❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / په‌لاماری ڕزگار کۆچه‌ر ده‌درێت و سه‌نته‌ری میترۆ به‌یاننامه‌یه‌ک له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌کات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هـه‌واڵــی هـــونـه‌ری
  •  » په‌لاماری ڕزگار کۆچه‌ر ده‌درێت و سه‌نته‌ری میترۆ به‌یاننامه‌یه‌ک له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌کات


#1 2010-06-21 19:43:19

GuLaLaSuRa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2011-08-15
په‌یامه‌كان: 133
WindowsVistaMSIE7

په‌لاماری ڕزگار کۆچه‌ر ده‌درێت و سه‌نته‌ری میترۆ به‌یاننامه‌یه‌ک له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌کات

سلێمانی 20 حوزه‌یران/یۆنیۆ (کوردمیلۆدی) ـ سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ و داکۆکی کردن له‌ مافی ڕۆژنامه‌نووسان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌کیدا که‌ دانه‌یه‌کی ده‌ستی (کوردمیلۆدی) که‌وتووه‌، ئیدانه‌ی هیرشکردنه‌ سه‌ر تیمێکی که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی ده‌کات و داواده‌کات لێکۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌و ڕووداوه‌ بکرێت، ئێمه‌ش وه‌کو ماڵپه‌ڕی (کوردمیلۆدی) ده‌قی به‌یاننامه‌که‌ی سه‌نته‌ری میترۆ وه‌ک خۆی بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌.

تیمێكی كەناڵی ئاسمانی Ktv، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەكاتی رووماڵكردنی ئاگركەوتنەوەیەك لە شوقەكانی ناز سیتی، لە شاری هەولێر، لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشیانكرایەسەر و پاش لێدان‌و سوكایەتی بە رزگار كۆچەر پەیامنێر، ئەحمەد حەمی، وێنەگر، موحسین عومەر،  كارمەندی راگەیاند، كامێراكەیان لەكارخستن.


رزگار كۆچەر، پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی كوردستان Ktv، لەناو بنكەی پۆلیسی ئازادی شاری هەولێرەوە بەسەنتەری میترۆی راگەیاند، “چەند چەكدارێك بە ئەمری كەسێك پەلاماریانداین بەشەق‌و بۆكس‌و لێدان كامێراكەیان پەكخست.” هەروەها وتی،”ئەو كەسە زۆر بێمنەت بوو هاواری ئەكرد برۆن منەتتان نەبێت لە كۆێ شكات دەكەن.”

پەیامنێری كەناڵی Ktv ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە لەو هێرشەدا ئەحمەد حەمید و موحسین عومەر لێدران‌و سوكایەتیان پێكرا، “لە بنكەی پۆلیسی ئازادی داوای یاساییمان لەسەر هێرشبەران تۆماركرد.”

بەپێی یاسای كاری رۆژنامەنووسی هەرێمی كوردستان، كە لە مانگی ئەیلولی ساڵی2008 دا لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكرا، “هەركەسێك بەهۆی كارەكەیەوە سوكایەتی بە رۆژنامەنوس بكات، یان دەستدرێژی بكاتەسەر، ئەوا هەمان ئەو سزایە دەیگرێتەوە كە بۆ دەستدرێژیكردنەسەر فەرمانبەرێك لە كاتی یان بەهۆی بەجێهێنانی ئەركەكانی دانراوە.”

لەمبارەیەوە، سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت،”ئیدانەی هێرشكردنەسەر كارمەندانی كەناڵی ئاسمانی كوردستان دەكەین. هێرشكردنەسەر رۆژنامەنووسان مایەی قبوڵكردن نییە‌و داوادەكەین لێكۆلینەوەی جدی بكرێت لەم روداوە.”

دەربارەی سەنتەری میترۆ:

سەنتەری میترۆ بۆ راوێژو داكۆكی لە رۆژنامەنوسان، رێكخراوێكی سەربەخۆی بێلایەنی قازانج نەویستە بۆ بەرگریكردن لە رۆژنامەنوسان و ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان. سەنتەری میترۆ لە مانگی ئابی ساڵی 2009دا دەمەزراوە.

بۆ پەیوەندی و ناردنی زانیاری پەیوەندی بكەن بە:

رەحمان غەریب: 07701523300

مەریوان حەمەسەعید: 07701940930

ئیمەیل: metroiraq@gmail.com , rahmangarib@yahoo.com
la kmelody.net wargirawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-06-22 20:43:28

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: په‌لاماری ڕزگار کۆچه‌ر ده‌درێت و سه‌نته‌ری میترۆ به‌یاننامه‌یه‌ک له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌کات

Badaxwa bo rzgar kochar

guna7a   ... lam wlataya har che halaset kaseki gawraya

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-06-22 21:07:27

GuLaLaSuRa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2011-08-15
په‌یامه‌كان: 133
WindowsVistaMSIE7

Re: په‌لاماری ڕزگار کۆچه‌ر ده‌درێت و سه‌نته‌ری میترۆ به‌یاننامه‌یه‌ک له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌کات

are wala badaxwa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-06-22 22:00:50

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: په‌لاماری ڕزگار کۆچه‌ر ده‌درێت و سه‌نته‌ری میترۆ به‌یاننامه‌یه‌ک له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌کات

ده ستت خؤش بيت هاورئ كه م بس بروا بكه به و شيوه يه نه بوه كه رزكار كؤجه ر باسى ليوه ئه كات ته نها نه يان هيشتوه تخطيط روداوه كه بكه ن به لامارى جى منيش بام لئ نه ئه كه رام با له دووله وه روداوه كه ى رؤمال كردبايه نه ك بيته زوره كان له به رده م بياوانى بؤليس و ئاكركوزينه وه ئه و خه ريكى مقابه له و تصوير بيت
ده سته كانت خؤش بيت هاورئ ئازيزم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-06-23 07:08:40

autumn-general
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-21
دواترین سه‌ردان: 2010-07-01
په‌یامه‌كان: 4
WindowsXPMSIE

Re: په‌لاماری ڕزگار کۆچه‌ر ده‌درێت و سه‌نته‌ری میترۆ به‌یاننامه‌یه‌ک له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌کات

مرۆڤ كاتێك ڕووبه‌ڕووی صه‌دمه‌یه‌ك یان كێشه‌یه‌كی له‌ ناكاو ئه‌بێته‌وه‌، كۆنترۆل له‌ ده‌ست ئه‌دات، ڕه‌نگه‌ هه‌ر كارێك كه‌ پێشتر ئه‌نجامی نه‌داوه‌ له‌و كاته‌دا ئه‌نجامی بات..
به‌ بۆ چوونی من هه‌ندێك له‌ كاره‌كانی ڕزگار كۆچه‌ر نا مرۆڤانه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌بێت چاوه‌رێی كاردانه‌وه‌ش بكات ..

ده‌سته‌كانت خۆش ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هـه‌واڵــی هـــونـه‌ری
  •  » په‌لاماری ڕزگار کۆچه‌ر ده‌درێت و سه‌نته‌ری میترۆ به‌یاننامه‌یه‌ک له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌کات


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net