❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا تۆ ئەزانی کە ووشەی ok لە کوێوە هاتوە؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-10 12:51:11

بـروسک
پڕشنگی یانە
شوێن: به‌ریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-22
په‌یامه‌كان: 1255
WindowsVistaMSIE7

ئایا تۆ ئەزانی کە ووشەی ok لە کوێوە هاتوە؟

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-64358aeb3b.png

وشه‌ی OK یه‌کێک له‌و وشانه‌یه که له زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهاندا زۆرترین که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێت و له‌رووی به‌ربڵاوی له ئاستی جیهانیدا، یه‌کێک له نێونه‌ته‌وه‌ییترین وشه‌کانه، وشه‌ی OK له‌کوێوه هاتووه؟ ئایا ئه‌م وشه رۆژێک له رۆژان له زاری که‌سێکه‌وه ده‌رهاتووه و دوای ئه‌وه هه‌مووان که‌ڵکیان لێوه‌رگرتووه و جیهانیی بووه؟
له کتێبێکدا که نوووسینی "ئالێن مێت کاڵف"ه و له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له‌‌چاپ دراوه وڵامی ئه‌م پرسیارانه‌  دراوه‌ته‌وه.
مێت کاڵف له‌م کتێبه‌دا که ناوی ناوه " OK، حیکایه‌تی سه‌رسووڕهێنه‌ری یه‌که‌م وشه‌"، ده‌ڵێت که OK باشترین داهێنانی ئینگلیزی زمانه‌کانه.
ئه‌م وته‌ی مێت کاڵف جێی پرسیاره، OK چۆن ده‌توانێت داهێنان بێت؟و ئایا ئه‌م وشه چکۆله ده‌توانێت له موزیکی جاز، به‌یس بۆڵ، ته‌له‌فون و ئه‌نیمه‌یشێنی "سیمپسۆنه‌کان"یش باشتر بێت؟له راستیدا وڵامی پرسیاری یه‌که‌م ئه‌رێنییه.
مێت کاڵف له گه‌ڕانه‌کانی خۆیدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی یه‌که‌م که‌ڵک وه‌رگرتن له وشه‌ی OK گۆشه‌یه‌کی رۆژنامه‌یه‌کی کۆنی چاپی بۆستۆنی ئه‌مریکا که له رێکه‌وتی 23/3/1839 ده‌رچووه ده‌دۆزێته‌وه، به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م نووسه‌ره حیکایه‌تی دروستبوونی OK ئاوا بووه: خۆشه‌ویستترین وشه‌ی جیهان، ژیانی خۆی به گاڵته‌یه‌که‌وه ده‌ست پێکرد، رۆژنامه‌کانی ئه‌مریکا له کۆتایی ساڵه‌کانی 1830بۆ 1840دا، به شێوه‌یه‌کی گاڵته‌ئامێز ئیشێکیان ده‌ست پێکردبوو و کورتکراوه‌ی وشه‌کانیان ده‌نووسییه‌وه و نووسه‌رێک له رۆژنامه‌ی                                      Morning Post” Boston" وه‌کوو یه‌کێک له‌م گاڵتانه، کورتکراوه‌یه‌کی دروست کرد به فۆرمی "O.K."، ئه‌و بۆ دروست کردنی ئه‌م کورتکراوه‌یه، فۆرمێکی هه‌ڵه له وشه‌ی "all correct"(به ته‌واوی دروست)ی به فۆرمی "oll correct" ده‌رهێنا و دوو پیتی یه‌که‌می به فۆرمی O.K. ده‌رهێنا. ماوه‌یه‌کی زۆر له‌م گاڵته تێنه‌په‌ڕیبوو که دوژمنانی "ئه‌ندرو جه‌کسون"ی حه‌وته‌مین سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا رایانگه‌یاند که سه‌رۆک کۆمار توانای خوێندن و نووسینی بێ‌هه‌ڵه‌ی نییه و بۆ سه‌لماندنی قسه‌که‌یان ده‌یانوت ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆمار کێشه‌ی خوێندن و نووسینی نه‌بێت ئیزنی به رۆژنامه‌کان ‌نه‌ده‌دا که وشه‌گه‌لێکی هه‌ڵه وه‌کوو O.K. له چاپ بده‌ن. ئه‌مه بووه ده‌سپێکی ناساندن و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م وشه، ماوه‌یه‌ک تێنه‌په‌ڕیبوو که به‌رپرسانی ته‌له‌گراف بڕیاریاندا بۆ راگه‌یاندنی دۆخی ئاسایی یان نه‌مانی مه‌ترسی له O.K. که‌ڵک وه‌ربگرن، دوای ئه‌مه بوو که ئیدی که‌س نه‌یتوانی پێش به په‌ره‌سه‌ندنی رۆژ له‌دوای رۆژی ئه‌م وشه‌ بگرێت و به وته‌ی مێت کاڵف یه‌که‌م وشه‌یه‌کیش که ده‌بێت له زمانی مرۆڤه‌وه له‌سه‌ر مانگ بیسترابێت هه‌ر ئه‌م وشه بووه.
به‌ڵام سه‌رنجڕاکێشی ئه‌م وشه له چیدایه؟ ئالێن مێت کاڵف له کتێبه‌که‌یدا هه‌وڵ ده‌دات چه‌ند وڵامێک بۆ ئه‌م پرسیاره بداته‌وه، به وته‌ی ئه‌و ده‌نگی خۆشی ئه‌م وشه، ئاسان به‌کارهێنانی له زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان، کورتی و دژایه‌تی فۆرمی ژنانه‌ی O له‌گه‌ڵ فۆرمی پیاوانه‌ی K ئه‌و هۆکارانه‌ن که ئه‌م وشه‌یان سه‌رنجڕاکێش کردووه و بوونه‌ته هۆی به‌کارهێنانی زۆری و  له ئێستاشدا وایلێهاتووه که له کورته‌نامه‌کانی مۆبایلدا OK کورتکراوه‌ته‌وه بۆ .

Slemany

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن KuRa_WrDiLa (2010-11-10 12:51:31)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-4de1c3b7b8.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-10 14:25:14

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: ئایا تۆ ئەزانی کە ووشەی ok لە کوێوە هاتوە؟

بابه‌تێکی زۆۆر جوان بوو ‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت---

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-10 15:09:23

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsXPFirefox

Re: ئایا تۆ ئەزانی کە ووشەی ok لە کوێوە هاتوە؟

ده‌سته‌كانت خۆش بێت هاورێ سه‌ركه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-11-10 20:39:15

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: ئایا تۆ ئەزانی کە ووشەی ok لە کوێوە هاتوە؟

زوووووووووور راسته ده سته كانت خوش بيت ه اورئ ئازيز بو ئه م بابه ته جوانه

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-11-10 20:45:17

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ئایا تۆ ئەزانی کە ووشەی ok لە کوێوە هاتوە؟

ده‌ست خۆش هاورێ گیان هه‌ر بژیت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-11-10 21:26:30

بـروسک
پڕشنگی یانە
شوێن: به‌ریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-22
په‌یامه‌كان: 1255
WindowsMSIE7

Re: ئایا تۆ ئەزانی کە ووشەی ok لە کوێوە هاتوە؟

ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت هاورێیان سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان سه‌رکه‌وتو بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net