.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












به‌ناوبانگ ترین که‌سایه‌تییه کارتۆنیه‌کان
کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی کارتۆنی هه‌یه که بوونه‌ته مایه‌ی خۆشه‌ویستی گه‌وره‌و بچووکی سه‌رتا سه‌ری جیهان ، له‌سه‌ره‌تادا که‌سایه‌تی یه کارتۆنیه‌کان به شێوه‌ی جۆراو جۆر وێنه‌یان ده‌کێشرا تاکو کرداری جولانه‌وه‌یان پێ ئه‌نجام بدرێت ..
دوای به‌دیار که‌وتنی کۆمپیوته‌ر و پرۆگرامی تایبه‌ت به وێنه‌ی که‌سایه‌تی یه کارتۆنییهکانیش ، جولانهوهکان جوانتر و ئاسانتر و خێراتر بووه ..
تویتی :
تویتی بریتیه له که‌نارییه‌کی بچوک دووچاوی گه‌وره و دوو ده‌ستی بچوک و دوو قاچی گه‌وره‌ی هه‌یه ، ساڵی 1942 [ بوب کلامیت ] ی نیگار کێش دایهێناوه ، له ساڵی 1947 یش فیلمی [ کیکی تویتی ] خه‌ڵاتی ئۆسکاری بۆ چاکترین که‌سایه‌تی کارتۆنی پێ به‌خشرا ..
تویتی به هۆی ڕوخساره جوان و ئێسک سوکهکهی بۆته مایه‌ی سه‌رسامی بینه‌ران به‌تایبه‌تی مناڵان ، له زۆربه‌ی زنجیره‌کانیش له ده‌ست دوژمنه سه‌ر سه‌خته‌که‌ی [ سلفسته‌ر ] ی پشیله ڕا ده‌کات به‌ڵام هه‌ر جاره‌ی به شێوه‌یه‌ک ژیری خۆی به کار ده‌هێنێت بۆ زیان گه‌یاندن به دوژمنه‌که‌ی ، له دوا به‌شه‌کانی زنجیره‌ی تویتی ، سه‌گێکی گه‌وره یارمه‌تی ده‌دات که [کیکتۆر ] ی ناوه .

پاپای ده‌ریاوان :
پاپای ده‌ریاوانیش که‌سایه‌تی یه‌کی تری کارتۆنی یه ، له ساڵی 1920 [ ئیلزی سیگار ] ی نیگار کێش دایهێناو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک وێنه‌ی تری جوڵاو به‌ناوی [ شانۆی کۆمیدی ] له رۆژنامه‌دا بڵاوی کرده‌وه ..
له ساڵی 1933 ش کۆمپانیای [ بارامۆنت ] ی سینه‌مایی ئه‌مریکی زنجیره‌یه‌کی کارتۆنی به‌رهه‌م هێنا ، که پاڵه‌وانه‌که‌ی پاپای ده‌ریاوان بوو ، ئه‌م زنجیره‌یه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناو به چاکترین زنجیره‌ش داندرا که له ساڵانی سییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو نمایش کرابێت ..
دواتر که‌سایه‌تی پاپای ده‌ریاوان ده‌که‌وێته ناو گۆڤار و په‌رتووکه‌کان ، له ساڵی 1980 فیلمێکی سینه‌مایی له‌سه‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و بۆ سه‌دان کاڵای جۆراو جۆریش ده‌بێت به رێکلام ..
پاپا له‌گه‌ڵ [ ئۆلیف ] ی هاوسه‌ری هه‌ندێک جاریش له‌گه‌ڵ [ سویت بی ] کوڕی ده‌بینرێت . به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ [ بلۆتۆ ] ی دوژمنه سه‌رسه‌خته‌که‌ی له شه‌ڕدایه ، هه‌رکه بێ تواناش ده‌بێت قوتویه‌ک سپێناغ ده‌خوات به‌مه‌ش وه‌ک پۆڵای لێ دێت .

بجزبانی :
بجزبانیش که‌سایه‌تییه‌کی تری به ناو بانگی کارتۆنییه ، که‌روێشکێکی بیابانییه . لای ئێمه که‌روێشکه فه‌ندی پێ ده‌وترێت ، ئه‌م که‌سایه‌تی یه ساڵی 1938 له‌لایه‌ن [ بن هاردوا ] داهێنراو کۆمپانیای [ وارنه‌ر برزرز ] به‌رهه‌می هێنا ، سه‌ره‌تا له کۆمه‌ڵێک کورته فیلم به دیار ده‌که‌وێت ، له‌وانه [ که‌شتی ڕاو ] ، [کامێرای شاراوه ] له ساڵی 1958 یش فیلمی [ بجز بانی سوار ] خه‌ڵاتی ئۆسکاری چاکترین که‌سایه‌تی کارتۆنی پێدرا ..

تۆم و جێری :
تۆم و جێری به چاکترین به‌رهه‌می کارتۆنی داده‌نرێت ..
که‌سایه‌تی تۆم و جێری بۆته مایه‌ی خۆشه‌ویستی گه‌وره و بچووک ، ئه‌م دوو که‌سایه‌تییه‌ش له لایه‌ن هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ران [ ویلیا‌م هانا ] و [ جۆزیف باربێرا ] ساڵی 1940 داهێنراون ..
کۆمپانیای [میتر و گوڵدن مایه‌ر ] یش سه‌دان زنجیره‌ی لێ به‌رهه‌م هێناوه ، که ماوه‌ی هه‌ر یه‌کێکیان له نێوان 6 – 9 خوله‌ک دایه ، له هه‌مووشیان تۆمی پشیله به هه‌موو ئامرازێک ده‌یه‌وێت جێری مشک ڕاو بکات ، به‌ڵام جێری به هۆی ژیری خۆی هه‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی تۆم مایه پوچ ده‌کات ، ئه‌و شوێنانه‌ی که شه‌ڕیشی لێ ده‌که‌ن به ته‌واوی وێران ده‌کرێن ، هه‌ندێک جاریش جێری یارمه‌تی هاورێکانی ده‌دات له‌وانه [ به‌چکه مراوی و که‌ناری و ماسی زێڕین ] له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو لێکدانهش جار‌و بار تۆم و جێری ده‌ست له ناو ده‌ست ده‌نێن و بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی رێکه‌وتن مۆر ده‌که‌ن ..
شایانی باسه تا ئێستا زنجیره‌کانی تۆم و جێری 7 خه‌ڵاتی ئۆسکاریان پێ به‌خشراوه..

میکی ماوس :
که‌سایه‌تی میکی ماوس له ساڵی 1927 له‌لایه‌ن [ واڵت دیزنی ] نیگار کێش داهێنرا ، له‌و ساوه ئه‌و که‌سایه‌تییه ڕۆڵی گرینگی له بواری کارتۆنیدا گێڕاوه ..
[ دیزنی ] ووتی بیرۆکه‌ی میکی ماوسم له مشکێکی بچوکی خۆڵه‌مێشی بۆ هات ، که به‌ر له نیگار کێشیم له کۆگایه‌کی دانه‌وێڵه کارم ده‌کرد به‌رچاوم که‌وت ..
یه‌که‌م به دیار که‌وتنی میکی ماوس و مینی خوشکیشی له فیلمی [ پلانه شێتایه‌تی یه‌که ] دابوو ، که له رۆژی 15ی مایسی ساڵی 1928 نمایش کرا ، ئه‌م فیلمه باس له داهێنانی فرۆکه ده‌کات که له لایه‌ن میکی ماوسهوهیه و مینی خوشکیشی بانگ ده‌کات تا به یه‌که‌وه به ئاسماندا بفرن ..
زنجیره‌کانی دواتر سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به ده‌ست ده‌هێنن و چه‌ندان خه‌ڵاتی ئۆسکاریش گل ده‌ده‌نه‌وه ، له‌وانه خه‌ڵاتی ئۆسکاری چاکترین زنجیره کارتۆنییه‌کان .

هیوادارم به دڵتان بێت ..
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن soz2 (2008-11-14 07:47:35)

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh wala hamwyan xosha bas tom w jery xoshatra hhhh

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش سۆز گیان بابه‌تێکی زۆر جوانه
من حه‌زم له هه‌موویانه
به‌س زۆر ڕقم له پاپای ده‌ریاوانه ههههههههههههههههههههههههههه
ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بییت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس هاورێیان ..
خۆش حاڵم به دڵه جوانه‌کانتان بوو ..
کاتتان شاد و ئاسووده ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش سۆز خان....زانیاری باشی تێدا بوو..به‌خوا من هیوایه‌تم تۆم و جێرییه....هههههه....
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاست ده‌که‌م کوڕه باشه‌که
کێ بێ حه‌ز به‌م کارتۆنییه نه‌کات ؟؟
به‌ڵام داخی گرانم زۆر کاریگاری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر مناڵان ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh hawrei xoshawist
bo baba takat
bahiwai xosh baxtit
katt shad

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاست ده‌که‌م به‌رێزم
حه‌زم کرد له رێگای بابه‌ته‌که‌مه‌وه ئاماژه به رۆڵی هونه‌رمه‌ندێک بکه‌م که خزمه‌تی زۆری گه‌یاندووه به مناڵان به هۆی کاره هونه‌رییه‌کانی ..
شایانی باسه له ته‌له‌فزیۆنی یه‌کگرتوو که‌ناڵی هه‌ولێر به شێوه‌ی [ بوکه‌ڵه ] له سه‌ر شکڵی بجز بانی و به ناوی که‌روێشکه فه‌ندی ، هونه‌رمه‌ند مصعب جمیل رۆڵی ئه‌م که‌سایه‌تی یه به جوانترین شێوه ده‌گێڕێت بۆ پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه‌ی مناڵان و هه‌روه‌ها له بۆنه ویادهکان به تایبه‌تی له رۆژی جیهانی مناڵان ساڵانه چه‌ندین به‌رهه‌می جوان و خۆشی سروود پێشکه‌ش به مناڵه چاو گه‌شه‌کانی کوردستان ده‌کات که بۆته مایه‌ی سه‌رنج راکێشان و دڵخۆشی مناڵان و وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی ناسراو ده‌رکه‌وتووه له ناو راگه‌یاندنی کوردی که جێگه‌ی ده‌ست خۆشی ئه‌و هونه‌رمه‌نده و ئه‌و به‌رێزانه‌یه که کاری بۆ ده‌که‌ن له رووی ده‌رهێنان و ئاواز دانان وهه‌ڵبژاردنی هۆنراوه‌ی سرووده‌کانی و ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیان داوه بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به رۆڵه‌کانمان .. هیوادارم سه‌رکه‌وتوو و به‌رده‌وام بن وه نموونه‌یان هه‌ر زۆر بێت ..
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن soz2 (2008-11-14 19:49:52)
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش سۆز گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpast dakam azizm
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده ست خۆش ئازیزم سه رکه و تو بیت "" 
((جوانترین شیعر له سه رانسه ری جیهان لای لایه ی دایکانه ))
له‌سه‌ر هێڵ نییه




شتێك تۆ نووسیبێتت حه‌تمه‌ن به‌دڵمان ده‌بێت سۆز خان ..
ئه‌ی ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بن به‌رێز بۆ ئه‌و زانیارییه قه‌شه‌نگ و ههمهڕهنگانهت ..
به‌هیوای به‌رده‌وامیت هاورێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor supas hawreian
swpas kaka massari zor birm dakrdit shukr bo xua amjarash darkawty
zor supas bo wta jwanakant
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت خوشکی به‌ڕێزم هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر سوپاستان ده‌که‌م هاورێ به‌رێزه‌کانم ..
خۆش حاڵم به دڵه جوانه‌کانتان بوو ..
ته‌مه‌ن درێژ بن یاخوا ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه