.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









زۆرێك له موسڵمانان ره‌نگه تا ئێستا شتێكیان له‌باره‌ی ئادابه‌كانی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن و مۆبایل نه‌بیستبێت، بۆیه پێمانباش بوو كه هه‌شت ئاداب له ئادابه‌كانی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن و مۆبایل بڵاوبكه‌ینه‌وه كه برای به‌ڕێزمان (نه‌وا محه‌مه‌د سه‌عید) له كتێبی (ئادابی كۆمه‌ڵایه‌تی له قورئان و سوننه‌تدا) ئاماژه‌ی بۆكردوون، خودا پاداشتی بداته‌وه و دوعاخوازین كه ئێمه و ئێوه‌ش چاكه‌ی بڵاوكردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌شت خاڵه‌مان پێ ببڕێت. فه‌رموون ئێوه و ئادابه‌كانی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن و مۆبایل:
یه‌كه‌م: كه ته‌له‌فۆن ده‌كه‌یت سه‌ره‌تا بڵێ (السلام علیكم...من فڵانم) ئینجا چاك و چۆنی بكه.
دووه‌م: ره‌چاوكردنی بارودۆخی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان پێوهدهكهیت، نابێ له‌كاتی نووستن و كاتی كاركردن په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌یت..هه‌روه‌ها نابێ كاتی به‌یانییه‌كی زوو یان دره‌نگانی شه‌و یان كاتێك ده‌زانی كاته‌كه كاتی نوێژه په‌یوه‌ندی بكه‌یت.
سێیه‌م: له‌كاتی ته‌له‌فۆنكردن درێژه به قسه نه‌ده‌یت و ته‌له‌فۆنه‌كه مه‌شغول نه‌كه‌یت، چونكه له‌وانه‌یه خه‌ڵكانێك هه‌بن بیانه‌وێ په‌یوه‌ندیت پێوه‌بكه‌ن یان بیانه‌وێ په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سه‌وه بكه‌ن كه ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت.
چواره‌م: بۆ حاڵه‌تی پێویست نه‌بێ ته‌له‌فۆن نه‌كه‌یت، وه‌ك سه‌ردانی نه‌خۆشێك یان خێر و چاكه‌یه‌ك یان قسه‌یه‌كی گرنگ، هه‌روه‌ها ته‌له‌فۆن نه‌كه‌یته ئامێرێكی گاڵته و گه‌پ و سوعبهتكردن یان بێزاركردنی خه‌ڵك.
پێنجه‌م: كاتێك كه له ئاوده‌ست (w.c) ته‌له‌فۆن مه‌كه و و وه‌ڵامی ته‌له‌فۆن مه‌ده‌ره‌وه، چونكه شوێنێكه شیاوی قسه‌كردن نییه.
شه‌شه‌م: بۆ پێویست نه‌بێت له شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك ناو پاس و ریم و ئۆتۆمبێل و رێگا و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان مۆبایل به‌كارمه‌هێنه.
حه‌وته‌م: ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه كامێریان هه‌یه نابێ به‌بێ مۆڵه‌تی هیچ كه‌سێك وێنه‌ی پێ بگریت..نابێ وێنه‌ی ئافره‌تانی پێ بگریت، چونكه زۆرجار كێشه‌ی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر دایك و باوكان رۆڵه‌كانیان له‌م ئامێره ئاگاداربكه‌نه‌وه و لایه‌نه باش و خراپه‌كانیان بۆ روون بكه‌نه‌وه تاكو بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست به‌كاری بهێنن.
س.دووركه

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده ست خؤش كاك نيكار بؤ ئاماده كردنى ئه م بابه ته به سوده سه ركه وتووبيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas ahmet gyan bo peyamket
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
