❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فه‌لسه‌فه‌ى یۆگا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-21 13:24:22

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

فه‌لسه‌فه‌ى یۆگا

یۆگا ووشه‌یه‌کی سانسکریتی یه‌ به‌واتای ژووان یان دیدار دێت له‌گه‌ڵ هۆشیاری گه‌ردوونی واته‌ خودا. یۆگا جۆره‌ وه‌رزشێکی جه‌سته‌یی و ڕۆحییه‌ که‌ ئارامی به‌ ده‌روون و جه‌سته‌ ده‌به‌خشێت.

ڕاهێنانه‌کانی یۆگا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ 2400 ساڵ پێش زایین و به‌شێکه‌ له‌ به‌شه‌کانی ئاینی ڤیدا، ئه‌وه‌ی‌ ئێستا هه‌ندێ له‌ خه‌ڵکانی هندستان په‌یره‌وى ده‌که‌ن.

به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ی یۆگا مرۆڤ ده‌توانێت دیدار یان ژووان له‌گه‌ڵ خودا دا بکات و بگاته‌ ئاستی سه‌مازی واته‌ چێژوه‌رگرتن له‌ خودا په‌رستی.

یۆگا چه‌ند جۆرێکی هه‌یه‌ که‌ لێره‌دا هه‌ندێ له‌ جۆره‌کانی باس ده‌که‌ین:

هاسا یۆگا
سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی یۆگایه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت. ڕاهێنانه‌کانی هاسا یۆگا له‌36 ڕاهێنانی سه‌ره‌کی پێکدێت به‌ڵام هه‌ندێکی دیکه‌ له‌ په‌یڕه‌وکه‌رانی یۆگا 84 ڕاهێنانی هاسا یۆگا ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. مرۆله‌ڕێگه‌ى هاسا یۆگاوه‌ ده‌توانێت کۆنترۆڵی خۆی بکات له‌ڕووی (پله‌ى گه‌رمی له‌ش، په‌ستانی خوێن ،سێکس) به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک له‌ ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه‌کانی یۆگا ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌.

به‌هاکتی یۆگا و جنانی یۆگا
ئه‌م یۆگایانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ زانیاریه‌وه‌ هه‌یه‌ واته‌ مرۆڤ له‌رێگه‌ی زانیاریه‌وه‌ هۆشیاری گه‌ردوونی "خودا" ده‌دۆزێته‌وه‌ و پێی ده‌گات.

کریا یۆگا
یۆگای کریا واته‌ یۆگای خودا په‌رستی، په‌یره‌وکه‌رانی ئه‌م جۆره‌ یۆگایانه‌ له‌ڕێگه‌ی خوداپه‌رستییه‌کی زۆره‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ ئه‌و مه‌به‌سته‌ وه‌ک ئه‌و شێوازه‌ی ده‌روێش و سۆفییه‌کن له‌ ئاینی ئیسلامدا په‌یره‌وی ده‌که‌ن.

بۆچ مه‌به‌ستێک یۆگا بکه‌ین؟

خه‌ڵکی بۆ گه‌لێک مه‌به‌ست یۆگا ده‌که‌ن هه‌ندێک بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان کرد هه‌ندێکی دیکه‌شیان بۆ ته‌ندروستی و هاوسه‌نگی له‌ش یۆگا ده‌که‌ن، چونکه‌ ڕاهێنانه‌کانی یۆگا مرۆڤ به‌ لاوى ده‌هێڵێته‌وه‌ و ئارامی جه‌سته‌یی و ده‌روونی پێ ده‌به‌خشێت. زانستی نوێش ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه،‌ که‌ ڕاهێنانه‌کانی یۆگا سودێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی له‌ش و جوانی له‌ش و لار.

بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی یۆگا

- کۆکردنه‌وه‌ی بیر
پێویسته‌ له‌کاتی ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه‌کانی یۆگادا هه‌موو بیرمان لای ڕاهێنانه‌که‌ کۆبکه‌ینه‌وه‌ و هه‌موو کێشه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌مان وه‌لابنێین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین سوود له‌ ڕاهێنانه‌کان وه‌ربگرین.

- خاوبوونه‌وه‌ى له‌ش (ڕیلاکس)
خاوبوونه‌وه‌ی له‌ش گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه‌ له‌ یۆگادا چونکه‌ ئارامی به‌ ده‌روون و جه‌سته‌ ده‌به‌خشێت. لێره‌دا نموونه‌یه‌کی ڕیلاکس ده‌خه‌ینه‌ ڕوو:
له‌ شوێنێکی بێده‌نگ و دوور له‌ ژاوه‌ژاو له‌سه‌ر پشت پاڵ بکه‌وه‌ ده‌ست و قاچت بڵاوبکه‌ره‌وه‌ چاوه‌کانت دابخه‌ چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ به‌هێواشی له‌ڕێگه‌ى لووته‌وه‌ هه‌ڵبمژه‌ پاشان به‌هێواشی له‌ ڕێگه‌ى ده‌مه‌وه‌ بیده‌ره‌وه‌ دواتر به‌ سووکی گفتخوازى به‌خۆت بده‌ به‌م شێوه‌یه ‌(من ئێستا هه‌موو ماسولکه‌کانی له‌شم شل و خاوده‌بێته‌وه‌، هه‌ست به‌ ئارامییه‌کی زۆر ده‌که‌م، من ئێستا هه‌ست به‌ئاسووده‌یی ئه‌که‌م) بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌ك‌ به‌م شێوه‌یه‌ بمێنه‌ره‌وه‌، پاشان چاوه‌کانت به‌ هێواشی بکه‌ره‌وه‌ هه‌ست به‌ ئارامییه‌کی زۆر ده‌که‌یت واباشه‌ ئه‌م ڕاهێنانه‌ دوای گه‌رانه‌وه‌ت له‌ شوێنی کار ئه‌نجامی بده‌یت به‌مه‌رجێ پێش نان خواردن بێت یان دوای نان خواردن به‌ دوو کاژمێر.

- تێرامان (میدیته‌یشن)
یه‌کێکی دیکه‌یه‌ له‌ بنه‌ماکانی یۆگا یۆگییه‌کان تێرامان ده‌که‌ن له‌سه‌ر شته‌کان وه‌ک تیشکی ئه‌ستێره‌کان یان بیرده‌که‌نه‌وه‌ له‌ گه‌وره‌یی خودا، ئه‌مه‌ش واده‌کات مرۆڤ له‌ نائارامی و ژاوه‌ژاوه‌کانی جیهان دوور بکه‌وێته‌وه‌ و ساتێک ئارام بێت.

- هه‌ناسه‌دان
هه‌ناسه‌دانی هێواش و له‌سه‌رخۆ خانه‌کانی له‌شمان نوێ ده‌کاته‌وه‌ و چالاکمان ده‌کات واباشه‌ هه‌رمرۆڤێک ڕۆژانه‌ چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ به‌هێواشی له‌ ڕێگه‌ی لووته‌وه‌ هه‌ڵبمژێت و دوار به‌هێواشی له‌ ڕێگه‌ی لووته‌وه‌ بیداته‌وه‌


Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-11-22 09:31:50

kchakam
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-21
په‌یامه‌كان: 576

Re: فه‌لسه‌فه‌ى یۆگا

alllaaaaaaaa   lam  babatat 
tabhan  zor  haz  akam  wak  rahenarek   fere   bm   doste 
xom   shteky   kamm   azane ,,  balam   dast   xosh  bo  am  zanyareeyat
ama   aesta   la   wlatee   aema   bo  charasaree  naxoshya   darwnyakan   ba   kare  aheenn   ba   taebat  aw  kasanae  ka  la  tamandan ,,  taza   gaeshtwnata  aw   radaeeye  ka   yoga   bashtren   warzsha   bo   aw  naxoshya  +  aw  goranya   xawae   ka  la  galeeda  bakar   det  ( la   sar  retmeky  xawaa).  har   bje   
am   babatat    zor   sarnjee    rakesham

Kurdzhin
http://img140.imageshack.us/img140/4586/1413kh0.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399200&c=7197913

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-11-22 10:57:52

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: فه‌لسه‌فه‌ى یۆگا

سوباس  كجةكةم كيان هاوريي ئةزيزم سوباس بؤ ووتةكاني بةريزيشتان هةر بزيت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2007-12-13 18:40:08

taben
جوانی کوردژین
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-08
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 118

Re: فه‌لسه‌فه‌ى یۆگا

dasatakant xosh bet dosty gyan

Kurdzhin
توخوا گو‌ڵم ئه‌گه‌ر مردم
مه‌مخه‌ره‌ قه‌برێ تاریک بێ
له‌سه‌ر سنگی خۆت بمنێژه‌
قه‌ینا روم له‌ قیبله‌ش نه‌بێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2007-12-14 19:17:23

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: فه‌لسه‌فه‌ى یۆگا

swpas azizm taben gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net