.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









هونه‌رمه‌ند کانی یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌ند ده‌نگ خۆش و دیارانای ناو هونه‌ری کوردی توانیویه‌تی به‌کاره هونه‌ریه‌کانی ستایلێکی تایبه‌تی بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت و سه‌رنجی جه‌مارێکی به‌رفراوان به لای خۆیدا ڕابکێشێت له دیمانه‌یه‌کی تایبه‌ت به چوار ستاردا ، تیشک ده‌خاته سه‌ر ژیانی تایبه‌تی و کاره هونه‌رییه‌کانی و پڕۆژه‌ی ئایندهی. وه‌ك خۆی باسی ده‌کات به مناڵی که‌سێکی زۆر هێمن و بێ کێشه بووه ته‌نها حه‌زی به کاری هونه‌ری کردوه سه ردهمی مناڵی و هه‌رزه‌کاری خۆی له گه‌ڕه‌کی گۆزه‌کانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر بردوهپاشان په‌یمانگای هوونه‌ره جوانه‌کانی سڵێمانی به شی موزیکی ته‌واو کردووه ، ئێستاش له‌زانکۆی موزیکی ستۆکۆڵهم ده‌نگ واته گۆرانی گوتن ده‌خوێنێت . هه‌ر وه‌ها له قۆناغی دووهه‌می بهکالیۆریزمه .
چۆن بوو بیرت له گۆرانی کرده‌وه سه‌ره‌تای کارکردنت له هونه‌ر که‌ی بوو ؟
- هه‌ر له منداڵی‌دا له په‌یمانگای نه‌وا ، ده‌ستم کرد به فێر بونی موزیک پاشان له قۆناخی چواره‌می په‌یمانگاو له ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانگا به هاوکاری گروپی گه‌ڕیان خۆم له کاری گۆرانیدا بینیییه‌وه .
گۆرانییه‌کانت زیاتر فۆلکلۆرین بۆ چی ؟ ئایا ده‌ته‌وێ له‌و ستایله به‌رده‌وامبیت ؟
- گۆرانیه‌کانی من جگه له مێلۆدی فۆلکلۆری کاری کلاسیکی و ئه‌وروپی بگره کاری دانراوی نوێشی تێدایه ، وه هه‌وڵیش ده‌ده‌م له چ بوارێک‌دا سه‌رکه‌وتو بوم له‌و بواره‌دا به‌رده‌وام بم ..
کانی تاچه‌ند بایه‌خ به تێکست و ئاواز ئه‌دات ؟
- هه‌مو لایه‌نه‌کانی گۆرانیه‌کانم وه‌ک یه‌ک گرنگن بۆم بهوردیو بیر له هه‌مو شته‌کانی کاره کان ده‌که‌ینه‌وه و تێکستێکیش به‌شێکی گرنگی کاره‌کانه ...
ڕۆحیه‌تی گۆرانی له چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ؟
- له‌و ساته‌وه‌ی که‌ده‌ست ده‌که‌ی به ژیان له‌گه‌ڵ کاره‌که‌دا ..
چۆن بوو له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم گۆرانیت وت ؟
- پێم وابێت ده‌نگمان تا ڕاده‌یه‌ک پێکه‌وه ده‌گونجێت ، پێمان خۆشبو ئه‌و ئه‌زمونه‌ش تاقی بکه‌ینه‌وه ...
به نیازنیت له داهاتوو کاری له‌م شیوه‌یه دووباره بکه‌یته‌وه ؟
- ئه‌گه‌ر ڕێک بکهوێتو بگونجێت بۆنا منیش حه‌ز ده‌که‌م ...
ئێستا به هه‌ندێ کاری هونه‌ری ده‌وترێت له‌گه‌ڵ داب‌و نه‌ریتی کوردهواریناگونجێت، به‌ڕێزت ڕات چۆنه به‌و گۆرانییانه ؟ وه ئایا به لای کانی پاراستنیدابوو نه‌ریت له هونه‌ردا تا چه‌ند به پێویستی ده‌زانریت ؟
- من هه‌میشه یه‌ک شت بیری خۆم ده‌خه‌مه‌وه ، ئه‌شمه‌وێت به کورتی وه‌ڵام بده‌مه‌وه ئه‌ویش به په‌ندێکی پێشینانه که ده‌ڵێت '' هه‌مو شتێک به خوێ و خوێش به مانا '' ..
ئاستی گۆرانی بێژه ئافره‌ته‌کان چۆن ده‌بینی ؟
- ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من به باشی نازانم که ئه‌و بابه‌ته هه‌ڵ سه‌نگێنم ، که‌پێشتر خه‌ڵک خۆیان قسه و ڕایخۆیان له‌سه‌ر داوه ...
پشتگیری کردنی کچانی گۆرانی بێژ له چ ئاستێکه ؟
- له ئاستێکی زۆر باش‌دا ده‌ی بینم ، ئه‌گه‌ر به وردی ته‌ماشا بکه‌ین له‌چاو ساڵانی پێشودا ، گۆرانی بێژی ئافره‌ت زۆۆر زیادی کردووه ، بۆیه هیواداریشم هه‌مو کات ڕو له زیاد بون بێت ..
ڕات چۆنه به‌و وتاره ڕه‌خنه‌ییانه‌ی ئه‌مڕۆ که له‌سایت و ڕۆژنامهکاندهبینرێت ؟
- زۆۆر ببورن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئاگاداری ئه‌و نوسینانه نیم له‌به‌ر ئه‌وه ئاسان نیه ڕای خۆم بڵیم ..
تازه‌گه‌ری له هونه‌ری کوردی‌دا یا پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی کامیان بهگرنگدهزانی ؟ وه هونه‌ری کوردی ئێستا له کامیانه‌وه نزیکه ؟
- هه‌ردوو لایه‌نه‌که به گرنگ ده‌زانم به‌کاری خۆشمیان ده‌زانم ، وه‌پێشم وایه هوونه‌رمه‌ندی کورد کاری بۆ هه‌ردوو لایه‌نه‌که کردووه ، به‌ڵام ئاسانیش نیه بزانیت تاچه‌ند سه‌رکه‌وتو بون ..
کانی له چ شتێک په‌شیمانه ؟
- هه‌ر ڕوداوێک له‌شتێک له ژییاندا هه‌بێت لێی په‌شیمان بیت ، ، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م من کارێک نه‌که‌م لێی په‌شیمان بم ، ئه‌گه‌ریش ڕو بدات به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه گرنگ نیه کهنه هێڵیت ڕوو بدات ..
ده‌وا پڕۆژه‌ی هونه‌ریت ؟
- له ئێستادا سه‌ر قاڵی چه‌ند کارێکیدین ، بۆ تۆمار کردن له زانکۆ ، که له شێوه‌ی سیدی بڵاو ده‌کرێته‌وه . جگه له‌وه‌ش هه‌میشه به‌رێوه‌ین بۆ دروست کردنی کاری نوێی‌و به‌رده‌وامی له هوونه‌ردا ...
- دیمانه‌ی نیان محه‌مه‌د ، هۆڵندا
ناوەندی ڕاگەیاندنی چوار ستار

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش ههربیژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas hawre geyan dasti tosh xosh beet
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas hawre geyan dasti tosh xosh beet
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
