.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















دلۆپ خوێن / به‌شی یه‌که‌م
نوسینی / سادق هیدایه‌ت
وه‌رگێرانی / فه‌رهاد عزیز .......... تایبه‌ت به یانه‌ی کوردژین
دوێنێبوو که ژووره‌که‌میان جیاکرده‌وه, ئایا هه‌ربه‌و جۆره‌ى که ڕێکخه‌ر بهڵێنیدا من به‌یه‌کجارى چاکبوومهتهوهو ههفتهیهکىتر ئازاد ده‌بم؟ یه‌کساڵه, له‌ته‌واوى ئه‌م ماوه‌یه‌دا هه‌رچى ده‌پاڕامه‌وه وکاغه‌ز وپێنووسم ده‌ویست پێیان نه‌ده‌دام. هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆما ده‌مووت که هه‌رکات کاغه‌ز وپێنووسم دهستکهوىَ چ شتهایه‌ک که ده‌نووسم...به‌ڵام دوێنىَ بىَئهوهى که داوام کردبىَ کاغه‌ز وقهڵهمیان بۆم هێنا. ئه‌و شتهىکه ئه‌وه‌نده ئاواتم بوو, ئه‌و شته‌ى که ئه‌وه‌نده چاوه‌ڕوانى بووم..! به‌ڵام بێسووده له دوێنێوه هه‌رچى بیرده‌که‌مه‌وه هیچم نىیه که بینووسم. وه‌ک ئه‌وه‌وایه که یه‌کێک ده‌ستم ده‌گرێت یان ده‌ستم بىَهێز ده‌بێت. ئێستا که لێى ورد ده‌بمه‌وه له‌ناو ئه‌م هێڵه تێکه‌ڵ پێکهڵانهى که له‌سه‌ر کاغه‌زه‌که کێشاومهتهوه ته‌نیا شتێک که ده‌خوێنرێته‌وه ئه‌مه‌یه:((سىَدڵۆپ خوێن)).
ئاسمانى شین, باخچه‌ى سه‌وز, بۆنى گوڵه‌کانى ئه‌م گوڵزارهى لاى سه‌ره‌وه که له‌گه‌ڵ شنه‌بایه‌کى ئارام به‌ره‌و ئێره دێت, خۆش ونهشئه به‌خشن. به‌ڵام به چ که‌ڵک دێت؟ من ئیتـر ناتوانم تام له هیچ شتێک بکه‌م, ئه‌مانه هه‌مووى بۆ شاعیران ومناڵان وئه‌و که‌سانه‌ى که تاکوو دوایین ساته‌کانى ژیانیان به مناڵى ده‌مێننه‌وه خۆشه. ساڵێکه والێرهم, شه‌وانه تاکوو به‌یانى له‌به‌ر ده‌نگى پشیله خه‌وم لێناکهوىَ. ئه‌م ناڵه ناڵه تۆقێنه‌ره, ئه‌م قوڕگه ههڵدڕاوهى که گیانم لێى بێزاربوه, به‌یانیش هێشتا چاوه‌کانم نه‌کراونه‌ته‌وه که (ئهنژهکسیۆنى به‌دکردار)..! چ ڕۆژهایهکى دوور‌و درێژ‌و ده‌م وساتێکى پڕله مه‌ترسیم ئالێره به‌سه‌ر بردووه. به کراس وبێجامهى زه‌رد ڕۆژانى هاوین له‌ژێر زه‌مین له‌ده‌ورى یه‌کترى کۆده‌بینه‌وه وله زستاندا له‌ناو باخچه له‌ژێر تیشکى خۆر داده‌نیشین. ساڵێکه وا له‌ناو ئه‌م خه‌ڵکه سه‌یر ونامۆیهدا ده‌ژیێم. هیچ لایه‌نێکى لێکچوون له‌نێوان ئێمه‌دا نىیه,من له‌زه‌وى تاکوو ئاسمان جیاوازیم له‌گه‌ڵیانا هه‌یه. به‌ڵام ناڵینهکان, بێده‌نگیه‌کان, جنێوه‌کان, گریانه‌کان وپێکهنینهکانى ئه‌م مرۆڤانه هه‌میشه خه‌وم پڕله کابووس ده‌کات.
هێشتا کاتژمێرێکىتر ماوه که نانى شه‌ومان بخۆین, هه‌ر ئه‌و خواردنه به‌رده‌وامه‌کان: دۆکڵیو, شیربرنج, پڵاو, نان وپه‌نیر, ئه‌ویش هه‌رئه‌وه‌نده که بخۆى وبژى. گه‌وره‌ترین ئاواتى (حه‌سه‌ن) ئه‌وه‌یه که له‌گه‌نێک ترشاو له‌گه‌ڵ چوارنانى گه‌وره بخوات. کاتێک که ده‌رچوو له‌جێگه‌ى کاغه‌ز وپێنووس دهبىَ له‌گه‌نێک ترشاوى بۆ بێنن. ئه‌ویش یهکێکىتر له مرۆڤه بهختهوهرهکانى ئێره‌یه, به‌و به‌ژنه کورته, پێکه‌نینى گه‌مژانه, ملى ئه‌ستوور, سه‌رى تاس وده‌ستى پینه پینه بۆ قوڕکێشان خوڵقاوه. گشت ئه‌ندامه‌کانى له‌شى گواهى ده‌ده‌ن که بۆ قوڕکێشان خوڵقاوه. ئه‌گه‌ر (حه‌مه‌عه‌لى) له‌و سووچه له‌کاتى خواردنى ئێواره و نیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر سه‌رمان ڕانه‌وه‌ستابایه (حه‌سه‌ن) گشتمانى لوولدهدا. به‌ڵام حه‌مه‌عه‌لیش هه‌ر وه‌ک مرۆڤه‌کانى ناو ئه‌م جیهانه‌یه.ئێره جیهانێکه له‌سه‌رووى جیهانى خه‌ڵکانى ئاسایى. پزیشکێکمان هه‌یه که به‌کارى خوا گێزه‌رو توورى لێکدهرناکات. من ئه‌گه‌ر له شوێنى ئه‌و بامایه شه‌وێک ژه‌هرم دهڕێشته ناو خواردنى هه‌موویان ودهمدانىَ بیخۆن, ئه‌و کات به‌یانى له‌ناو باخدا ڕاده‌وه‌ستام ده‌ستم له‌به‌ر پشتم ده‌نا, وئه‌وکات که مردوه‌کانیان ده‌برد سه‌یرم ده‌کرد. سه‌ره‌تا که منیان هێنا بۆ ئێره هه‌ر ئه‌م دڵهڕاوکهیهم هه‌بوو که نه‌وه‌ک ژه‌هرم ده‌رخوارد بده‌ن. ده‌ستم له‌خواردن نه‌ده‌دا تائه‌و کات که حه‌مه‌عه‌لى که‌مێکى لێنهخواردبایه. شه‌وانه هه‌راسان له‌خه‌و ڕاده‌په‌ڕیم, وامده‌زانى هاتوونه بمگوژن. ئه‌مانه گشتیان چه‌نده دوور ونادیار بوونه..! به‌رده‌وام هه‌مان ئه‌م مرۆڤانه, هه‌مان ئه‌م خۆراکیانه, هه‌مان ئه‌و ژووره شینه‌ى که تاکوو ناوه‌ڕاستى ڕه‌شه.
دوومانگ پێشبوو که شێتێکیان خستبوه ناو ئه‌و بهندیخانهیهى خواره‌وه‌ى حه‌سار, به کهلاشووشهى شکاو سکى خۆى ههڵدڕى, ریخهڵۆکهکانى ده‌رکێشابوو ویارى پێده‌کردن. ده‌یانووت قه‌ساب بوه, له سک هه‌ڵدڕین ڕاهاتوه.به‌ڵام ئه‌وىتریان که به نینۆک چاوى خۆى کوێرکردبوو, ده‌ستیان له پشته‌وه به‌ستبۆوه. له‌هاوارى ده‌داو خوێن بهچاوانیهوه وشکببوو. من ده‌زانم که ئه‌مانه هه‌مووى له‌بن سه‌رى ڕێکخه‌ره:
ماویه‌تی .........


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش هاوڕێ .. ده‌مێکه عه‌وداڵی به‌رهه‌مه‌کانی سادقی هیدایه‌تم .. ده‌ی سوپاستان ده‌که‌م که ئه‌و ئه‌رکه‌تان کێشاو ئه‌و به‌رهه‌مه‌تان ئاماده کردووه ..
به هیوام خوا پشتیوانت بێت بۆ گه‌یاندنی ئه‌و ڕاستیانه‌ی که به هۆی هه‌ر به‌رهه‌مێکه‌وه بێت تا ساتێ له دونیای درۆیینمان بتۆرێنی و بمانخاته نێو ئیلهام و ده‌ربڕینێک که زۆر تا که‌م له ده‌رد و به‌ڵاکانمان بمانشواتهوه و فێنکی هه‌وای ئاسودهبوونمان پێ نۆش بکات ..
چاوه‌ڕێی به‌شه‌کانی ترین ...
کاتت شاد و ئاسووده
له‌گه‌ڵ ڕێزم
سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس سۆز بۆ ئه‌م هه‌سته‌ت به‌رێزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که . هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ بیت و سه‌رکه‌وتوو بیت له ژیاندا به دلنیایه‌وه چاوه‌رێی به‌شه‌کانی تری چیرۆکه‌که ببه جگه له م چیرۆکه چه‌ندین چیرۆکی تری سادق هیدایه‌تم بۆ ئاماده‌کردوون به پێێ کات بۆتان داده‌نێم
هه‌رده‌م به‌خته‌وه‌ر بیت سۆز
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سیروان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆ ش بێت کاکه سیروان به هیوای به‌رده‌وامیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆشبێت کاکه سیروان بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه سه‌رکه‌وتووبیت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سلاو به ريز م ده سته كانت خوش بيت بو ئه م ئه رك‌و ماندو بونه ى كه كيشاتانه سه ركه وت‌و بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستی یه‌که بههکتان خۆش به‌رێزان زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هیوادارم سه‌رکه‌وتوو به‌خته‌وه‌ر بن هه‌رده‌م له خزمه‌ت ئێوه‌ی بهرێزدام بۆ خزمه‌تکردنی ئێوه و یانه
هه‌ر بژین بۆ کوردژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه