❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شه‌وی قــه‌در

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-01 11:41:44

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

شه‌وی قــه‌در

شه‌وی قــه‌در


ئه‌م شه‌وه‌ فه‌زڵی گه‌وره‌یه‌ ، چونكه‌ شه‌وی هاتنه‌ خواره‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه‌ ، ئه‌و قورئانه‌ی رێنیشانده‌ره‌ بۆ كه‌سێك ده‌ستی پێوه‌‌ بگرێت بۆ رِێگه‌ی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفه‌رازی ، به‌رزیشی ده‌كاته‌وه‌ بۆ چڵه‌پۆپه‌ی سه‌رفه‌رازی و مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایی ئوممه‌تی ئیسلامیش كه‌ شوێنكه‌وتووی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ركه‌یه‌تی صلى الله عليه وسلم شوێن پێ به‌ شوێن پێ ، له‌م شه‌وه‌دا ئاڵا هه‌ڵ ناكات ، و كه‌وان دانانێ ، به‌ڵكو پێش برِكێ ده‌كه‌ن له‌ زیندو كردنه‌وه‌ی به‌ بیر و باوه‌رِه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ چاوه‌رِێ كردنی پاداشت له‌ لایه‌ن خواوه‌ .
ها بگره‌ برای موسوڵمان ئه‌مه‌ش ئه‌و ئایه‌ته‌ قورئانیانه‌ و ئه‌و فه‌رموودانه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌  صلى الله عليه وسلم كه‌ لێی وه‌ ده‌یگێرِنه‌وه‌ و ده‌رباره‌ی ئه‌م شه‌وه‌ هاتووه‌ ، ئه‌وه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ :


1ـ فه‌زڵی شه‌وی قه‌در :


به‌سه‌ بۆ پایه‌ی شه‌وی قه‌در كه‌ چاكتره‌ له‌ هه‌زار مانگ ، خوای به‌ توانا و پایه‌ به‌رز فه‌رموویه‌تی : : [إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ  وَ مَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ  لَيلَةُ القَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ  تَنَزَّلُ الْمَلائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ  سَلامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ] [القدر : 1 ـ 5] .

وه‌ تیایدا هه‌موو كردارێكی دانایانه‌ جیا ده‌كرێته‌وه‌ : خوای پایه‌ به‌رز فه‌رموویه‌تی : [ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنْذِرِينَ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ أَمْراً مِنْ عِنْدِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ] [الدخان : 3 ـ 6] .

2 ـ كاتی شه‌وی قه‌در :


ئه‌وه‌مان پێ گه‌یشتووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌  صلى الله عليه وسلم كه‌ ئه‌و شه‌وه‌ شه‌وی بیست و یه‌ك ، و شه‌وی بیست سێ ، و شه‌وی بیست و پێنج ، و شه‌وی بیست و حه‌وت ، و شه‌وی بیست و نۆ ، وه‌ شه‌وی كۆتایی مانگی رِه‌مه‌زانه .   (1)

ئیمامی (الشافعي) فه‌رموویه‌تی : (( ئه‌مه‌ له‌ لای من وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ ـ خواش زاناتره‌ ـ كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه‌ به‌و پێیه‌ی كه‌ پرسیاری لێ ده‌كرا له‌ سه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ ، پێیان ده‌فه‌رموو : ئایا به‌ دوایدا بگه‌رێین له‌ شه‌وی ئه‌وه‌دا ، ده‌یفه‌رموو : به‌دوایدا بگه‌رێن له‌ شه‌وی ئه‌وه‌دا )) ( 2 ) .
ووته‌ی هه‌ڵبژارده‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له  (10)  ده‌ شه‌وه‌ تاكه‌كانی كۆتایی رِه‌مه‌زاندا بێ ، به‌ڵگه‌ش له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ فه‌رمووده‌ی ( عائشه‌ ) یه‌ ـ رِه‌زای خوای لێبێت ـ كه‌ فه‌رموویه‌تی :: " كَانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يُجَاوِرُ في العَشْرِ الأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَان وَيَقُولُ : تَحَرَّوا ( وفي روايةٍ : الْتَمِسُوا ) لَيْلَةَ القَدْرِ في ( الوترِ مِن ) العَشْرِ الأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَان " (3)
واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌ ده‌ رِۆژی كۆتایی رِه‌مه‌زاندا له‌ مزگه‌وت ده‌مایه‌وه‌ بۆ خوا په‌رستی ( الإعتكاف ) ، و ده‌یفه‌رموو : له‌ تاكه‌كان له‌ ده‌ شه‌وی كۆتایی رِه‌مه‌زان دا بگه‌رێن به‌دوای شه‌وی قه‌در دا .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ لاواز بوو یان توانای نه‌بوو با حه‌وتی كۆتایی له‌ ده‌ست نه‌رِوات ، له‌ به‌ر ئه‌و فه‌رموودیه‌ی كه‌ له‌ ( ابن عمر ) ه‌وه‌ ده‌یگێرِنه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی :پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : " التَمِسُوهَا في العَّشْرِ الأوَاخِرِ ، فإِنْ ضَعُفَ أَحَدُكُم أَوْ عَجَزَ فَلا يغْلبَنَّ عَلَى السَّبْعِ البَوَاقي "  (4)
واته‌ : به‌دوایدا بگه‌رێن له‌ ده‌ شه‌وی كۆتایی دا ، ئه‌گه‌ر یه‌كێكان لاواز بوو یان توانای نه‌بوو ، با له‌ ده‌ستی نه‌رِوات له‌و حه‌وته‌ی كه‌ ماون .
ئه‌مه‌ش ئه‌و ووته‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم رِاڤه‌ و ته‌فسیر ده‌كات كه‌ فه‌رموویه‌تی :" أَرَى رُؤْيَاكُم قَدْ تَوَاطَأَتْ فَمَنْ كَانَ مُتَحَرِّيَهَا فَلْيَتَحَرِّهَا في السَّبْعِ الأَوَاخِرِ "  ( 5 ) .
واته‌ : وا ئه‌بینم خه‌ونه‌كانتان پێكهاتوون ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێ ویستی به‌دوایدا بگه‌رێت با له‌ حه‌وتی كۆتایدا بێ .
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ له‌ سوننه‌ته‌وه‌ كه‌ زانینی ئه‌و شه‌وه‌ هه‌ڵگیراوه‌ ، چونكه‌ خه‌ڵكی دوو به‌ره‌كێیان كرد له‌ سه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ هه‌ڵگیرا ، له‌ (عبادة‌ بن الصامت) رضي الله عنه ده‌گێرِنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌ شه‌وی قه‌دردا ده‌رچوو دوو پیاو له‌ موسوڵمانان دوو به‌ره‌كێیان ده‌كرد له‌ سه‌ر شه‌وی قه‌در ، فه‌رمووی : "إِنّي خَرَجْتُ لأُخْبِرَكُم بِلَيْلَةِ القَدْرِ فَتَلاحَى  ( 6 ) فُلانٌ وَفُلان فَرُفِعَتْ ، وَعَسَى أَنْ يَكُونَ خَيْرَاً لَكُمْ ، فَالْتَمِسُوهَا فِي التَّاسِعَةِ وَالسَّابِعَةِ وَالخَامِسَةِ (وفي روايةٍ : في السَّبْعِ وَالتّسْعِ وَالخَمْسِ " (7) .
واته‌ : من هاتم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و شه‌وه‌تان پێ بده‌م ، به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی فڵان و فڵان دووبه‌ره‌كێیان كرد ، هه‌ڵگیرا ، هیوام وایه‌ ئه‌و كاره‌ خێر بێ بۆتان ، جا به‌ دوایدا بگه‌رین له‌ نۆیه‌م ، و حه‌وته‌م ، و پێنجه‌م ( وه‌ له‌ ریوایه‌تێكی تردا : له‌ حه‌وت ، و نۆ ، و پێنج دا ) .


بیر خستنه‌وه‌یه‌ك :


هه‌ندێك فه‌رمووده‌مان پێ گه‌شیتووه‌ كه‌ شه‌وی قه‌در له‌ ده‌ شه‌وی كۆتایدایه‌ ، وه‌ هه‌ندێكی تر كه‌ له‌ تاكه‌كانی ده‌ی كۆتاییه‌ ، یه‌كه‌میان گشى یه‌ و دووه‌میان تایبه‌ته‌ ، و تایبه‌تیش پێش ده‌خرێ له‌ سه‌ر گشتى ، هه‌روه‌ها هه‌ندێك فه‌رمووده‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ حه‌وته‌ی كۆتایی بێ ، ئه‌مه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ نه‌توانین و لاوازیه‌وه‌ و ئیشكالیش نیه‌ له‌ نێوانیاندا ، لێره‌دا فه‌رمووده‌كان یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌ و دژ یه‌ك نین ، وه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌ و بڵاوه‌ ناكه‌ن .
پوخته‌ی ووته‌یش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ موسوڵمان به‌دوای شه‌وی قه‌دردا ده‌گه‌رِێت له‌ ته‌كاكانی ده‌ی كۆتایی ، شه‌وی بیست و یه‌ك ، و بیست و سێ ، و بیست و پێنج ، و بیست و حه‌وت ، و بیست و نۆ ، وه‌ ئه‌گه‌ر لاواز بوو یان توانای نه‌بوو ئه‌وا با له‌ تاكه‌كانی ئه‌و حه‌وته‌ی كه‌ ماوه‌ به‌ دوایدا بگه‌رێت : (شه‌وی بیست و پێنج ، و بیست و حه‌وت ، و بیست و نۆ ) ، خواش زاناتره‌ .


3 ـ چۆن موسوڵمان به‌دوای ئه‌م شه‌وه‌دا بگه‌رێت ؟


ئه‌م شه‌وه‌ پیرۆزه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌ ده‌ستی بچێ ، هه‌موو خێرێكی له‌ ده‌ست چووه‌ ، كه‌سیش له‌ ده‌ستی ناچێ جگه‌ له‌ بێ به‌ش نه‌بێ ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ سوننه‌ته‌ بۆ موسوڵمانی سور بوو له‌ سه‌ر گوێرایه‌ڵی خوای په‌روه‌ردگار ، ئه‌م شه‌وه‌ زیندوو بكاته‌وه‌ به‌ باوه‌رِه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاداشتی گه‌وره‌ی خوای په‌روه‌ردگار ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دا خوای په‌روه‌ردگار له‌و تاوانانه‌ی كردونیه‌تی خۆش ده‌بێ .
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : " مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْرِ إيمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ "( 8 ).
واته‌ : هه‌ر كه‌سێ شه‌وی قه‌در زیندو بكاته‌وه‌ و باوه‌رِی پىَى هه‌بێ و چاوه‌رِىَی پاداشتی خوا بێ ، خوا له‌ تاوانه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێ .
سوننه‌تیشه‌ له‌و شه‌وه‌دا پارِانه‌وه‌ زۆر بكرێت ، چونكه‌ له‌ دایكه‌ (عائشه‌) وه‌ ـ رِه‌زای خوای لێبێت ـ ده‌گێرِنه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی : " ووتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر زانیم چ شه‌وێك شه‌وی قه‌دره‌ ، چی بڵێم له‌و شه‌وه‌دا ؟ فه‌رمووی : بڵێ :اللهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي  " ( 9 ). واته‌ : خوایه‌ تۆ لێ بورده‌یت و لیبوردنت خۆش ئه‌وێ ، لێم ببوره‌ .
برام ـ خوای په‌روه‌ردگار به‌ره‌كه‌تی خۆیت به‌سه‌ردا برِێژێت و سه‌ركه‌وتووت كات بۆ گوێرایه‌ڵی خۆی ـ كه‌ زانیت ئه‌م شه‌وه‌ چ شه‌وێكی گه‌وره‌یه‌ ، كه‌وابوو ده‌ شه‌وی كۆتایی هه‌سته‌ و زیندووی بكه‌ره‌وه‌ به‌ په‌رستن و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئافره‌تان ، و فه‌رمان بكه‌ به‌ خێزانه‌كه‌ت به‌و شتانه‌ و په‌رستنی زیاتر بكه‌ له‌م شه‌وه‌دا .
له‌ (عائشه‌)وه‌ ـ رِه‌زای خوای لێبێت ـ ده‌گێرِنه‌وه‌ ، فه‌رموویه‌تی: "كَانَ النَّبيُّ d إذَا دَخَلَ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَه  (10) ،وأَحْيى لَيْلُهُ ، وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ  " (11).
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌گه‌ر ده‌ شه‌وی كۆتای بهابتایه‌ پشتی لێ ده‌به‌ست ( واته‌ : دوور ئه‌كه‌وته‌وه‌ له‌ جووت بوون له‌ گه‌ڵ خێزانه‌كانیدا ) و شه‌وه‌كانی زیندو ده‌كرده‌وه‌ خێزانه‌كانیشی به‌ خه‌به‌ر ده‌هێنا .
هه‌روه‌ها له‌ ( عائشه‌ ) وه‌ ده‌گێرِنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : " كَانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَجْتَهِدُ في العَشْرِ الأَوَاخِرِ مَا لا يَجْتَهِدُ في غَيْرِهَا  " ( 12 ) .
واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌ ده‌ رِۆژی كۆتایدا زیاتر هه‌وڵی خواپه‌رستی ده‌دا به‌ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌وڵه‌ی له‌ رِۆژانی تردا نه‌ده‌دا .

4 ـ نیشانه‌كانی ئه‌م شه‌وه‌ :


بزانه‌ ئه‌ی به‌نده‌ی گوێرِایه‌ڵ ـ خوای په‌روه‌ردگار یارمه‌تێت بدات به‌رِه‌حمی خۆی و پشتوانیشت بێ به‌سه‌ركه‌وتنی خۆی ـ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌مه‌و به‌یانی ئه‌م شه‌وه‌ی بۆ وسف كردووین ، بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمان بزانێت ئه‌م شه‌وه‌ چ شه‌وێكه  (13)

له‌ ( أُبَیّ بن كعب ) ه‌وه‌  رضي الله عنه ده‌گێرِنه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : " صَبِيحَةُ لَيْلَةِ القَدْرِ تَطْلُعُ الشَّمسُ لا شُعَاعَ لَهَا ، كَأَنَّهَا طَسْتٌ حَتَى تَرْتَفِعَ "  ( 14 ) .
واته‌ : به‌ره‌ به‌یانی شه‌وی قه‌در خۆر هه‌ڵدێت و تیشكی نیه‌ ، هه‌روه‌كو ته‌شتێك تا ئه‌و كاته‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ .
وه‌ له‌ ( أبو هریرة‌ ) وه‌ رضي الله عنه ده‌گێرِنه‌وه‌ فه‌موویه‌تی : باسی شه‌وی قه‌درمان ده‌كرد له‌ لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی : " أَيُّكُم يَذْكُرُ حِيْنَ طَلَعَ الْقَمَرُ ، وَهُوَ مِثْلُ شِقّ جَفْنَةٍ "  ( 15 ) .
واته‌ : كامه‌تان له‌ یادێتی كاتێ مانگ ده‌ركه‌وت وه‌كو نیوه‌ی قاپێك بوو .
وه‌ له‌ (ابن عباس)ه‌وه‌ ـ رِه‌زای خوا له‌ خۆی و باوكی بێت ـ ده‌گێرِنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : " لَيْلَةُ الْقَدْرِ سَمْحَةٌ ، طَلِقَةٌ ، لا حَارَّة ، وَلا بَارِدَة ، تُصْبِحُ الشَّمْسُ صَبِيْحَتَهَا ضَعِيْفَةً حَمْرَاء "  ( 16 ) .
واته‌ : شه‌وی قه‌در شه‌وێكی بێ ده‌نگ و رِوونه‌ ، نه‌ گه‌رمه‌ و نه‌سارد ، خۆری به‌یانیه‌كه‌ی لاواز و سور ده‌بێ .
=============================

( 1 ) والأقوال الواردة فيها مختلفةٌ و متغايرةٌ ، و قد صَنَّف الإمام العراقيُّ رسالةٌ مفردةٌ سمَّاها : ( شرح الصدر بذكر ليلة القدر ) استوعب فيها كلام العلماء في المسألة ، فلتنظر

( 2 ) فيما نقله عنه البغوي في ( شرح السنة ) : ( 6 / 388 ) .

( 3 ) أخرجهُ البخاري : (4/225 ) رقم : (2017) و (2019) و (2020) ، ومسلم رقم : (1169).

( 4 ) أخرجهُ البخاري : ( 4 / 221 ) رقم : ( 2015 ) ، ومسلم رقم : ( 1165 ) .

( 5 ) انظر التعليق السابق .

( 6 )تلاحى : تخاصم ، واته‌ : دوو به‌ره‌كی كردن .

( 7 ) أخرجهُ البخاري : ( 4 / 232 ) رقم : ( 2023 ) و ( 49 ) .

( 8 ) أخرجهُ البخاري : ( 4 / 217 ) رقم : ( 2014 ) ، و مسلم رقم : ( 759 ) .

( 9 ) أخرجهُ الترمذي رقم : ( 3760 ) ، وابن ماجه رقم : ( 3850 ) عن عائشة . وسندهُ صحيحٌ .وراجع لشرحه : ( بغية الإنسان في وظائف رمضان ) ص : ( 55 ـ 57 ) لابن رجب الحنبلي .

( 10 )واته‌ : دور ئه‌كه‌وته‌وه‌ له‌ ئافره‌ت به‌ مه‌به‌ستی خوا په‌رستن ، وه‌ قۆڵی بۆ هه‌ڵ ده‌كرد و به‌ دوایدا ده‌گه‌رِا  .

( 11)أخرجهُ البخاري : ( 4 / 233 ) رقم : ( 2024 ) ، و مسلم رقم : ( 1174 ) .

(12) أخرجهُ مسلم رقم : ( 1174 ) .

(13) خه‌ڵكی عه‌وام ( نه‌ شاره‌زا له‌ دین ) زۆر نیشانه‌یان هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی شه‌وی قه‌در و هه‌مووشی خورافی و بیر و باوه‌رِی پوچه‌ڵن ، له‌وانه‌ : داره‌كان سوجده‌ ده‌به‌ن ، وه‌ خانوه‌كان ده‌خه‌ون (!) و ... و ... هتد.
منیش ده‌ڵێم : له‌ كوردستانی خۆشمان هه‌ندێ له‌و خورافه‌ت و بیر و باوه‌رِه‌ پوچه‌ڵانه‌ له‌ لای خه‌ڵكی عه‌وام باسی لێ وه‌ ده‌كرێت ، له‌وانه‌ : له‌م شه‌وه‌دا ئه‌ستێره‌ داناچۆرِێت و سه‌گه‌كان ناوه‌رِن و ... و ... هتد ، كه‌ هه‌مووی ووته‌ی پوچه‌ڵ و بێ به‌ڵگه‌ن و هیچ بنه‌وایه‌كیان نى یه‌ له‌ ئایینی ئیسلامی پیرۆزدا .

(14)أخرجهُ مسلم رقم : ( 762 ) .

(15) أخرجهُ مسلم رقم : (1170) .

وه‌ (شِقّ جَفْنَة) : الشِقّ : واته‌ : نیو ، الجَفْنه‌ : واته‌ : قاپ ، وه‌ (القاضي عياض) ده‌فه‌رمووێ : (له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئاماژه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كۆتای مانگدا ئاوا ده‌بێت ، چونكه‌ مانگ به‌و شێوه‌یه‌ نابێت له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنیدا جگه‌ له‌ كۆتای مانگ نه‌بێت) .

(16)أخرجهُ الطيالسي رقم : (349) ، وابن خُزَيمة : (3/231) ، والبزار : (1/486) ، و سندهُ حَسَنٌ .



ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ كتێبی چۆنێتى رِۆژووى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم وه‌رگیراوه‌

Kurdzhin
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵ نه‌ک به‌مال           گه‌وره‌یش به‌ ئه‌قڵ نه‌ک به‌ساڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-01 11:53:31

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: شه‌وی قــه‌در

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌ به‌هیوای به‌رده‌وامیت

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-01 12:23:53

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

Re: شه‌وی قــه‌در

ده‌ستی تۆش خۆش بێت کاکه‌ حسێن سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-01 16:50:39

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: شه‌وی قــه‌در

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-02 09:56:11

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

Re: شه‌وی قــه‌در

ده‌ستی تۆش خۆشبێت
سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-05 01:43:07

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: شه‌وی قــه‌در

ده‌ستت خۆش بێت کاک هه‌ردی گیان بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ ، و یه‌کێک له‌ نیشانه‌کانی شه‌وی قه‌در ئه‌وه‌ی من بیستوومه‌ موسڵمانان به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی دڵخۆش ده‌بن خه‌م و په‌ژاکه‌یان له‌ بیر ده‌که‌ن ڕووگه‌ش ده‌بنه‌وه‌ ، من بڕوام به‌ وه‌ هه‌یه‌ زۆرش .  هه‌ربژی سه‌رکه‌وتوو بیت به‌ هیوای به‌رده‌وامیت.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net