❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یه‌ك چاو به‌ بێ فرمێسك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-28 22:31:23

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190
WindowsXPFirefox

یه‌ك چاو به‌ بێ فرمێسك

یه‌ك چاو به‌ بێ فرمێسك

باوكمم هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ له‌ده‌ستدا‌و به‌ هه‌زار ناڕه‌حه‌تی گه‌وره‌ بووم. دایكم ته‌نیا یه‌ك چاوی هه‌بوو‌و من زۆر رقم لێی بوو، چونكه‌ هه‌میشه‌ ده‌بووه‌ هۆی شه‌رمه‌زاریم.

دایكم به‌ پاره‌ خواردنی بۆ مامۆستاكانی خوێندنگه‌كه‌مان دروستده‌كرد. رۆژێك دایكم هاته‌ لای خوێندنگه‌ تا من له‌گه‌ڵ‌ خۆی بباته‌وه‌. زۆر شه‌رمم كرد. ئاخر ئه‌و چۆن توانی ئه‌و كاره‌ له‌گه‌ڵ‌ من بكات! ته‌نیا به‌ رقه‌وه‌ سه‌یرمكرد‌و دوور كه‌وتمه‌وه‌.

رۆژی دواتر هاوپۆله‌كه‌م تانه‌ی لێدام: هۆی، دایكت ته‌نیا یه‌ك چاوی هه‌یه‌! حه‌زم ده‌كرد خۆم بشارمه‌وه‌، حه‌زم ده‌كرد زه‌وی بكرێته‌وه‌‌و دایكم قوت بدات.

رۆژێك به‌ دایكمم ‌وت: ئه‌گه‌ر به‌راستی ده‌ته‌وێت من خۆشحاڵ‌ بكه‌ی، بۆ ناڕۆی!؟ دایكم سه‌یرێكی كردم‌و هیچ ‌وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه‌. حه‌زم ده‌كرد له‌و ماڵه‌ بڕۆم‌و ئیتر هیچ كارم به‌ دایكم نه‌بێت. له‌وه‌ به‌دواوه‌ به‌ باشی ده‌رسم خوێندو بۆ درێژه‌دانی خوێندن چوومه‌ شارێكی گه‌وره‌. هه‌ر له‌و شاره‌ زه‌واجمكرد، ماڵێكم كڕی، منداڵم بوو‌و ژیانێكی ئارام‌و خۆشم هه‌بوو، تا ئه‌وه‌ی رۆژێك دایكم هات.

دایكم ساڵه‌ها من‌و نه‌وه‌كانی نه‌بینیبوو، له‌ نزیك ماڵه‌كه‌مان ‌وه‌ستابوو، منداڵه‌كانم پێی پێده‌كه‌نین. قیژاندم به‌ سه‌ریدا، ‌وتم بۆچی خۆت بانگهێشت كردووه‌ ‌وتم :«چۆن ‌وێراوته‌ بێیته‌ ماڵه‌كه‌م‌و منداڵه‌كانم بترسێنی!«.

دایكم به‌ ئارامی ‌وه‌ڵامی دایه‌وه‌ :زۆر داوای لێبوردن ده‌كه‌م، پێده‌چێت ئه‌دره‌سه‌كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ هاتبێتم. رۆیشت‌و ئه‌وه‌نده‌ی ده‌یتوانی دوور كه‌وته‌وه‌.

چه‌ند ساڵ دوای ئه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌یر حه‌زم كرد سه‌ردانێكی ماڵه‌كه‌ی دایكم بكه‌م. دراوسێكان ‌وتیان دایكت مردووه‌. ئه‌و هه‌واڵه‌ نه‌بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ك دڵۆپ فرمێسكیش بڕێژم.

نامه‌یه‌كیان پێدام كه‌ دایكم داوای لێكردبوون بیده‌ن به‌ من. له‌و نامه‌یه‌دا نووسیبووی :كوڕی شیرینتر له‌ گیانم، من هه‌میشه‌ به‌ یادی تۆ بووم. بمبووره‌ كه‌ بێ ئیزنی تۆ هاتم بۆ ماڵه‌كه‌ت‌و منداڵه‌كانتم ترساند. كاتێك كه‌ گه‌وره‌ ده‌بووی له‌وه‌ی كه‌ دایمه‌ ده‌بوومه‌ هۆی شه‌رمه‌زاری تۆ زۆر ناره‌حه‌ت بووم، به‌ڵام هیچم له‌ده‌ست نه‌ده‌هات. ئاخر تۆ نازانی، كاتێك كه‌ زۆر بچوك بووی چاوێكت له‌ رووداوێكی شۆفێریدا له‌ده‌ستدا. من ‌وه‌ك دایكت نه‌مده‌توانی ببینم تۆ ده‌بێت به‌ یه‌ك چاو گه‌وره‌ بی‌و بژی. هه‌ر بۆیه‌ش چاوێكی خۆمدا به‌ تۆ. جێگه‌ی شانازیم بوو كه‌ كوڕه‌كه‌م له‌بری من جیهانی نوێ له‌گه‌ڵ‌ سۆز‌و خۆشه‌ویستیدا به‌ ته‌واوه‌تی ببینێت. هیوادارم هه‌میشه‌ خۆشبه‌خت بی.
به‌ قۆربانت بم. دایكت

هاولاتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-29 08:45:28

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

Re: یه‌ك چاو به‌ بێ فرمێسك

دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم بةهيواى بةردةوام بوونت

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-31 19:25:41

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190
WindowsXPMSIE7

Re: یه‌ك چاو به‌ بێ فرمێسك

زۆر سوپاس بۆ تۆش سه‌ركه‌وتووبی هاوڕێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-09 21:58:35

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: یه‌ك چاو به‌ بێ فرمێسك

waw zor jwana dast xosh badaxawa zorenaman qadre dekman ba pe pewest  nazanen ta shteke lenaeat

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-14 20:43:17

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190
WindowsXPFirefox

Re: یه‌ك چاو به‌ بێ فرمێسك

زۆر سوپاس بۆ تۆش سه‌ركه‌وتووبی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net