.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














شه‌وی قــه‌در
ئه‌م شه‌وه فه‌زڵی گه‌وره‌یه ، چونكه شه‌وی هاتنه خواره‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه ، ئه‌و قورئانه‌ی رێنیشانده‌ره بۆ كه‌سێك ده‌ستی پێوه بگرێت بۆ رِێگهی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفه‌رازی ، به‌رزیشی ده‌كاته‌وه بۆ چڵه‌پۆپه‌ی سه‌رفه‌رازی و مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایی ئوممه‌تی ئیسلامیش كه شوێنكه‌وتووی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ركه‌یه‌تی صلى الله عليه وسلم شوێن پێ به شوێن پێ ، له‌م شه‌وه‌دا ئاڵا هه‌ڵ ناكات ، و كه‌وان دانانێ ، به‌ڵكو پێش برِكێ ده‌كه‌ن له زیندو كردنه‌وه‌ی به بیر و باوهرِهوه له گه‌ڵ چاوهرِێ كردنی پاداشت له لایه‌ن خواوه .
ها بگره برای موسوڵمان ئه‌مه‌ش ئه‌و ئایه‌ته قورئانیانه و ئه‌و فه‌رموودانه‌ی پێغه‌مبه‌ره صلى الله عليه وسلم كه لێی وه دهیگێرِنهوه و ده‌رباره‌ی ئه‌م شه‌وه هاتووه ، ئه‌وه‌ش به‌م شێوه‌یه :
1ـ فه‌زڵی شه‌وی قه‌در :
به‌سه بۆ پایه‌ی شه‌وی قه‌در كه چاكتره له هه‌زار مانگ ، خوای به توانا و پایه به‌رز فه‌رموویه‌تی : : [إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ وَ مَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ لَيلَةُ القَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ تَنَزَّلُ الْمَلائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ سَلامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ] [القدر : 1 ـ 5] .
وه تیایدا هه‌موو كردارێكی دانایانه جیا ده‌كرێته‌وه : خوای پایه به‌رز فه‌رموویه‌تی : [ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنْذِرِينَ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ أَمْراً مِنْ عِنْدِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ] [الدخان : 3 ـ 6] .
2 ـ كاتی شه‌وی قه‌در :
ئه‌وه‌مان پێ گه‌یشتووه له پێغه‌مبه‌ری خواوه صلى الله عليه وسلم كه ئه‌و شه‌وه شه‌وی بیست و یه‌ك ، و شه‌وی بیست سێ ، و شه‌وی بیست و پێنج ، و شه‌وی بیست و حه‌وت ، و شه‌وی بیست و نۆ ، وه شه‌وی كۆتایی مانگی رِهمهزانه . (1)
ئیمامی (الشافعي) فه‌رموویه‌تی : (( ئه‌مه له لای من وه‌كو ئه‌وه‌یه ـ خواش زاناتره ـ كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه به‌و پێیه‌ی كه پرسیاری لێ ده‌كرا له سه‌ر ئه‌و شه‌وه ، پێیان ده‌فه‌رموو : ئایا به دوایدا بگه‌رێین له شه‌وی ئه‌وه‌دا ، ده‌یفه‌رموو : به‌دوایدا بگه‌رێن له شه‌وی ئه‌وه‌دا )) ( 2 ) .
ووته‌ی هه‌ڵبژارده‌ش ئه‌وه‌یه كه له (10) ده شه‌وه تاكه‌كانی كۆتایی رِهمهزاندا بێ ، به‌ڵگه‌ش له سه‌ر ئه‌مه فه‌رمووده‌ی ( عائشه ) یه ـ رِهزای خوای لێبێت ـ كه فه‌رموویه‌تی :: " كَانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يُجَاوِرُ في العَشْرِ الأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَان وَيَقُولُ : تَحَرَّوا ( وفي روايةٍ : الْتَمِسُوا ) لَيْلَةَ القَدْرِ في ( الوترِ مِن ) العَشْرِ الأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَان " (3)
واته : پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له ده رِۆژی كۆتایی رِهمهزاندا له مزگه‌وت ده‌مایه‌وه بۆ خوا په‌رستی ( الإعتكاف ) ، و ده‌یفه‌رموو : له تاكه‌كان له ده شه‌وی كۆتایی رِهمهزان دا بگه‌رێن به‌دوای شه‌وی قه‌در دا .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ لاواز بوو یان توانای نه‌بوو با حه‌وتی كۆتایی له ده‌ست نهرِوات ، له به‌ر ئه‌و فه‌رموودیه‌ی كه له ( ابن عمر ) ه‌وه دهیگێرِنهوه كه فه‌رموویه‌تی :پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : " التَمِسُوهَا في العَّشْرِ الأوَاخِرِ ، فإِنْ ضَعُفَ أَحَدُكُم أَوْ عَجَزَ فَلا يغْلبَنَّ عَلَى السَّبْعِ البَوَاقي " (4)
واته : به‌دوایدا بگه‌رێن له ده شه‌وی كۆتایی دا ، ئه‌گه‌ر یه‌كێكان لاواز بوو یان توانای نه‌بوو ، با له ده‌ستی نهرِوات له‌و حه‌وته‌ی كه ماون .
ئه‌مه‌ش ئه‌و ووته‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم رِاڤه و ته‌فسیر ده‌كات كه فه‌رموویه‌تی :" أَرَى رُؤْيَاكُم قَدْ تَوَاطَأَتْ فَمَنْ كَانَ مُتَحَرِّيَهَا فَلْيَتَحَرِّهَا في السَّبْعِ الأَوَاخِرِ " ( 5 ) .
واته : وا ئه‌بینم خه‌ونه‌كانتان پێكهاتوون ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێ ویستی به‌دوایدا بگه‌رێت با له حه‌وتی كۆتایدا بێ .
ئه‌وه‌ش زانراوه له سوننه‌ته‌وه كه زانینی ئه‌و شه‌وه هه‌ڵگیراوه ، چونكه خه‌ڵكی دوو به‌ره‌كێیان كرد له سه‌ر ئه‌و شه‌وه و به هۆیه‌وه هه‌ڵگیرا ، له (عبادة بن الصامت) رضي الله عنه دهگێرِنهوه فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له شه‌وی قه‌دردا ده‌رچوو دوو پیاو له موسوڵمانان دوو به‌ره‌كێیان ده‌كرد له سه‌ر شه‌وی قه‌در ، فه‌رمووی : "إِنّي خَرَجْتُ لأُخْبِرَكُم بِلَيْلَةِ القَدْرِ فَتَلاحَى ( 6 ) فُلانٌ وَفُلان فَرُفِعَتْ ، وَعَسَى أَنْ يَكُونَ خَيْرَاً لَكُمْ ، فَالْتَمِسُوهَا فِي التَّاسِعَةِ وَالسَّابِعَةِ وَالخَامِسَةِ (وفي روايةٍ : في السَّبْعِ وَالتّسْعِ وَالخَمْسِ " (7) .
واته : من هاتم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و شه‌وه‌تان پێ بده‌م ، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی فڵان و فڵان دووبه‌ره‌كێیان كرد ، هه‌ڵگیرا ، هیوام وایه ئه‌و كاره خێر بێ بۆتان ، جا به دوایدا بگه‌رین له نۆیه‌م ، و حه‌وته‌م ، و پێنجه‌م ( وه له ریوایهتێكی تردا : له حه‌وت ، و نۆ ، و پێنج دا ) .
بیر خستنه‌وه‌یه‌ك :
هه‌ندێك فه‌رمووده‌مان پێ گه‌شیتووه كه شه‌وی قه‌در له ده شه‌وی كۆتایدایه ، وه هه‌ندێكی تر كه له تاكه‌كانی ده‌ی كۆتاییه ، یه‌كه‌میان گشى یه و دووه‌میان تایبه‌ته ، و تایبه‌تیش پێش ده‌خرێ له سه‌ر گشتى ، هه‌روه‌ها هه‌ندێك فه‌رمووده ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له حه‌وته‌ی كۆتایی بێ ، ئه‌مه‌ش تایبه‌ته به نه‌توانین و لاوازیه‌وه و ئیشكالیش نیه له نێوانیاندا ، لێره‌دا فه‌رمووده‌كان یه‌ك ده‌گرنه‌وه و دژ یه‌ك نین ، وه كۆ ده‌بنه‌وه و بڵاوه ناكه‌ن .
پوخته‌ی ووته‌یش ئه‌وه‌یه كه موسوڵمان به‌دوای شه‌وی قه‌دردا دهگهرِێت له ته‌كاكانی ده‌ی كۆتایی ، شه‌وی بیست و یه‌ك ، و بیست و سێ ، و بیست و پێنج ، و بیست و حه‌وت ، و بیست و نۆ ، وه ئه‌گه‌ر لاواز بوو یان توانای نه‌بوو ئه‌وا با له تاكه‌كانی ئه‌و حه‌وته‌ی كه ماوه به دوایدا بگه‌رێت : (شه‌وی بیست و پێنج ، و بیست و حه‌وت ، و بیست و نۆ ) ، خواش زاناتره .
3 ـ چۆن موسوڵمان به‌دوای ئه‌م شه‌وه‌دا بگه‌رێت ؟
ئه‌م شه‌وه پیرۆزه هه‌ر كه‌سێك له ده‌ستی بچێ ، هه‌موو خێرێكی له ده‌ست چووه ، كه‌سیش له ده‌ستی ناچێ جگه له بێ به‌ش نه‌بێ ، له به‌ر ئه‌وه سوننه‌ته بۆ موسوڵمانی سور بوو له سه‌ر گوێرایه‌ڵی خوای په‌روه‌ردگار ، ئه‌م شه‌وه زیندوو بكاته‌وه به باوهرِهوه بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاداشتی گه‌وره‌ی خوای په‌روه‌ردگار ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دا خوای په‌روه‌ردگار له‌و تاوانانه‌ی كردونیه‌تی خۆش ده‌بێ .
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : " مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْرِ إيمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ "( 8 ).
واته : هه‌ر كه‌سێ شه‌وی قه‌در زیندو بكاته‌وه و باوهرِی پىَى هه‌بێ و چاوهرِىَی پاداشتی خوا بێ ، خوا له تاوانه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێ .
سوننه‌تیشه له‌و شه‌وه‌دا پارِانهوه زۆر بكرێت ، چونكه له دایكه (عائشه) وه ـ رِهزای خوای لێبێت ـ دهگێرِنهوه كه فه‌رموویه‌تی : " ووتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر زانیم چ شه‌وێك شه‌وی قه‌دره ، چی بڵێم له‌و شه‌وه‌دا ؟ فه‌رمووی : بڵێ :اللهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي " ( 9 ). واته : خوایه تۆ لێ بوردهیت و لیبوردنت خۆش ئه‌وێ ، لێم ببوره .
برام ـ خوای په‌روه‌ردگار به‌ره‌كه‌تی خۆیت به‌سه‌ردا برِێژێت و سه‌ركه‌وتووت كات بۆ گوێرایه‌ڵی خۆی ـ كه زانیت ئه‌م شه‌وه چ شه‌وێكی گه‌وره‌یه ، كه‌وابوو ده شه‌وی كۆتایی هه‌سته و زیندووی بكه‌ره‌وه به په‌رستن و دوركه‌وتنه‌وه له ئافره‌تان ، و فه‌رمان بكه به خێزانه‌كه‌ت به‌و شتانه و په‌رستنی زیاتر بكه له‌م شه‌وه‌دا .
له (عائشه)وه ـ رِهزای خوای لێبێت ـ دهگێرِنهوه ، فه‌رموویه‌تی: "كَانَ النَّبيُّ d إذَا دَخَلَ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَه (10) ،وأَحْيى لَيْلُهُ ، وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ " (11).
واته : پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌گه‌ر ده شه‌وی كۆتای بهابتایه پشتی لێ ده‌به‌ست ( واته : دوور ئه‌كه‌وته‌وه له جووت بوون له گه‌ڵ خێزانه‌كانیدا ) و شه‌وه‌كانی زیندو ده‌كرده‌وه خێزانه‌كانیشی به خه‌به‌ر ده‌هێنا .
هه‌روه‌ها له ( عائشه ) وه دهگێرِنهوه فه‌رموویه‌تی : " كَانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَجْتَهِدُ في العَشْرِ الأَوَاخِرِ مَا لا يَجْتَهِدُ في غَيْرِهَا " ( 12 ) .
واته : پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له ده رِۆژی كۆتایدا زیاتر هه‌وڵی خواپه‌رستی ده‌دا به شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌وڵه‌ی له رِۆژانی تردا نه‌ده‌دا .
4 ـ نیشانه‌كانی ئه‌م شه‌وه :
بزانه ئه‌ی به‌نده‌ی گوێرِایهڵ ـ خوای په‌روه‌ردگار یارمه‌تێت بدات بهرِهحمی خۆی و پشتوانیشت بێ به‌سه‌ركه‌وتنی خۆی ـ كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌مه‌و به‌یانی ئه‌م شه‌وه‌ی بۆ وسف كردووین ، بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمان بزانێت ئه‌م شه‌وه چ شه‌وێكه (13)
له ( أُبَیّ بن كعب ) ه‌وه رضي الله عنه دهگێرِنهوه كه فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : " صَبِيحَةُ لَيْلَةِ القَدْرِ تَطْلُعُ الشَّمسُ لا شُعَاعَ لَهَا ، كَأَنَّهَا طَسْتٌ حَتَى تَرْتَفِعَ " ( 14 ) .
واته : به‌ره به‌یانی شه‌وی قه‌در خۆر هه‌ڵدێت و تیشكی نیه ، هه‌روه‌كو ته‌شتێك تا ئه‌و كاته‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه .
وه له ( أبو هریرة ) وه رضي الله عنه دهگێرِنهوه فه‌موویه‌تی : باسی شه‌وی قه‌درمان ده‌كرد له لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی : " أَيُّكُم يَذْكُرُ حِيْنَ طَلَعَ الْقَمَرُ ، وَهُوَ مِثْلُ شِقّ جَفْنَةٍ " ( 15 ) .
واته : كامه‌تان له یادێتی كاتێ مانگ ده‌ركه‌وت وه‌كو نیوه‌ی قاپێك بوو .
وه له (ابن عباس)ه‌وه ـ رِهزای خوا له خۆی و باوكی بێت ـ دهگێرِنهوه فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : " لَيْلَةُ الْقَدْرِ سَمْحَةٌ ، طَلِقَةٌ ، لا حَارَّة ، وَلا بَارِدَة ، تُصْبِحُ الشَّمْسُ صَبِيْحَتَهَا ضَعِيْفَةً حَمْرَاء " ( 16 ) .
واته : شه‌وی قه‌در شه‌وێكی بێ ده‌نگ و رِوونه ، نه گه‌رمه و نه‌سارد ، خۆری به‌یانیه‌كه‌ی لاواز و سور ده‌بێ .
=============================
( 1 ) والأقوال الواردة فيها مختلفةٌ و متغايرةٌ ، و قد صَنَّف الإمام العراقيُّ رسالةٌ مفردةٌ سمَّاها : ( شرح الصدر بذكر ليلة القدر ) استوعب فيها كلام العلما‌ء في المسألة ، فلتنظر
( 2 ) فيما نقله عنه البغوي في ( شرح السنة ) : ( 6 / 388 ) .
( 3 ) أخرجهُ البخاري : (4/225 ) رقم : (2017) و (2019) و (2020) ، ومسلم رقم : (1169).
( 4 ) أخرجهُ البخاري : ( 4 / 221 ) رقم : ( 2015 ) ، ومسلم رقم : ( 1165 ) .
( 5 ) انظر التعليق السابق .
( 6 )تلاحى : تخاصم ، واته : دوو به‌ره‌كی كردن .
( 7 ) أخرجهُ البخاري : ( 4 / 232 ) رقم : ( 2023 ) و ( 49 ) .
( 8 ) أخرجهُ البخاري : ( 4 / 217 ) رقم : ( 2014 ) ، و مسلم رقم : ( 759 ) .
( 9 ) أخرجهُ الترمذي رقم : ( 3760 ) ، وابن ماجه رقم : ( 3850 ) عن عائشة . وسندهُ صحيحٌ .وراجع لشرحه : ( بغية الإنسان في وظائف رمضان ) ص : ( 55 ـ 57 ) لابن رجب الحنبلي .
( 10 )واته : دور ئه‌كه‌وته‌وه له ئافره‌ت به مه‌به‌ستی خوا په‌رستن ، وه قۆڵی بۆ هه‌ڵ ده‌كرد و به دوایدا دهگهرِا .
( 11)أخرجهُ البخاري : ( 4 / 233 ) رقم : ( 2024 ) ، و مسلم رقم : ( 1174 ) .
(12) أخرجهُ مسلم رقم : ( 1174 ) .
(13) خه‌ڵكی عه‌وام ( نه شاره‌زا له دین ) زۆر نیشانه‌یان هه‌یه ده‌رباره‌ی شه‌وی قه‌در و هه‌مووشی خورافی و بیر و باوهرِی پوچه‌ڵن ، له‌وانه : داره‌كان سوجده ده‌به‌ن ، وه خانوه‌كان ده‌خه‌ون (!) و ... و ... هتد.
منیش ده‌ڵێم : له كوردستانی خۆشمان هه‌ندێ له‌و خورافه‌ت و بیر و باوهرِه پوچه‌ڵانه له لای خه‌ڵكی عه‌وام باسی لێ وه ده‌كرێت ، له‌وانه : له‌م شه‌وه‌دا ئه‌ستێره داناچۆرِێت و سه‌گه‌كان ناوهرِن و ... و ... هتد ، كه هه‌مووی ووته‌ی پوچه‌ڵ و بێ به‌ڵگه‌ن و هیچ بنه‌وایه‌كیان نى یه له ئایینی ئیسلامی پیرۆزدا .
(14)أخرجهُ مسلم رقم : ( 762 ) .
(15) أخرجهُ مسلم رقم : (1170) .
وه (شِقّ جَفْنَة) : الشِقّ : واته : نیو ، الجَفْنه : واته : قاپ ، وه (القاضي عياض) ده‌فه‌رمووێ : (له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئاماژه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه له كۆتای مانگدا ئاوا ده‌بێت ، چونكه مانگ به‌و شێوه‌یه نابێت له كاتی ده‌ركه‌وتنیدا جگه له كۆتای مانگ نه‌بێت) .
(16)أخرجهُ الطيالسي رقم : (349) ، وابن خُزَيمة : (3/231) ، والبزار : (1/486) ، و سندهُ حَسَنٌ .
ئه‌م بابه‌ته له كتێبی چۆنێتى رِۆژووى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم وه‌رگیراوه

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه به‌هیوای به‌رده‌وامیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی تۆش خۆش بێت کاکه حسێن سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی تۆش خۆشبێت
سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت کاک هه‌ردی گیان بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته جوانه ، و یه‌کێک له نیشانه‌کانی شه‌وی قه‌در ئه‌وه‌ی من بیستوومه موسڵمانان به شێوه‌یه‌کی گشتی دڵخۆش ده‌بن خه‌م و پهژاکهیان له بیر ده‌که‌ن ڕووگه‌ش ده‌بنه‌وه ، من بڕوام به وه هه‌یه زۆرش . هه‌ربژی سه‌رکه‌وتوو بیت به هیوای به‌رده‌وامیت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه