❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ كاتی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن و مۆبایل ره‌چاوی ئه‌م هه‌شت خاڵه‌ بكه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-08 21:25:46

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

له‌ كاتی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن و مۆبایل ره‌چاوی ئه‌م هه‌شت خاڵه‌ بكه‌

زۆرێك له‌ موسڵمانان ره‌نگه‌ تا ئێستا شتێكیان له‌باره‌ی ئادابه‌كانی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن و مۆبایل نه‌بیستبێت، بۆیه‌ پێمانباش بوو كه‌ هه‌شت ئاداب له‌ ئادابه‌كانی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن و مۆبایل بڵاوبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ برای به‌ڕێزمان (نه‌وا محه‌مه‌د سه‌عید) له‌ كتێبی (ئادابی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ قورئان و سوننه‌تدا) ئاماژه‌ی بۆكردوون، خودا پاداشتی بداته‌وه‌ و دوعاخوازین كه‌ ئێمه‌ و ئێوه‌ش چاكه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌شت خاڵه‌مان پێ ببڕێت. فه‌رموون ئێوه‌ و ئادابه‌كانی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن و مۆبایل:
یه‌كه‌م: كه‌ ته‌له‌فۆن ده‌كه‌یت سه‌ره‌تا بڵێ (السلام علیكم...من فڵانم) ئینجا چاك و چۆنی بكه‌.
دووه‌م: ره‌چاوكردنی بارودۆخی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌كه‌یت، نابێ له‌كاتی نووستن و كاتی كاركردن په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌یت..هه‌روه‌ها نابێ كاتی به‌یانییه‌كی زوو یان دره‌نگانی شه‌و یان كاتێك ده‌زانی كاته‌كه‌ كاتی نوێژه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌یت.
سێیه‌م: له‌كاتی ته‌له‌فۆنكردن درێژه‌ به‌ قسه‌ نه‌ده‌یت و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ مه‌شغول نه‌كه‌یت، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵكانێك هه‌بن بیانه‌وێ په‌یوه‌ندیت پێوه‌بكه‌ن یان بیانه‌وێ په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت.
چواره‌م: بۆ حاڵه‌تی پێویست نه‌بێ ته‌له‌فۆن نه‌كه‌یت، وه‌ك سه‌ردانی نه‌خۆشێك یان خێر و چاكه‌یه‌ك یان قسه‌یه‌كی گرنگ، هه‌روه‌ها ته‌له‌فۆن نه‌كه‌یته‌ ئامێرێكی گاڵته‌ و گه‌پ و سوعبه‌تكردن یان بێزاركردنی خه‌ڵك.
پێنجه‌م: كاتێك كه‌ له‌ ئاوده‌ست (w.c) ته‌له‌فۆن مه‌كه‌ و و وه‌ڵامی ته‌له‌فۆن مه‌ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ شوێنێكه‌ شیاوی قسه‌كردن نییه‌.
شه‌شه‌م: بۆ پێویست نه‌بێت له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانی وه‌ك ناو پاس و ریم و ئۆتۆمبێل و رێگا و قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌كان مۆبایل به‌كارمه‌هێنه‌.
حه‌وته‌م: ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه‌ كامێریان هه‌یه‌ نابێ به‌بێ مۆڵه‌تی هیچ كه‌سێك وێنه‌ی پێ بگریت..نابێ وێنه‌ی ئافره‌تانی پێ بگریت، چونكه‌ زۆرجار كێشه‌ی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
هه‌شته‌م: پێویسته‌ له‌سه‌ر دایك و باوكان رۆڵه‌كانیان له‌م ئامێره‌ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ و لایه‌نه‌ باش و خراپه‌كانیان بۆ روون بكه‌نه‌وه‌ تاكو بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست به‌كاری بهێنن.

س.دووركه

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-09 06:28:32

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: له‌ كاتی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن و مۆبایل ره‌چاوی ئه‌م هه‌شت خاڵه‌ بكه‌

ده ست خؤش كاك نيكار بؤ ئاماده كردنى ئه م بابه ته به سوده سه ركه وتووبيت

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-10 12:59:14

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: له‌ كاتی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن و مۆبایل ره‌چاوی ئه‌م هه‌شت خاڵه‌ بكه‌

zor supas ahmet gyan bo peyamket

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net