❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کارلۆس فۆئێنتێس

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-12-10 19:20:51

شوان
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-06
دواترین سه‌ردان: 2008-01-27
په‌یامه‌كان: 59

کارلۆس فۆئێنتێس

کارلۆس فۆئێنتێس


کارلۆس فۆئێنتێس بێشک له‌ گه‌وره‌ترین ‌نوسه‌رانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌ . ساڵی(1928) له‌ په‌نه‌ما له‌دایک بوو
دایکی له‌ سینه‌مایه‌ک بوو که‌ ژانی منداڵبوون گرتی و کارلۆس هاته‌ دنیا. باوکی باڵوێز بوو ساڵانێکی زۆر له‌ وڵاتانی جۆراوجۆر ڕایده‌بوارد باوکی مێکزیکیه‌کی ده‌مارگرژبوو . به‌ زۆر کارلۆسی ناچارکرد مێژووی مه‌کسیک بخوێنێته‌وه‌  هه‌ر ئه‌و خوێندنه‌وه‌ش بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ببێته‌ نوسه‌ر مه‌کسیکی فۆئێنتێس مه‌کسیکیه‌کی ئاشنایه‌ و له‌ناو به‌رهه‌مه‌کانیدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌ . نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ خاوه‌نی شۆڕشی شکستخواردوی زاپاتا و بزوتنه‌وه‌ی خوێندکارانی له‌ خوێن گه‌وزاوی ساڵی (1968) بووه‌ له‌ده‌ستپێکی ئۆڵۆمپیکی مه‌سکیکۆستیدا .
یه‌که‌مین کۆمه‌ڵه‌ چیڕۆکی به‌ناوی (ڕۆژانی ده‌مامکدار)ساڵی (1954) بڵاوکرایه‌وه‌ .ساڵی (1955) بلاڤۆکی پێداچونه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی مه‌کسیکی  له‌گه‌ڵ نوسه‌رانی مه‌کسیکی دامه‌زراند .
ساڵی (1958) ڕۆمانی (ئه‌و شوێنه‌ی هه‌وای پاکه‌) بڵاوکرده‌وه‌و ڕۆمانی (ئارخه‌یان)یشی ساڵی (1959) بڵاوکرده‌وه‌ .
هه‌رله‌و ساڵه‌شدا  له‌گه‌ڵ کچه‌ ئه‌کته‌ری مه‌کسیکی (ڕیتا ماسدۆ) زه‌ماوه‌ندی کرد .  (ئائۆڕاو مه‌رگی ئارتمیۆکرۆس) ساڵی (1962) بڵاوکرده‌وه‌ ساڵی (1972) بوه‌ ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی کۆلێژی نه‌ته‌وه‌یی مه‌کسیک . ساڵی (1973) له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسی مه‌کسیکی (سیلویا لۆمێس) زه‌ماوه‌ندی کرد . ساڵی (1975) ڕۆمانی (ترانۆسترا)ی نوسی و خه‌ڵاتی (خاویه‌ر و یائیترۆیا) ی پێ وه‌رگرت . ساڵی (1977) خه‌ڵاتی (ڕۆمۆلۆخایگاس)ی وێنۆزۆئێلای هه‌ر به‌و ڕۆمانه‌ی (ترانۆسترا) وه‌رگرت .ساڵی (1979) شانازی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی مه‌کسیکی (ئه‌لفۆنسۆریس) ی بۆ تێکڕای به‌رهه‌مه‌کانی به‌ قسمه‌ت بوو .
فۆئێنتێس جگه‌ له‌ کاری ئه‌ده‌بی له‌ کاروباری سیاسیشدا هه‌ڵسوڕانی هه‌بووه‌ بۆ وێنه‌ :نوسه‌ری وه‌فدی نوێنه‌رانی مه‌کسیک بووه‌له‌ کۆمیسیۆنی مافی نێونه‌ته‌وه‌یی سازمانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ، جێگری به‌شی فه‌رهه‌نگی زانستگای نه‌ته‌وه‌یی مه‌کسیکۆ بووه‌به‌ڕیوبه‌ری پێوه‌ندی فه‌رهه‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌کسیک و هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی وه‌فدی نوێنه‌رانی مه‌کسیک له‌ کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌ی هاوکاری ئابوری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-12-10 22:03:12

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: کارلۆس فۆئێنتێس

zanyaryaki baswda harbzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-12-11 16:28:58

شوان
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-06
دواترین سه‌ردان: 2008-01-27
په‌یامه‌كان: 59

Re: کارلۆس فۆئێنتێس

زۆر سوپاسده‌که‌م ئه‌ژی گیان ده‌ستت خۆشبێت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن شوان (2007-12-11 16:29:25)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net