.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





سلێمانی 20 حوزه‌یران/یۆنیۆ (کوردمیلۆدی) ـ سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ و داکۆکی کردن له مافی ڕۆژنامه‌نووسان، له به‌یاننامه‌یه‌کیدا که دانه‌یه‌کی ده‌ستی (کوردمیلۆدی) که‌وتووه، ئیدانه‌ی هیرشکردنه سه‌ر تیمێکی که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی ده‌کات و داواده‌کات لێکۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌و ڕووداوه بکرێت، ئێمه‌ش وه‌کو ماڵپه‌ڕی (کوردمیلۆدی) ده‌قی به‌یاننامه‌که‌ی سه‌نته‌ری میترۆ وه‌ک خۆی بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
تیمێكی كەناڵی ئاسمانی Ktv، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەكاتی رووماڵكردنی ئاگركەوتنەوەیەك لە شوقەكانی ناز سیتی، لە شاری هەولێر، لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشیانكرایەسەر و پاش لێدان‌و سوكایەتی بە رزگار كۆچەر پەیامنێر، ئەحمەد حەمی، وێنەگر، موحسین عومەر، كارمەندی راگەیاند، كامێراكەیان لەكارخستن.
رزگار كۆچەر، پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی كوردستان Ktv، لەناو بنكەی پۆلیسی ئازادی شاری هەولێرەوە بەسەنتەری میترۆی راگەیاند، “چەند چەكدارێك بە ئەمری كەسێك پەلاماریانداین بەشەقو بۆكس‌و لێدان كامێراكەیان پەكخست.” هەروەها وتی،”ئەو كەسە زۆر بێمنەت بوو هاواری ئەكرد برۆن منەتتان نەبێت لە كۆێ شكات دەكەن.”
پەیامنێری كەناڵی Ktv ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە لەو هێرشەدا ئەحمەد حەمید و موحسین عومەر لێدرانو سوكایەتیان پێكرا، “لە بنكەی پۆلیسی ئازادی داوای یاساییمان لەسەر هێرشبەران تۆماركرد.”
بەپێی یاسای كاری رۆژنامەنووسی هەرێمی كوردستان، كە لە مانگی ئەیلولی ساڵی2008 دا لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكرا، “هەركەسێك بەهۆی كارەكەیەوە سوكایەتی بە رۆژنامەنوس بكات، یان دەستدرێژی بكاتەسەر، ئەوا هەمان ئەو سزایە دەیگرێتەوە كە بۆ دەستدرێژیكردنەسەر فەرمانبەرێك لە كاتی یان بەهۆی بەجێهێنانی ئەركەكانی دانراوە.”
لەمبارەیەوە، سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت،”ئیدانەی هێرشكردنەسەر كارمەندانی كەناڵی ئاسمانی كوردستان دەكەین. هێرشكردنەسەر رۆژنامەنووسان مایەی قبوڵكردن نییەو داوادەكەین لێكۆلینەوەی جدی بكرێت لەم روداوە.”
دەربارەی سەنتەری میترۆ:
سەنتەری میترۆ بۆ راوێژ‌و داكۆكی لە رۆژنامەنوسان، رێكخراوێكی سەربەخۆی بێلایەنی قازانج نەویستە بۆ بەرگریكردن لە رۆژنامەنوسان و ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان. سەنتەری میترۆ لە مانگی ئابی ساڵی 2009دا دەمەزراوە.
بۆ پەیوەندی و ناردنی زانیاری پەیوەندی بكەن بە:
رەحمان غەریب: 07701523300
مەریوان حەمەسەعید: 07701940930
ئیمەیل: metroiraq@gmail.com , rahmangarib@yahoo.com
la kmelody.net wargirawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه








Badaxwa bo rzgar kochar
guna7a ... lam wlataya har che halaset kaseki gawraya


له‌سه‌ر هێڵ نییه




are wala badaxwa
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده ستت خؤش بيت هاورئ كه م بس بروا بكه به و شيوه يه نه بوه كه رزكار كؤجه ر باسى ليوه ئه كات ته نها نه يان هيشتوه تخطيط روداوه كه بكه ن به لامارى جى منيش بام لئ نه ئه كه رام با له دووله وه روداوه كه ى رؤمال كردبايه نه ك بيته زوره كان له به رده م بياوانى بؤليس و ئاكركوزينه وه ئه و خه ريكى مقابه له و تصوير بيت
ده سته كانت خؤش بيت هاورئ ئازيزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه



مرۆڤ كاتێك ڕووبه‌ڕووی صهدمهیهك یان كێشه‌یه‌كی له ناكاو ئه‌بێته‌وه، كۆنترۆل له ده‌ست ئه‌دات، ڕه‌نگه هه‌ر كارێك كه پێشتر ئه‌نجامی نه‌داوه له‌و كاته‌دا ئه‌نجامی بات..
به بۆ چوونی من هه‌ندێك له كاره‌كانی ڕزگار كۆچه‌ر نا مرۆڤانه‌یه، بۆیه ئه‌بێت چاوه‌رێی كاردانه‌وه‌ش بكات ..
ده‌سته‌كانت خۆش ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
