.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











کاتێک باسی کۆلێژ ده‌که‌ین راسته‌و خۆ به‌شی ناو خۆیمان بیردێته‌وه ، که کۆمه‌ڵه که‌سێک نزیک له‌ته‌مه‌نی یه‌ک به‌یه‌که‌وه چه‌ند سالێک به‌رێ ده‌که‌ن و کۆمه‌لێک یادگاری خۆش و ناخۆش له ژیانی خۆیاندا تۆمار ده‌که‌ن ، خۆشی و ناخۆشی که‌سه‌کان و شوێنیش ده‌ور ده‌بینێت ، له‌سه‌ر بریار دان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ،چونکه هه‌ر که‌سه و به تێروانینی خۆی و رێگه‌ی خۆی باسی ده‌کات ،هه‌ندێک جار جیاواز له‌وشوێنه‌ی که لێ ده‌ژیت له کۆلێژی جیاواز به‌یه‌که‌وه بهشهناوهخۆی کۆیان ده‌کاته‌وه ئه‌مه‌ش به پێی گونجانیان له‌گه‌ل یه‌ک و ئه‌و شوێنه‌ی که لێی ده‌خوێنن بریاری ئه‌وه ده‌دات ئاخۆ له‌گه‌ل کێ و له‌کوێ ده‌بێت و ده‌مێنێته‌وه له‌و چه‌ند ساله‌ی که له‌گه‌ل هاورێکانی قۆناغی زانکۆی به‌رێده‌کات.
بێگومان هه‌مو قوتابیانی کاتێک که له‌به‌شی ناوه‌خۆی ده‌مێننه‌وه و دوای ته‌واو کردنی قۆناغی خوێندن و دوای ئه‌وه‌ی به‌شی ناوه‌خۆی به‌رێ ده‌که‌ن کۆمه‌لێک یادگاری به‌جێ دێلن و باسی ده‌که‌ن جا یادگارییه‌کان چ خۆش بن چ ناخۆش بن ،
زۆر جار گوێمان لێ ده‌بێت که هاورێکانمان باسی به‌شه ناوخۆی ده‌که‌ن و له‌وانه‌یه واباسی بکه‌ن که هه‌مو که‌س ئاواتی پێ بخوازێت ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ندێکیش هه‌ن به پێچه‌وانه‌وه باسی ده‌که‌ن هیچ پێیان ژیانێکی خۆش نیه و ئاواته خوازن یازوه خوێندنه‌که‌یان ته‌واو بکه‌ن و له‌و جه‌هه‌نه‌مه ی به‌زمانی ئه‌وانه که ده‌یلێن به‌جێی بهێلن ،
جا بۆییه ده‌کرێت قسه‌کان تاراده‌یه‌ک هاوتا نه‌بن ، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که له‌نزیکه‌وه ئاگاداری ژیانی ئه‌و قوتابیانه بین که له به‌شه ناوخۆیدان به پێویستمان زانی که چه‌ند قوتابی/ خوێندکارێک بدوێنین له‌م باره‌یه‌وه .
سه‌ره‌تا قوتابییه‌ک به‌ناوی ((شوان حسین)) قوتابی قۆناغی چواره‌می کۆلیژی په‌روه‌رده‌ی زانکۆی سۆرانه ده‌لێت :
هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌تا دا پێم ناخۆش بو که له شوێنێکی دور له شوێنی نیشتهجێبونم وه‌رگیرام و ده‌بێت له به‌شی ناوخی بمێنمه‌وه ، به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌شی ناوخۆی فێری زۆر شتی کردم وه‌ک ئاماده‌کردنی خواردن بۆ خۆم و پاککردنه‌وه‌ی جل‌و به‌رگ و شوشتنیان ، سه‌باره‌ت به من ژیانێکی نوێ بو به‌لام که‌می خزمه‌ت گوزاری له‌و شوێنانه‌دا به‌راستی نیگه‌رانمان ده‌کات و یادگاری ناخۆشمان بۆ تۆمار ده‌کات ، هه‌ست ده‌که‌م به‌شی ناوخۆی تواناییه‌کی زۆری پێ به‌خشیم که بتوانم پشت به خۆم ببه‌ستم له گشت کاره‌کانمدا .
کورێکی به‌شی کوردی به ناوی (به‌لێن تۆفیق) ده‌لێت : ژیانی داخلی هیچ خۆش نیه هه‌موی بیره‌وه‌ری ناخۆش و که‌می خزمه‌ت گوزاری وای لێکردوین که هه‌میشه بیر له چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانمان بکه‌ینه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی له خه‌می خوێنده‌که‌مان و خوێندهنهوهدابین کات هه‌رچه‌ند زۆریش بێت تۆ کاتێکی که‌مت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت بخوێنیت و بخوێنیته‌وه وه‌کو له زستان دا ئاگر نه‌بێت یاخود ئاوت که‌م بێت بیر له خوێندن ده‌که‌یته‌وه یان ئاو یان ئاگر یان ...؟ زۆر جار له‌خه‌و هه‌ستاوم بۆ خۆ ئاماده‌کردن بۆ کۆلێژ ئاو نه‌بوه ته‌نانه‌ت دهمو چاویشمان بشۆرین ئه‌مانه ئه‌و شتانه‌ت که هه‌رگیز له بیریان ناکه‌م رۆژێکیان ئاومان نه بو کاتی کۆلێژ بو نهم زانی چی بکه‌م چونکه کاتی تاقیکردنه‌وه‌ش بو نهم ده‌توانی نه‌جم بۆ کۆلێژ به‌ناچاری روم کرده مزگه‌وت و له وێ دهمو چاومن شوشتوهو سه‌رم شانه کردوه باشه من کورم توانیم برۆم بۆ مزهوت ئه‌ی کچی قوربه‌سه‌ر بچێته کوێ؟؟؟!!
کچێکی به‌شی ده‌رون زانی به ناوی ( تابلۆ ) له قۆناغی سێیه‌م دایه و هیچ کاتێک باوه‌رم نه‌ده‌کرد که له به‌شی ناوه‌خۆی مامه‌وه چونکه زۆر به‌لامه‌وه خۆش بوو به‌راستی ژیانێکی نوێ بوو ، داخلی زۆر شتی فێر کردم له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی هه‌ندێک جار بێ تاقه‌ت ده‌بوم به‌لام ئه‌ویشیان هه‌ر خۆش بو به‌جێهێشتنی کۆمه‌لێک یادگاری ییه خۆشه‌کان له‌کاتی باسکردنیان چێژت پێ ده‌به‌خشی فێری ئارامی و خۆ راگریت ده‌کات کاتیش زۆره بۆ خوێندنه‌وه و بۆ خوێندن ، ئاشنا بونم به کۆمه‌لێک هاورێی زۆر چاک که هه‌رگیز له یادیان ناکه‌م هیوام وایه که بتوانم که‌سیان له خۆم نهرهنجێنم ، له‌روی خزمه‌ت گوزاریشهوه شوێنێکی وا خراپ نیه‌و که‌چی زۆریش باش نیه .
کچێکی زمانی ئینگلیزی ( به ناوی سه‌حه‌ر عزیز ) ده‌لێت :
وه‌رگیرانم له زانکۆ یه‌کێک له ئاواته‌کانم بوو که ده‌مویست پێی بگه‌م چونکه هه‌میشه له پێشدا باسی ژیانی به‌شی ناوخۆییان بۆ ده‌کردم که کۆمه‌لێک هاورێ به‌یه‌که‌وه ژیانێکی زۆر خۆش دور له‌شوێنی نیشته جێ بون به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌لام به‌راستی ئه‌و شوێنه‌ی که چه‌ندین سال چاورێم ده‌کرد هه‌میشه بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی ئاخۆ ئاو ده‌بریت یان کاره‌با به‌رده‌وام ده‌بێت له‌بیرم ناچی که رۆژێک تاقیکردنه‌وه‌م هه‌بوو کاره‌با نه‌بو له‌به‌ر چرا ده‌رسم ده‌خوێند خۆشم نه‌مزانی که چۆن خویندم به‌داخه‌وه نهم توانی له‌م وانه‌یه ده‌رچم وێرای ئه‌مه‌ش داخیلییهکان خانوی کرێن و هه‌ر رۆژ چاوه‌روانی ئه‌وه‌ین که خاوه‌نی خان‌و بێت و خۆمان له‌سه‌ر هه‌لکێشێت و بلێت خانوتان پیس کردوه ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی که داخیلییهکان زۆربه‌یان پاسه‌وانیان نیه کێ گه‌واهی ده‌دا تا به‌یانی هیچ شتێکی نامۆ رونه‌دات؟ ئه‌مانه هه‌موو کێشه‌ن که له داخلی بۆت ده‌مێنێته‌وه . بۆیه ژیانێکی نوێیه بۆ من به‌لام خۆشیی نیه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی فێری هه‌ندێک شتیشی کردم به‌لام ناخۆشییه‌کان زیاتربون له خۆشییه‌کان .
ئاماده‌کردن و نوسینی برواباتاسی
تایبه‌ت به کوردژین

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه بڕوا گیان
ئاڕائهکان هه‌مووی له یه‌ک جیاوازن
به‌ڵام گه‌شتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی داخلیه‌کان تا راده‌یه‌ک مام ناوه‌ندن
نه هێنده خۆشن ئاره‌زوی بکرێت نه هێنده‌ش ناخۆشن نه‌فره‌تی لی بکرێت
ماندوو نه‌بی هاورێی به‌رێزم ، هه‌رچه‌نده ئه‌زانم ماندوش بویت
سه‌ر به‌رز بیت و بابه‌تی جوانترمان پێشکه‌ش بکه‌یت انشاالله

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر زۆر سوپاس خه‌مه گیان
ده‌ستی تۆش خۆش بێت ئه‌زیزم
وه‌لله راست ده‌که‌یت به‌لام شتێکی وانه‌بو
هه‌ر شاد و کامه‌ران بیت ئه‌زیزه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه









به‌شی ناوخۆیی شوێنه‌كان كه‌وتووه ،، شوینی واهه‌یه
پڕه له نائارامی ،، وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ،،
به‌ڵام ڕاسته له به‌شی ناوخۆیی فێری زۆر شت ئه‌بیت،،
وه ته‌نها خۆتی فێرئه‌بیت كهسایهتییت بتهوهبكهیت هتد..
ده‌سته‌كانت خۆش كاك بڕوا،، ماندونه‌بیت قه‌ت ،،
ئه‌خوازم هه‌رده‌م ته‌ندروست باش و بهختوهربیت.

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بۆئه‌م بابه‌ته كاكهبروای به‌ڕێز
راستی به‌شه‌ناوخۆیی تاراده‌یه‌ك لام خۆش بوو ئیستاش بیری ئه‌كه‌م زۆرهاوڕێی باشم له به‌شی ناوخۆیی ناسی كه‌تائیستاش په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تیمان هه‌رماوه‌و كۆمه‌ڵێك یادگاری تاڵ وشیرینی بۆمان جێهێشت .له‌به‌شی ناوخۆیی زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ڕه‌وتی ژیانی به‌ئاراسته‌یه‌كی تر ئه‌گۆریت مه‌به‌ستم یان ئه‌تكات به‌كه‌سێكی باش یان ڕیگه‌ی ژیان به‌ئاراسته‌یه‌كی خراپ ئه‌بات .به‌ینی خۆمان بیت زۆربه‌ی خواردنه‌كانم له‌ماڵ نه‌ئه‌خوارد..به‌لام له‌به‌شی ناوخۆیی بون به‌خۆشترین خواردن له‌لام چونكه ده‌ست نه‌ئه‌كه‌وت به‌ردیش با ئه‌مان خوارد هههه
دووبارهدهستهكانت خۆشبیت برایه‌كه‌م به‌راستی بابه‌تێكی جوانت ئاماده‌كردوه هه‌ربژیت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن fanabun_1988 (2010-12-15 19:55:12)

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس هاورێیانی خۆشه‌ویست بۆپه‌یامه جوانه‌کانتان
هه‌ر شاد بن
وه‌لله وایه کاکه فه‌نابون ئه‌و شتانه‌ی له‌ماله‌وه نای خۆین‌و
له‌سه‌ر دایک‌و خوشکه‌کانمان ده‌قیژێنین و ده‌لێین ئه‌مه ناخۆم
له به‌شه ناوخۆیی ده‌بێته خۆشترین شت هههههه
له‌سه‌ر هێڵ نییه




به راستي زياني داخلي يه كيك له خؤشترين ساته كاني زياني قوتابيه جونكه به هؤي داخليه وه زؤر شت فيربووم كه ئه سله ن رؤزيك بيريشم له فيربووني ئه و شتانه نه كردبؤوه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەستەکانت خۆش بێر کاکە بروا بابەتیکی زۆر جوان بوو
بەشی ناوخۆیی خۆشەو کۆمەڵێ یادگاریش جیئەهڵرێت ..


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده سته كانت خوشبيست كاكه بروا كيان بابه تيكى جوانه
هه رجه نده من جاريكه بجكوله م هههه ماوه يه كى زورم ماوه بو ئه وه
به لام به راى من داخلى شتيكى تا راده يه ك باشه هه م له روى ئه وه ى كه تيكه ل به هه نيك كه سى تر ئه بيت و روزه كانيان له كه ل ئه كوزه رينيت هه روه ك و خوشك و براو بيكه وه خه مى هه موو شتيك ئه خون
هه ميش له روى ئه وه ى به تايبه ت بو كوره كان كه فيرى هه نيك شت ئه بن له وه ناجى له مالى خوياندا بيكه ن وه كو{قاب شوردن و جيشت لينان و ....هتد} به كورتى كورا كانمان له ده ست ته مه لى نه جاتيان ئه بى

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆشبێت راسته داخلی ناخۆشیشی تیایه بێتاقهتیو بیرکردنی ماله‌وه خاسه‌ته‌ن ئه‌وه‌نه گوناحن خێری حهجێکیان ئه‌گات ئه‌و خه‌لکانه‌ی که خواردن ئه‌به‌ن بۆیان خواردن لهداخلیا باش سه‌رف ئه‌بێت به‌س له‌به‌رد نه‌رمتربێت ئه‌خورێت،له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زۆر خۆشه ژیانێکی راستیه‌و ئه‌بێت خۆتی له‌گه‌لا بگونجێنیت و ئیعتیماد بکه‌یته سه‌ر خۆت بۆ ئاویش ئه‌مه‌نه خۆشه شه‌ره ئاو‌و کاتی نانخواردن‌و خه‌وتن لهداخلیشدا تێکئهچیت به‌س هاورێیان دوایی هه‌رچه‌ند بیری لێ ئه‌که‌یته‌وه ئاخی خۆزگه‌ی بۆ ههلئهکێشی ناخۆشیه‌کانیشی به‌خۆشی یه‌ته‌وه یاد بۆ هاورێیه‌تیش وه‌ك بیتاقه وایه خۆت‌و به‌ختت زیره‌کی له‌وه‌یایه بزانیت کێ ههلئهبژێریت و له‌گه‌لتا ئه‌گونجێت یها هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌ندێ سیافتی تۆی هه‌بێت ئه‌گینا به‌خوا هه‌موو دنیاشتان به‌نێ ئیسراحه‌ت ناکه‌ن هه‌موو رۆژێ نان‌و شهر ئه‌خۆن ....ده‌ستت خۆشبێت و بژیت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن rezhen (2011-05-02 16:01:36)
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر خۆسه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هاوتهمهنا تهجوربهیهکی ژیانی پر مه‌سولیات بکه‌یت
ده‌ستت خۆسبێت کاکه بروا بابه‌تێکی جوان بوو هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
