❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هونه‌رمه‌ند کانی: له‌چاو ساڵانی پێشودا گۆرانی بێژی ئافره‌ت زۆر زیادی کردووه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-28 14:06:20

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

هونه‌رمه‌ند کانی: له‌چاو ساڵانی پێشودا گۆرانی بێژی ئافره‌ت زۆر زیادی کردووه

هونه‌رمه‌ند کانی یه‌کێکه‌ له‌و هونه‌رمه‌ند ده‌نگ خۆش و دیارانای ناو هونه‌ری کوردی توانیویه‌تی به‌کاره‌ هونه‌ریه‌کانی ستایلێکی تایبه‌تی بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت و سه‌رنجی جه‌مارێکی به‌رفراوان به‌ لای خۆیدا ڕابکێشێت له‌ دیمانه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ چوار ستاردا ، تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانی تایبه‌تی و کاره‌ هونه‌رییه‌کانی و پڕۆژه‌ی ئاینده‌ی. وه‌ك خۆی باسی ده‌کات به‌ مناڵی که‌سێکی زۆر هێمن و بێ کێشه‌ بووه‌ ته‌نها حه‌زی به‌ کاری هونه‌ری کردوه‌ سه‌ رده‌می مناڵی و هه‌رزه‌کاری خۆی له‌ گه‌ڕه‌کی گۆزه‌کانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر بردوه‌پاشان په‌یمانگای هوونه‌ره‌ جوانه‌کانی سڵێمانی به شی موزیکی ته‌واو کردووه‌ ، ئێستاش له‌زانکۆی موزیکی ستۆکۆڵهم ده‌نگ واته‌ گۆرانی گوتن ده‌خوێنێت . هه‌ر وه‌ها  له‌ قۆناغی دووهه‌می به‌کالیۆریزمه .





چۆن بوو بیرت له‌ گۆرانی کرده‌وه‌ سه‌ره‌تای کارکردنت له‌ هونه‌ر که‌ی بوو ؟

- هه‌ر له‌ منداڵیدا له‌ په‌یمانگای نه‌وا ، ده‌ستم کرد به‌ فێر بونی موزیک پاشان له‌ قۆناخی چواره‌می په‌یمانگاو له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانگا  به‌ هاوکاری گروپی گه‌ڕیان خۆم له‌ کاری گۆرانیدا بینیییه‌وه‌ .

گۆرانییه‌کانت زیاتر فۆلکلۆرین بۆ چی ؟ ئایا ده‌ته‌وێ له‌و ستایله‌ به‌رده‌وامبیت ؟

- گۆرانیه‌کانی من جگه‌ له‌ مێلۆدی فۆلکلۆری کاری کلاسیکی و ئه‌وروپی بگره‌ کاری دانراوی نوێشی تێدایه‌ ، وه‌ هه‌وڵیش ده‌ده‌م له‌ چ بوارێکدا سه‌رکه‌وتو بوم له‌و بواره‌دا به‌رده‌وام بم ..

کانی تاچه‌ند بایه‌خ به‌ تێکست و ئاواز ئه‌دات ؟

- هه‌مو لایه‌نه‌کانی گۆرانیه‌کانم  وه‌ک یه‌ک گرنگن بۆم به‌وردیو  بیر له‌ هه‌مو شته‌کانی کاره‌ کان ده‌که‌ینه‌وه‌ و تێکستێکیش به‌شێکی گرنگی کاره‌کانه‌ ...

ڕۆحیه‌تی گۆرانی له‌ چییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت ؟

- له‌و ساته‌وه‌ی که‌ده‌ست ده‌که‌ی به‌ ژیان له‌گه‌ڵ کاره‌که‌دا ..

چۆن بوو له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم گۆرانیت وت ؟

- پێم وابێت ده‌نگمان تا ڕاده‌یه‌ک پێکه‌وه‌ ده‌گونجێت ، پێمان خۆشبو ئه‌و ئه‌زمونه‌ش تاقی بکهینه‌وه‌ ...

به‌ نیازنیت له‌ داهاتوو کاری له‌م شیوه‌یه‌ دووباره‌ بکه‌یته‌وه‌ ؟

- ئه‌گه‌ر ڕێک بکه‌وێتو بگونجێت بۆنا منیش حه‌ز ده‌که‌م ...

ئێستا به‌ هه‌ندێ کاری هونه‌ری ده‌وترێت  له‌گه‌ڵ دابو نه‌ریتی کورده‌واریناگونجێت،  به‌ڕێزت ڕات چۆنه‌ به‌و گۆرانییانه‌ ؟ وه‌ ئایا به‌ لای کانی پاراستنیدابوو نه‌ریت له‌ هونه‌ردا تا چه‌ند به‌ پێویستی ده‌زانریت ؟

- من هه‌میشه‌ یه‌ک شت بیری خۆم ده‌خه‌مه‌وه‌ ، ئه‌شمه‌وێت به‌ کورتی وه‌ڵام بده‌مه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ په‌ندێکی پێشینانه‌ که‌ ده‌ڵێت '' هه‌مو شتێک به‌ خوێ و خوێش به‌ مانا '' ..

ئاستی گۆرانی بێژه‌ ئافره‌ته‌کان چۆن ده‌بینی ؟

- ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من به‌ باشی نازانم  که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌ڵ سه‌نگێنم  ، که‌پێشتر خه‌ڵک خۆیان قسه‌ و ڕایخۆیان له‌سه‌ر داوه‌ ...

پشتگیری کردنی کچانی گۆرانی بێژ له‌ چ ئاستێکه‌ ؟

- له‌ ئاستێکی زۆر باشدا  ده‌ی بینم ، ئه‌گه‌ر به‌ وردی ته‌ماشا  بکه‌ین له‌چاو ساڵانی پێشودا ، گۆرانی بێژی ئافره‌ت زۆۆر زیادی کردووه‌ ، بۆیه‌ هیواداریشم هه‌مو کات ڕو له‌ زیاد بون بێت ..

ڕات چۆنه‌ به‌و وتاره‌ ڕه‌خنه‌ییانه‌ی  ئه‌مڕۆ که‌ له‌سایت و ڕۆژنامه‌کانده‌بینرێت ؟

- زۆۆر ببورن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئاگاداری ئه‌و نوسینانه‌ نیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئاسان نیه‌ ڕای خۆم بڵیم ..

تازه‌گه‌ری له‌ هونه‌ری کوردیدا یا پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی کامیان به‌گرنگده‌زانی ؟ وه‌ هونه‌ری کوردی ئێستا له‌ کامیانه‌وه‌ نزیکه‌ ؟

- هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌ به‌ گرنگ  ده‌زانم به‌کاری خۆشمیان ده‌زانم ، وه‌پێشم وایه‌ هوونه‌رمه‌ندی کورد کاری بۆ هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌ کردووه‌ ، به‌ڵام ئاسانیش نیه‌ بزانیت تاچه‌ند سه‌رکه‌وتو بون ..

کانی له‌ چ شتێک په‌شیمانه‌ ؟

- هه‌ر ڕوداوێک له‌شتێک له‌ ژییاندا هه‌بێت لێی په‌شیمان بیت ، ، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م من کارێک نه‌که‌م لێی په‌شیمان بم ، ئه‌گه‌ریش ڕو بدات به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ گرنگ  نیه‌  که‌نه‌ هێڵیت ڕوو بدات ..

ده‌وا پڕۆژه‌ی هونه‌ریت ؟

- له‌ ئێستادا سه‌ر قاڵی چه‌ند کارێکیدین ، بۆ تۆمار کردن له‌ زانکۆ ، که‌ له‌ شێوه‌ی سیدی بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ . جگه‌ له‌وه‌ش هه‌میشه‌ به‌رێوه‌ین بۆ دروست کردنی کاری نوێیو به‌رده‌وامی له‌ هوونه‌ردا ...



- دیمانه‌ی نیان محه‌مه‌د ، هۆڵندا

ناوەندی ڕاگەیاندنی چوار ستار

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-28 17:55:26

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsXPMSIE7

Re: هونه‌رمه‌ند کانی: له‌چاو ساڵانی پێشودا گۆرانی بێژی ئافره‌ت زۆر زیادی کردووه

ده‌ست خۆش هه‌ربیژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-29 06:28:06

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: هونه‌رمه‌ند کانی: له‌چاو ساڵانی پێشودا گۆرانی بێژی ئافره‌ت زۆر زیادی کردووه

zor supas hawre geyan dasti tosh xosh beet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-11-05 09:36:06

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: هونه‌رمه‌ند کانی: له‌چاو ساڵانی پێشودا گۆرانی بێژی ئافره‌ت زۆر زیادی کردووه

ده‌سته‌کانت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-11-05 12:20:14

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: هونه‌رمه‌ند کانی: له‌چاو ساڵانی پێشودا گۆرانی بێژی ئافره‌ت زۆر زیادی کردووه

zor supas hawre geyan dasti tosh xosh beet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net