❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سێگۆشه‌ی به‌رمۆده‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-28 21:04:25

Aland zanyar
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-14
دواترین سه‌ردان: 2009-01-10
په‌یامه‌كان: 29
WindowsXPMSIE7

سێگۆشه‌ی به‌رمۆده‌

سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا یه‌كێكه‌ له‌نهێنییه‌كانی جیهان‌و تائێستا مرۆڤ ده‌سته‌وسانه‌ له‌زانینی ئه‌و نهێنییه‌دا، ماوه‌ماوه‌ رۆژنامه‌‌و گۆڤار‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كان باسی ده‌كه‌ن‌و هیچیان بۆ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.
سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، ناوچه‌یه‌كی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سییه‌، كه‌ چه‌نده‌ها كه‌شتی‌و فڕۆكه‌ی قووتداوه‌ بێئه‌وه‌ی هیچ پاشماوه‌یه‌ك له‌دوای خۆیان جێبهێڵن. تائێستاش كه‌س نه‌یتوانیوه‌ نهێنی ته‌واوه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بزانێت، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ته‌نیا بیردۆز‌و ئه‌گه‌ره‌‌و به‌س.
قسه‌كردن له‌باره‌ی سێگۆشه‌ی به‌رمۆداوه‌، وه‌ك قسه‌كردن وه‌هایه‌ له‌باره‌ی ئه‌فسانه‌‌و چیرۆكه‌ خه‌یاڵییه‌كانه‌وه‌، ته‌نیا جیاوازیی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا راستییه‌‌و له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا هه‌یه‌‌و له‌به‌رچاوه‌. ده‌توانین بڵێین سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا تاقه‌ ته‌حه‌ددایه‌كه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌‌و مرۆڤی سه‌رده‌مه‌كانی داهاتووش ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

پێگه‌ی جوگرافی
ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ زه‌ریای ئه‌تڵه‌سییه‌وه‌ به‌رانبه‌ر باشووری خۆرهه‌ڵاتی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م ناوچه‌یه‌ شێوه‌ی سێگۆشه‌یه‌كی وه‌رگرتووه‌، كه‌ له‌خۆرئاواوه‌ له‌كه‌نداوی مه‌كسیكه‌وه‌ درێژده‌بێته‌وه‌ به‌ره‌و دوورگه‌ی لیۆردی باشوور. به‌رمۆدا كۆمه‌ڵێك دوورگه‌یه‌ كه‌ له‌300دوورگه‌ی بچووك پێكهاتووه‌‌و نزیكه‌ی 65هه‌زار كه‌سی تێداده‌ژی.

هۆكاری ناونانی به‌سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا
سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا له‌ساڵی 1954دا به‌م ناوه‌ ناسرا، ئه‌ویش به‌هۆی رووداوی ونبوونی كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌وه‌ كه‌ پێش ونبوونیان كاتێك به‌ئاسماندا ده‌فڕین شێوه‌ی سێگۆشه‌یان وه‌رگرتبوو، ئیتر له‌و كاته‌وه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ناسراوه‌.
ئه‌م ناوچه‌یه‌ چه‌ند ناوێكی دیكه‌یشی هه‌یه‌، له‌وانه‌ "دوورگه‌كانی شه‌یتان"‌و "سێگۆشه‌ی شه‌یتان".

شوێنی بزربوونه‌كانی به‌رمۆدا
ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی باكووری خۆرئاوای زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی، كه‌ به‌ده‌ریای سارجاسوو ناسراوه‌، شوێنی بزربوونی كه‌شتی‌و فڕۆكه‌كانه‌. ده‌ریای سارجاسوو به‌هێمنییه‌كه‌ی ناسراوه‌، ده‌ریایه‌كی مردووه‌‌و هیچ جووڵه‌‌و بزاوتێكی تێدانییه‌، به‌ده‌گمه‌ن شه‌پۆله‌ هه‌واییه‌كان‌و با ده‌یگرێته‌وه‌، كه‌شتییه‌وانه‌كان پێیده‌ڵێن ده‌ریای ترسناك‌و گۆڕستانی ئه‌تڵه‌سی.
له‌بنی ئه‌م ده‌ریایه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر پاشماوه‌ی كه‌شتی‌و سه‌دان ئێسك‌و پروسكی كه‌شتییه‌وان‌و سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌ نقوومبووه‌كان هه‌یه‌.

گرنگترین ئه‌و رووداوانه‌ی كه‌ له‌سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا روویانداوه‌
له‌ساڵی 1850دا زیاتر له‌په‌نجا كه‌شتی له‌م ناوچه‌یه‌دا ونبوون، كه‌ هه‌ندێك له‌كه‌شتییه‌وانه‌كان توانیویانه‌ له‌ساته‌كانی مه‌ترسییدا په‌یام بنێرن، به‌ڵام په‌یامه‌كان لێڵ‌و ناڕوونن‌و كه‌س نه‌یتوانیوه‌ لێیانتێبگات.
له‌ساڵی 1945دا له‌بنكه‌ی ئاسمانی "لۆدێردیل"ه‌وه‌ له‌ویلایه‌تی فلۆریدا، پێنج فڕۆكه‌ بۆ مه‌شقكردن ده‌ستیان به‌فڕین كرد، ژماره‌ی فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌و پۆله‌ فڕۆكه‌یه‌ پێنج فڕۆكه‌وان‌و هه‌شت یاریده‌ده‌ربوون، كه‌ شاره‌زایی‌و توانای فڕینیان له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدابوو. فڕۆكه‌كان به‌شێوه‌ی سێگۆشه‌ ده‌ڕۆیشتن، به‌ڵام كتوپڕ په‌یامێك له‌فه‌رمانده‌ی فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه‌ گه‌یشته‌ بنكه‌ ئاسمانییه‌كه‌‌و تیایدا هاتبوو "ئێمه‌ له‌حاڵه‌تی نائاساییداین، واده‌رده‌كه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی هێڵی رۆیشتندابین، ناتوانم زه‌وی ببینم، ناتوانم شوێنه‌كه‌ دیاریبكه‌م، واهه‌ست ده‌كه‌م ئێمه‌ له‌بۆشاییدا ونبووین، هه‌مو شتێك نامۆ‌و ته‌شویشداره‌، ته‌نانه‌ت زه‌ریاش كه‌له‌به‌رده‌مماندایه‌ له‌باروۆدخێكی نامۆدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ناتوانم دیاریبكه‌م". پاش ئه‌وه‌ ئیتر په‌یوه‌ندی پۆله‌ فڕۆكه‌كه‌‌و بنكه‌ ئاسمانییه‌كه‌ پچڕا.
هه‌روه‌ها دوای ئه‌و رووداوه‌ش چه‌ندین رووداوی ونبوونی فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌هه‌مان ناوچه‌دا روویداوه‌.
زانیان لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و رووداوانه‌، له‌وانه‌ بیردۆزی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ كه‌ ده‌وترێت له‌رینه‌وه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌م ناوچه‌یه‌دا شه‌پۆلی توندی لێده‌بێته‌وه‌ كه‌كتوپڕ‌و زۆر به‌هێزن‌و واده‌كات هه‌رچی به‌سه‌ریدا بڕوات، به‌خێراییه‌كی زۆر كێشیبكات به‌ره‌و بنی زه‌ریا.


چاودێران تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه‌ رووداوه‌كانی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا به‌زۆریی له‌نێوان مانگه‌كانی كانوونی یه‌كه‌م‌و كانوونی دووه‌م‌و شوبباتدا رووده‌ده‌ن.
هه‌ندێك بیردۆزی تازه‌ كه‌ به‌زۆریی له‌خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ به‌وشێوه‌ باس له‌سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ده‌كه‌ن كه‌ گوایه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ باره‌گای سه‌ره‌كیی ئیبلیس، واته‌ شه‌یتانه‌‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ هه‌رچی به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕبێت، هه‌ڵیده‌لووشێت. به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ما زانستییه‌كاندا ناگونجێت.

http://img223.imageshack.us/img223/2872/barmodags2.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-12-29 16:14:21

razhan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-04
دواترین سه‌ردان: 2010-06-01
په‌یامه‌كان: 4
WindowsXPMSIE

Re: سێگۆشه‌ی به‌رمۆده‌

dastt xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-12-29 17:43:39

kalea-z
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-28
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsXPMSIE7

Re: سێگۆشه‌ی به‌رمۆده‌

دةستة كان خوش بيت
بو ئةو زانيارية ئةلةند كيان سةركةوتوبيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-5f160d812c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-12-29 18:54:42

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPMSIE

Re: سێگۆشه‌ی به‌رمۆده‌

ده‌ستت خۆش بێت به‌ قوربان به‌ هیوای
خزمه‌تی زیاتر

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-12-29 19:56:51

Aland zanyar
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-14
دواترین سه‌ردان: 2009-01-10
په‌یامه‌كان: 29
WindowsXPMSIE7

Re: سێگۆشه‌ی به‌رمۆده‌

زۆر سوپاس هاورێیان.
سه‌ری ساڵی تازه‌ له‌ هه‌موو هاوڕێیان پیرۆز بێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-12-29 20:18:41

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsXPMSIE7

Re: سێگۆشه‌ی به‌رمۆده‌

swpas bo aw zanyareyanat

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net