.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا یه‌كێكه له‌نهێنییه‌كانی جیهانو تائێستا مرۆڤ ده‌سته‌وسانه له‌زانینی ئه‌و نهێنییه‌دا، ماوه‌ماوه رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كان باسی دهكهنو هیچیان بۆ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، ناوچه‌یه‌كی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سییه، كه چه‌نده‌ها كهشتیو فڕۆكه‌ی قووتداوه بێئه‌وه‌ی هیچ پاشماوهیهك له‌دوای خۆیان جێبهێڵن. تائێستاش كه‌س نه‌یتوانیوه نهێنی ته‌واوه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه بزانێت، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ته‌نیا بیردۆزو ئه‌گه‌ره‌و به‌س.
قسه‌كردن له‌باره‌ی سێگۆشه‌ی به‌رمۆداوه، وه‌ك قسه‌كردن وه‌هایه له‌باره‌ی ئه‌فسانه‌و چیرۆكه خه‌یاڵییه‌كانه‌وه، ته‌نیا جیاوازیی ئه‌وه‌یه كه سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا راستییه‌و له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا هه‌یه‌و له‌به‌رچاوه. ده‌توانین بڵێین سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا تاقه ته‌حه‌ددایه‌كه كه به‌رامبه‌ر مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و مرۆڤی سه‌رده‌مه‌كانی داهاتووش ده‌وه‌ستێته‌وه.
پێگه‌ی جوگرافی
ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته زه‌ریای ئه‌تڵه‌سییه‌وه به‌رانبه‌ر باشووری خۆرهه‌ڵاتی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م ناوچه‌یه شێوه‌ی سێگۆشه‌یه‌كی وه‌رگرتووه، كه له‌خۆرئاواوه لهكهنداوی مه‌كسیكه‌وه درێژده‌بێته‌وه به‌ره‌و دوورگه‌ی لیۆردی باشوور. به‌رمۆدا كۆمه‌ڵێك دوورگه‌یه كه له300دوورگه‌ی بچووك پێكهاتووه‌و نزیكه‌ی 65هه‌زار كه‌سی تێداده‌ژی.
هۆكاری ناونانی به‌سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا
سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا له‌ساڵی 1954دا به‌م ناوه ناسرا، ئه‌ویش به‌هۆی رووداوی ونبوونی كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌وه كه پێش ونبوونیان كاتێك به‌ئاسماندا ده‌فڕین شێوه‌ی سێگۆشه‌یان وه‌رگرتبوو، ئیتر له‌و كاته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه به‌سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ناسراوه.
ئه‌م ناوچه‌یه چه‌ند ناوێكی دیكه‌یشی هه‌یه، له‌وانه "دوورگه‌كانی شه‌یتان"و "سێگۆشه‌ی شه‌یتان".
شوێنی بزربوونهكانی به‌رمۆدا
ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی باكووری خۆرئاوای زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی، كه به‌ده‌ریای سارجاسوو ناسراوه، شوێنی بزربوونی كهشتیو فڕۆكه‌كانه. ده‌ریای سارجاسوو بههێمنییهكهی ناسراوه، ده‌ریایه‌كی مردووه‌و هیچ جووڵه‌و بزاوتێكی تێدانییه، به‌ده‌گمه‌ن شه‌پۆله ههواییهكانو با ده‌یگرێته‌وه، كه‌شتییه‌وانه‌كان پێیده‌ڵێن ده‌ریای ترسناك‌و گۆڕستانی ئه‌تڵه‌سی.
له‌بنی ئه‌م ده‌ریایه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر پاشماوه‌ی كهشتیو سه‌دان ئێسك‌و پروسكی كهشتییهوانو سه‌رنشینانی كه‌شتییه نقوومبووهكان هه‌یه.
گرنگترین ئه‌و رووداوانه‌ی كه له‌سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا روویانداوه
له‌ساڵی 1850دا زیاتر له‌په‌نجا كه‌شتی له‌م ناوچه‌یه‌دا ونبوون، كه هه‌ندێك لهكهشتییهوانهكان توانیویانه له‌ساته‌كانی مه‌ترسییدا په‌یام بنێرن، به‌ڵام په‌یامه‌كان لێڵ‌و ناڕووننو كه‌س نه‌یتوانیوه لێیانتێبگات.
له‌ساڵی 1945دا له‌بنكه‌ی ئاسمانی "لۆدێردیل"ه‌وه له‌ویلایه‌تی فلۆریدا، پێنج فڕۆكه بۆ مه‌شقكردن ده‌ستیان به‌فڕین كرد، ژماره‌ی فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌و پۆله فڕۆكه‌یه پێنج فڕۆكهوانو هه‌شت یاریده‌ده‌ربوون، كه شارهزاییو توانای فڕینیان له‌وپه‌ڕی بههێزیدابوو. فڕۆكه‌كان به‌شێوه‌ی سێگۆشه ده‌ڕۆیشتن، به‌ڵام كتوپڕ په‌یامێك له‌فه‌رمانده‌ی فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه گه‌یشته بنكه ئاسمانییهكهو تیایدا هاتبوو "ئێمه له‌حاڵه‌تی نائاساییداین، واده‌رده‌كه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی هێڵی رۆیشتندابین، ناتوانم زه‌وی ببینم، ناتوانم شوێنه‌كه دیاریبكه‌م، واهه‌ست ده‌كه‌م ئێمه له‌بۆشاییدا ونبووین، هه‌مو شتێك نامۆ‌و تهشویشداره، ته‌نانه‌ت زه‌ریاش كهلهبهردهمماندایه لهباروۆدخێكی نامۆدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ناتوانم دیاریبكه‌م". پاش ئه‌وه ئیتر په‌یوه‌ندی پۆله فڕۆكه‌كه‌و بنكه ئاسمانییه‌كه پچڕا.
هه‌روه‌ها دوای ئه‌و رووداوه‌ش چه‌ندین رووداوی ونبوونی فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌هه‌مان ناوچه‌دا روویداوه.
زانیان لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه بۆ ئه‌و رووداوانه، له‌وانه بیردۆزی بوومه‌له‌رزه‌یه كه ده‌وترێت له‌رینه‌وه‌كانی بوومه‌له‌رزه له‌م ناوچه‌یه‌دا شه‌پۆلی توندی لێده‌بێته‌وه كهكتوپڕو زۆر بههێزنو واده‌كات هه‌رچی به‌سه‌ریدا بڕوات، به‌خێراییه‌كی زۆر كێشیبكات به‌ره‌و بنی زه‌ریا.
چاودێران تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه رووداوه‌كانی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا به‌زۆریی له‌نێوان مانگه‌كانی كانوونی یهكهمو كانوونی دووهمو شوبباتدا رووده‌ده‌ن.
هه‌ندێك بیردۆزی تازه كه به‌زۆریی له‌خۆرهه‌ڵاته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه به‌وشێوه باس له‌سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ده‌كه‌ن كه گوایه ئه‌و ناوچه‌یه باره‌گای سه‌ره‌كیی ئیبلیس، واته شه‌یتانه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌رچی به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕبێت، هه‌ڵیده‌لووشێت. به‌ڵام ئه‌مه له‌گه‌ڵ بنه‌ما زانستییه‌كاندا ناگونجێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastt xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستة كان خوش بيت
بو ئةو زانيارية ئةلةند كيان سةركةوتوبيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت به قوربان به هیوای
خزمه‌تی زیاتر

له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس هاورێیان.
سه‌ری ساڵی تازه له هه‌موو هاوڕێیان پیرۆز بێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








swpas bo aw zanyareyanat

له‌سه‌ر هێڵ نییه