❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دلۆپ خوێن/ به‌شی یه‌که‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-25 18:55:33

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

دلۆپ خوێن/ به‌شی یه‌که‌م

دلۆپ خوێن / به‌شی یه‌که‌م
نوسینی / سادق هیدایه‌ت
وه‌رگێرانی / فه‌رهاد عزیز .......... تایبه‌ت به‌ یانه‌ی کوردژین


دوێنێبوو که‌ ژووره‌که‌میان جیاکرده‌وه‌, ئایا هه‌ربه‌و جۆره‌ى که‌ ڕێکخه‌ر به‌ڵێنیدا من به‌یه‌کجارى چاکبوومه‌ته‌وه‌و هه‌فته‌یه‌کىتر ئازاد ده‌بم؟ یه‌کساڵه‌, له‌ته‌واوى ئه‌م ماوه‌یه‌دا هه‌رچى ده‌پاڕامه‌وه‌ وکاغه‌ز وپێنووسم ده‌ویست پێیان نه‌ده‌دام. هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ خۆما ده‌مووت که‌ هه‌رکات کاغه‌ز وپێنووسم ده‌ستکه‌وىَ چ شتهایه‌ک که‌ ده‌نووسم...به‌ڵام دوێنىَ بىَئه‌وه‌ى که‌ داوام کردبىَ کاغه‌ز وقه‌ڵه‌میان بۆم هێنا. ئه‌و شته‌ىکه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئاواتم بوو, ئه‌و شته‌ى که‌ ئه‌وه‌نده‌ چاوه‌ڕوانى بووم..! به‌ڵام بێسووده‌ له‌ دوێنێوه‌ هه‌رچى بیرده‌که‌مه‌وه‌ هیچم نىیه‌ که‌ بینووسم. وه‌ک ئه‌وه‌وایه‌ که‌ یه‌کێک ده‌ستم ده‌گرێت یان ده‌ستم بىَهێز ده‌بێت. ئێستا که‌ لێى ورد ده‌بمه‌وه‌ له‌ناو ئه‌م هێڵه‌ تێکه‌ڵ پێکه‌ڵانه‌ى که‌ له‌سه‌ر کاغه‌زه‌که‌ کێشاومه‌ته‌وه‌ ته‌نیا شتێک که‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌ ئه‌مه‌یه‌:((سىَدڵۆپ خوێن)).
    ئاسمانى شین, باخچه‌ى سه‌وز, بۆنى گوڵه‌کانى ئه‌م گوڵزاره‌ى لاى سه‌ره‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ شنه‌بایه‌کى ئارام به‌ره‌و ئێره‌ دێت, خۆش ونه‌شئه‌ به‌خشن. به‌ڵام به‌ چ که‌ڵک دێت؟ من ئیتـر ناتوانم تام له‌ هیچ شتێک بکه‌م, ئه‌مانه‌ هه‌مووى بۆ شاعیران ومناڵان وئه‌و که‌سانه‌ى که‌ تاکوو دوایین ساته‌کانى ژیانیان به‌ مناڵى ده‌مێننه‌وه‌ خۆشه‌. ساڵێکه‌ والێره‌م, شه‌وانه‌ تاکوو به‌یانى له‌به‌ر ده‌نگى پشیله‌ خه‌وم لێناکه‌وىَ. ئه‌م ناڵه‌ ناڵه‌ تۆقێنه‌ره‌, ئه‌م قوڕگه‌ هه‌ڵدڕاوه‌ى که‌ گیانم لێى بێزاربوه‌, به‌یانیش هێشتا چاوه‌کانم نه‌کراونه‌ته‌وه‌ که‌ (ئه‌نژه‌کسیۆنى به‌دکردار)..! چ ڕۆژهایه‌کى دوورو درێژو ده‌م وساتێکى پڕله‌ مه‌ترسیم ئالێره‌ به‌سه‌ر بردووه‌. به‌ کراس وبێجامه‌ى زه‌رد ڕۆژانى هاوین له‌ژێر زه‌مین له‌ده‌ورى یه‌کترى کۆده‌بینه‌وه‌ وله‌ زستاندا له‌ناو باخچه‌ له‌ژێر تیشکى خۆر داده‌نیشین. ساڵێکه‌ وا له‌ناو ئه‌م خه‌ڵکه‌ سه‌یر ونامۆیه‌دا ده‌ژیێم. هیچ لایه‌نێکى لێکچوون له‌نێوان ئێمه‌دا نىیه‌,من له‌زه‌وى تاکوو ئاسمان جیاوازیم له‌گه‌ڵیانا هه‌یه‌. به‌ڵام ناڵینه‌کان, بێده‌نگیه‌کان, جنێوه‌کان, گریانه‌کان وپێکه‌نینه‌کانى ئه‌م مرۆڤانه‌ هه‌میشه‌ خه‌وم پڕله‌ کابووس ده‌کات.
    هێشتا کاتژمێرێکىتر ماوه‌ که‌ نانى شه‌ومان بخۆین, هه‌ر ئه‌و خواردنه‌ به‌رده‌وامه‌کان: دۆکڵیو, شیربرنج, پڵاو, نان وپه‌نیر, ئه‌ویش هه‌رئه‌وه‌نده‌ که‌ بخۆى وبژى. گه‌وره‌ترین ئاواتى (حه‌سه‌ن) ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌گه‌نێک ترشاو له‌گه‌ڵ چوارنانى گه‌وره‌ بخوات. کاتێک که‌ ده‌رچوو له‌جێگه‌ى کاغه‌ز وپێنووس ده‌بىَ له‌گه‌نێک ترشاوى بۆ بێنن. ئه‌ویش یه‌کێکىتر له‌ مرۆڤه‌ به‌خته‌وه‌ره‌کانى ئێره‌یه‌, به‌و به‌ژنه‌ کورته‌, پێکه‌نینى گه‌مژانه‌, ملى ئه‌ستوور, سه‌رى تاس وده‌ستى پینه‌ پینه‌ بۆ قوڕکێشان خوڵقاوه‌. گشت ئه‌ندامه‌کانى له‌شى گواهى ده‌ده‌ن که‌ بۆ قوڕکێشان خوڵقاوه‌. ئه‌گه‌ر (حه‌مه‌عه‌لى) له‌و سووچه‌ له‌کاتى خواردنى ئێواره‌ و نیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر سه‌رمان ڕانه‌وه‌ستابایه‌ (حه‌سه‌ن) گشتمانى لوولده‌دا. به‌ڵام حه‌مه‌عه‌لیش هه‌ر وه‌ک مرۆڤه‌کانى ناو ئه‌م جیهانه‌یه‌.ئێره‌ جیهانێکه‌ له‌سه‌رووى جیهانى خه‌ڵکانى ئاسایى. پزیشکێکمان هه‌یه‌ که‌ به‌کارى خوا گێزه‌رو توورى لێکده‌رناکات. من ئه‌گه‌ر له‌ شوێنى ئه‌و بامایه‌ شه‌وێک ژه‌هرم ده‌ڕێشته‌ ناو خواردنى هه‌موویان وده‌مدانىَ بیخۆن, ئه‌و کات به‌یانى له‌ناو باخدا ڕاده‌وه‌ستام ده‌ستم له‌به‌ر پشتم ده‌نا, وئه‌وکات که‌ مردوه‌کانیان ده‌برد سه‌یرم ده‌کرد. سه‌ره‌تا که‌ منیان هێنا بۆ ئێره‌ هه‌ر ئه‌م دڵه‌ڕاوکه‌یه‌م هه‌بوو که‌ نه‌وه‌ک ژه‌هرم ده‌رخوارد بده‌ن. ده‌ستم له‌خواردن نه‌ده‌دا تائه‌و کات که‌ حه‌مه‌عه‌لى که‌مێکى لێنه‌خواردبایه‌. شه‌وانه‌ هه‌راسان له‌خه‌و ڕاده‌په‌ڕیم, وامده‌زانى هاتوونه‌ بمگوژن. ئه‌مانه‌ گشتیان چه‌نده‌ دوور ونادیار بوونه‌..! به‌رده‌وام هه‌مان ئه‌م مرۆڤانه‌, هه‌مان ئه‌م خۆراکیانه‌, هه‌مان ئه‌و ژووره‌ شینه‌ى که‌ تاکوو ناوه‌ڕاستى ڕه‌شه‌.
    دوومانگ پێشبوو که‌ شێتێکیان خستبوه‌ ناو ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ى خواره‌وه‌ى حه‌سار, به‌ که‌لاشووشه‌ى شکاو سکى خۆى هه‌ڵدڕى, ریخه‌ڵۆکه‌کانى ده‌رکێشابوو ویارى پێده‌کردن. ده‌یانووت قه‌ساب بوه‌, له‌ سک هه‌ڵدڕین ڕاهاتوه‌.به‌ڵام ئه‌وىتریان که‌ به‌ نینۆک چاوى خۆى کوێرکردبوو, ده‌ستیان له‌ پشته‌وه‌ به‌ستبۆوه‌. له‌هاوارى ده‌داو خوێن به‌چاوانیه‌وه‌ وشکببوو. من ده‌زانم که‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووى له‌بن سه‌رى ڕێکخه‌ره‌:


ماویه‌تی .........

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-01 20:58:54

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPOpera

Re: دلۆپ خوێن/ به‌شی یه‌که‌م

ده‌ست خۆش هاوڕێ ..  ده‌مێکه‌ عه‌وداڵی به‌رهه‌مه‌کانی سادقی هیدایه‌تم .. ده‌ی سوپاستان ده‌که‌م که‌ ئه‌و ئه‌رکه‌تان کێشاو ئه‌و به‌رهه‌مه‌تان ئاماده‌ کردووه‌ ..

به‌ هیوام خوا پشتیوانت بێت بۆ گه‌یاندنی ئه‌و ڕاستیانه‌ی که‌ به‌ هۆی هه‌ر به‌رهه‌مێکه‌وه‌ بێت تا ساتێ له‌ دونیای درۆیینمان بتۆرێنی و بمانخاته‌ نێو ئیلهام و ده‌ربڕینێک که‌ زۆر تا که‌م له‌ ده‌رد و به‌ڵاکانمان بمانشواته‌وه‌ و فێنکی هه‌وای ئاسوده‌بوونمان پێ نۆش بکات  ..

چاوه‌ڕێی به‌شه‌کانی ترین ...

کاتت شاد و ئاسووده‌

له‌گه‌ڵ ڕێزم

سۆز

Kurdzhin
به خدا نگوییم یک مشکل بزرگ دارم ، به مشکل بگوییم من یک خدای بزرگ دارم

من هه‌م تا گۆرانکارییه‌کان دروست بکه‌م ، نه‌ک گۆرانکارییه‌کان من دروست بکات .. سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-02 21:24:56

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: دلۆپ خوێن/ به‌شی یه‌که‌م

زۆر سوپاس سۆز بۆ ئه‌م هه‌سته‌ت به‌رێزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ . هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ بیت و سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ ژیاندا به‌ دلنیایه‌وه‌ چاوه‌رێی به‌شه‌کانی تری چیرۆکه‌که‌ ببه‌ جگه‌ له‌ م چیرۆکه‌ چه‌ندین چیرۆکی تری سادق هیدایه‌تم بۆ ئاماده‌کردوون به‌ پێێ کات بۆتان داده‌نێم

هه‌رده‌م به‌خته‌وه‌ر بیت سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-04 11:15:36

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: دلۆپ خوێن/ به‌شی یه‌که‌م

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ سیروان

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-06-06 09:09:49

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: دلۆپ خوێن/ به‌شی یه‌که‌م

ده‌ستت خۆ ش بێت کاکه‌ سیروان به‌ هیوای به‌رده‌وامیت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-06-06 09:50:41

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: دلۆپ خوێن/ به‌شی یه‌که‌م

ده‌ستت خۆشبێت کاکه‌ سیروان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ سه‌رکه‌وتووبیت.

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-06-08 12:18:28

زانيار
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-08
په‌یامه‌كان: 407
WindowsXPFirefox

Re: دلۆپ خوێن/ به‌شی یه‌که‌م

سلاو به ريز م ده سته كانت خوش بيت بو ئه م ئه ركو ماندو بونه ى كه كيشاتانه سه ركه وتو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-06-08 20:06:56

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: دلۆپ خوێن/ به‌شی یه‌که‌م

ده‌ستی یه‌که‌ به‌ه‌کتان خۆش به‌رێزان زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هیوادارم سه‌رکه‌وتوو به‌خته‌وه‌ر بن  هه‌رده‌م له‌ خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌رێزدام بۆ خزمه‌تکردنی ئێوه‌ و یانه‌

هه‌ر بژین بۆ کوردژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net