.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئه‌و كارانه‌ى كه پێش رِهمهزان ئه‌نجام ده‌درێن
نوسينى
سليم الهلالي و علي حسن عبدالحميد
وهرگێرِانى : مامۆستا: عدنان بارام
إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ ، وَنَسْتَعِيْنُهُ ، وَنَسْتَغْفِرُهُ ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا ، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ .
أَمَّا بَعْدُ :
ئه‌و كارانه‌ى كه پێش رِهمهزان ئه‌نجام ده‌درێن :
1 ـ ژماردنى رِۆژهكانى مانگى شه‌عبان :
پێویسته له‌سه‌ر ئوممه‌تى ئیسلامى رِۆژهكانى مانگى شه‌عبان بژمێرن ، به مهبستى خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگى رِهمهزان ، چونكه مانگ بیست و نۆ رِۆژ ده‌بێت و سی رِۆژیش ده‌بێت ، به بینینى مانگ ئوممه‌تى ئیسلامى هه‌موو به رِۆژوو ده‌بن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ور بوو به رِێگر له پێش بینینى مانگ ، ئه‌وا ئه‌و كاته سی رِۆژهى مانگى شه‌عبان ته‌واو ده‌كه‌ین ، چونكه خواى په‌روه‌ردگار و به‌دیهێنه‌رى ئاسمانه‌كان و زه‌ویش مانگى كردووه‌ته هۆكارێك بۆ زانینى ژماره‌ى رِۆژهكانى ساڵ ، مانگیش له سی رِۆژ زیاتر نابێت (1).
له ( أبو هريرة ) وه رضي الله عنه دهگێرِنهوه فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " صُومُوا لِرُؤيَتِهِ ، وَأَفْطِرُوا لِرُؤيَتِهِ ، فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُم ، فَأَكْمِلُوا شَعبَانَ ثَلاثينَ " (2)
واته : بهرِۆژوو بن به بینینى مانگى رِهمهزان ، وه وازبێنن له رِۆژوو گرتن به بینینى مانگى شه‌وال ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ور به‌ر مانگى لێ گرتن له‌و كاته‌دا سی رِۆژهى مانگى شه‌عبان بژمێرن و پاشان به رِۆژوو بن .
وه له ( عبد الله ) ى كورِى ( عمر ) ه‌وه رضي الله عنه دهگێرِنهوه فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " لا تَصُومُوا حتى تَرَوا الهِلالَ ، ولا تُفْطِروا حتى تَرَوهُ ، فَإِنْ غُمَّ عَليكُم فَاقْدِروا لَهُ " (3).
واته : به رِۆژوو نه‌بن تامانگى رِهمهزان ده‌بینن وازیش مه‌هێنن تا مانگى شه‌وال نه‌بینن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ور به‌ر مانگى لێ گرتن له‌و كاته‌دا (ته‌قدیرى) بۆ بكه‌ن .
وه له ( عدی ) ى كورِى ( حاتم ) ه‌وه رضي الله عنه دهگێرِنهوه فه‌رموویه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " إِذَا جَاءَ رَمَضَان فَصُومُوا ثلاثينَ إِلا أنْ تَرَوا الهِلالَ قَبْلَ ذَلِكَ "(4).
واته : ئه‌گه‌ر مانگى رِهمهزان به‌سه‌ردا هات ئه‌وا سی رِۆژ بهرِۆژوو بن ، جگه له‌و مانگه‌ى كه ته‌واو بوونى سی رِۆژ مانگى شه‌وال ده‌بینن .
2 ـ هه‌ر كه‌سێك رِۆژى گومان ( یوم الشك ) بهرِۆژوو بی ئه‌وا سه‌ر پێچى له فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر كردووه صلى الله عليه وسلم :
نابێ هیچ موسوڵمانێك رِۆژێك یان دوو رِۆژ پێش مانگى رِهمهزان به رِۆژوو بێت ، به بیانووى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كو رِۆژێك یان زیاتر له مانگى رِهمهزانى له‌ده‌ست بچێت ، جگه له‌و كه‌سانه‌ى كه رِۆژوو گرتنى سوننه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌و رِۆژه جووت ده‌بێت .
له ( أبو هریرة ) وه رضي الله عنه دهگێرِنهوه فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم : " لا تُقَدِّمُوا رَمَضَان بِصَومِ يَومٍ ولا يَومَينِ ، إلا رَجُلاً يَصُومُ صَوماً فَلْيَصُمْهُ " (5).
واته : پێش رِهمهزان مه‌كه‌ون به رِۆژێك رِۆژوو گرتن ، هه‌روه‌ها به دوو رِۆژیش جگه له‌و كه‌سه نه‌بێ كه رِۆژووى سونه‌تى ده‌كه‌وێته ئه‌و رِۆژانه ئه‌وا با رِۆژووهكهى بگرێت .
براى موسوڵمان ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌و كه‌سه‌ى رِۆژى گومان ( یوم الشك ) به رِۆژوو بێ ئه‌وا سه‌رپێچى له فرمانى پێغه‌مبه‌رى خواى كردووه صلى الله عليه وسلم .
له ( صلة ) ى كورِى ( زفر ) ه‌وه ، ئه‌ویش له ( عمار ) ه‌وه رضي الله عنه دهگێرِنهوه فه‌رموویه‌تى : " مَن صَامَ اليومَ الذي يَشُكُّ فِيهِ ، فَقَد عَصَى أَبَا القاسم صلى الله عليه وسلم " (6).
واته : هه‌ر كه‌سێك به رِۆژوو بێت به مه‌به‌ستى رِهمهزان له‌و رِۆژهى كه گومانى لێ ده‌كرێت ، ئه‌وا سه‌رپێچى له فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كردووه .
3- ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌س مانگى بینى ئه‌وا با بهرِۆژوو بن بۆ رِهمهزان هه‌روه‌ها وازیش له رِۆژوو بێنن بۆ ته‌واو بوونى :
مانگ بینین به مانه جێگیر ده‌بێت : به شایه‌تى دانى دوو موسوڵمانى خاوه‌ن عه‌داله‌ت ، له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم : " صُومُوا لِرُؤْيَتِهِ ، وَأَفْطِرُوا لِرُؤْيَتِهِ ، وَأَنْسِكُوا لَهَا ، فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُم فَأَكْمِلُوا ثلاثينَ ، فَإِنْ شَهِدَ شَاهِدانِ فَصُومُوا وأَفْطِرُوا " (7) ، برِگهى كۆتایى فه‌رمووده‌كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت : كه ئه‌گه‌ر دوو موسوڵمان شایه‌تى بینینى مانگیان دا ئه‌وا به رِۆژوو بن له یه‌كه‌م رِۆژى رِهمهزان و وازیش بێنن له رِۆژوو له كۆتایی مانگى رِهمهزان به بینینى دوو موسوڵمان .
به‌ڵام شاراوه نى یه ته‌نها برِوا پێكردنى شایه‌تى دوو موسوڵمان له رِووداوێكدا ئه‌و ناگه‌یه‌نێت كه شایه‌تى موسوڵمانێك له‌سه‌ر بینینى مانگى رِهمهزان وه‌رناگیرێت ، به‌ڵكو ئه‌وه‌مان پێ گه‌یشتووه له ( ابن عمر ) ه‌وه رضي الله عنه كه فه‌رموویه‌تى : " تَرَاءى النَّاسُ الهِلالَ ، فَأَخْبَرْتُ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم أَني رأيتُهُ ، فَصَامَ وأَمَرَ النَّاسَ بِصِيامِهِ " (8).
واته : خه‌ڵكی هه‌وڵی بینینى مانگى رِهمهزانیان ده‌دا ، منیش به پێغه‌مبه‌رم صلى الله عليه وسلم رِاگهیاند كه من مانگم بینیوه ، پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم به بیستنى هه‌واڵه‌كه رِۆژووى گرت و فه‌رمانى به خه‌ڵكى كرد به رِۆژوو بن .
وصلى الله تعالى و سلم على محمد وعلى اله وصحبه أجمعين
به‌هه‌شت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش سه‌رکه‌وتووبیت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش شه‌نێ گیان بابه‌تێکی به‌سودت داناوه ، یه‌کێک له‌و کارانه‌ی پێش ڕه‌مه‌زان بکرایه باش بوو که له شه‌عبان به رۆژوو بیت به‌ڵام تا 15 ی واته دوای پازده خۆت ئاماده ده‌که‌یت بۆ ڕه‌مه‌زان ، هه‌ر بژی خوشکی ئازیزمان شه‌نێ گوڵ.


له‌سه‌ر هێڵ نییه