❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کیسی هێلکه‌دان له‌ ئافره‌ت دا ( Ovarian Cyst )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-31 12:49:50

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

کیسی هێلکه‌دان له‌ ئافره‌ت دا ( Ovarian Cyst )

کیسی هێلکه‌دان له‌ ئافره‌ت دا ( Ovarian Cysts ) : --

کیسه‌کانی هێلکه‌دان بریتین له‌ کیسی بجکۆله‌ که‌ پڕن له‌ شله‌ ( Fluid ) و له‌ هێلکه‌دانه‌کانی ئافره‌تدا دروست ئه‌بن، زوربه‌ی ئه‌م کیسانه‌ش مه‌ترسیدار نین، به‌ڵام هه‌ندێکیان ئه‌بنه‌ هۆی کێشه‌ بۆ نمونه‌ ئازار، ته‌قین و خوێن به‌ربون که‌ هه‌ندێ جار له‌وانه‌یه‌ پێویستیان به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بێت بۆ لابردنیان.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-5d48477877.jpg
گرنگه‌ ئه‌رك و کاری هێلکه‌دانه‌کان بزانرێت تا بزانین ئه‌م کیسانه چۆن دروست ئه‌بن
به‌ ئاسایی ئافره‌ت دوو هێلکه‌دانی هه‌یه‌ که‌ هێلکه‌ دروست و پاشه‌که‌وت ئه‌که‌ن و قه‌باره‌ی هه‌ر یه‌کێکیان به‌قه‌ده‌ر گوێزێك ئه‌بێت و هه‌ر یه‌که‌یان ئه‌که‌وێته‌ لایه‌کی ڕه‌حمی ئافره‌که‌وه‌.
هه‌ر هێلکه‌دانه‌ مانگی هێلکه‌یه‌ك دروست ئه‌کات و ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش له‌ یه‌که‌م ده‌ست پێکردنی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ته‌که‌وه‌ ده‌ست پێ ئه‌کات.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-920e735aff.jpg
هێلکه‌ له‌ کیسه‌یه‌کدایه‌ پێی ئه‌وترێت فۆلیکڵ ( Follicle ) و‌ له‌ناو هێلکه‌داندا گه‌شه‌ ئه‌کات تاوه‌کو هۆرمۆنی ئێسترۆجین ( Estrogen ) هێما ئه‌دات به‌ ڕه‌حم ( Uterus ) بۆ خۆ ئاماده‌ کردنی بۆ هێلکه‌که‌.
ڕه‌حم به‌ ده‌وری خۆی ناوپۆشه‌که‌ی ده‌ست ئه‌کات به‌ ئه‌ستور بوون و خۆی ئاماده‌ ئه‌کات بۆ جێگیر بونی  هێلکه‌ی پیتێنراو ( Fertilized egg ) و له‌ ئه‌نجامدا دوگیانی ڕوئه‌دات ( Pregnancy ).
ئه‌م سوڕه‌ هه‌موو مانگێك ڕو ئه‌دات، به‌ڵام کۆتایی دێت ئه‌گه‌ر هێلکه‌ نه‌پیتێنرا واته‌ هێلکه‌که‌ و ناوپۆشه‌که‌ی ڕه‌حم و خوێن دێنه‌ خواره‌وه‌ و ئه‌مه‌ش پێی ئه‌وترێت سوڕی مانگانه‌ ( Menstrual Cycle ).
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-470e46351a.jpg
له‌ وێنه‌ی سۆنۆگرافیدا کیسه‌کانی هێلکه‌دان وه‌ك بڵق ده‌رئه‌که‌ون و کیسه‌که‌ ته‌نها شله‌یه‌کی تێدایه‌ و ده‌وره‌ دراوه‌ به‌ دیوارێکی ته‌نك، ئه‌م جۆره‌ کیسانه‌ پێیان ئه‌وترێت کیسه‌کانی کارکردن ( Functional Cysts )، واته‌ له‌ ئه‌نجامی کار کردنی ئاسایی هێلکه‌داندا دروست ئه‌بن، یان کیسی ساده‌ ( Simple Cysts )، ئه‌گه‌ر فۆلیکڵ نه‌ته‌قی و هێلککه‌که‌ی لێ نه‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وا شله‌که‌ی تیا ئه‌مێنێته‌وه‌ و کیسێك دروست ئه‌کات له‌ ناو هێلکه‌داندا و ئه‌مه‌ش له‌ باری ئاساییدا له‌ یه‌کێك له‌ هێلکه‌دانه‌کاندا ڕوو ئه‌دات.
کیسی بچکۆله‌ ( که‌متر له‌ 25 ملم ) له‌وانه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی ئاسایی له‌ ناو هێلکه‌دان دا هه‌بێت کاتێك که‌ فۆلیکڵ دروست ئه‌بێت و ئه‌مه‌ش‌ ئاساییه‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-a96ace52d2.jpg

کیسه‌کانی هێلکه‌دان به‌ گشتی : --
کیسه‌کانی هێلکه‌دان له‌ هه‌موو ته‌مه‌نێکی ئافره‌تدا له‌وانه‌یه‌ ڕوو بدات و زوربه‌ی هه‌ره‌ زۆری کیسه‌کانی هێلکه‌دان ئه‌ژمار ئه‌کرێت به‌ کیسی کارکردن یان فسیۆلۆجی (functional or physiologic )، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێت که‌ به‌ شێوه‌ی ئاسایی ڕوو ئه‌ده‌ن و به‌شێك له‌ پرۆسه‌ی نه‌خۆشی نین.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-22acbe775d.jpg
زوربه‌ی کیسه‌کانی هێلکه‌دان خراپ نین (Benign )، واته‌ شێرپه‌نجه‌ نین و له‌ خۆیانه‌وه‌ له‌به‌ین ئه‌چن له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا به‌ بێ چاره‌سه‌ر کردن، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ کیسیش دروست ‌بێت له‌ شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دانه‌کاندا، به‌ واتایه‌کی تر‌ کیسیه‌کانی هێلکه‌دان پرۆسه‌یه‌کی ئاساییه‌ و بێ زیانه‌ و حاڵه‌تێکی خراپ نین و به‌ زۆری له‌و ئافره‌تانه‌دا ڕوئه‌دات که‌ له‌ ته‌مه‌نی منداڵ بوندان ( Childbearing ).
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ece70b8b0c.jpg
کیسی هێلکه‌دان چه‌ند جۆرێکیان هه‌یه‌ که‌ لێره‌دا له‌به‌ر کورتکردنه‌وه‌ و ئاسان کردنی بابه‌ته‌که‌ پێویست به‌ باس کردنیان ناکات و ئه‌وه‌ی پێویسته‌ باسی بکه‌ین بڵاوترینیانه‌ که‌ به‌ کیسی ساده‌ یان کیسی کار کردن یان فۆلیکڵ‌ ناو ئه‌برێت ( Follicular Cyst ).

کیسی هێلکه‌ ( Follicular cyst )
ئه‌م جۆره‌ کیسه‌ بڵاوترین جۆری کیسه‌کانی هێلکه‌دانه‌ و له‌ ئه‌نجامی پرۆسه‌ی دروست کردنی هێلکه‌دا هه‌ندێ جار دروست ئه‌بێت، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌شه‌ که‌ به کیسی هێلکه‌ یان‌ فۆلکیوله‌ر ناو ده‌برێت.
ئه‌م جۆره‌ کیسه‌ ساده‌یه‌ و له‌ کاتێ پڕۆسه‌ی هێلکه دروست‌ کردن ڕوو ئه‌دات یان هێلکه‌که‌ خۆی ئه‌پوکێته‌وه‌ و ئه‌و کیسه‌ی که‌ ده‌وری هێلکه‌که‌ی داوه‌ و پڕه‌ له‌ ماده‌یه‌کی شل ئه‌مێنێته‌وه‌ و کیسی هیلکه‌دان دروست ئه‌بێت.
کیسی فۆلیکیوله‌ر له‌ باری ئاسایی دا له‌ کاتی هێلکه دروست‌ کردندا ڕوو ئه‌دات و له‌وانه‌یه‌ تیره‌که‌ی بگاته‌ 60 ملم و له‌ کاتی ته‌قینی ئه‌م جۆره‌ کیسه‌دا نه‌خۆشه‌که‌ هه‌ست به‌ ئازارێکی زۆر توند ئه‌کات له‌و لایه‌ی هێلکه‌دان که‌ کیسه‌که‌ی تیا بوه‌ و ئه‌م ئازاره‌ له‌ ناوه‌ڕاستی سوڕی مانگانه‌دا ڕوو ئه‌دات واته‌ کاتی هێلکه دروست‌ کردن ( Ovulation ).
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ab6d016e5a.jpg
نزیکه‌ی 4 /1 ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌م جۆره‌ کیسه‌یان هه‌یه‌ ئه‌م ئازاره‌یان ئه‌بێت. له‌ باری ئاسایی دا ئه‌م جۆره‌ کیسه‌ هیچ کێشه‌یه‌ك دروست ناکات و خۆی له‌ به‌ین ئه‌چێت و نامێنێت له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-90a726482f.jpg
هۆکانی دروست بونی کیسی هێلکه‌دان ( Causes of Ovarian Cyst ) : --
ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ ئه‌و فاکته‌رانه‌ن که‌ له‌وانه‌یه‌ ببنه‌ هۆی دروست بونی کیسی هێلکه‌دان: --
•    پێشتریش کیسی تری هیلکه‌دانی هه‌بوبێت.
•    سوڕی مانگانه‌ی ناڕێك بێت.
•    به‌شی سه‌ره‌وه‌ی له‌شی چه‌وری زیاد تیا بڵاو بوبێته‌وه ( Fat distribution )‌.
•    سوڕی مانگانه‌ی زووتر ده‌ستی پێ کردبێت ( ته‌مه‌نی 11 ساڵ و پێشتر ).
•    نه‌زۆکی.
•    ناهاوسه‌نگی هۆرمۆنه‌کانی له‌شی ( نمونه‌ که‌م بونی هۆرمۆنی ثایرۆید – ده‌ره‌قی ).
•    به‌کارهێنانی ده‌رمانی تامۆکسیفین ( Tamoxifen ) بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.

به‌کارهێنانی حه‌بی به‌رگری حامیله‌یی ئه‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی دروست بونی کیسی هێلکه‌دان، چونکه‌ به‌رگری له‌ دروست بونی هێلکه‌ ئه‌کات.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-3bcc89a923.jpg
نیشانه‌کانی کیسی هێلکه‌دان ( Ovarian Cysts Symptoms ) : --
عاده‌ته‌ن کیسی هێلکه‌دان هیچ نیشانه‌یه‌ك دروست ناکات له‌ ئافره‌ته‌که‌دا و هه‌ندێ جار له‌ کاتی پشکنیندا یان به‌ ڕێکه‌وت کاتێ سۆنۆگرافی ئه‌کرێت بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێکی تر ئه‌دۆزرێته‌وه‌.
به‌ هه‌ر حاڵ ئه‌م نیشانانه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ستی پێ بکرێت وه‌ك : --
•    ئازار له‌ به‌شی خواره‌وه‌ی سك یان ناوچه‌ی حه‌وز که‌ هه‌ندێ جار ده‌ست پێ ئه‌کات و دوایی نامێنێت و هه‌ندێ جاریش ئازاره‌که‌ زۆر توند و کوتوپڕه‌.
•    ناڕێك بونی سوڕی مانگانه‌.
•    هه‌ست کردن به‌ فشار و پڕ بوون له‌ به‌شی خواره‌وه‌ی سك.
•    ئازاری درێژخایه‌ن له‌ ناوچه‌ی حه‌وز له‌ کاتی سوڕی مانگانه‌دا و هه‌ندێ جاریش له‌ به‌شی خواره‌وه‌ی پشت هه‌ستی پێ ده‌کرێت.
•    ئازار له‌ حه‌وز دا پاش ئه‌نجامدانی کاری قورس یان جوت بوون.
•    ئازار یان فشار کاتی  میز یان پیسایی کردن.
•    دڵ تێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه‌.
•    ئازاری زێ ( المهبل – Vagina ) یان بیبینی دڵۆبی خوێن له‌ زێ وه‌.
ده‌سنیشان کردنی کیسی هێلکه‌دان (Ovarian Cysts Diagnosis )   
بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌سنیشان کردنی کاراکته‌ر و جۆری کیسی هێلکه‌دان پزیشك سود وه‌رئه‌گرێت له‌
* ئامێری سۆنه‌ر به‌ تایبه‌تی که‌ له‌ دامه‌نی نه‌خۆشه‌که‌وه‌ بکرێت ( Endovaginal ultrasound )، ئه‌مه‌ش
   تایبه‌ت و باشترینه‌ له‌ ده‌سنیشان کردنی کیسه‌که‌ به‌‌ پێی ده‌رکه‌وتنی له‌ وێنه‌ی سۆنۆگرافیه‌که‌دا و ئه‌توانرێت
   قه‌باری کیسه‌که‌ و پێکهاته‌ی ناو کیسه‌که‌ش‌ بزانرێت.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2eebcb666f.jpg
CT-Scan و MRI که‌ له‌ ناو خه‌ڵکدا به‌ ( ئه‌شیعه‌ی ته‌نوری ) ناسراون هه‌ندێ جار سودیان لێ ور ئه‌گیرێت بۆ ده‌ستنیشان کردن و ڕونتر کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی سۆنه‌رکه‌.
*ئامێری لاپرۆسکۆپ ( Laparoscope ) هه‌ندێ جار به‌کار ئه‌هێنرێت بۆ دستنیشان کردن و بینینی کیسکه‌ و
   ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار بۆ لابردنیشی یان وه‌رگرتنی به‌شێك له‌ کیسه‌که‌ یان شله‌که‌ی ناوی.
   له‌ لاپرۆسکۆپدا دکتۆری نه‌سته‌رگه‌ری کونی بچکۆله‌ ئه‌کاته سك و حه‌وزی نه‌خۆشه‌که‌ و له‌و کونانه‌وه‌
   ئامێره‌که‌ ڕه‌ت ئه‌کات بۆ بینین و هه‌ندێ جار چاره‌سه‌ریش.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-474572298c.jpg
* هه‌ندێ جار پشکنینی خوێن و هۆرمۆن به‌سودن له‌ جیا کردنه‌وه‌ی کیسه‌کانی شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دان‌ له‌ کیسی
    ساده‌ ( نمونه‌ پشکنینی خوێن بۆCA-125   و ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌کانیLH, FSH, estradiol, and testosterone ).
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-4a762bf9e5.jpg
چاره‌سه‌ر کردنی کیسی هێلکه‌دان (Ovarian Cysts Treatment ) : --
کیسی هێلکه‌دانی کرداری (Functional ovarian cysts ) بڵاوترین جۆری کیسی هێلکه‌دانه‌ و به‌ ئاسایی له‌خۆیه‌وه‌ له‌ به‌ین ئه‌چێت و نامێنێت به‌ بێ چاره‌سه‌ر، له‌ کاتێکدا ئه‌گه‌ر کیسه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی نا ئاسایی گه‌وره‌ بوو یان درێژه‌ی کێشا و مایه‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ چه‌ند مانگێك ئه‌وه‌ پێویست ئه‌کات لاببرێت به‌ نه‌شته‌رگه‌ری یان بپشکنرێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت که‌ نیشانه‌ی یه‌کێ له‌ نه‌خۆشیه‌ ترسناکه‌کان نییه‌ ( نمونه‌ شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دان ).
له‌ کاتی بونی ئازاردا حه‌بی ئازارشکێن ‌ وه‌ك ئیبۆپرۆفین یان ئه‌سیتامینۆفین (  ibuprofen, acetaminophen ) و که‌م کردنه‌وه‌ی کاری قورس ئه‌بێته‌ هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ته‌قین و لول بونی کیسه‌که‌، هه‌روه‌ها دوباره‌ کردنه‌وه‌ی پشکنین به‌ سۆنه‌ر بۆ چاودێری کردنی قه‌باره‌ و گه‌شه‌کردنی کیسه‌که‌ش‌ پێویسته‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-deda8b6f06.jpg
حه‌بی پێشگیری له‌ دوگیانی ( حبوب منع الحمل - Oral contraceptives ) له‌وانه‌یه‌ به‌سود بێت بۆ ڕێکخستنی سوڕی مانگانه و پێشگیری له‌ دروست بونی فۆلیکڵ که‌ له‌ دواییدا خۆی ئه‌بێت به‌ کیس له‌ هه‌مان کاتدا قه‌باره‌ی کیسیش که‌م ئه‌کاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر دروست بوبێت.‌

نه‌شته‌رگه‌ری کیسی هێلکه‌دان (  Ovarian Cysts Surgery ) : --
نه‌شته‌رگه‌ری به‌ ئامێری لاپرۆسکۆپ (Laparoscopic surgery ) : --
پزیشکی نه‌شته‌رگه‌ر کونی بچوك ئه‌کات ( Incision ) له‌ سکی نه‌خۆشه‌که‌ دا و له‌وێوه‌ ئامێره‌که‌ ڕه‌وانه‌ ئه‌کاته‌ ناوسکی نه‌خۆشه‌که‌ و کیسه‌که‌ ئه‌بینیت و ئه‌یناسێته‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ لایبه‌رێت یان نمونه‌یه‌کی لێ وه‌رگرێت بۆ پشکنین.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ee6179f8eb.jpg
نه‌شته‌رگه‌ری به‌ کردنه‌وه‌ی سك ( Laparotomy ) : --
ئه‌م جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ قورستره‌ و ( invasive ) سکی نه‌خۆشه‌که‌ هه‌ڵئه‌دڕرێت و کیسه‌که‌ ده‌رئه‌هێنرێت و ئه‌م جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ له‌ ئێستادا به‌ که‌می ئه‌نجام ئه‌درێت.

نه‌شته‌رگه‌ری بۆ سوڕان و لول بونی هێلکه‌دانه‌کان له‌ ئه‌نجامی سوڕاندنه‌وه‌ی هێلکه‌دان و کیسه‌که‌ (  Surgery for ovarian torsion ) : --
کیسی هێلکه‌دان له‌وانه‌یه‌ بسوڕێته‌وه‌ و لول بێت به‌ ده‌وری تیوبه‌که‌یدا و ببێته‌ هۆی سك ئێشه‌یه‌کی زۆر به‌هێز هاوکات له‌گه‌ڵ هێڵنج و ڕشانه‌وه‌دا و ئه‌مه‌ش به‌ حاڵه‌تێکی کوتوپڕی ئه‌ژمار ئه‌کرێت و پێویست به‌ زوترین کات ڕاست بکرێته‌وه‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-6754863b51.jpg

تایبه‌ت به‌ کوردژین
نوسین و ئاماده‌کردنی باپیره‌
بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ سود وه‌رگیراوه‌ له‌ کتێبی
                      Wiley::Dewhurst's Textbook of Obstetrics and Gynecology, 7th Edition
                                                                                          Published Online: 14 JAN 2008
وێنه‌کان له‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌ و گه‌ڕان له‌ گۆگڵ وه‌رگیراون

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-31 16:16:25

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: کیسی هێلکه‌دان له‌ ئافره‌ت دا ( Ovarian Cyst )

باپیره‌ گیان ده‌ست و چاوت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ پڕ زانیاریه‌
به‌راستی بابه‌ته‌کانت یه‌ک له‌ یه‌کتری به‌ سودتر و پڕ زانیاری ترن
نازانم چۆن ده‌ست خۆشیت لێ بکه‌م چونکه‌ بابه‌ته‌کان زۆر له‌و چه‌ند وشانه‌ی من گه‌وره‌ترن
دووباره‌ ده‌ست خۆش بێت
ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-31 18:10:20

hawre7
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 19
WindowsVistaMSIE7

Re: کیسی هێلکه‌دان له‌ ئافره‌ت دا ( Ovarian Cyst )

ده‌س خۆش زۆر پڕ مانا و به‌ سوده‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-02 00:10:54

leya
جوانی کوردژین
شوێن: England
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-30
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 376
ویبگه‌
WindowsVistaSafari

Re: کیسی هێلکه‌دان له‌ ئافره‌ت دا ( Ovarian Cyst )

dastakant xosh baraste zor basud bw

Kurdzhin
http://i49.tinypic.com/29vo6fl.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-01-02 16:15:10

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: کیسی هێلکه‌دان له‌ ئافره‌ت دا ( Ovarian Cyst )

کاکه‌ sirwan xoshnaw گیان، کاکه‌ hawre7 گیان، خاتو leya گیان ده‌سته‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش خۆش بێت.
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان.
ته‌مه‌ن دریژ بن بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-03-23 10:22:54

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: کیسی هێلکه‌دان له‌ ئافره‌ت دا ( Ovarian Cyst )

dastakant xosh beet bapera geyan mandu nabit
sarkawtu sarfraz beet
babatakant zor basudn barasy mn waku xom zor sudm le biniwa

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-03-23 21:59:38

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946
WindowsSafari

Re: کیسی هێلکه‌دان له‌ ئافره‌ت دا ( Ovarian Cyst )

به‌راستی به‌سود بو ده‌ست خۆشبێت باپیره‌ گیان بۆ اوهه‌مو ماندو بونه‌ت

Kurdzhin
ماڵ ئاوا هاوڕێکانم بۆ هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2012-11-11 16:44:04

avi86
خونچەی نوێ
شوێن: flnda
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-09-22
دواترین سه‌ردان: 2012-11-28
په‌یامه‌كان: 9
WindowsVistaFirefox

Re: کیسی هێلکه‌دان له‌ ئافره‌ت دا ( Ovarian Cyst )

من کیسم هه‌یه‌ 22ملم ئایه‌ ئه‌م کیسه‌ ته‌ئسیرئه‌کاته‌ سه‌رجنس چونکه‌ من 3مانگه‌ شوم کردوه‌ تائیستاش ئازارم هه‌یه‌وخوینم هه‌یه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2012-11-11 16:45:49

avi86
خونچەی نوێ
شوێن: flnda
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-09-22
دواترین سه‌ردان: 2012-11-28
په‌یامه‌كان: 9
WindowsVistaFirefox

Re: کیسی هێلکه‌دان له‌ ئافره‌ت دا ( Ovarian Cyst )

avi86 نووسی:

من کیسم هه‌یه‌ 22ملم ئایه‌ ئه‌م کیسه‌ ته‌ئسیرئه‌کاته‌ سه‌رجنس چونکه‌ من 3مانگه‌ شوم کردوه‌ تائیستاش ئازارم هه‌یه‌وخوینم هه‌یه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2012-11-11 16:47:52

avi86
خونچەی نوێ
شوێن: flnda
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-09-22
دواترین سه‌ردان: 2012-11-28
په‌یامه‌كان: 9
WindowsVistaFirefox

Re: کیسی هێلکه‌دان له‌ ئافره‌ت دا ( Ovarian Cyst )

تکایه‌ به‌زوترین کات وه‌لامم بده‌نه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2012-11-12 17:04:52

avi86
خونچەی نوێ
شوێن: flnda
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-09-22
دواترین سه‌ردان: 2012-11-28
په‌یامه‌كان: 9
WindowsVistaFirefox

Re: کیسی هێلکه‌دان له‌ ئافره‌ت دا ( Ovarian Cyst )

تکایه‌ چۆن وه‌لامه‌که‌م ببینم تکایه‌ زۆر زه‌رورم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net