❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند هه‌نگاوێك...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-27 15:34:11

Kurdish-BoY
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-27
دواترین سه‌ردان: 2007-11-27
په‌یامه‌كان: 2

چه‌ند هه‌نگاوێك...

سڵاو.....

چه‌ند هه‌نگاوێك له‌ پێناو به‌خته‌وه‌ری



  به‌خته‌وه‌رى چه‌ند ساتێكه‌ زۆربه‌مان هه‌ستمان پێ كردوه‌ ، به‌ڵام تا دواى له‌ده‌ست دانى نرخه‌كه‌یمان نه‌زانیوه‌ هه‌روه‌ك ئاشكرایه‌و سرووشتێكى نه‌گۆره‌ ئه‌وه‌ى ڕۆیشت  ناگه‌ڕێته‌وه‌ ، بۆ به‌خته‌وه‌ریش ..له‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر  به‌ سامان ده‌ست كه‌وتایه‌ ئه‌وا سه‌رمایه‌داران زوو به‌ ده‌ستیان ئه‌هێنا و به‌ر من و تۆ نه‌ئه‌كه‌وت ، به‌خته‌وه‌رى وا له‌دڵدایه‌ كه‌س تواناى به‌سه‌ردا نیه‌  نه‌ لێت بسه‌ننه‌وه‌ یان پێت بده‌ن  ، ئه‌مڕۆى ئێمه‌  هه‌موو وێڵن به‌ دواى  به‌خته‌وه‌رى و هه‌وڵى بۆ ئه‌ده‌ن ، به‌ڵام بۆ هه‌ستى پێ ناكرى؟ جێگه‌ى پرسیاره‌؟ ، پشت به‌خوا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ ئه‌مانگه‌یه‌نێته‌  ڕێگه‌ى به‌خته‌وه‌رى و له‌گه‌ڵیدا گوزه‌ر ئه‌كه‌ین تا  ئه‌و ساته‌ى گه‌ر خوا حه‌ز كا و گه‌ڕاینه‌وه‌ لاى به‌دیهێنه‌رمان  ئه‌وا  وا له‌وێ  به‌خته‌وه‌رى ڕاسته‌قینه‌ و ئه‌به‌دى وا چاوه‌رێمانه‌و  پێشوازیمان لێ ئه‌كا....به‌ڵام  به‌م مه‌رجانه‌:-
1. گه‌وره‌رترین په‌نا  بۆ ئێمه‌  ده‌رگاى هه‌میشه‌ كراوه‌ى خوا گیانه‌   كه‌ بۆمان هه‌یه‌  گشت ئان و ساته‌كان ڕووى تێبكه‌ین و خه‌مه‌كان واڵا كه‌ین ، ئه‌زانى چه‌ند خۆشه‌ ئه‌و ساته‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا وه‌ك عشاق و مه‌عشوق تێكه‌ڵى روح ئه‌بین ، ئه‌مه‌ ته‌نها روحانیه‌كان هه‌ستى پێ ئه‌كه‌ن ، ئه‌ویش  تام و چێژى ئیمانه‌ . كه‌واته‌ گه‌وره‌ترین به‌خشش  ئیمانه‌ ، ده‌ى با بیپارێزین  ...به‌خته‌وه‌رى به‌دواوه‌یه‌.
2. قه‌ناعه‌ت ، زۆر خۆشه‌ به‌وه‌ ڕازى بین كه‌هه‌ین  ، ئه‌وه‌ى دروستى كردوین  چاوى لێمانه‌و باش ئه‌زانى چیمان ئه‌وى ، به‌ڵام بیرمان نه‌چێ  ته‌نها ئه‌و ئه‌زانێ چى بۆ ئێمه‌ ئه‌بێ و خێر له‌چیدایه‌ ، وه‌ به‌رژه‌وه‌ندیمان چۆنه‌،كه‌واته‌ خۆمان ئه‌ده‌ینه‌ ده‌ست ئه‌و ته‌وه‌كولمان به‌و بێ و بێ باك ئه‌ژین چونكه‌ ئه‌وه‌ى خوا نه‌ى كا  هه‌رگیز روو نادا.
3. ڕابردوو، زۆر جار تاڵه‌ ، له‌بیرى كه‌ چونكه‌ ته‌مه‌نى تۆ  بریتیه‌  له‌ ئێستا  به‌یانى نه‌هاتووه‌ وه‌ دوێنى ڕۆیشتووه‌  ئێسته‌ هى تۆیه‌ بیڕازێنه‌وه‌ ، بۆن خۆشى كه‌ ، شتى جوان تۆمار كه‌ ، به‌رهه‌م داربه‌ ، پێشینان ڕاستیان وتوه‌ له‌ دوو چوان  مه‌چوو ، تا ئه‌مڕۆت ماوه‌ له‌ده‌ستى مه‌ده‌ تۆ ژیانت ئێسته‌یه‌ سه‌یرى كه‌ له‌گه‌ڵتا ئه‌دوێ كارى باشى ئه‌وێ ، هاورێى به‌ ، دره‌نگه‌ ئاوا به‌ ڕێى مه‌كه‌ . چونكه‌ په‌شیمانى سوودى نابى...
4. خه‌م ... به‌ڵێ خه‌م ... ئه‌زانى خه‌م  هه‌نگێكه‌ شیله‌ى ته‌مه‌نت هێدى هێدى ئه‌مژێ  تا  له‌ناوت ئه‌با و  هیچ سوودى نیه‌..خه‌م مه‌خۆ بزانه‌ ئه‌وه‌ى به‌سه‌رت دێ به‌ كه‌س لاناچێ چاره‌نووس  ئه‌بێ بێته‌ دى ، به‌ڵام گرنگه‌  به‌ لێزانى له‌گه‌ڵى گوزه‌ركه‌ین ، كاتى خه‌م هه‌سته‌ بڕۆ بۆ لاى هاوڕێیه‌كى به‌وه‌فا ، دڵنیابه‌  فه‌رامۆشیت دێت و بزانه‌  له‌دواى خه‌مان هه‌ر خۆشى دێ و  به‌رى  ته‌نگانه‌ زۆر كورته‌..دونیاش  ئاوێزانى  خه‌م و خۆشیه‌ ..
5. ڕاستگۆیى ، دڵسۆزى ، وه‌فادارى ، سینه‌ سافى ، ڕووگه‌شى ، خه‌نده‌كانت ، كارى باش وخۆشه‌ویستى ، هاوكارى ،    به‌ڕائه‌ت ، ناخ جوانى ، هاوڕێیه‌تى ، ئه‌مانه‌ ئه‌سته‌م نین ساده‌و ساكارن  ئه‌توانین بیانكه‌ین ، وه‌ زۆر به‌خته‌وه‌ر ئه‌بین تۆ ته‌نها  تاقى بكه‌ره‌وه‌ ، ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌بینى و تۆ هه‌ر تۆ  چێژى ئه‌كه‌ى ، زووكه‌  به‌هێواشى هه‌نگاوى بۆ بنێ ..
6. هه‌ڵه‌ و تاوان و سه‌رپێچى دڵت تاریك ئه‌كا ئاگاداربه‌ ، دووركه‌ره‌وه‌ له‌هاوڕیێ دونیایى ، ئه‌و شوێن و ساتانه‌ى به‌ره‌و  به‌دبه‌ختیت  ئه‌به‌ن  توخنى مه‌كه‌وه‌ دڵنیابه‌ سه‌ره‌تاكه‌ى ناخوشه‌ به‌ڵام  دواڕۆژى ڕوونه‌ سه‌یركه‌ گوناهت كرد.. تامى ڕۆیى ..سزاكه‌ى وا چاوه‌ڕێته‌....مه‌گه‌ر ته‌وبه‌ به‌رى بگرێ .. ئه‌گینا ِروو زه‌ردى مه‌حشه‌رى...  كه‌واته‌ ده‌ى  كاتى  ته‌وبه‌یه‌ ، دره‌نگه‌ مه‌ڵێ سبه‌ى،،، ووتم  ژیانى تۆ ئێسته‌یه‌ ..
7. بیركردنه‌وه‌ له‌ مردن ،،، سه‌یره‌؟ چۆن به‌خته‌وه‌رمان ئه‌كا.. كه‌ بزانى تۆ میوانى ،، سه‌فه‌رێكى دوورت له‌به‌رده‌مه‌  زوو خۆت كۆئه‌كه‌یته‌وه‌ وه‌ ئه‌رۆى ،، ده‌ى ئیمه‌ چه‌نده‌ بژین  هه‌ر ئه‌بێ بڕۆین ..  به‌ره‌و جیهانێكى تر بۆ هه‌تا هه‌تایى ..ئه‌و كات دونیا به‌خۆشى و ناخۆشیه‌كانیه‌وه‌ لات سانا ئه‌بێ و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌ولایه‌ و دونیا گرنگیه‌كى ئه‌وتۆى نابێ،،،،هه‌ر شوێنێ جێ هێشتنى تیا بێ  جێى بایه‌خ نابێ..
8. وه‌رزش كردن، كه‌م خواردن، سه‌یرى  سه‌وزایى، سه‌ردان، به‌رده‌وامى كارى باش ، هه‌ر شتێ به‌ كارت هێنا له‌ جێگه‌ى خۆى  دانێوه‌،،كار كردن له‌كاتى خۆى،،ڕاگرتنى دڵى به‌رامبه‌رو ڕێزگرتن،،له‌ هه‌موو شتێ مامناوه‌ندى ، وه‌ خوێندنه‌وه‌ى كتیبى به‌سوود، سه‌یرى سه‌روى خۆت مه‌كه‌، هه‌ر خۆت ببینه‌، ئارامیت پێ ئه‌به‌خشێ،،ده‌رونت ئاسوده‌ ده‌كا،،زۆر به‌خته‌وه‌ر ئه‌بى ..
   ئه‌مه‌وێ له‌كۆتایی دا ئه‌م به‌سه‌رهاته‌  بكه‌مه‌ دیارى ،، كه‌ به‌ڕاستى  به‌خته‌وه‌رى له‌ هه‌ندى شتى سه‌ره‌تایى دایه‌ :
(ئێواره‌یه‌ك ماسى گرێك یه‌ك ماسى گه‌وره‌ى پێ ئه‌مێنێته‌وه‌ .. ئه‌ویش له‌ ده‌رگاى ماڵێكى ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌دا ، پیاوه‌كه‌ى خاوه‌ن ماڵ  ماسیه‌كه‌ى لێ ئه‌كڕێ و كه‌ پاره‌كه‌ى دایه‌ ، ماسى گر زۆر دڵخۆش بوو ، خاوه‌ن ماڵ پرسى؟ به‌خته‌وه‌رت ئه‌بینم سه‌ره‌ڕاى فه‌قیریت،، ئه‌توانى هۆكه‌یم پێ بڵێی؟ ماسى گر وتى : هه‌ر كات ئێواران ئه‌چمه‌وه‌ ماڵ وه‌ هه‌مووماسیه‌كانم فرۆشتوه‌و وه‌ خێزانم چاوه‌ڕێم ئه‌كا له‌ كه‌نار ده‌ریا..له‌ كوخێكى بچووكدا ئه‌ژین زۆر به‌خته‌وه‌رم .. وه‌ سه‌یرى ده‌ریام كرد ،بینیم دونیا وه‌ك ده‌ریایه‌ .. من هه‌موو ڕۆژێ تۆڕى ماسى گرتن ئه‌خه‌مه‌ ناو ده‌ریاو  كۆمه‌ڵێ ماسى پێوه‌ ئه‌بن،،بۆ به‌یانى كۆمه‌ڵێكى تر ، ئاوا  هه‌ر ڕۆژه‌و كۆمه‌ڵێك،،وه‌ دونیاش ئاوایه‌  هه‌ر ڕۆژه‌و كۆمه‌ڵێك ئه‌كه‌وێته‌ داوى مه‌رگه‌وه‌،،ئیتر به‌وه‌نده‌ى هه‌مه‌  به‌خته‌وه‌رم ..خوا حافیزى كردوو  ڕۆیشت،،ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ ئاهێكى هه‌ڵكێشاو ووتى : به‌ڕاستى به‌خته‌وه‌رى له‌ سامان دا نیه‌   ،،خۆزگه‌م به‌ خۆت،،،،،) .
             

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-11-27 16:36:23

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: چه‌ند هه‌نگاوێك...

zor baswda babatakat harbzhit hawre gian   barasty waya baxtawary la sarwat da nia

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-11-29 12:18:11

kchakam
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-21
په‌یامه‌كان: 576

Re: چه‌ند هه‌نگاوێك...

aLLLLLLLLLa    dosty   am   babatasht   har  zor  dlxoshkara 
shewae   nwsenakasht   grnga  ,,,,  ba  gr  w  teneky   xoshawesty  bo  zhyan   nwseewta 
walla     afarm,,,   hewae   taman  drejet  bo  axwazm 
ama   boya   aw   korey  w  cheneyana    tamanyan  awana  drej  w   aswwdan    bardawam   
hhhhhhhhh   chakyan   anasm  (nwxshaman   le  bet ),hhhhhhh
aw   dastanat   xosh   bet  ....   aw  nmwnayat   zor  rasta

Kurdzhin
http://img140.imageshack.us/img140/4586/1413kh0.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399200&c=7197913

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2007-11-29 12:22:08

kchakam
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-21
په‌یامه‌كان: 576

Re: چه‌ند هه‌نگاوێك...

afwww   barezm    wam  zane  he  dosteya  ....(nawakam   ba   hala   nwsee),  brae  barez   bmbaxsha  ,,,,kurdeish  boy  ,,hawree   azeez
lem   magra    doste  sh   babaty   zor  jwan   hal  abjeeret  wak  to 
dast   xoshy  bo  hardwktan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2007-11-29 14:49:34

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

Re: چه‌ند هه‌نگاوێك...

ده ست خوش كورديش بوى ......... زور سوباس بو بابه ته به سوده كه ت ......... كاتيكى خوش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2007-12-12 18:17:04

taben
جوانی کوردژین
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-08
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 118

Re: چه‌ند هه‌نگاوێك...

dastakat xosh bet barezm

Kurdzhin
توخوا گو‌ڵم ئه‌گه‌ر مردم
مه‌مخه‌ره‌ قه‌برێ تاریک بێ
له‌سه‌ر سنگی خۆت بمنێژه‌
قه‌ینا روم له‌ قیبله‌ش نه‌بێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net