.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












من. چی لە ئەوینی تۆ بکەم ..!!!
هەرکات وەك ڕێبوارێك ڕێگەت لێ هەڵە بو بە بێ خواستی خۆت سنورت بەزاندو ڕێگەت کەوتە نیشتمانی ڕوحی من ئەوە تکا دەکەم سەر بە هەمو کوچەوکۆڵانێکدا مەکە. لەهیچ دەوارێك نزیك مەبەرەوە . لەبەر ئەوەی لەهەر سوچێکی ئەو نیشتمانەی ڕوحی مندا پرسەیەك بونی هەیە. خەون بە بینی پاساری و مەلی ڕەنگینەوە مەبینە. چونکە باڵندەکان تەریون. بە هەویایی بینینی پەلکە زێڕینە مەبە . خۆزگە بۆ باران مەخوازە . جونکە بەدەر لە خەم و مەینەتی باران لەو دەڤەرە نابارێت. چاوەڕێی هیچ ئاوازێك نەبی پێت وانەبێ لەو نیشتمانەدا دەنگو سەدای مۆسیقا‌و جریوەی بولبول و چریکەی هیچ باڵندەیەك هەبێ لەبەر ئەوە بە شێنەیی و بە کاوەخۆ هەنگاو بنێ. کارمامزێکی لاسار مەبە. سەر شێتانە مەیەو مەچۆ . پرسیار مەکە. نەبادا زامەکانم سەرلەنوێ بکەونەوە زایەڵە . چونکە تۆ بە ڕوحی من ئاشنا نیت . چونکە ڕوحی من پەیکەرێکە لەئازارو بناغەکەیشی بێکاهەتەیەکە لە تەنهایی و بە خەم و ئەندێشەو نەهێنی هەڵچنراوە. ڕوحی من نیشتمانێکە لە ناشادی. هەرکات گوێ بیستی دەنگی (ئاو) بویت پێت وا نەبێت لەو بنارەدا تاڤگە ئاوێك یان ( کانی) یەك هەبێ. بەڵکو ئەو دەنگە ناسازەی گوێبیستی ئەبی لە مابەینی ڕەگی گوڵە هەڵوەریوو سیس و بێنازەکانەوە ئاوازی قوڵپە قوڵپی هەنیسکو گریانە ئەو چۆڕاوگە ئاوەش کە خوڕ خوڕ دەڕژێتە خوار و قەتارەی بەنێوان گەڵا زەردو وەریوەکاندا بەستوەو سەرشێتانە دەڕوات و ناگەڕێتەوە پێکاهەتەیەکە لە هەزاران هەزار لە نمە نمەی ئەسرینی چاوەکانم سەرچاوەکەیشی گڵێنەمە.. .هەرکات گوێبیستی لورە لورێك بوی مەترسەو پێتوانەبێ خوانەخواستە ئاژەڵێكی مەترسیدار یان دڕنەدەیەك بێ. بەڵکو ئەوە کاروانێكی پێکهاتون لە غوربەت. لەحەسرەت. لە تاڵی. لە هەناسەی سارد. لە ناکامی. لە مەینەت و نامرادی و تەرمی خۆیان بەکۆڵداداوەو دەیانەوی لەشێوەی گەردەلولێك لەو مەملەکەتە وێرانەی ڕوحمدا لەکەلێنێکەوە ڕزگاریان ببێ. بەڵام هەرگیز دەربازبونیان نیە. بۆیە ئاوا بێهودەن و کەوتونەتە لورە لور.. . پرسیاری ئەوەش مەکە کە ئایا نیشتمانی ڕوحی من بۆ سیاپۆشە و وێنەی جەنگەڵستانێکی تاریکەو تەنانەت ڕۆشنایی مۆمێکێك یان تروسکەی ئەستێرەیەك تیایدا وجودی نیە .... لەبەر ئەوەی هیچ وەڵامێکم بۆ پرسیارەکانت بۆ سەرنجەکانت پێ نیە . کە خودی خۆت بنیاتنەری ئەو نیشتمانەی ڕوحی من بیت. ئیتر من چی لە ئەوینی تۆ بکەم ..؟
ڕەوەند پەشێو
هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم جه‌ژنی یه‌ك به‌یه‌کتان پیرۆز بێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه ره‌وه‌ن بۆ نوسین و دانانی ئه‌م شیعره پر واتا جوانه.
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو و به‌رده‌وام بیت شاعیری به‌ریزی یانه جوانهکهمانکهمان.
جه‌ژنی تۆش پیرۆز بێت، هیوای ئاسووده‌ییت بۆ ئه‌خوازم.
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر زۆر جوانه کاک ره‌وه‌ند ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌و هه‌سته جوانه وجه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له به‌ڕیزتان پیرۆز


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه ره‌وه‌ن گیان
به‌راستی شتێکی جوانت جنوسیوه سه‌ر که‌وتو بیت به‌قوربان

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xoshe horaweki xoshe her serkew to bit cejnet piroz bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه