.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











گه‌ردوونناسانی ئه‌وروپی پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی داتا وه‌رگیراوه‌کانی "Mars Express" وه‌های بۆ ده‌چن، که "Phobos"، مانگی هه‌ساره‌ی مارس، به‌ته‌واوه‌تی له‌تاشه به‌ردێکی گه‌وره پێك نه‌هاتووه، به‌ڵکو له کۆمه‌ڵێك تاشه به‌ردی ورد پێکهاتووه، که ئه‌و تاشه به‌رده وردانه‌ش به‌هۆی هێزی ڕاکێشانه‌وه مانه‌وه‌ی خۆیان مسۆگه‌ر کردووه.
تاکو ئێستا نازانرێت، ئایا ماده به‌ردییه‌کان له‌سه‌ر ڕووی مارسه‌وه یان له پشتینه‌ی ته‌نه بهردییهکانهوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. بۆ ده‌ستکه‌وتنی ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر گه‌ردوونناسان چاوه‌ڕوانی گه‌شتی گه‌ردوونناسانی ڕووسی بۆ "Phobos" ده‌که‌ن، که بڕیاره ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و له‌ڕێگایه‌وه چه‌ندین نموونه‌ی به‌ردین به مه‌به‌ستی شیکارکردنه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی بهێنرێت.
"Gerhard Neukum" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Free University of Berlin" سوودیان له چه‌ندین وێنه‌ی "Phobos" وه‌رگرت: "Mars Express" له چه‌ندین گه‌شتیدا به‌یارمه‌تی کامێرای ناسراو به "High Resolution Stereo Camera" چه‌ندین وێنه‌ی مانگی ناوبراوی هه‌ساره‌ی مارسی گرتبوو، تا بتوانرێت مۆدێلێکی "3D" مانگی ناوبراو بهردهستبکهوێت.
به‌یارمه‌تی وێنهگیراوهکانیش زانا ئه‌ڵمانییه‌کان توانیویانه پێوه‌ری ناڕێکی تۆپه‌ڵه به‌رده‌کان له 27 جار 22 جار 19 کیلۆمه‌تر بخه‌مڵێنن. تیمێکی دیکه‌ی لێکۆڵینه‌وه تیره‌ی ته‌واوی "Phobos" پێوه‌ر کردووه.
به‌یارمه‌تی داتاکانی پێشووتر توانراوه چڕی "Phobos" ده‌ربخرێت. به‌پێی یه‌که‌مین لێکدانه‌وه چڕی مانگی ناوبراو ده‌گاته 1.85 گرام بۆ هه‌ر سانتیمه‌تر دووجایه‌ك. تاشه به‌رده‌کانی سه‌ر ڕووی مارس چڕییه‌کانیان دووئه‌وه‌نده‌یه، ئه‌گه‌رهاتوو به‌راوردێکیان له‌گه‌ڵدا پێ بکرێت. به‌ڵام هه‌ندێك جۆر له ته‌نه به‌ردییه ئاسمانییه‌کان هه‌یه، که هه‌مان چڕی "Phobos"یان هه‌یه، هه‌روه‌ك زانا ئه‌ڵمانییه‌کان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن.
ئه‌و ته‌نه بهردییانهی به "D" ناوده‌برێن، باوه‌ڕ هه‌یه، که له تاشه به‌ردی یه‌کجار بچووك پێکهاتبێتن، ئه‌وانه‌ش توێژه‌ران ناوی "Rubble Pile" (=کۆمه‌ڵه تاشه به‌رد) لێده‌نێن.
هه‌روه‌ها داتاکانی پێشوو ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، که "Phobos" و ته‌نه به‌ردییه ناسراوه‌کان به "D" هه‌مان پێکهاته‌ی دروستبوونیان هه‌یه. ئه‌م زانیارییه ڕوونی ده‌کاته‌وه، که له‌وانه‌یه "Phobos" و "Deimos"، مانگی دووه‌می مارس، له‌ڕاستیدا ته‌نه به‌ردی ئاسمانی بن.
هه‌روه‌ها پێیده‌چێت، که "Phobos" له به‌ردی مارس پێکهاتبێت، که له‌کاتی پێکدادانێکی به‌هێزدا له بۆشایی ئاسماندا دروست بووبێت.
ڕاستییه‌کانی دروستبوونی مانگی مارس به شیکارکردنه‌وه‌ی نموونه به‌ردییه‌کانی "Phobos" ده‌رده‌که‌ون.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:خۆزگه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەست خۆش هاوڕێ گیان

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سوپاس بۆ ئێوه...
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده سته كانت خوش بيت هاورئ كيان سه ركه وتوبيت ياخوا


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاکه ژێکاف هه‌ر بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه