❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌شــــــی ناوخۆیــــی و بیره‌وه‌رییه‌تـــــال و شیریینه‌کانــــــی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-13 17:55:55

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

به‌شــــــی ناوخۆیــــی و بیره‌وه‌رییه‌تـــــال و شیریینه‌کانــــــی

کاتێک باسی کۆلێژ ده‌که‌ین راسته‌و خۆ به‌شی ناو خۆیمان بیردێته‌وه‌ ، که‌ کۆمه‌ڵه‌ که‌سێک نزیک له‌ته‌مه‌نی یه‌ک  به‌یه‌که‌وه‌ چه‌ند سالێک به‌رێ ده‌که‌ن و کۆمه‌لێک یادگاری خۆش و ناخۆش له‌ ژیانی خۆیاندا تۆمار ده‌که‌ن ، خۆشی و ناخۆشی که‌سه‌کان و شوێنیش ده‌ور ده‌بینێت ، له‌سه‌ر بریار دان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ،چونکه‌ هه‌ر که‌سه‌ و به‌ تێروانینی خۆی و رێگه‌ی خۆی باسی  ده‌کات ،هه‌ندێک جار جیاواز له‌وشوێنه‌ی که‌ لێ ده‌ژیت له‌ کۆلێژی جیاواز به‌یه‌که‌وه‌ به‌شه‌ناوه‌خۆی کۆیان ده‌کاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌ پێی گونجانیان له‌گه‌ل یه‌ک و ئه‌و شوێنه‌ی که‌ لێی ده‌خوێنن بریاری ئه‌وه‌ ده‌دات ئاخۆ له‌گه‌ل کێ و له‌کوێ ده‌بێت و ده‌مێنێته‌وه‌ له‌و چه‌ند ساله‌ی که‌ له‌گه‌ل هاورێکانی  قۆناغی زانکۆی به‌رێده‌کات.
بێگومان هه‌مو قوتابیانی کاتێک که‌ له‌به‌شی ناوه‌خۆی ده‌مێننه‌وه‌ و دوای ته‌واو کردنی قۆناغی خوێندن و دوای ئه‌وه‌ی به‌شی ناوه‌خۆی به‌رێ ده‌که‌ن کۆمه‌لێک یادگاری به‌جێ دێلن و باسی ده‌که‌ن جا یادگارییه‌کان چ خۆش بن چ ناخۆش بن ،
زۆر جار گوێمان لێ ده‌بێت که‌ هاورێکانمان باسی به‌شه‌ ناوخۆی ده‌که‌ن و له‌وانه‌یه‌ واباسی بکه‌ن که‌ هه‌مو که‌س ئاواتی پێ بخوازێت ، له‌هه‌مان کاتیشدا هه‌ندێکیش هه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ باسی ده‌که‌ن هیچ پێیان ژیانێکی خۆش نیه‌ و ئاواته‌ خوازن یازوه‌ خوێندنه‌که‌یان ته‌واو بکه‌ن و له‌و جه‌هه‌نه‌مه ی به‌زمانی ئه‌وانه‌ که‌ ده‌یلێن به‌جێی بهێلن ،
جا بۆییه‌ ده‌کرێت قسه‌کان تاراده‌یه‌ک هاوتا نه‌بن  ، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌نزیکه‌وه‌ ئاگاداری ژیانی ئه‌و قوتابیانه‌ بین  که‌ له‌ به‌شه‌ ناوخۆیدان به‌ پێویستمان زانی که‌ چه‌ند قوتابی/ خوێندکارێک بدوێنین له‌م باره‌یه‌وه‌ .



سه‌ره‌تا قوتابییه‌ک به‌ناوی ((شوان حسین)) قوتابی قۆناغی چواره‌می کۆلیژی په‌روه‌رده‌ی زانکۆی سۆرانه‌ ده‌لێت :
هه‌رچه‌ند له‌ سه‌ره‌تا دا پێم ناخۆش بو که‌ له‌ شوێنێکی دور له‌ شوێنی نیشته‌جێبونم وه‌رگیرام و ده‌بێت له‌ به‌شی ناوخی بمێنمه‌وه‌ ، به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌شی ناوخۆی فێری زۆر شتی کردم وه‌ک ئاماده‌کردنی خواردن بۆ خۆم و پاککردنه‌وه‌ی جلو به‌رگ و شوشتنیان ، سه‌باره‌ت به‌ من ژیانێکی نوێ بو به‌لام که‌می خزمه‌ت گوزاری له‌و شوێنانه‌دا به‌راستی نیگه‌رانمان ده‌کات و یادگاری ناخۆشمان بۆ تۆمار ده‌کات ، هه‌ست ده‌که‌م به‌شی ناوخۆی تواناییه‌کی زۆری پێ به‌خشیم که‌ بتوانم پشت به‌ خۆم ببه‌ستم له‌ گشت کاره‌کانمدا .
کورێکی به‌شی کوردی به‌ ناوی (به‌لێن تۆفیق) ده‌لێت : ژیانی داخلی هیچ خۆش نیه‌ هه‌موی بیره‌وه‌ری ناخۆش و که‌می خزمه‌ت گوزاری وای لێکردوین که‌ هه‌میشه‌ بیر له‌ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانمان بکه‌ینه‌وه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی له‌ خه‌می خوێنده‌که‌مان و خوێندهنه‌وه‌دابین  کات هه‌رچه‌ند زۆریش بێت تۆ کاتێکی که‌مت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت بخوێنیت و بخوێنیته‌وه‌ وه‌کو له‌ زستان دا ئاگر نه‌بێت یاخود ئاوت که‌م بێت  بیر له‌ خوێندن ده‌که‌یته‌وه‌ یان ئاو یان ئاگر یان ...؟ زۆر جار له‌خه‌و هه‌ستاوم بۆ خۆ ئاماده‌کردن بۆ کۆلێژ ئاو نه‌بوه‌ ته‌نانه‌ت ده‌مو چاویشمان بشۆرین ئه‌مانه‌ ئه‌و شتانه‌ت که‌ هه‌رگیز له‌ بیریان ناکه‌م رۆژێکیان ئاومان نه‌ بو کاتی کۆلێژ بو نه‌م زانی چی بکه‌م چونکه‌ کاتی تاقیکردنه‌وه‌ش بو نه‌م ده‌توانی نه‌جم بۆ کۆلێژ به‌ناچاری روم کرده‌ مزگه‌وت و له‌ وێ ده‌مو چاومن شوشتوه‌و  سه‌رم شانه‌ کردوه‌ باشه‌ من کورم توانیم برۆم بۆ مزه‌وت ئه‌ی کچی قوربه‌سه‌ر بچێته‌ کوێ؟؟؟!!


کچێکی به‌شی ده‌رون زانی به‌ ناوی ( تابلۆ ) له‌ قۆناغی سێیه‌م دایه‌ و هیچ کاتێک باوه‌رم نه‌ده‌کرد که‌ له‌ به‌شی ناوه‌خۆی مامه‌وه‌ چونکه‌ زۆر به‌لامه‌وه‌ خۆش بوو به‌راستی ژیانێکی نوێ بوو ، داخلی زۆر شتی فێر کردم له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی هه‌ندێک جار بێ تاقه‌ت ده‌بوم به‌لام ئه‌ویشیان هه‌ر خۆش بو به‌جێهێشتنی کۆمه‌لێک یادگاری ییه‌ خۆشه‌کان له‌کاتی باسکردنیان چێژت پێ ده‌به‌خشی فێری ئارامی و خۆ راگریت ده‌کات کاتیش زۆره‌ بۆ خوێندنه‌وه و بۆ خوێندن ، ئاشنا بونم به‌ کۆمه‌لێک هاورێی زۆر چاک که‌ هه‌رگیز له‌ یادیان ناکه‌م هیوام وایه‌ که‌ بتوانم که‌سیان له‌ خۆم نه‌ره‌نجێنم ، له‌روی خزمه‌ت گوزاریشه‌وه‌ شوێنێکی وا خراپ نیه‌و که‌چی زۆریش باش نیه‌ .


کچێکی زمانی ئینگلیزی ( به‌ ناوی سه‌حه‌ر عزیز ) ده‌لێت :
وه‌رگیرانم له‌ زانکۆ یه‌کێک له‌ ئاواته‌کانم بوو که‌ ده‌مویست پێی بگه‌م چونکه‌ هه‌میشه‌ له‌ پێشدا باسی ژیانی به‌شی ناوخۆییان بۆ ده‌کردم که‌ کۆمه‌لێک هاورێ به‌یه‌که‌وه‌ ژیانێکی زۆر خۆش دور له‌شوێنی نیشته‌ جێ بون به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌لام به‌راستی ئه‌و شوێنه‌ی که‌ چه‌ندین سال چاورێم ده‌کرد  هه‌میشه‌ بیرکردنه‌وه‌ له‌وه‌ی ئاخۆ ئاو ده‌بریت یان کاره‌با به‌رده‌وام ده‌بێت له‌بیرم ناچی که‌ رۆژێک تاقیکردنه‌وه‌م هه‌بوو کاره‌با نه‌بو له‌به‌ر چرا ده‌رسم ده‌خوێند خۆشم نه‌مزانی که‌ چۆن خویندم به‌داخه‌وه‌ نه‌م توانی له‌م وانه‌یه‌ ده‌رچم وێرای ئه‌مه‌ش داخیلییه‌کان خانوی کرێن و هه‌ر رۆژ چاوه‌روانی ئه‌وه‌ین که‌ خاوه‌نی خانو  بێت و خۆمان له‌سه‌ر هه‌لکێشێت و بلێت خانوتان پیس کردوه‌  ، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی که‌ داخیلییه‌کان زۆربه‌یان پاسه‌وانیان نیه‌ کێ گه‌واهی ده‌دا تا به‌یانی هیچ شتێکی نامۆ رونه‌دات؟ ئه‌مانه‌ هه‌موو کێشه‌ن که‌ له‌ داخلی بۆت ده‌مێنێته‌وه‌ . بۆیه‌ ژیانێکی نوێیه‌ بۆ من به‌لام خۆشیی نیه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی فێری هه‌ندێک شتیشی کردم به‌لام ناخۆشییه‌کان زیاتربون له‌ خۆشییه‌کان .




ئاماده‌کردن و نوسینی برواباتاسی
تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-13 20:44:33

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: به‌شــــــی ناوخۆیــــی و بیره‌وه‌رییه‌تـــــال و شیریینه‌کانــــــی

یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ بڕوا گیان
ئاڕائه‌کان هه‌مووی له‌ یه‌ک جیاوازن
به‌ڵام گه‌شتینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی داخلیه‌کان تا راده‌یه‌ک مام ناوه‌ندن
نه‌ هێنده‌ خۆشن ئاره‌زوی بکرێت نه‌ هێنده‌ش ناخۆشن نه‌فره‌تی لی بکرێت
ماندوو نه‌بی هاورێی به‌رێزم  ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌زانم ماندوش بویت
سه‌ر به‌رز بیت و بابه‌تی جوانترمان پێشکه‌ش بکه‌یت انشاالله‌

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-14 19:31:39

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: به‌شــــــی ناوخۆیــــی و بیره‌وه‌رییه‌تـــــال و شیریینه‌کانــــــی

زۆر زۆر سوپاس خه‌مه‌ گیان
ده‌ستی تۆش خۆش بێت ئه‌زیزم
وه‌لله‌ راست ده‌که‌یت به‌لام شتێکی وانه‌بو
هه‌ر شاد و کامه‌ران بیت ئه‌زیزه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-12-15 15:50:53

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: به‌شــــــی ناوخۆیــــی و بیره‌وه‌رییه‌تـــــال و شیریینه‌کانــــــی

به‌شی ناوخۆیی شوێنه‌كان كه‌وتووه‌ ،، شوینی واهه‌یه‌
پڕه‌ له‌ نائارامی ،، وه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ،،
به‌ڵام ڕاسته‌ له‌ به‌شی ناوخۆیی فێری زۆر شت ئه‌بیت،،
وه‌ ته‌نها خۆتی فێرئه‌بیت كه‌سایه‌تییت بته‌وه‌بكه‌یت هتد..
ده‌سته‌كانت خۆش كاك بڕوا،، ماندونه‌بیت قه‌ت ،،
ئه‌خوازم هه‌رده‌م ته‌ندروست باش و به‌ختوه‌ربیت.

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-12-15 19:53:02

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE

Re: به‌شــــــی ناوخۆیــــی و بیره‌وه‌رییه‌تـــــال و شیریینه‌کانــــــی

ده‌ست خۆش بۆئه‌م بابه‌ته‌ كاكه‌بروای به‌ڕێز

راستی به‌شه‌ناوخۆیی تاراده‌یه‌ك لام خۆش بوو ئیستاش بیری ئه‌كه‌م زۆرهاوڕێی باشم له به‌شی ‌ناوخۆیی ناسی كه‌تائیستاش په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تیمان هه‌رماوه‌و كۆمه‌ڵێك یادگاری تاڵ وشیرینی بۆمان جێهێشت ‌.له‌به‌شی ناوخۆیی زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ڕه‌وتی ژیانی به‌ئاراسته‌یه‌كی تر ئه‌گۆریت مه‌به‌ستم یان ئه‌تكات به‌كه‌سێكی باش یان ڕیگه‌ی ژیان به‌ئاراسته‌یه‌كی خراپ ئه‌بات .به‌ینی خۆمان بیت زۆربه‌ی خواردنه‌كانم له‌ماڵ نه‌ئه‌خوارد..به‌لام له‌به‌شی ناوخۆیی بون به‌خۆشترین خواردن له‌لام چونكه‌ ده‌ست نه‌ئه‌كه‌وت به‌ردیش با ئه‌مان خوارد هههه
دووباره‌ده‌سته‌كانت خۆشبیت برایه‌كه‌م به‌راستی بابه‌تێكی جوانت ئاماده‌كردوه‌ هه‌ربژیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن fanabun_1988 (2010-12-15 19:55:12)

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-12-16 15:33:26

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: به‌شــــــی ناوخۆیــــی و بیره‌وه‌رییه‌تـــــال و شیریینه‌کانــــــی

زۆر سوپاس هاورێیانی خۆشه‌ویست بۆپه‌یامه‌ جوانه‌کانتان
هه‌ر شاد بن
وه‌لله‌ وایه‌ کاکه‌ فه‌نابون ئه‌و شتانه‌ی له‌ماله‌وه‌ نای خۆینو
له‌سه‌ر دایکو خوشکه‌کانمان ده‌قیژێنین و ده‌لێین ئه‌مه‌ ناخۆم
له‌ به‌شه‌ ناوخۆیی ده‌بێته‌ خۆشترین شت هههههه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-04-29 19:13:41

REKO.91
خونچەی نوێ
شوێن: بشيريان.هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-27
دواترین سه‌ردان: 2013-08-02
په‌یامه‌كان: 92
WindowsXPOpera

Re: به‌شــــــی ناوخۆیــــی و بیره‌وه‌رییه‌تـــــال و شیریینه‌کانــــــی

به راستي زياني داخلي يه كيك له خؤشترين ساته كاني زياني قوتابيه جونكه به هؤي داخليه وه زؤر شت فيربووم كه ئه سله ن رؤزيك بيريشم له فيربووني ئه و شتانه نه كردبؤوه

Kurdzhin
گه‌ وره ترين دوژمنى كۆشش,نا ئومێدييه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-04-30 18:19:11

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsFirefox

Re: به‌شــــــی ناوخۆیــــی و بیره‌وه‌رییه‌تـــــال و شیریینه‌کانــــــی

دەستەکانت خۆش بێر کاکە بروا بابەتیکی زۆر جوان بوو
بەشی ناوخۆیی خۆشەو کۆمەڵێ یادگاریش جیئەهڵرێت ..

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-05-02 08:50:05

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: به‌شــــــی ناوخۆیــــی و بیره‌وه‌رییه‌تـــــال و شیریینه‌کانــــــی

ده سته  كانت خوشبيست كاكه بروا كيان بابه تيكى جوانه
هه رجه نده من جاريكه بجكوله م هههه ماوه يه كى زورم ماوه بو ئه وه
به لام به راى من داخلى شتيكى تا راده يه ك باشه هه م له روى ئه وه ى كه تيكه ل به هه نيك كه سى تر ئه بيت و روزه كانيان له كه ل ئه كوزه رينيت هه روه ك و خوشك و براو بيكه وه خه مى هه موو شتيك ئه خون
هه ميش له روى ئه وه ى به تايبه ت بو كوره كان كه فيرى هه نيك شت ئه بن له وه ناجى له مالى خوياندا بيكه ن وه كو{قاب شوردن و جيشت لينان و ....هتد} به كورتى كورا كانمان له ده ست ته مه لى نه جاتيان ئه بى

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-05-02 14:17:00

ديمة
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-05
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsXPSafari

Re: به‌شــــــی ناوخۆیــــی و بیره‌وه‌رییه‌تـــــال و شیریینه‌کانــــــی

دةست خوش

Kurdzhin
ئە زانی بۆ دنیای شعرم هه‌ر پایزه‌و هه‌ر خه‌زانه‌
من ته‌نها  پایز شک ئە به‌م پایز بۆ من نیشتیمانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-05-02 15:51:17

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPFirefox

Re: به‌شــــــی ناوخۆیــــی و بیره‌وه‌رییه‌تـــــال و شیریینه‌کانــــــی

ده‌ستت خۆشبێت راسته‌ داخلی ناخۆشیشی تیایه‌ بێتاقه‌تیو بیرکردنی ماله‌وه‌ خاسه‌ته‌ن ئه‌وه‌نه‌ گوناحن خێری حه‌جێکیان ئه‌گات ئه‌و خه‌لکانه‌ی که‌ خواردن ئه‌به‌ن بۆیان  خواردن له‌داخلیا باش سه‌رف ئه‌بێت به‌س له‌به‌رد نه‌رمتربێت ئه‌خورێت،له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا  زۆر خۆشه‌ ژیانێکی راستیه‌و ئه‌بێت خۆتی له‌گه‌لا بگونجێنیت و ئیعتیماد بکه‌یته‌ سه‌ر خۆت بۆ ئاویش ئه‌مه‌نه‌ خۆشه‌ شه‌ره‌ ئاوو کاتی نانخواردنو خه‌وتن له‌داخلیشدا تێکئه‌چیت به‌س هاورێیان دوایی  هه‌رچه‌ند بیری لێ ئه‌که‌یته‌وه‌ ئاخی خۆزگه‌ی بۆ هه‌لئه‌کێشی  ناخۆشیه‌کانیشی به‌خۆشی یه‌ته‌وه‌ یاد بۆ هاورێیه‌تیش وه‌ك بیتاقه‌ وایه‌ خۆتو به‌ختت زیره‌کی له‌وه‌یایه‌ بزانیت کێ هه‌لئه‌بژێریت و له‌گه‌لتا ئه‌گونجێت یها هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌ندێ سیافتی تۆی هه‌بێت ئه‌گینا به‌خوا هه‌موو دنیاشتان به‌نێ ئیسراحه‌ت ناکه‌ن هه‌موو رۆژێ نانو شه‌ر ئه‌خۆن   ....ده‌ستت خۆشبێت و بژیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن rezhen (2011-05-02 16:01:36)

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-05-03 05:38:27

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: به‌شــــــی ناوخۆیــــی و بیره‌وه‌رییه‌تـــــال و شیریینه‌کانــــــی

زۆر خۆسه‌ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هاوته‌مه‌نا ته‌جوربه‌یه‌کی ژیانی پر مه‌سولیات بکه‌یت
ده‌ستت خۆسبێت کاکه‌ بروا بابه‌تێکی جوان بوو هه‌ر بژیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net