❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و كارانه‌ى كه‌ پێش رِه‌مه‌زان ئه‌نجام ده‌درێن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-22 12:43:03

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ئه‌و كارانه‌ى كه‌ پێش رِه‌مه‌زان ئه‌نجام ده‌درێن

ئه‌و كارانه‌ى كه‌ پێش رِه‌مه‌زان ئه‌نجام ده‌درێن

نوسينى

سليم الهلالي و علي حسن عبدالحميد

وه‌رگێرِانى : مامۆستا: عدنان بارام



إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ ، وَنَسْتَعِيْنُهُ ، وَنَسْتَغْفِرُهُ ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا ، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ .

أَمَّا بَعْدُ :

ئه‌و كارانه‌ى كه‌ پێش رِه‌مه‌زان ئه‌نجام ده‌درێن :


1 ـ ژماردنى رِۆژه‌كانى مانگى شه‌عبان :
پێویسته‌ له‌سه‌ر ئوممه‌تى ئیسلامى رِۆژه‌كانى مانگى شه‌عبان بژمێرن ، به‌ مه‌بستى خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگى رِه‌مه‌زان ، چونكه‌ مانگ بیست و نۆ رِۆژ ده‌بێت و سی رِۆژیش ده‌بێت ، به‌ بینینى مانگ ئوممه‌تى ئیسلامى هه‌موو به‌ رِۆژوو ده‌بن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ور بوو به‌ رِێگر له‌ پێش بینینى مانگ ، ئه‌وا ئه‌و كاته‌ سی رِۆژه‌ى مانگى شه‌عبان ته‌واو ده‌كه‌ین ، چونكه‌ خواى په‌روه‌ردگار و به‌دیهێنه‌رى ئاسمانه‌كان و زه‌ویش مانگى كردووه‌ته‌ هۆكارێك بۆ زانینى ژماره‌ى رِۆژه‌كانى ساڵ ، مانگیش له‌ سی رِۆژ زیاتر نابێت (1).
له‌ ( أبو هريرة  ) وه‌  رضي الله عنه ده‌گێرِنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " صُومُوا لِرُؤيَتِهِ ، وَأَفْطِرُوا لِرُؤيَتِهِ ، فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُم ، فَأَكْمِلُوا شَعبَانَ ثَلاثينَ " (2)
واته‌ : به‌رِۆژوو بن به‌ بینینى مانگى رِه‌مه‌زان ، وه‌ وازبێنن له‌ رِۆژوو گرتن به‌ بینینى مانگى شه‌وال ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ور به‌ر مانگى لێ گرتن له‌و كاته‌دا سی رِۆژه‌ى مانگى شه‌عبان بژمێرن و پاشان به‌ رِۆژوو بن .
وه‌ له‌ ( عبد الله ) ى كورِى ( عمر ) ه‌وه رضي الله عنه ده‌گێرِنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " لا تَصُومُوا حتى تَرَوا الهِلالَ ، ولا تُفْطِروا حتى تَرَوهُ ، فَإِنْ غُمَّ عَليكُم فَاقْدِروا لَهُ " (3).
واته‌ : به‌ رِۆژوو نه‌بن تامانگى رِه‌مه‌زان ده‌بینن وازیش مه‌هێنن تا مانگى شه‌وال نه‌بینن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ور به‌ر مانگى لێ گرتن له‌و كاته‌دا (ته‌قدیرى) بۆ بكه‌ن .
وه‌ له‌ ( عدی ) ى كورِى ( حاتم ) ه‌وه‌  رضي الله عنه ده‌گێرِنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " إِذَا جَاءَ رَمَضَان فَصُومُوا ثلاثينَ إِلا أنْ تَرَوا الهِلالَ قَبْلَ ذَلِكَ "(4).
واته‌ : ئه‌گه‌ر مانگى رِه‌مه‌زان به‌سه‌ردا هات ئه‌وا سی رِۆژ به‌رِۆژوو بن ، جگه‌ له‌و مانگه‌ى كه‌ ته‌واو بوونى سی رِۆژ مانگى شه‌وال ده‌بینن .
2 ـ هه‌ر كه‌سێك رِۆژى گومان ( یوم الشك ) به‌رِۆژوو بی ئه‌وا سه‌ر پێچى له‌ فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر كردووه‌ صلى الله عليه وسلم :
نابێ هیچ موسوڵمانێك رِۆژێك یان دوو رِۆژ پێش مانگى رِه‌مه‌زان به‌ رِۆژوو بێت ، به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كو رِۆژێك یان زیاتر له‌ مانگى رِه‌مه‌زانى له‌ده‌ست بچێت ، جگه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ رِۆژوو گرتنى سوننه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌و رِۆژه‌ جووت ده‌بێت .
له‌ ( أبو هریرة‌ ) وه‌  رضي الله عنه ده‌گێرِنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم : " لا تُقَدِّمُوا رَمَضَان بِصَومِ يَومٍ ولا يَومَينِ ، إلا رَجُلاً يَصُومُ صَوماً فَلْيَصُمْهُ " (5).
واته‌ : پێش رِه‌مه‌زان مه‌كه‌ون به‌ رِۆژێك رِۆژوو گرتن ، هه‌روه‌ها به‌ دوو رِۆژیش جگه‌ له‌و كه‌سه‌ نه‌بێ كه‌ رِۆژووى سونه‌تى ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و رِۆژانه‌ ئه‌وا با رِۆژووه‌كه‌ى بگرێت .
براى موسوڵمان ئه‌وه‌ش بزانه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى رِۆژى گومان ( یوم الشك ) به‌ رِۆژوو بێ ئه‌وا سه‌رپێچى له‌ فرمانى پێغه‌مبه‌رى خواى كردووه‌ صلى الله عليه وسلم .
له‌ ( صلة‌ ) ى كورِى ( زفر ) ه‌وه‌ ، ئه‌ویش له‌ ( عمار ) ه‌وه رضي الله عنه ده‌گێرِنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى : " مَن صَامَ اليومَ الذي يَشُكُّ فِيهِ ، فَقَد عَصَى أَبَا القاسم صلى الله عليه وسلم " (6).
واته‌ : هه‌ر كه‌سێك به‌ رِۆژوو بێت به‌ مه‌به‌ستى رِه‌مه‌زان له‌و رِۆژه‌ى كه‌ گومانى لێ ده‌كرێت ، ئه‌وا سه‌رپێچى له‌ فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كردووه‌ .
3- ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌س مانگى بینى ئه‌وا با به‌رِۆژوو بن بۆ رِه‌مه‌زان هه‌روه‌ها وازیش له‌ رِۆژوو بێنن بۆ ته‌واو بوونى :
مانگ بینین به‌ مانه‌ جێگیر ده‌بێت : به‌ شایه‌تى دانى دوو موسوڵمانى خاوه‌ن عه‌داله‌ت ، له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم : " صُومُوا لِرُؤْيَتِهِ ، وَأَفْطِرُوا لِرُؤْيَتِهِ ، وَأَنْسِكُوا لَهَا ، فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُم فَأَكْمِلُوا ثلاثينَ ، فَإِنْ شَهِدَ شَاهِدانِ فَصُومُوا وأَفْطِرُوا  " (7) ، برِگه‌ى كۆتایى فه‌رمووده‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت : كه‌ ئه‌گه‌ر دوو موسوڵمان شایه‌تى بینینى مانگیان دا ئه‌وا به‌ رِۆژوو بن له‌ یه‌كه‌م رِۆژى رِه‌مه‌زان و وازیش بێنن له‌ رِۆژوو له‌ كۆتایی مانگى رِه‌مه‌زان به‌ بینینى دوو موسوڵمان .
به‌ڵام شاراوه‌ نى یه‌ ته‌نها برِوا پێكردنى شایه‌تى دوو موسوڵمان له‌ رِووداوێكدا ئه‌و ناگه‌یه‌نێت كه‌ شایه‌تى موسوڵمانێك له‌سه‌ر بینینى مانگى رِه‌مه‌زان وه‌رناگیرێت ، به‌ڵكو ئه‌وه‌مان پێ گه‌یشتووه‌ له‌ ( ابن عمر ) ه‌وه‌  رضي الله عنه كه‌ فه‌رموویه‌تى : " تَرَاءى النَّاسُ الهِلالَ ، فَأَخْبَرْتُ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم أَني رأيتُهُ ، فَصَامَ وأَمَرَ النَّاسَ بِصِيامِهِ " (8).
واته‌ : خه‌ڵكی هه‌وڵی بینینى مانگى رِه‌مه‌زانیان ده‌دا ، منیش به‌ پێغه‌مبه‌رم صلى الله عليه وسلم رِاگه‌یاند كه‌ من مانگم بینیوه‌ ، پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم به‌ بیستنى هه‌واڵه‌كه‌ رِۆژووى گرت و فه‌رمانى به‌ خه‌ڵكى كرد به‌ رِۆژوو بن .

وصلى الله تعالى و سلم على محمد وعلى اله وصحبه  أجمعين


به‌هه‌شت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-22 12:52:53

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌و كارانه‌ى كه‌ پێش رِه‌مه‌زان ئه‌نجام ده‌درێن

ده‌ستت خۆش سه‌رکه‌وتووبیت.

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-22 12:56:39

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: ئه‌و كارانه‌ى كه‌ پێش رِه‌مه‌زان ئه‌نجام ده‌درێن

ده‌ست خۆش شه‌نێ گیان بابه‌تێکی به‌سودت داناوه‌ ، یه‌کێک له‌و کارانه‌ی پێش ڕه‌مه‌زان بکرایه‌ باش بوو که‌ له‌ شه‌عبان به‌ رۆژوو بیت به‌ڵام تا 15 ی واته‌ دوای پازده‌ خۆت ئاماده‌ ده‌که‌یت بۆ ڕه‌مه‌زان ، هه‌ر بژی خوشکی ئازیزمان شه‌نێ گوڵ.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net