❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / من. چی لە ئەوینی تۆ بکەم ..!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-11 10:05:06

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-08
دواترین سه‌ردان: 2025-07-09
په‌یامه‌كان: 375
WindowsXPMSIE

من. چی لە ئەوینی تۆ بکەم ..!!!

من. چی لە ئەوینی تۆ بکەم ..!!!

هەرکات وەك ڕێبوارێك ڕێگەت لێ هەڵە بو بە بێ خواستی خۆت سنورت بەزاندو ڕێگەت کەوتە نیشتمانی ڕوحی من ئەوە تکا دەکەم سەر بە هەمو کوچەوکۆڵانێکدا مەکە. لەهیچ دەوارێك نزیك مەبەرەوە . لەبەر ئەوەی لەهەر سوچێکی ئەو نیشتمانەی ڕوحی مندا پرسەیەك بونی هەیە. خەون بە بینی پاساری و مەلی ڕەنگینەوە مەبینە. چونکە باڵندەکان تەریون. بە هەویایی بینینی پەلکە زێڕینە مەبە . خۆزگە بۆ باران مەخوازە . جونکە  بەدەر لە خەم و مەینەتی  باران لەو دەڤەرە نابارێت. چاوەڕێی هیچ ئاوازێك نەبی پێت وانەبێ لەو نیشتمانەدا دەنگو سەدای مۆسیقاو جریوەی بولبول و چریکەی هیچ باڵندەیەك هەبێ لەبەر ئەوە   بە شێنەیی و بە کاوەخۆ هەنگاو بنێ.  کارمامزێکی لاسار مەبە. سەر شێتانە مەیەو مەچۆ . پرسیار مەکە. نەبادا زامەکانم سەرلەنوێ بکەونەوە زایەڵە . چونکە تۆ بە ڕوحی من ئاشنا نیت . چونکە ڕوحی من پەیکەرێکە لەئازارو بناغەکەیشی  بێکاهەتەیەکە لە تەنهایی و بە خەم و ئەندێشەو نەهێنی هەڵچنراوە. ڕوحی من نیشتمانێکە لە ناشادی. هەرکات گوێ بیستی دەنگی (ئاو) بویت پێت وا نەبێت لەو بنارەدا تاڤگە ئاوێك یان ( کانی) یەك هەبێ. بەڵکو ئەو  دەنگە ناسازەی گوێبیستی ئەبی لە مابەینی ڕەگی گوڵە هەڵوەریوو  سیس و بێنازەکانەوە   ئاوازی قوڵپە قوڵپی هەنیسکو گریانە  ئەو چۆڕاوگە ئاوەش کە خوڕ خوڕ دەڕژێتە خوار و  قەتارەی بەنێوان  گەڵا زەردو وەریوەکاندا بەستوەو سەرشێتانە دەڕوات و ناگەڕێتەوە پێکاهەتەیەکە لە هەزاران  هەزار لە نمە نمەی ئەسرینی چاوەکانم سەرچاوەکەیشی گڵێنەمە.. .هەرکات گوێبیستی لورە لورێك بوی مەترسەو پێتوانەبێ خوانەخواستە ئاژەڵێكی مەترسیدار یان دڕنەدەیەك بێ. بەڵکو ئەوە کاروانێكی پێکهاتون لە غوربەت. لەحەسرەت. لە تاڵی. لە هەناسەی سارد. لە ناکامی. لە  مەینەت و نامرادی و تەرمی خۆیان بەکۆڵداداوەو دەیانەوی لەشێوەی  گەردەلولێك لەو مەملەکەتە وێرانەی ڕوحمدا لەکەلێنێکەوە ڕزگاریان ببێ. بەڵام هەرگیز دەربازبونیان نیە. بۆیە ئاوا  بێهودەن و کەوتونەتە لورە لور.. . پرسیاری ئەوەش مەکە کە ئایا نیشتمانی ڕوحی من بۆ سیاپۆشە و وێنەی جەنگەڵستانێکی تاریکەو تەنانەت ڕۆشنایی  مۆمێکێك یان  تروسکەی ئەستێرەیەك تیایدا وجودی نیە ....  لەبەر ئەوەی هیچ وەڵامێکم بۆ پرسیارەکانت بۆ سەرنجەکانت پێ نیە . کە خودی خۆت بنیاتنەری ئەو نیشتمانەی ڕوحی من بیت. ئیتر من چی لە ئەوینی تۆ بکەم ..؟


ڕەوەند پەشێو

هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم جه‌ژنی یه‌ك به‌یه‌کتان پیرۆز بێت

Kurdzhin
تۆ هه‌تا دێیت نزیك ده‌بی که‌چی هێشتا له‌من دوری
له‌ ئه‌ویندا سنور نی یه‌ که‌چی تۆ له‌ و دیو ســـنوری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-11 10:44:57

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: من. چی لە ئەوینی تۆ بکەم ..!!!

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ ره‌وه‌ن بۆ نوسین و دانانی ئه‌م شیعره‌ پر واتا جوانه‌.
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو و به‌رده‌وام بیت شاعیری به‌ریزی یانه‌ جوانه‌که‌مانکه‌مان.
جه‌ژنی تۆش پیرۆز بێت، هیوای ئاسووده‌ییت بۆ ئه‌خوازم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-11 19:17:15

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: من. چی لە ئەوینی تۆ بکەم ..!!!

زۆر زۆر  جوانه‌ کاک ره‌وه‌ند ده‌ستت  خۆش بێت  بۆ ئه‌و  هه‌سته‌ جوانه‌ وجه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌ به‌ڕیزتان پیرۆز

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-09-11 20:38:05

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: من. چی لە ئەوینی تۆ بکەم ..!!!

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ ره‌وه‌ن گیان
به‌راستی شتێکی جوانت جنوسیوه‌ سه‌ر که‌وتو بیت به‌قوربان

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-09-11 20:52:06

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: من. چی لە ئەوینی تۆ بکەم ..!!!

dest xoshe horaweki xoshe her serkew to bit cejnet piroz bet

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net