.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















وشه‌ی OK یه‌کێک له‌و وشانه‌یه که له زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهاندا زۆرترین که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێت و له‌رووی به‌ربڵاوی له ئاستی جیهانیدا، یه‌کێک له نێونه‌ته‌وه‌ییترین وشه‌کانه، وشه‌ی OK له‌کوێوه هاتووه؟ ئایا ئه‌م وشه رۆژێک له رۆژان له زاری که‌سێکه‌وه ده‌رهاتووه و دوای ئه‌وه هه‌مووان که‌ڵکیان لێوه‌رگرتووه و جیهانیی بووه؟
له کتێبێک‌دا که نوووسینی "ئالێن مێت کاڵف"ه و له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له‌چاپ دراوه وڵامی ئه‌م پرسیارانه دراوه‌ته‌وه.
مێت کاڵف له‌م کتێبه‌دا که ناوی ناوه " OK، حیکایه‌تی سه‌رسووڕهێنه‌ری یه‌که‌م وشه"، ده‌ڵێت که OK باشترین داهێنانی ئینگلیزی زمانه‌کانه.
ئه‌م وته‌ی مێت کاڵف جێی پرسیاره، OK چۆن ده‌توانێت داهێنان بێت؟و ئایا ئه‌م وشه چکۆله ده‌توانێت له موزیکی جاز، به‌یس بۆڵ، ته‌له‌فون و ئه‌نیمه‌یشێنی "سیمپسۆنه‌کان"یش باشتر بێت؟له راستیدا وڵامی پرسیاری یه‌که‌م ئه‌رێنییه.
مێت کاڵف له گه‌ڕانه‌کانی خۆیدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی یه‌که‌م که‌ڵک وه‌رگرتن له وشه‌ی OK گۆشه‌یه‌کی رۆژنامه‌یه‌کی کۆنی چاپی بۆستۆنی ئه‌مریکا که له رێکه‌وتی 23/3/1839 ده‌رچووه ده‌دۆزێته‌وه، به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م نووسه‌ره حیکایه‌تی دروستبوونی OK ئاوا بووه: خۆشه‌ویستترین وشه‌ی جیهان، ژیانی خۆی به گاڵته‌یه‌که‌وه ده‌ست پێ‌کرد، رۆژنامه‌کانی ئه‌مریکا له کۆتایی ساڵه‌کانی 1830بۆ 1840دا، به شێوه‌یه‌کی گاڵته‌ئامێز ئیشێکیان ده‌ست پێ‌کردبوو و کورتکراوه‌ی وشه‌کانیان ده‌نووسییه‌وه و نووسه‌رێک له رۆژنامه‌ی Morning Post” Boston" وه‌کوو یه‌کێک له‌م گاڵتانه، کورتکراوه‌یه‌کی دروست کرد به فۆرمی "O.K."، ئه‌و بۆ دروست کردنی ئه‌م کورتکراوه‌یه، فۆرمێکی هه‌ڵه له وشه‌ی "all correct"(به ته‌واوی دروست)ی به فۆرمی "oll correct" ده‌رهێنا و دوو پیتی یه‌که‌می به فۆرمی O.K. ده‌رهێنا. ماوه‌یه‌کی زۆر له‌م گاڵته تێنه‌په‌ڕیبوو که دوژمنانی "ئه‌ندرو جه‌کسون"ی حهوتهمین سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا رایانگه‌یاند که سه‌رۆک کۆمار توانای خوێندن و نووسینی بێههڵهی نییه و بۆ سه‌لماندنی قسه‌که‌یان ده‌یانوت ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆمار کێشه‌ی خوێندن و نووسینی نه‌بێت ئیزنی به رۆژنامه‌کان نه‌ده‌دا که وشه‌گه‌لێکی هه‌ڵه وه‌کوو O.K. له چاپ بده‌ن. ئه‌مه بووه ده‌سپێکی ناساندن و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م وشه، ماوه‌یه‌ک تێنه‌په‌ڕیبوو که به‌رپرسانی ته‌له‌گراف بڕیاریاندا بۆ راگه‌یاندنی دۆخی ئاسایی یان نه‌مانی مه‌ترسی له O.K. که‌ڵک وه‌ربگرن، دوای ئه‌مه بوو که ئیدی که‌س نه‌یتوانی پێش به په‌ره‌سه‌ندنی رۆژ له‌دوای رۆژی ئه‌م وشه بگرێت و به وته‌ی مێت کاڵف یه‌که‌م وشه‌یه‌کیش که ده‌بێت له زمانی مرۆڤه‌وه له‌سه‌ر مانگ بیسترابێت هه‌ر ئه‌م وشه بووه.
به‌ڵام سه‌رنجڕاکێشی ئه‌م وشه له چیدایه؟ ئالێن مێت کاڵف له کتێبه‌که‌یدا هه‌وڵ ده‌دات چه‌ند وڵامێک بۆ ئه‌م پرسیاره بداته‌وه، به وته‌ی ئه‌و ده‌نگی خۆشی ئه‌م وشه، ئاسان به‌کارهێنانی له زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان، کورتی و دژایه‌تی فۆرمی ژنانه‌ی O له‌گه‌ڵ فۆرمی پیاوانه‌ی K ئه‌و هۆکارانه‌ن که ئه‌م وشه‌یان سه‌رنجڕاکێش کردووه و بوونه‌ته هۆی به‌کارهێنانی زۆری و له ئێستاشدا وایلێهاتووه که له کورته‌نامه‌کانی مۆبایلدا OK کورتکراوه‌ته‌وه بۆ .
Slemany
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن KuRa_WrDiLa (2010-11-10 12:51:31)


له‌سه‌ر هێڵ نییه








بابه‌تێکی زۆۆر جوان بوو هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت---
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش بێت هاورێ سه‌ركه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زوووووووووور راسته ده سته كانت خوش بيت ه اورئ ئازيز بو ئه م بابه ته جوانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هاورێ گیان هه‌ر بژیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت هاورێیان سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان سه‌رکه‌وتو بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه