.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











یه‌ك چاو به بێ فرمێسك
باوكمم هه‌ر له منداڵییه‌وه له‌ده‌ستداو به هه‌زار ناڕه‌حه‌تی گه‌وره بووم. دایكم ته‌نیا یه‌ك چاوی ههبووو من زۆر رقم لێی بوو، چونكه هه‌میشه ده‌بووه هۆی شه‌رمه‌زاریم.
دایكم به پاره خواردنی بۆ مامۆستاكانی خوێندنگه‌كه‌مان دروستده‌كرد. رۆژێك دایكم هاته لای خوێندنگه تا من له‌گه‌ڵ خۆی بباته‌وه. زۆر شه‌رمم كرد. ئاخر ئه‌و چۆن توانی ئه‌و كاره له‌گه‌ڵ من بكات! ته‌نیا به رقه‌وه سهیرمكردو دوور كه‌وتمه‌وه.
رۆژی دواتر هاوپۆلهكهم تانه‌ی لێدام: هۆی، دایكت ته‌نیا یه‌ك چاوی هه‌یه! حه‌زم ده‌كرد خۆم بشارمه‌وه، حه‌زم ده‌كرد زه‌وی بكرێته‌وه‌و دایكم قوت بدات.
رۆژێك به دایكمم وت: ئه‌گه‌ر به‌راستی ده‌ته‌وێت من خۆشحاڵ بكه‌ی، بۆ ناڕۆی!؟ دایكم سه‌یرێكی كردم‌و هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه. حه‌زم ده‌كرد له‌و ماڵه بڕۆم‌و ئیتر هیچ كارم به دایكم نه‌بێت. له‌وه به‌دواوه به باشی ده‌رسم خوێند‌و بۆ درێژه‌دانی خوێندن چوومه شارێكی گه‌وره. هه‌ر له‌و شاره زهواجمكرد، ماڵێكم كڕی، منداڵم بوو‌و ژیانێكی ئارام‌و خۆشم هه‌بوو، تا ئه‌وه‌ی رۆژێك دایكم هات.
دایكم ساڵه‌ها من‌و نه‌وه‌كانی نه‌بینیبوو، له نزیك ماڵه‌كه‌مان وه‌ستابوو، منداڵه‌كانم پێی پێده‌كه‌نین. قیژاندم به سه‌ریدا، وتم بۆچی خۆت بانگهێشت كردووه وتم :«چۆن وێراوته بێیته ماڵهكهمو منداڵه‌كانم بترسێنی!«.
دایكم به ئارامی وه‌ڵامی دایه‌وه :زۆر داوای لێبوردن ده‌كه‌م، پێده‌چێت ئه‌دره‌سه‌كه به هه‌ڵه هاتبێتم. رۆیشت‌و ئه‌وه‌نده‌ی ده‌یتوانی دوور كه‌وته‌وه.
چه‌ند ساڵ دوای ئه‌و به شێوه‌یه‌كی سه‌یر حه‌زم كرد سه‌ردانێكی ماڵه‌كه‌ی دایكم بكه‌م. دراوسێكان وتیان دایكت مردووه. ئه‌و هه‌واڵه نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ك دڵۆپ فرمێسكیش بڕێژم.
نامه‌یه‌كیان پێدام كه دایكم داوای لێ‌كردبوون بیده‌ن به من. له‌و نامه‌یه‌دا نووسیبووی :كوڕی شیرین‌تر له گیانم، من هه‌میشه به یادی تۆ بووم. بمبووره كه بێ ئیزنی تۆ هاتم بۆ ماڵهكهتو منداڵهكانتم ترساند. كاتێك كه گه‌وره ده‌بووی له‌وه‌ی كه دایمه ده‌بوومه هۆی شه‌رمه‌زاری تۆ زۆر ناره‌حه‌ت بووم، به‌ڵام هیچم له‌ده‌ست نه‌ده‌هات. ئاخر تۆ نازانی، كاتێك كه زۆر بچوك بووی چاوێكت له رووداوێكی شۆفێریدا له‌ده‌ستدا. من وه‌ك دایكت نه‌مده‌توانی ببینم تۆ ده‌بێت به یه‌ك چاو گه‌وره بی‌و بژی. هه‌ر بۆیه‌ش چاوێكی خۆمدا به تۆ. جێگه‌ی شانازیم بوو كه كوڕه‌كه‌م له‌بری من جیهانی نوێ له‌گه‌ڵ سۆز‌و خۆشه‌ویستیدا به ته‌واوه‌تی ببینێت. هیوادارم هه‌میشه خۆشبه‌خت بی.
به قۆربانت بم. دایكت
هاولاتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم بةهيواى بةردةوام بوونت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سوپاس بۆ تۆش سه‌ركه‌وتووبی هاوڕێ
له‌سه‌ر هێڵ نییه
waw zor jwana dast xosh badaxawa zorenaman qadre dekman ba pe pewest nazanen ta shteke lenaeat


له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سوپاس بۆ تۆش سه‌ركه‌وتووبی
له‌سه‌ر هێڵ نییه