت: "Mars Express" له چه‌ندین گه‌شتیدا به‌‌یارمه‌تی کامێرای ناسراو به "High Resolution Stereo Camera" چه‌ندین وێنه‌ی مانگی ناوبراوی هه‌ساره‌ی مارسی گرتبوو، تا بتوانرێت مۆدێلێکی "3D" مانگی ناوبراو به‌رده‌ستبکه‌وێت.

به‌یارمه‌تی وێنه‌گیراوه‌کانیش زانا ئه‌ڵمانییه‌کان توانیویانه پێوه‌ری ناڕێکی تۆپه‌ڵه به‌رده‌کان له 27 جار 22 جار 19 کیلۆمه‌تر بخه‌مڵێنن. تیمێکی دیکه‌ی لێکۆڵینه‌وه تیره‌ی ته‌واوی "Phobos" پێوه‌ر کردووه.

به‌یارمه‌تی داتاکانی پێشووتر توانراوه چڕی "Phobos" ده‌ربخرێت. به‌پێی یه‌که‌مین لێکدانه‌وه چڕی مانگی ناوبراو ده‌گاته 1.85 گرام بۆ هه‌ر سانتیمه‌تر دووجایه‌ك. تاشه‌ به‌رده‌کانی سه‌ر ڕووی مارس چڕییه‌کانیان دووئه‌وه‌نده‌یه، ئه‌گه‌رهاتوو به‌راوردێکیان له‌گه‌ڵدا پێ بکرێت. به‌ڵام هه‌ندێك جۆر له ته‌نه‌ به‌ردییه ئاسمانییه‌کان هه‌یه، که هه‌مان چڕی "Phobos"یان هه‌یه، هه‌روه‌ك زانا ئه‌ڵمانییه‌کان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن.

ئه‌و ته‌نه به‌ردییانه‌ی به "D" ناوده‌برێن، باوه‌ڕ هه‌یه، که له تاشه‌ به‌ردی یه‌کجار بچووك پێکهاتبێتن، ئه‌وانه‌ش توێژه‌ران ناوی "Rubble Pile" (=کۆمه‌ڵه تاشه‌ به‌رد) لێده‌نێن.

هه‌روه‌ها داتاکانی پێشوو ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، که "Phobos" و ته‌نه به‌ردییه ناسراوه‌کان به "D" هه‌مان پێکهاته‌ی دروستبوونیان هه‌یه. ئه‌م زانیارییه ڕوونی ده‌کاته‌وه، که له‌وانه‌یه "Phobos" و "Deimos"، مانگی دووه‌می مارس، له‌ڕاستیدا ته‌نه به‌ردی ئاسمانی بن.

هه‌روه‌ها پێیده‌چێت، که "Phobos" له به‌ردی مارس پێکهاتبێت، که له‌کاتی پێکدادانێکی به‌هێزدا له بۆشایی ئاسماندا دروست بووبێت.

ڕاستییه‌کانی دروستبوونی مانگی مارس به شیکارکردنه‌وه‌ی نموونه به‌ردییه‌کانی "Phobos" ده‌رده‌که‌ون.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:خۆزگه‌

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-23 09:04:47

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: پێکهاته‌ی "Phobos" - مانگی هه‌سار

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-24 17:14:21

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE7

Re: پێکهاته‌ی "Phobos" - مانگی هه‌سار

دەست خۆش ‌هاوڕێ گیان

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-10-24 19:40:39

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsXPMSIE

Re: پێکهاته‌ی "Phobos" - مانگی هه‌سار

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-10-28 08:39:21

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

Re: پێکهاته‌ی "Phobos" - مانگی هه‌سار

ده سته كانت خوش بيت هاورئ كيان سه ركه وتوبيت ياخوا

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-10-29 01:14:51

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: پێکهاته‌ی "Phobos" - مانگی هه‌سار

dast xosh sarkawtw byt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-10-30 15:39:16

saza
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: (( سلێمانی ))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-28
دواترین سه‌ردان: 2009-10-03
په‌یامه‌كان: 1383
WindowsXPMSIE7

Re: پێکهاته‌ی "Phobos" - مانگی هه‌سار

ده‌ست خۆش کاکه‌ ژێکاف هه‌ر بژیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7231472f7c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net