❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-13 12:04:42

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPMSIE7

که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

به‌ناوبانگ ترین که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان


کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی کارتۆنی هه‌یه‌ که‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی خۆشه‌ویستی گه‌وره‌و بچووکی سه‌رتا سه‌ری جیهان ، له‌سه‌ره‌تادا که‌سایه‌تی یه‌ کارتۆنیه‌کان به‌ شێوه‌ی جۆراو جۆر وێنه‌یان ده‌کێشرا تاکو کرداری جولانه‌وه‌یان پێ ئه‌نجام بدرێت ..
دوای به‌دیار که‌وتنی کۆمپیوته‌ر و پرۆگرامی تایبه‌ت به‌ وێنه‌ی که‌سایه‌تی یه‌ کارتۆنییه‌کانیش ، جولانه‌وه‌کان جوانتر و ئاسانتر و خێراتر بووه‌ ..


تویتی :

تویتی بریتیه‌ له‌ که‌نارییه‌کی بچوک دووچاوی گه‌وره‌ و دوو ده‌ستی بچوک و دوو قاچی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ ، ساڵی 1942 [ بوب کلامیت ] ی نیگار کێش دایهێناوه‌ ، له‌ ساڵی 1947 یش فیلمی [ کیکی تویتی ] خه‌ڵاتی ئۆسکاری بۆ چاکترین که‌سایه‌تی کارتۆنی پێ به‌خشرا ..
تویتی به‌ هۆی ڕوخساره‌ جوان و ئێسک سوکه‌که‌ی بۆته‌ مایه‌ی سه‌رسامی بینه‌ران به‌تایبه‌تی مناڵان ، له‌ زۆربه‌ی زنجیره‌کا‌نیش له‌ ده‌ست دوژمنه‌ سه‌ر سه‌خته‌که‌ی [ سلفسته‌ر ] ی پشیله‌ ڕا ده‌کات به‌ڵام هه‌ر جاره‌ی به‌ شێوه‌یه‌ک ژیری خۆی به‌ کار ده‌هێنێت بۆ زیان گه‌یاندن به‌ دوژمنه‌که‌ی ، له‌ دوا به‌شه‌کانی زنجیره‌ی تویتی ، سه‌گێکی گه‌وره‌ یارمه‌تی ده‌دات که‌ [کیکتۆر ] ی ناوه‌ .


http://kurdzhin.org/uploads/1db3634393.jpghttp://kurdzhin.org/uploads/dad8566b3e.jpg


پاپای ده‌ریاوان :

پاپای ده‌ریاوانیش که‌سایه‌تی یه‌کی تری کارتۆنی یه‌ ، له‌ ساڵی 1920 [ ئیلزی سیگار ] ی نیگار کێش دایهێناو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک وێنه‌ی تری جوڵاو به‌ناوی [ شانۆی کۆمیدی ] له‌ رۆژنامه‌دا بڵاوی کرده‌وه‌ ..
له‌ ساڵی 1933 ش کۆمپانیای [ بارامۆنت ] ی سینه‌مایی ئه‌مریکی زنجیره‌یه‌کی کارتۆنی به‌رهه‌م هێنا ، که‌ پاڵه‌وانه‌که‌ی پاپای ده‌ریاوان بوو ، ئه‌م زنجیره‌یه‌ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناو به‌ چاکترین زنجیره‌ش داندرا که‌ له‌ ساڵانی سییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو نمایش کرابێت ..
دواتر که‌سایه‌تی پاپای ده‌ریاوان ده‌که‌وێته‌ ناو گۆڤار و په‌رتووکه‌کان ، له‌ ساڵی 1980 فیلمێکی سینه‌مایی له‌سه‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و بۆ سه‌دان کاڵای جۆراو جۆریش ده‌بێت به‌ رێکلام  ..
پاپا له‌گه‌ڵ [ ئۆلیف ] ی هاوسه‌ری هه‌ندێک جاریش له‌گه‌ڵ [ سویت بی ] کوڕی ده‌بینرێت . به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ [ بلۆتۆ ] ی دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌که‌ی له‌ شه‌ڕدایه‌ ، هه‌رکه‌ بێ تواناش ده‌بێت قوتویه‌ک سپێناغ ده‌خوات به‌مه‌ش وه‌ک پۆڵای لێ دێت .


http://kurdzhin.org/uploads/67f441a6e4.jpghttp://kurdzhin.org/uploads/0f13ab06da.jpg

بجزبانی :

بجزبانیش که‌سایه‌تییه‌کی تری به‌ ناو بانگی کارتۆنییه‌ ، که‌روێشکێکی بیابانییه‌ . لای ئێمه‌ که‌روێشکه‌ فه‌ندی پێ ده‌وترێت ، ئه‌م که‌سایه‌تی یه‌ ساڵی 1938 له‌لایه‌ن [ بن هاردوا ] داهێنراو کۆمپانیای [ وارنه‌ر برزرز ] به‌رهه‌می هێنا ، سه‌ره‌تا له‌ کۆمه‌ڵێک کورته‌ فیلم به‌ دیار ده‌که‌وێت ، له‌وانه‌ [ که‌شتی ڕاو ] ، [کامێرای شاراوه‌ ] له‌ ساڵی 1958 یش فیلمی [ بجز بانی سوار ] خه‌ڵاتی ئۆسکاری چاکترین که‌سایه‌تی کارتۆنی پێدرا ..

http://kurdzhin.org/uploads/11673858e9.jpghttp://kurdzhin.org/uploads/3cfdb0ffd5.jpg

تۆم و جێری :

تۆم و جێری به‌ چاکترین به‌رهه‌می کارتۆنی داده‌نرێت ..
که‌سایه‌تی تۆم و جێری بۆته‌ مایه‌ی خۆشه‌ویستی گه‌وره‌ و بچووک ، ئه‌م دوو که‌سایه‌تییه‌ش له‌ لایه‌ن هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ران [ ویلیام هانا ] و [ جۆزیف باربێرا ] ساڵی 1940 داهێنراون ..

http://kurdzhin.org/uploads/6869ea1448.jpg

کۆمپانیای [میتر و گوڵدن مایه‌ر ] یش سه‌دان زنجیره‌ی لێ به‌رهه‌م هێناوه‌ ، که‌ ماوه‌ی هه‌ر یه‌کێکیان له‌ نێوان 6 – 9 خوله‌ک دایه‌ ، له‌ هه‌مووشیان تۆمی پشیله‌ به‌ هه‌موو ئامرازێک ده‌یه‌وێت جێری مشک ڕاو بکات ، به‌ڵام جێری به‌ هۆی ژیری خۆی هه‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی تۆم مایه‌ پوچ ده‌کات ، ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ شه‌ڕیشی لێ ده‌که‌ن به‌ ته‌واوی وێران ده‌کرێن ، هه‌ندێک جاریش جێری یارمه‌تی هاورێکانی ده‌دات له‌وانه‌ [ به‌چکه‌ مراوی  و که‌ناری و ماسی زێڕین ] له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو لێکدانه‌ش جارو بار تۆم و جێری ده‌ست له‌ ناو ده‌ست ده‌نێن و بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی رێکه‌وتن مۆر ده‌که‌ن ..
شایانی باسه‌ تا ئێستا زنجیره‌کانی تۆم و جێری 7 خه‌ڵاتی ئۆسکاریان پێ به‌خشراوه‌..


http://kurdzhin.org/uploads/b8e0ea5e23.jpghttp://kurdzhin.org/uploads/fe855c03b4.jpg

میکی ماوس :

که‌سایه‌تی میکی ماوس له‌ ساڵی 1927 له‌لایه‌ن [ واڵت دیزنی ] نیگار کێش داهێنرا ، له‌و ساوه‌ ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ ڕۆڵی گرینگی له‌ بواری کارتۆنیدا گێڕاوه‌ ..
[ دیزنی ] ووتی بیرۆکه‌ی میکی ماوسم له‌ مشکێکی بچوکی خۆڵه‌مێشی بۆ هات ، که‌ به‌ر له‌ نیگار کێشیم له‌ کۆگایه‌کی دانه‌وێڵه‌ کارم ده‌کرد  به‌رچاوم که‌وت ..
یه‌که‌م به‌ دیار که‌وتنی  میکی ماوس و مینی خوشکیشی له‌ فیلمی [ پلانه‌ شێتایه‌تی یه‌که‌ ] دابوو ، که‌ له‌ رۆژی 15ی مایسی ساڵی 1928 نمایش کرا ، ئه‌م فیلمه‌ باس له‌ داهێنانی فرۆکه‌ ده‌کات که‌ له‌ لایه‌ن میکی ماوسه‌وه‌یه‌ و مینی خوشکیشی بانگ ده‌کات تا به‌ یه‌که‌وه‌ به‌ ئاسماندا بفرن ..
زنجیره‌کانی دواتر سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ ده‌ست ده‌هێنن و چه‌ندان خه‌ڵاتی ئۆسکاریش گل ده‌ده‌نه‌وه‌ ، له‌وانه‌ خه‌ڵاتی ئۆسکاری چاکترین زنجیره‌ کارتۆنییه‌کان .

http://kurdzhin.org/uploads/6ce7277e22.jpg

http://kurdzhin.org/uploads/9225f2e0bc.jpg


هیوادارم به‌ دڵتان بێت ..

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن soz2 (2008-11-14 07:47:35)

Kurdzhin
به خدا نگوییم یک مشکل بزرگ دارم ، به مشکل بگوییم من یک خدای بزرگ دارم

من هه‌م تا گۆرانکارییه‌کان دروست بکه‌م ، نه‌ک گۆرانکارییه‌کان من دروست بکات .. سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-13 14:50:23

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

dastt xosh wala hamwyan xosha bas tom w jery xoshatra hhhh

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-11-13 14:56:28

D e l i a
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: ★ HaWleR★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-13
دواترین سه‌ردان: 2011-07-20
په‌یامه‌كان: 623
WindowsVistaMSIE7

Re: که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

ده‌ست خۆش سۆز گیان بابه‌تێکی زۆر جوانه‌
من حه‌زم له‌ هه‌موویانه‌
به‌س زۆر ڕقم له‌ پاپای ده‌ریاوانه‌ ههههههههههههههههههههههههههه

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بییت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f48ce373e9.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-11-14 07:40:08

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPMSIE7

Re: که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

زۆر سوپاس هاورێیان ..3

خۆش حاڵم به‌ دڵه‌ جوانه‌کانتان بوو ..

کاتتان شاد و ئاسووده‌ ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-11-14 11:00:09

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

ده‌ستت خۆش سۆز خان....زانیاری باشی تێدا بوو..به‌خوا من هیوایه‌تم تۆم و جێرییه‌....هههههه....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-11-14 14:04:11

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPMSIE7

Re: که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

زۆر سوپاست ده‌که‌م کوڕه‌ باشه‌که‌

کێ بێ حه‌ز به‌م کارتۆنییه‌ نه‌کات ؟؟

به‌ڵام داخی گرانم زۆر کاریگاری خراپی هه‌یه‌ له‌سه‌ر مناڵان ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-11-14 18:14:43

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

Re: که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

dast xosh  hawrei  xoshawist
bo  baba takat
bahiwai   xosh  baxtit
katt  shad

 

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-11-14 19:44:58

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPMSIE7

Re: که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

سوپاست ده‌که‌م به‌رێزم

حه‌زم کرد له‌ رێگای بابه‌ته‌که‌مه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ رۆڵی هونه‌رمه‌ندێک بکه‌م که‌ خزمه‌تی زۆری گه‌یاندووه‌ به‌ مناڵان به‌ هۆی کاره‌ هونه‌رییه‌کانی ..
شایانی باسه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنی یه‌کگرتوو که‌ناڵی هه‌ولێر به‌ شێوه‌ی [ بوکه‌ڵه‌ ] له‌ سه‌ر شکڵی بجز بانی و به‌ ناوی که‌روێشکه‌ فه‌ندی ، هونه‌رمه‌ند مصعب جمیل رۆڵی ئه‌م که‌سایه‌تی یه‌ به‌ جوانترین شێوه‌ ده‌گێڕێت بۆ پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه‌ی مناڵان و هه‌روه‌ها له‌ بۆنه‌ ویاده‌کان به‌ تایبه‌تی له‌ رۆژی جیهانی مناڵان ساڵانه‌ چه‌ندین به‌رهه‌می جوان و خۆشی سروود پێشکه‌ش به‌ مناڵه‌ چاو گه‌شه‌کانی کوردستان ده‌کات که‌ بۆته‌ مایه‌ی سه‌رنج راکێشان و دڵخۆشی مناڵان و وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی ناسراو ده‌رکه‌وتووه‌ له‌ ناو راگه‌یاندنی کوردی که‌ جێگه‌ی ده‌ست خۆشی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ و ئه‌و به‌رێزانه‌یه‌ که‌ کاری بۆ ده‌که‌ن له‌ رووی ده‌رهێنان و ئاواز دانان وهه‌ڵبژاردنی هۆنراوه‌ی سرووده‌کانی و ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیان داوه‌ بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ رۆڵه‌کانمان .. هیوادارم سه‌رکه‌وتوو و به‌رده‌وام بن وه‌ نموونه‌یان هه‌ر زۆر بێت ..

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن soz2 (2008-11-14 19:49:52)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-11-15 06:06:41

خونچه‌
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2009-11-03
په‌یامه‌كان: 324
WindowsXPMSIE7

Re: که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

ده‌ست خۆش سۆز گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-11-15 06:34:51

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPMSIE7

Re: که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

swpast dakam azizm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-11-15 11:01:01

دلێر.خۆشناو
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-27
دواترین سه‌ردان: 2013-12-30
په‌یامه‌كان: 92
WindowsXPMSIE7

Re: که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

ده ست خۆش ئازیزم سه رکه و تو بیت ""


http://kurdzhin.org/uploads/ad66ffba9d.gif
((جوانترین شیعر له سه رانسه ری جیهان لای لایه ی دایکانه ))

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-11-15 15:42:37

Shvan Goran
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: دەڤەرى گۆرانەتى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-16
په‌یامه‌كان: 118
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

شتێك تۆ نووسیبێتت حه‌تمه‌ن به‌دڵمان ده‌بێت سۆز خان ..
ئه‌ی ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بن به‌رێز بۆ ئه‌و زانیارییه‌ قه‌شه‌نگ و هه‌مه‌ڕه‌نگانه‌ت ..

به‌هیوای به‌رده‌وامیت هاورێ

Kurdzhin
نیو زانین ،، زۆر ترسناكتره‌ له‌ نه‌زانی ..

                                                           شــڤـان گــۆران

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-11-15 17:27:33

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPMSIE

Re: که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

zor supas hawreian

swpas kaka massari  zor birm dakrdit shukr bo xua amjarash darkawty


zor supas bo wta jwanakant

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-11-16 07:48:46

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2008-11-16 08:38:14

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

dast xosh soz gyan sarkawtw byt bo babatakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2008-11-16 18:06:37

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

Re: که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

ده‌ستت خۆش بێت خوشکی به‌ڕێزم هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2008-11-16 19:04:04

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPMSIE7

Re: که‌سایه‌تییه‌ کارتۆنیه‌کان

زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر سوپاستان ده‌که‌م هاورێ به‌رێزه‌کانم ..

خۆش حاڵم به‌ دڵه‌ جوانه‌کانتان بوو ..

ته‌مه‌ن درێژ بن یاخوا ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net