❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دیوارى گه‌وره‌ى چین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-15 15:16:30

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsXPFirefox

دیوارى گه‌وره‌ى چین

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2116162054.jpg


درێژترین بنیادنراوه‌ ، به‌درێژایى مێژوو . كه‌ درێژییه‌كه‌ى ئه‌گاته‌ نزیكه‌ى(6400كم)  هه‌مووى به‌ده‌ست بنیات نراوه‌ ، له‌سه‌ره‌تایى سه‌ده‌ى چواره‌م پ.ز ده‌ست كراوه‌ به‌كار كردن تێیدا، به‌ بۆچوونى ڕاست به‌رده‌وام بووه‌ تاسه‌ده‌ى حه‌ڤده‌ى زاینى ، چینیه‌كان ئه‌م دیواره‌یان بۆ پارێَزگاریكردن له‌ باكوورى سنووره‌كه‌یان له‌ شه‌ڕانگێزان دروست كردووه‌ .
دیواره‌كه‌ش له‌ باكورى چین له‌ نێوان كه‌نارى رۆژ ئاواو ، باكورى ناوه‌ڕاستى چین درێژ ئه‌بێته‌وه‌ . كۆتاییه‌كه‌شى له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ئه‌كه‌وێته‌ (شنگها یگوان)، كه‌ گوندێكه‌ له‌ نزیك شارى (كینهوا نگداو). له‌ ڕۆژئاواش كۆتاییه‌كه‌ى ئه‌كه‌وێته‌ نزیك گوندى (گیایوگوان )
پێناسه‌كردنی دیواره‌كه‌ :
    هێندێك به‌شى دیواره‌گه‌وره‌كه‌  به‌درێژایى مێژوو داڕماوه‌ ، به‌هه‌رحاڵ زۆربه‌ى به‌ش و پارچه‌كانى نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه‌ و ، به‌شى سه‌ره‌كى دیواره‌كه‌ش درێژیه‌كه‌ى ئه‌گاته‌ نزیكه‌ى 3460كم . پارچه‌كانى تریش 2900كم بۆ سه‌ر درێژیه‌كه‌ى زیاد ئه‌كه‌ن.
       به‌رزایى دیواره‌كه‌ش ئه‌گاته‌ نزیكه‌ى 7,5م ، پانیه‌كه‌شى له‌ 7,5م له‌بنكه‌وه‌ تا 4,6م ته‌سك ئه‌بێته‌وه‌ له‌ لوتكه‌ى ، قه‌ڵا و كۆشكى چاودێرى بچووكیش دانراوه‌ به‌درێژایى نێوان 90م  و 180م  له‌سه‌ر دیواره‌كه‌ . به‌رزى قه‌ڵاكانیش 12م ئه‌بێ.
     دیواركه‌ درێژ ئه‌بێته‌وه‌ له‌ رۆژهه‌ڵات به‌سه‌ر زنجیره‌ چیاێك ، كه‌ ناوئه‌برێ به‌ به‌رزاییه‌ سنووریه‌كانى مه‌غۆل و ، بناغه‌ى ئه‌م به‌شه‌ش له‌ چه‌ند پارچه‌ى گڕانێت پێك هاتووه‌ ، كه‌هه‌ردوو ته‌نشتى دیواره‌كه‌ش به‌ به‌رد ، یان خشتى سور چاك كراوه‌ ، نێوانى دیواره‌كه‌ش به‌ قوڕولیته‌ پڕكراوه‌ته‌وه‌ ، به‌رزاییه‌كانیش به‌ خشتى سوور داڕێژراوه‌ و به‌چیمه‌نتۆى قسڵ چه‌سپێنراوه‌ . پارچه‌ خشته‌ سوركراوه‌كان هه‌م كرێكارانى دروست كارى دیواره‌كه‌ به‌كاریان ده‌هێنا و ،  هه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ به‌كاریان ئه‌هێنا كه‌ پارێزگارییان لێ ئه‌كرد.
    له‌لاى رۆژ ئاواشه‌وه‌ ، دیواره‌كه‌ به‌ناوچه‌ێكى ده‌شتاییدا تێپه‌ڕئه‌بێ به‌درێژایى سنوورێكى بیابانى.كه‌ به‌رد و خشتى سور زۆر ده‌گمه‌ن بوو له‌م ناوچه‌ زورگاویانه‌.
مێژووى دیواره‌كه‌ :
     له‌وانه‌یه‌ به‌شه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى دیواره‌كه‌ ، كه‌دواتر به‌ دیوارى گه‌وره‌ى چین ناسرا ، له‌ ماوه‌ى سه‌ده‌ى پێنجه‌مى پ.ز دروست كرابێ ، هه‌رچه‌ند هێندێك له‌ لێكۆله‌ره‌وان بۆ كۆنتریش ده‌یگێڕنه‌وه‌ . جا ئه‌م دیواره‌ش ئیمپراتۆڕ(شى هوانگدى)كه‌ له‌ نه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ى كین(206-221 پ.ز)ه‌ نه‌خشه‌ى بۆ كێشاوه‌ ، دیوارێكى نوێشى دروستكردووه‌ ، بۆ به‌ستنه‌وه‌ى به‌ دیواره‌كۆنه‌كه‌ و كاركردن له‌سه‌ر دیواره‌كه‌ هه‌ربه‌رده‌وام بووه‌، له‌ماوه‌ى سه‌رده‌مى هان (202پ.ز-220ز) و ، سه‌رده‌مى سۆى(581-618ز) ، پاشان به‌ به‌سه‌رچوونى كات ، زۆرێك له‌ دیواره‌كه‌ داڕماوه‌، به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى مینگ(1368-1642ز) دووباره‌ چاككراوه‌ته‌وه‌ و، زۆربه‌ى دروستكردنى ئێستاى دیواره‌كه‌ بۆ سه‌رده‌مى ئه‌م (مینگ)ه‌ ، ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌.
   ئه‌م دیواره‌ چینى پاراستووه‌ له‌ هێرش و شه‌ڕه‌ بچووكه‌كان ، به‌ڵام نه‌یتوانیووه‌ به‌رگه‌ى شه‌ڕى زۆر گه‌وره‌ بگرێ ؛ بۆ نمونه‌  جه‌نگیزخانى سه‌ركرده‌ى مه‌غۆله‌كان ده‌ستى به‌سه‌ر دیواره‌كه‌ داگرت ، له‌سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى دوانزه‌ى زایینى زه‌ویێكى زۆریشى له‌ چین داگیركرد.
     به‌شێكى زۆریش له‌دیواره‌كه‌ ڕووخاوه‌ ، به‌درێژایى سه‌رده‌م . كۆمۆنیسته‌كانی چین سێ به‌شى دیواره‌كه‌یان دروست كردۆته‌وه‌ ، له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1949ز، كاتێك كه‌ ده‌سته‌ڵاتى ئه‌م وڵاته‌یان گرته‌ده‌ست . ئه‌م به‌شانه‌ش ئه‌كه‌ونه‌ نزیك كه‌نارى رۆژهه‌ڵات ، له‌ ده‌ره‌وه‌ى په‌كین و ، ناوچه‌ى كانسو و، باكورى چینى ناوه‌ڕاست . هه‌رچه‌نده‌ چینیه‌كان ئێستا ئه‌م دیواره‌ بۆ پارێزگاریكردن به‌ كارناهێنن ، به‌ڵام سه‌رنجى میوانان ڕائه‌كێشى . زۆرێك له‌ گه‌شتیاران له‌ وڵاتانى تره‌وه‌ دێن بۆ دیتنى . هه‌روه‌ها مێژووناسان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ، ئه‌م شتانه‌ى كه‌ له‌سه‌رى ئه‌دۆزرێته‌وه‌ ، له‌كاتى چاككردنه‌وه‌كانى ، گۆڕه‌كانى به‌ درێژاى دیواره‌كه‌ ، هه‌روه‌ها زانایان لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌ ئه‌كه‌ن له‌ڕێگاى تاقى كردنه‌وه‌ى به‌شه‌كانى دیواره‌كه‌ ، كه‌ كاریگه‌ربووه‌ به‌سه‌ر ڕووى زه‌ویدا.

سه‌رچاوه‌: ره‌نگار

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌واری خاڵی (2010-10-15 15:19:46)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-15 15:39:16

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: دیوارى گه‌وره‌ى چین

ده‌سته‌ کانت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-15 16:01:48

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsXPFirefox

Re: دیوارى گه‌وره‌ى چین

سوپاس بۆ تۆ یاڵدز سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-10-16 06:58:57

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: دیوارى گه‌وره‌ى چین

ده سته كانت خؤشبيت سه ركه وتووبيت كاكه هه‌واری خاڵی

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-10-16 07:29:56

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

Re: دیوارى گه‌وره‌ى چین

dast xosh ,

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-10-16 07:41:24

yasmin-90
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawlerakam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-20
دواترین سه‌ردان: 2011-01-25
په‌یامه‌كان: 433
WindowsXPMSIE7

Re: دیوارى گه‌وره‌ى چین

Dastakant xosh ,,harbzhe

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-10-28 11:17:10

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsXPFirefox

Re: دیوارى گه‌وره‌ى چین

سوپاس بۆ په‌یاهمه‌كانتان به‌ڕێزان suaam و yasmin-90

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net