.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












یۆگا ووشه‌یه‌کی سانسکریتی یه به‌واتای ژووان یان دیدار دێت له‌گه‌ڵ هۆشیاری گه‌ردوونی واته خودا. یۆگا جۆره وه‌رزشێکی جه‌سته‌یی و ڕۆحییه که ئارامی به ده‌روون و جه‌سته ده‌به‌خشێت.
ڕاهێنانه‌کانی یۆگا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ 2400 ساڵ پێش زایین و به‌شێکه له به‌شه‌کانی ئاینی ڤیدا، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ندێ له خه‌ڵکانی هندستان په‌یره‌وى ده‌که‌ن.
به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ی یۆگا مرۆڤ ده‌توانێت دیدار یان ژووان له‌گه‌ڵ خودا دا بکات و بگاته ئاستی سهمازی واته چێژوه‌رگرتن له خودا په‌رستی.
یۆگا چه‌ند جۆرێکی هه‌یه که لێره‌دا هه‌ندێ له جۆره‌کانی باس ده‌که‌ین:
هاسا یۆگا
سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی یۆگایهو به‌رده‌وام ده‌بێت. ڕاهێنانه‌کانی هاسا یۆگا له36 ڕاهێنانی سه‌ره‌کی پێکدێت به‌ڵام هه‌ندێکی دیکه له په‌یڕه‌وکه‌رانی یۆگا 84 ڕاهێنانی هاسا یۆگا ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. مرۆلهڕێگهى هاسا یۆگاوه ده‌توانێت کۆنترۆڵی خۆی بکات له‌ڕووی (پله‌ى گه‌رمی له‌ش، په‌ستانی خوێن ،سێکس) به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک له ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه‌کانی یۆگا ده‌گاته ئه‌و ئاسته.
بههاکتی یۆگا و جنانی یۆگا
ئه‌م یۆگایانه په‌یوه‌ندی به زانیاریه‌وه هه‌یه واته مرۆڤ له‌رێگه‌ی زانیاریه‌وه هۆشیاری گه‌ردوونی "خودا" ده‌دۆزێته‌وه و پێی ده‌گات.
کریا یۆگا
یۆگای کریا واته یۆگای خودا په‌رستی، په‌یره‌وکه‌رانی ئه‌م جۆره یۆگایانه له‌ڕێگه‌ی خوداپهرستییهکی زۆره‌وه ده‌گه‌نه ئه‌و مه‌به‌سته وه‌ک ئه‌و شێوازه‌ی ده‌روێش و سۆفییهکن له ئاینی ئیسلامدا په‌یره‌وی ده‌که‌ن.
بۆچ مه‌به‌ستێک یۆگا بکه‌ین؟
خه‌ڵکی بۆ گه‌لێک مه‌به‌ست یۆگا ده‌که‌ن هه‌ندێک بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد هه‌ندێکی دیکه‌شیان بۆ ته‌ندروستی و هاوسه‌نگی له‌ش یۆگا ده‌که‌ن، چونکه ڕاهێنانه‌کانی یۆگا مرۆڤ به لاوى ده‌هێڵێته‌وه و ئارامی جه‌سته‌یی و ده‌روونی پێ ده‌به‌خشێت. زانستی نوێش ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه، که ڕاهێنانه‌کانی یۆگا سودێکی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی له‌ش و جوانی له‌ش و لار.
بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی یۆگا
- کۆکردنه‌وه‌ی بیر
پێویسته له‌کاتی ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه‌کانی یۆگادا هه‌موو بیرمان لای ڕاهێنانه‌که کۆبکه‌ینه‌وه و هه‌موو کێشه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌مان وه‌لابنێین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین سوود له ڕاهێنانه‌کان وه‌ربگرین.
- خاوبوونه‌وه‌ى له‌ش (ڕیلاکس)
خاوبوونه‌وه‌ی له‌ش گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه له یۆگادا چونکه ئارامی به ده‌روون و جه‌سته ده‌به‌خشێت. لێره‌دا نموونه‌یه‌کی ڕیلاکس ده‌خه‌ینه ڕوو:
له شوێنێکی بێده‌نگ و دوور له ژاوه‌ژاو له‌سه‌ر پشت پاڵ بکه‌وه ده‌ست و قاچت بڵاوبکه‌ره‌وه چاوه‌کانت دابخه چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ به‌هێواشی له‌ڕێگه‌ى لووته‌وه هه‌ڵبمژه پاشان به‌هێواشی له ڕێگه‌ى ده‌مه‌وه بیده‌ره‌وه دواتر به سووکی گفتخوازى به‌خۆت بده به‌م شێوه‌یه (من ئێستا هه‌موو ماسولکه‌کانی له‌شم شل و خاوده‌بێته‌وه، هه‌ست به ئارامییه‌کی زۆر ده‌که‌م، من ئێستا هه‌ست به‌ئاسووده‌یی ئه‌که‌م) بۆ ماوه‌ى 10 خولهك به‌م شێوه‌یه بمێنه‌ره‌وه، پاشان چاوه‌کانت به هێواشی بکه‌ره‌وه هه‌ست به ئارامییه‌کی زۆر ده‌که‌یت واباشه ئه‌م ڕاهێنانه دوای گه‌رانه‌وه‌ت له شوێنی کار ئه‌نجامی بده‌یت به‌مه‌رجێ پێش نان خواردن بێت یان دوای نان خواردن به دوو کاژمێر.
- تێرامان (میدیته‌یشن)
یه‌کێکی دیکه‌یه له بنه‌ماکانی یۆگا یۆگییه‌کان تێرامان ده‌که‌ن له‌سه‌ر شته‌کان وه‌ک تیشکی ئه‌ستێره‌کان یان بیرده‌که‌نه‌وه له گه‌وره‌یی خودا، ئه‌مه‌ش واده‌کات مرۆڤ له نائارامی و ژاوه‌ژاوه‌کانی جیهان دوور بکه‌وێته‌وه و ساتێک ئارام بێت.
- هه‌ناسه‌دان
هه‌ناسه‌دانی هێواش و له‌سه‌رخۆ خانه‌کانی له‌شمان نوێ ده‌کاته‌وه و چالاکمان ده‌کات واباشه هه‌رمرۆڤێک ڕۆژانه چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ به‌هێواشی له ڕێگه‌ی لووته‌وه هه‌ڵبمژێت و دوار به‌هێواشی له ڕێگه‌ی لووته‌وه بیداته‌وه

له‌سه‌ر هێڵ نییه




alllaaaaaaaa lam babatat
tabhan zor haz akam wak rahenarek fere bm doste
xom shteky kamm azane ,, balam dast xosh bo am zanyareeyat
ama aesta la wlatee aema bo charasaree naxoshya darwnyakan ba kare aheenn ba taebat aw kasanae ka la tamandan ,, taza gaeshtwnata aw radaeeye ka yoga bashtren warzsha bo aw naxoshya + aw goranya xawae ka la galeeda bakar det ( la sar retmeky xawaa). har bje
am babatat zor sarnjee rakesham

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوباس كجةكةم كيان هاوريي ئةزيزم سوباس بؤ ووتةكاني بةريزيشتان هةر بزيت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dasatakant xosh bet dosty gyan

له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas azizm taben gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه