.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















درێژترین بنیادنراوه ، به‌درێژایى مێژوو . كه درێژییه‌كه‌ى ئه‌گاته نزیكه‌ى(6400كم) هه‌مووى به‌ده‌ست بنیات نراوه ، له‌سه‌ره‌تایى سه‌ده‌ى چواره‌م پ.ز ده‌ست كراوه به‌كار كردن تێیدا، به بۆچوونى ڕاست به‌رده‌وام بووه تاسهدهى حه‌ڤده‌ى زاینى ، چینیه‌كان ئه‌م دیواره‌یان بۆ پارێَزگاریكردن له باكوورى سنووره‌كه‌یان له شه‌ڕانگێزان دروست كردووه .
دیواره‌كه‌ش له باكورى چین له نێوان كه‌نارى رۆژ ئاوا‌و ، باكورى ناوه‌ڕاستى چین درێژ ئه‌بێته‌وه . كۆتاییهكهشى له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ئه‌كه‌وێته (شنگها یگوان)، كه گوندێكه له نزیك شارى (كینهوا نگداو). له ڕۆژئاواش كۆتاییه‌كه‌ى ئه‌كه‌وێته نزیك گوندى (گیایوگوان )
پێناسه‌كردنی دیواره‌كه :
هێندێك به‌شى دیوارهگهورهكه به‌درێژایى مێژوو داڕماوه ، به‌هه‌رحاڵ زۆربه‌ى به‌ش و پارچه‌كانى نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه و ، به‌شى سه‌ره‌كى دیواره‌كه‌ش درێژیه‌كه‌ى ئه‌گاته نزیكه‌ى 3460كم . پارچه‌كانى تریش 2900كم بۆ سه‌ر درێژیه‌كه‌ى زیاد ئه‌كه‌ن.
به‌رزایى دیواره‌كه‌ش ئه‌گاته نزیكه‌ى 7,5م ، پانیهكهشى له 7,5م لهبنكهوه تا 4,6م ته‌سك ئه‌بێته‌وه له لوتكه‌ى ، قه‌ڵا و كۆشكى چاودێرى بچو‌وكیش دانراوه به‌درێژایى نێوان 90م و 180م له‌سه‌ر دیواره‌كه . به‌رزى قهڵاكانیش 12م ئه‌بێ.
دیواركه درێژ ئه‌بێته‌وه له رۆژهه‌ڵات به‌سه‌ر زنجیره چیاێك ، كه ناوئه‌برێ به به‌رزاییه سنووریه‌كانى مه‌غۆل و ، بناغه‌ى ئه‌م به‌شه‌ش له چه‌ند پارچه‌ى گڕانێت پێك هاتووه ، كه‌هه‌ردوو تهنشتى دیواره‌كه‌ش به به‌رد ، یان خشتى سور چاك كراوه ، نێوانى دیواره‌كه‌ش به قوڕولیته پڕكراوه‌ته‌وه ، به‌رزاییه‌كانیش به خشتى سوور داڕێژراوه و بهچیمهنتۆى قسڵ چه‌سپێنراوه . پارچه خشته سوركراوه‌كان هه‌م كرێكارانى دروست كارى دیواره‌كه به‌كاریان ده‌هێنا و ، هه‌م ئه‌و سه‌ربازانه به‌كاریان ئه‌هێنا كه پارێزگاری‌یان لێ ئه‌كرد.
له‌لاى رۆژ ئاواشه‌وه ، دیواره‌كه بهناوچهێكى ده‌شتاییدا تێپه‌ڕئه‌بێ به‌درێژایى سنوورێكى بیابانى.كه به‌رد و خشتى سور زۆر ده‌گمه‌ن بوو له‌م ناوچه زورگاویانه.
مێژووى دیواره‌كه :
له‌وانه‌یه به‌شه سه‌ره‌تاییه‌كانى دیواره‌كه ، كه‌دواتر به دیوارى گه‌وره‌ى چین ناسرا ، له ماوه‌ى سه‌ده‌ى پێنجه‌مى پ.ز دروست كرابێ ، هه‌رچه‌ند هێندێك له لێكۆله‌ره‌وان بۆ كۆنتریش ده‌یگێڕنه‌وه . جا ئه‌م دیواره‌ش ئیمپراتۆڕ(شى هوانگدى)كه له نه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ى كین(206-221 پ.ز)ه نه‌خشه‌ى بۆ كێشاوه ، دیوارێكى نوێشى دروستكردووه ، بۆ به‌ستنه‌وه‌ى به دیوارهكۆنهكه و كاركردن له‌سه‌ر دیواره‌كه هه‌ربه‌رده‌وام بووه، له‌ماوه‌ى سه‌رده‌مى هان (202پ.ز-220ز) و ، سه‌رده‌مى سۆى(581-618ز) ، پاشان به به‌سه‌رچوونى كات ، زۆرێك له دیواره‌كه داڕماوه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى مینگ(1368-1642ز) دووباره چاككراوه‌ته‌وه و، زۆربه‌ى دروستكردنى ئێستاى دیواره‌كه بۆ سه‌رده‌مى ئه‌م (مینگ)ه ، ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م دیواره چینى پاراستووه له هێرش و شه‌ڕه بچووكه‌كان ، به‌ڵام نه‌یتوانیووه به‌رگه‌ى شه‌ڕى زۆر گه‌وره بگرێ ؛ بۆ نمونه جه‌نگیزخانى سه‌ركرده‌ى مه‌غۆله‌كان ده‌ستى به‌سه‌ر دیواره‌كه داگرت ، لهسهرهتاكانى سه‌ده‌ى دوانزه‌ى زایینى زهویێكى زۆریشى له چین داگیركرد.
به‌شێكى زۆریش لهدیوارهكه ڕووخاوه ، به‌درێژایى سه‌رده‌م . كۆمۆنیسته‌كانی چین سێ به‌شى دیواره‌كه‌یان دروست كردۆته‌وه ، له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1949ز، كاتێك كه ده‌سته‌ڵاتى ئه‌م وڵاته‌یان گرته‌ده‌ست . ئه‌م به‌شانه‌ش ئه‌كه‌ونه نزیك كه‌نارى رۆژهه‌ڵات ، له ده‌ره‌وه‌ى په‌كین و ، ناوچه‌ى كانسو و، باكورى چینى ناوه‌ڕاست . هه‌رچه‌نده چینیه‌كان ئێستا ئه‌م دیواره بۆ پارێزگاریكردن به كارناهێنن ، به‌ڵام سه‌رنجى میوانان ڕائهكێشى . زۆرێك له گه‌شتیاران له وڵاتانى تره‌وه دێن بۆ دیتنى . هه‌روه‌ها مێژووناسان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ، ئه‌م شتانه‌ى كه له‌سه‌رى ئه‌دۆزرێته‌وه ، له‌كاتى چاككردنهوهكانى ، گۆڕه‌كانى به درێژاى دیواره‌كه ، هه‌روه‌ها زانایان لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر بومه‌له‌رزه ئه‌كه‌ن له‌ڕێگاى تاقى كردنه‌وه‌ى به‌شه‌كانى دیواره‌كه ، كه كاریگه‌ربووه به‌سه‌ر ڕووى زه‌ویدا.
سه‌رچاوه: ره‌نگار
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن هه‌واری خاڵی (2010-10-15 15:19:46)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته کانت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس بۆ تۆ یاڵدز سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh ,

له‌سه‌ر هێڵ نییه






Dastakant xosh ,,harbzhe
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس بۆ پهیاهمهكانتان به‌ڕێزان suaam و yasmin-90
له‌سه‌ر هێڵ نییه