.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








کارلۆس فۆئێنتێس
کارلۆس فۆئێنتێس بێ‌شک له گه‌وره‌ترین نوسه‌رانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه . ساڵی(1928) له په‌نه‌ما له‌دایک بوو
دایکی له سینه‌مایه‌ک بوو که ژانی منداڵبوون گرتی و کارلۆس هاته دنیا. باوکی باڵوێز بوو ساڵانێکی زۆر له وڵاتانی جۆراوجۆر ڕایده‌بوارد باوکی مێکزیکیهکی دهمارگرژبوو . به زۆر کارلۆسی ناچارکرد مێژووی مه‌کسیک بخوێنێته‌وه هه‌ر ئه‌و خوێندنه‌وه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی ببێته نوسه‌ر مه‌کسیکی فۆئێنتێس مه‌کسیکیه‌کی ئاشنایه و له‌ناو به‌رهه‌مه‌کانیدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه . نه‌ته‌وه‌یه‌ک که خاوه‌نی شۆڕشی شکستخواردوی زاپاتا و بزوتنه‌وه‌ی خوێندکارانی له خوێن گه‌وزاوی ساڵی (1968) بووه له‌ده‌ستپێکی ئۆڵۆمپیکی مهسکیکۆستیدا .
یه‌که‌مین کۆمه‌ڵه چیڕۆکی به‌ناوی (ڕۆژانی ده‌مامکدار)ساڵی (1954) بڵاوکرایه‌وه .ساڵی (1955) بلاڤۆکی پێداچونه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی مه‌کسیکی له‌گه‌ڵ نوسه‌رانی مه‌کسیکی دامه‌زراند .
ساڵی (1958) ڕۆمانی (ئه‌و شوێنه‌ی هه‌وای پاکه) بڵاوکرده‌وه‌و ڕۆمانی (ئارخه‌یان)یشی ساڵی (1959) بڵاوکرده‌وه .
هه‌رله‌و ساڵه‌شدا له‌گه‌ڵ کچه ئه‌کته‌ری مه‌کسیکی (ڕیتا ماسدۆ) زه‌ماوه‌ندی کرد . (ئائۆڕاو مه‌رگی ئارتمیۆکرۆس) ساڵی (1962) بڵاوکرده‌وه ساڵی (1972) بوه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی کۆلێژی نه‌ته‌وه‌یی مه‌کسیک . ساڵی (1973) له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسی مه‌کسیکی (سیلویا لۆمێس) زه‌ماوه‌ندی کرد . ساڵی (1975) ڕۆمانی (ترانۆسترا)ی نوسی و خه‌ڵاتی (خاویه‌ر و یائیترۆیا) ی پێ وه‌رگرت . ساڵی (1977) خه‌ڵاتی (ڕۆمۆلۆخایگاس)ی وێنۆزۆئێلای هه‌ر به‌و ڕۆمانه‌ی (ترانۆسترا) وه‌رگرت .ساڵی (1979) شانازی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی مه‌کسیکی (ئهلفۆنسۆریس) ی بۆ تێکڕای به‌رهه‌مه‌کانی به قسمه‌ت بوو .
فۆئێنتێس جگه له کاری ئه‌ده‌بی له کاروباری سیاسیش‌دا هه‌ڵسوڕانی هه‌بووه بۆ وێنه :نوسه‌ری وه‌فدی نوێنه‌رانی مه‌کسیک بووه‌له کۆمیسیۆنی مافی نێونه‌ته‌وه‌یی سازمانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ، جێگری به‌شی فه‌رهه‌نگی زانستگای نه‌ته‌وه‌یی مه‌کسیکۆ بووهبهڕیوبهری پێوه‌ندی فه‌رهه‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌کسیک و هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی وه‌فدی نوێنه‌رانی مه‌کسیک له کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌ی هاوکاری ئابوری
له‌سه‌ر هێڵ نییه






zanyaryaki baswda harbzhit
له‌سه‌ر هێڵ نییه


زۆر سوپاسدهکهم ئه‌ژی گیان ده‌ستت خۆشبێت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن شوان (2007-12-11 16:29:25)
له‌سه‌ر هێڵ نییه