.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







سڵاو.....
چه‌ند هه‌نگاوێك له پێناو به‌خته‌وه‌ری
به‌خته‌وه‌رى چه‌ند ساتێكه زۆربه‌مان هه‌ستمان پێ كردوه ، به‌ڵام تا دواى له‌ده‌ست دانى نرخهكهیمان نه‌زانیوه هه‌روه‌ك ئاشكرایه‌و سرووشتێكى نه‌گۆره ئه‌وه‌ى ڕۆیشت ناگه‌ڕێته‌وه ، بۆ به‌خته‌وه‌ریش ..له‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به سامان ده‌ست كه‌وتایه ئه‌وا سه‌رمایه‌داران زوو به ده‌ستیان ئه‌هێنا و به‌ر من و تۆ نه‌ئه‌كه‌وت ، به‌خته‌وه‌رى وا له‌دڵدایه كه‌س تواناى به‌سه‌ردا نیه نه لێت بسه‌ننه‌وه یان پێت بده‌ن ، ئه‌مڕۆى ئێمه هه‌موو وێڵن به دواى به‌خته‌وه‌رى و هه‌وڵى بۆ ئه‌ده‌ن ، به‌ڵام بۆ هه‌ستى پێ ناكرى؟ جێگه‌ى پرسیاره؟ ، پشت به‌خوا ئه‌م هه‌نگاوانه ئه‌مانگه‌یه‌نێته ڕێگه‌ى به‌خته‌وه‌رى و له‌گه‌ڵیدا گوزه‌ر ئه‌كه‌ین تا ئه‌و ساته‌ى گه‌ر خوا حه‌ز كا و گه‌ڕاینه‌وه لاى به‌دیهێنه‌رمان ئه‌وا وا له‌وێ به‌خته‌وه‌رى ڕاسته‌قینه و ئه‌به‌دى وا چاوهرێمانهو پێشوازیمان لێ ئه‌كا....به‌ڵام به‌م مه‌رجانه:-
1. گه‌وره‌رترین په‌نا بۆ ئێمه ده‌رگاى هه‌میشه كراوه‌ى خوا گیانه كه بۆمان هه‌یه گشت ئان و ساته‌كان ڕووى تێبكه‌ین و خه‌مه‌كان واڵا كه‌ین ، ئه‌زانى چه‌ند خۆشه ئه‌و ساته‌ى كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا وه‌ك عشاق و مه‌عشوق تێكه‌ڵى روح ئه‌بین ، ئه‌مه ته‌نها روحانیهكان هه‌ستى پێ ئه‌كه‌ن ، ئه‌ویش تام و چێژى ئیمانه . كه‌واته گه‌وره‌ترین به‌خشش ئیمانه ، ده‌ى با بیپارێزین ...به‌خته‌وه‌رى به‌دواوه‌یه.
2. قه‌ناعه‌ت ، زۆر خۆشه به‌وه ڕ‌ازى بین كهههین ، ئه‌وه‌ى دروستى كردوین چاوى لێمانه‌و باش ئه‌زانى چیمان ئه‌وى ، به‌ڵام بیرمان نه‌چێ ته‌نها ئه‌و ئه‌زانێ چى بۆ ئێمه ئه‌بێ و خێر له‌چیدایه ، وه به‌رژه‌وه‌ندیمان چۆنه،كه‌واته خۆمان ئه‌ده‌ینه ده‌ست ئه‌و ته‌وه‌كولمان به‌و بێ و بێ باك ئه‌ژین چونكه ئه‌وه‌ى خوا نهى كا هه‌رگیز روو نادا.
3. ڕابردوو، زۆر جار تاڵه ، له‌بیرى كه چونكه ته‌مه‌نى تۆ بریتیه له ئێستا به‌یانى نه‌هاتووه وه دوێنى ڕۆیشتووه ئێسته هى تۆیه بیڕازێنه‌وه ، بۆن خۆشى كه ، شتى جوان تۆمار كه ، به‌رهه‌م داربه ، پێشینان ڕاستیان وتوه له دوو چوان مه‌چوو ، تا ئه‌مڕۆت ماوه له‌ده‌ستى مه‌ده تۆ ژیانت ئێسته‌یه سه‌یرى كه له‌گه‌ڵتا ئه‌دوێ كارى باشى ئه‌وێ ، هاورێى به ، دره‌نگه ئاوا به ڕێى مه‌كه . چونكه په‌شیمانى سوودى نابى...
4. خه‌م ... به‌ڵێ خه‌م ... ئه‌زانى خه‌م ههنگێكه شیله‌ى ته‌مه‌نت هێدى هێدى ئه‌مژێ تا له‌ناوت ئه‌با و هیچ سوودى نیه..خه‌م مه‌خۆ بزانه ئه‌وه‌ى به‌سه‌رت دێ به كه‌س لاناچێ چاره‌نووس ئه‌بێ بێته دى ، به‌ڵام گرنگه به لێزانى له‌گه‌ڵى گوزهركهین ، كاتى خه‌م هه‌سته بڕۆ بۆ لاى هاوڕێیه‌كى به‌وه‌فا ، دڵنیابه فهرامۆشیت دێت و بزانه له‌دواى خه‌مان هه‌ر خۆشى دێ و به‌رى ته‌نگانه زۆر كورته..دونیاش ئاوێزانى خه‌م و خۆشیه ..
5. ڕاستگۆیى ، دڵسۆزى ، وه‌فادارى ، سینه سافى ، ڕووگهشى ، خه‌نده‌كانت ، كارى باش وخۆشه‌ویستى ، هاوكارى ، به‌ڕائه‌ت ، ناخ جوانى ، هاوڕێیه‌تى ، ئه‌مانه ئه‌سته‌م نین ساده‌و ساكارن ئه‌توانین بیانكه‌ین ، وه زۆر به‌خته‌وه‌ر ئه‌بین تۆ ته‌نها تاقى بكه‌ره‌وه ، ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌بینى و تۆ هه‌ر تۆ چێژى ئه‌كه‌ى ، زووكه به‌هێواشى هه‌نگاوى بۆ بنێ ..
6. هه‌ڵه و تاوان و سه‌رپێچى دڵت تاریك ئه‌كا ئاگاداربه ، دووركه‌ره‌وه لههاوڕیێ دونیایى ، ئه‌و شوێن و ساتانه‌ى به‌ره‌و به‌دبه‌ختیت ئه‌به‌ن توخنى مه‌كه‌وه دڵنیابه سه‌ره‌تاكه‌ى ناخوشه به‌ڵام دواڕۆژى ڕوونه سه‌یركه گوناهت كرد.. تامى ڕۆیى ..سزاكه‌ى وا چاوه‌ڕێته....مه‌گه‌ر ته‌وبه به‌رى بگرێ .. ئه‌گینا ِروو زه‌ردى مه‌حشه‌رى... كه‌واته ده‌ى كاتى ته‌وبه‌یه ، دره‌نگه مه‌ڵێ سبه‌ى،،، ووتم ژیانى تۆ ئێسته‌یه ..
7. بیركردنه‌وه له مردن ،،، سه‌یره؟ چۆن به‌خته‌وه‌رمان ئه‌كا.. كه بزانى تۆ میوانى ،، سه‌فه‌رێكى دوورت له‌به‌رده‌مه زوو خۆت كۆئهكهیتهوه وه ئهرۆى ،، ده‌ى ئیمه چه‌نده بژین هه‌ر ئه‌بێ بڕۆین .. به‌ره‌و جیهانێكى تر بۆ هه‌تا هه‌تایى ..ئه‌و كات دونیا به‌خۆشى و ناخۆشیه‌كانیه‌وه لات سانا ئه‌بێ و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌ولایه و دونیا گرنگیه‌كى ئه‌وتۆى نابێ،،،،هه‌ر شوێنێ جێ هێشتنى تیا بێ جێى بایه‌خ نابێ..
8. وه‌رزش كردن، كه‌م خواردن، سه‌یرى سه‌وزایى، سه‌ردان، به‌رده‌وامى كارى باش ، هه‌ر شتێ به كارت هێنا له جێگه‌ى خۆى دانێوه،،كار كردن له‌كاتى خۆى،،ڕاگرتنى دڵى بهرامبهرو ڕێزگرتن،،له هه‌موو شتێ مامناوه‌ندى ، وه خوێندنه‌وه‌ى كتیبى به‌سوود، سه‌یرى سه‌روى خۆت مه‌كه، هه‌ر خۆت ببینه، ئارامیت پێ ئه‌به‌خشێ،،ده‌رونت ئاسوده ده‌كا،،زۆر به‌خته‌وه‌ر ئه‌بى ..
ئه‌مه‌وێ له‌كۆتایی دا ئه‌م به‌سه‌رهاته بكه‌مه دیارى ،، كه به‌ڕاستى به‌خته‌وه‌رى له ههندى شتى سه‌ره‌تایى دایه :
(ئێواره‌یه‌ك ماسى گرێك یه‌ك ماسى گه‌وره‌ى پێ ئه‌مێنێته‌وه .. ئه‌ویش له ده‌رگاى ماڵێكى ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌دا ، پیاوه‌كه‌ى خاوه‌ن ماڵ ماسیهكهى لێ ئه‌كڕێ و كه پاره‌كه‌ى دایه ، ماسى گر زۆر دڵخۆش بوو ، خاوه‌ن ماڵ پرسى؟ به‌خته‌وه‌رت ئه‌بینم سه‌ره‌ڕاى فه‌قیریت،، ئهتوانى هۆكهیم پێ بڵێی؟ ماسى گر وتى : هه‌ر كات ئێواران ئه‌چمه‌وه ماڵ وه ههمووماسیهكانم فرۆشتوه‌و وه خێزانم چاوه‌ڕێم ئه‌كا له كه‌نار ده‌ریا..له كوخێكى بچو‌وكدا ئه‌ژین زۆر به‌خته‌وه‌رم .. وه سه‌یرى ده‌ریام كرد ،بینیم دونیا وه‌ك ده‌ریایه .. من هه‌موو ڕۆژێ تۆڕى ماسى گرتن ئه‌خه‌مه ناو ده‌ریاو كۆمه‌ڵێ ماسى پێوه ئه‌بن،،بۆ به‌یانى كۆمه‌ڵێكى تر ، ئاوا هه‌ر ڕۆژه‌و كۆمه‌ڵێك،،وه دونیاش ئاوایه هه‌ر ڕۆژه‌و كۆمه‌ڵێك ئه‌كه‌وێته داوى مه‌رگه‌وه،،ئیتر به‌وه‌نده‌ى هه‌مه به‌خته‌وه‌رم ..خوا حافیزى كردوو ڕۆیشت،،ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه ئاهێكى هه‌ڵكێشاو ووتى : به‌ڕاستى به‌خته‌وه‌رى له سامان دا نیه ،،خۆزگه‌م به خۆت،،،،،) .
له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor baswda babatakat harbzhit hawre gian barasty waya baxtawary la sarwat da nia
له‌سه‌ر هێڵ نییه




aLLLLLLLLLa dosty am babatasht har zor dlxoshkara
shewae nwsenakasht grnga ,,,, ba gr w teneky xoshawesty bo zhyan nwseewta
walla afarm,,, hewae taman drejet bo axwazm
ama boya aw korey w cheneyana tamanyan awana drej w aswwdan bardawam
hhhhhhhhh chakyan anasm (nwxshaman le bet ),hhhhhhh
aw dastanat xosh bet .... aw nmwnayat zor rasta

له‌سه‌ر هێڵ نییه




afwww barezm wam zane he dosteya ....(nawakam ba hala nwsee), brae barez bmbaxsha ,,,,kurdeish boy ,,hawree azeez
lem magra doste sh babaty zor jwan hal abjeeret wak to
dast xoshy bo hardwktan
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ست خوش كورديش بوى ......... زور سوباس بو بابه ته به سوده كه ت ......... كاتيكى خوش
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dastakat xosh bet barezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه