.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












کیسی هێلکه‌دان له ئافره‌ت دا ( Ovarian Cysts ) : --
کیسهکانی هێلکه‌دان بریتین له کیسی بجکۆله که پڕن له شله ( Fluid ) و له هێلکه‌دانه‌کانی ئافره‌تدا دروست ئه‌بن، زوربه‌ی ئه‌م کیسانه‌ش مه‌ترسیدار نین، به‌ڵام هه‌ندێکیان ئه‌بنه هۆی کێشه بۆ نمونه ئازار، ته‌قین و خوێن به‌ربون که هه‌ندێ جار له‌وانه‌یه پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بێت بۆ لابردنیان.
گرنگه ئه‌رك و کاری هێلکه‌دانه‌کان بزانرێت تا بزانین ئه‌م کیسانه چۆن دروست ئه‌بن
به ئاسایی ئافره‌ت دوو هێلکه‌دانی هه‌یه که هێلکه دروست و پاشه‌که‌وت ئه‌که‌ن و قه‌باره‌ی هه‌ر یه‌کێکیان به‌قه‌ده‌ر گوێزێك ئه‌بێت و هه‌ر یه‌که‌یان ئه‌که‌وێته لایه‌کی ڕه‌حمی ئافرهکهوه.
هه‌ر هێلکه‌دانه مانگی هێلکه‌یه‌ك دروست ئه‌کات و ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش له یه‌که‌م ده‌ست پێکردنی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ته‌که‌وه ده‌ست پێ ئه‌کات.
هێلکه له کیسهیهکدایه پێی ئه‌وترێت فۆلیکڵ ( Follicle ) و له‌ناو هێلکه‌داندا گه‌شه ئه‌کات تاوه‌کو هۆرمۆنی ئێسترۆجین ( Estrogen ) هێما ئه‌دات به ڕه‌حم ( Uterus ) بۆ خۆ ئاماده کردنی بۆ هێلکه‌که.
ڕه‌حم به ده‌وری خۆی ناوپۆشه‌که‌ی ده‌ست ئه‌کات به ئه‌ستور بوون و خۆی ئاماده ئه‌کات بۆ جێگیر بونی هێلکه‌ی پیتێنراو ( Fertilized egg ) و له ئه‌نجامدا دوگیانی ڕوئه‌دات ( Pregnancy ).
ئه‌م سوڕه هه‌موو مانگێك ڕو ئه‌دات، به‌ڵام کۆتایی دێت ئه‌گه‌ر هێلکه نهپیتێنرا واته هێلکه‌که و ناوپۆشه‌که‌ی ڕه‌حم و خوێن دێنه خواره‌وه و ئه‌مه‌ش پێی ئه‌وترێت سوڕی مانگانه ( Menstrual Cycle ).
له وێنه‌ی سۆنۆگرافیدا کیسهکانی هێلکه‌دان وه‌ك بڵق ده‌رئه‌که‌ون و کیسه‌که ته‌نها شله‌یه‌کی تێدایه و ده‌وره دراوه به دیوارێکی ته‌نك، ئه‌م جۆره کیسانه پێیان ئه‌وترێت کیسهکانی کارکردن ( Functional Cysts )، واته له ئه‌نجامی کار کردنی ئاسایی هێلکه‌داندا دروست ئه‌بن، یان کیسی ساده ( Simple Cysts )، ئه‌گه‌ر فۆلیکڵ نه‌ته‌قی و هێلککهکهی لێ نه‌هاته ده‌ره‌وه ئه‌وا شله‌که‌ی تیا ئه‌مێنێته‌وه و کیسێك دروست ئه‌کات له ناو هێلکه‌داندا و ئه‌مه‌ش له باری ئاسایی‌دا له یه‌کێك له هێلکه‌دانه‌کاندا ڕوو ئه‌دات.
کیسی بچکۆله ( که‌متر له 25 ملم ) له‌وانه‌یه به شێوه‌ی ئاسایی له ناو هێلکه‌دان دا هه‌بێت کاتێك که فۆلیکڵ دروست ئه‌بێت و ئه‌مه‌ش ئاساییه.
کیسهکانی هێلکه‌دان به گشتی : --
کیسهکانی هێلکه‌دان له هه‌موو ته‌مه‌نێکی ئافره‌تدا له‌وانه‌یه ڕوو بدات و زوربه‌ی هه‌ره زۆری کیسهکانی هێلکه‌دان ئه‌ژمار ئه‌کرێت به کیسی کارکردن یان فسیۆلۆجی (functional or physiologic )، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که به شێوه‌ی ئاسایی ڕوو ئه‌ده‌ن و به‌شێك له پرۆسه‌ی نه‌خۆشی نین.
زوربه‌ی کیسهکانی هێلکه‌دان خراپ نین (Benign )، واته شێرپه‌نجه نین و له خۆیانه‌وه له‌به‌ین ئه‌چن له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا به بێ چاره‌سه‌ر کردن، به‌ڵام له‌وانه‌یه کیسیش دروست بێت له شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دانه‌کاندا، به واتایه‌کی تر کیسیهکانی هێلکه‌دان پرۆسه‌یه‌کی ئاساییه و بێ زیانه و حاڵه‌تێکی خراپ نین و به زۆری له‌و ئافره‌تانه‌دا ڕوئه‌دات که له ته‌مه‌نی منداڵ بوندان ( Childbearing ).
کیسی هێلکه‌دان چه‌ند جۆرێکیان هه‌یه که لێره‌دا له‌به‌ر کورتکردنه‌وه و ئاسان کردنی بابه‌ته‌که پێویست به باس کردنیان ناکات و ئه‌وه‌ی پێویسته باسی بکه‌ین بڵاوترینیانه که به کیسی ساده یان کیسی کار کردن یان فۆلیکڵ ناو ئه‌برێت ( Follicular Cyst ).
کیسی هێلکه ( Follicular cyst )
ئه‌م جۆره کیسه بڵاوترین جۆری کیسهکانی هێلکه‌دانه و له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی دروست کردنی هێلکه‌دا هه‌ندێ جار دروست ئه‌بێت، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌شه که به کیسی هێلکه یان فۆلکیولهر ناو ده‌برێت.
ئه‌م جۆره کیسه ساده‌یه و له کاتێ پڕۆسه‌ی هێلکه دروست کردن ڕوو ئه‌دات یان هێلکه‌که خۆی ئه‌پوکێته‌وه و ئه‌و کیسه‌ی که ده‌وری هێلکه‌که‌ی داوه و پڕه له ماده‌یه‌کی شل ئه‌مێنێته‌وه و کیسی هیلکه‌دان دروست ئه‌بێت.
کیسی فۆلیکیولهر له باری ئاسایی دا له کاتی هێلکه دروست کردندا ڕوو ئه‌دات و له‌وانه‌یه تیره‌که‌ی بگاته 60 ملم و له کاتی ته‌قینی ئه‌م جۆره کیسه‌دا نه‌خۆشه‌که هه‌ست به ئازارێکی زۆر توند ئه‌کات له‌و لایه‌ی هێلکه‌دان که کیسه‌که‌ی تیا بوه و ئه‌م ئازاره له ناوه‌ڕاستی سوڕی مانگانه‌دا ڕوو ئه‌دات واته کاتی هێلکه دروست کردن ( Ovulation ).
نزیکه‌ی 4 /1 ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌م جۆره کیسه‌یان هه‌یه ئه‌م ئازاره‌یان ئه‌بێت. له باری ئاسایی دا ئه‌م جۆره کیسه هیچ کێشه‌یه‌ك دروست ناکات و خۆی له به‌ین ئه‌چێت و نامێنێت له ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا.
هۆکانی دروست بونی کیسی هێلکه‌دان ( Causes of Ovarian Cyst ) : --
ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه ئه‌و فاکته‌رانه‌ن که له‌وانه‌یه ببنه هۆی دروست بونی کیسی هێلکه‌دان: --
• پێشتریش کیسی تری هیلکهدانی هه‌بوبێت.
• سوڕی مانگانه‌ی ناڕێك بێت.
• به‌شی سه‌ره‌وه‌ی له‌شی چه‌وری زیاد تیا بڵاو بوبێته‌وه ( Fat distribution ).
• سوڕی مانگانه‌ی زووتر ده‌ستی پێ کردبێت ( ته‌مه‌نی 11 ساڵ و پێشتر ).
• نه‌زۆکی.
• ناهاوسه‌نگی هۆرمۆنه‌کانی له‌شی ( نمونه که‌م بونی هۆرمۆنی ثایرۆید – ده‌ره‌قی ).
• به‌کارهێنانی ده‌رمانی تامۆکسیفین ( Tamoxifen ) بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
به‌کارهێنانی حه‌بی به‌رگری حامیله‌یی ئه‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی دروست بونی کیسی هێلکه‌دان، چونکه به‌رگری له دروست بونی هێلکه ئه‌کات.
نیشانه‌کانی کیسی هێلکه‌دان ( Ovarian Cysts Symptoms ) : --
عاده‌ته‌ن کیسی هێلکه‌دان هیچ نیشانه‌یه‌ك دروست ناکات له ئافره‌ته‌که‌دا و هه‌ندێ جار له کاتی پشکنیندا یان به ڕێکه‌وت کاتێ سۆنۆگرافی ئه‌کرێت بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێکی تر ئه‌دۆزرێته‌وه.
به هه‌ر حاڵ ئه‌م نیشانانه له‌وانه‌یه هه‌ستی پێ بکرێت وه‌ك : --
• ئازار له به‌شی خواره‌وه‌ی سك یان ناوچه‌ی حه‌وز که هه‌ندێ جار ده‌ست پێ ئه‌کات و دوایی نامێنێت و هه‌ندێ جاریش ئازاره‌که زۆر توند و کوتوپڕه.
• ناڕێك بونی سوڕی مانگانه.
• هه‌ست کردن به فشار و پڕ بوون له به‌شی خواره‌وه‌ی سك.
• ئازاری درێژخایه‌ن له ناوچه‌ی حه‌وز له کاتی سوڕی مانگانه‌دا و هه‌ندێ جاریش له به‌شی خواره‌وه‌ی پشت هه‌ستی پێ ده‌کرێت.
• ئازار له حه‌وز دا پاش ئه‌نجامدانی کاری قورس یان جوت بوون.
• ئازار یان فشار کاتی میز یان پیسایی کردن.
• دڵ تێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه.
• ئازاری زێ ( المهبل – Vagina ) یان بیبینی دڵۆبی خوێن له زێ وه.
ده‌سنیشان کردنی کیسی هێلکه‌دان (Ovarian Cysts Diagnosis )
بۆ دۆزینه‌وه و ده‌سنیشان کردنی کاراکته‌ر و جۆری کیسی هێلکه‌دان پزیشك سود وه‌رئه‌گرێت له
* ئامێری سۆنه‌ر به تایبه‌تی که له دامه‌نی نه‌خۆشه‌که‌وه بکرێت ( Endovaginal ultrasound )، ئه‌مه‌ش
تایبه‌ت و باشترینه له ده‌سنیشان کردنی کیسه‌که به پێی ده‌رکه‌وتنی له وێنه‌ی سۆنۆگرافیهکهدا و ئه‌توانرێت
قه‌باری کیسه‌که و پێکهاته‌ی ناو کیسه‌که‌ش بزانرێت.
CT-Scan و MRI که له ناو خه‌ڵکدا به ( ئه‌شیعه‌ی ته‌نوری ) ناسراون هه‌ندێ جار سودیان لێ و‌ر ئه‌گیرێت بۆ ده‌ستنیشان کردن و ڕونتر کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی سۆنهرکه.
*ئامێری لاپرۆسکۆپ ( Laparoscope ) هه‌ندێ جار به‌کار ئه‌هێنرێت بۆ دستنیشان کردن و بینینی کیسکه و
ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار بۆ لابردنیشی یان وه‌رگرتنی به‌شێك له کیسه‌که یان شله‌که‌ی ناوی.
له لاپرۆسکۆپدا دکتۆری نه‌سته‌رگه‌ری کونی بچکۆله ئه‌کاته سك و حه‌وزی نه‌خۆشه‌که و له‌و کونانه‌وه
ئامێره‌که ڕه‌ت ئه‌کات بۆ بینین و هه‌ندێ جار چاره‌سه‌ریش.
* هه‌ندێ جار پشکنینی خوێن و هۆرمۆن به‌سودن له جیا کردنه‌وه‌ی کیسهکانی شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دان له کیسی
ساده ( نمونه پشکنینی خوێن بۆCA-125 و ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌کانیLH, FSH, estradiol, and testosterone ). 
چاره‌سه‌ر کردنی کیسی هێلکه‌دان (Ovarian Cysts Treatment ) : --
کیسی هێلکه‌دانی کرداری (Functional ovarian cysts ) بڵاوترین جۆری کیسی هێلکه‌دانه و به ئاسایی له‌خۆیه‌وه له به‌ین ئه‌چێت و نامێنێت به بێ چاره‌سه‌ر، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر کیسه‌که به شێوه‌یه‌کی نا ئاسایی گه‌وره بوو یان درێژه‌ی کێشا و مایه‌وه بۆ زیاتر له چه‌ند مانگێك ئه‌وه پێویست ئه‌کات لاببرێت به نه‌شته‌رگه‌ری یان بپشکنرێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت که نیشانه‌ی یه‌کێ له نه‌خۆشیه ترسناکه‌کان نییه ( نمونه شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دان ).
له کاتی بونی ئازاردا حه‌بی ئازارشکێن وه‌ك ئیبۆپرۆفین یان ئه‌سیتامینۆفین ( ibuprofen, acetaminophen ) و که‌م کردنه‌وه‌ی کاری قورس ئه‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ته‌قین و لول بونی کیسه‌که، هه‌روه‌ها دوباره کردنه‌وه‌ی پشکنین به سۆنه‌ر بۆ چاودێری کردنی قه‌باره و گه‌شه‌کردنی کیسه‌که‌ش پێویسته.
حه‌بی پێشگیری له دوگیانی ( حبوب من‌ع الحمل - Oral contraceptives ) له‌وانه‌یه به‌سود بێت بۆ ڕێکخستنی سوڕی مانگانه و پێشگیری له دروست بونی فۆلیکڵ که له دواییدا خۆی ئه‌بێت به کیس له هه‌مان کاتدا قه‌باره‌ی کیسیش که‌م ئه‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر دروست بوبێت.
نه‌شته‌رگه‌ری کیسی هێلکه‌دان ( Ovarian Cysts Surgery ) : --
نه‌شته‌رگه‌ری به ئامێری لاپرۆسکۆپ (Laparoscopic surgery ) : --
پزیشکی نه‌شته‌رگه‌ر کونی بچوك ئه‌کات ( Incision ) له سکی نه‌خۆشه‌که دا و له‌وێوه ئامێره‌که ڕه‌وانه ئه‌کاته ناوسکی نه‌خۆشه‌که و کیسه‌که ئه‌بینیت و ئه‌یناسێته‌وه و له‌وانه‌یه لایبه‌رێت یان نمونه‌یه‌کی لێ وه‌رگرێت بۆ پشکنین.
نه‌شته‌رگه‌ری به کردنه‌وه‌ی سك ( Laparotomy ) : --
ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریه قورستره و ( invasive ) سکی نه‌خۆشه‌که ههڵئهدڕرێت و کیسه‌که ده‌رئه‌هێنرێت و ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریه له ئێستادا به که‌می ئه‌نجام ئه‌درێت.
نه‌شته‌رگه‌ری بۆ سوڕان و لول بونی هێلکه‌دانه‌کان له ئه‌نجامی سوڕاندنه‌وه‌ی هێلکه‌دان و کیسه‌که ( Surgery for ovarian torsion ) : --
کیسی هێلکه‌دان له‌وانه‌یه بسوڕێته‌وه و لول بێت به ده‌وری تیوبهکهیدا و ببێته هۆی سك ئێشه‌یه‌کی زۆر به‌هێز هاوکات له‌گه‌ڵ هێڵنج و ڕشانه‌وه‌دا و ئه‌مه‌ش به حاڵه‌تێکی کوتوپڕی ئه‌ژمار ئه‌کرێت و پێویست به زوترین کات ڕاست بکرێته‌وه.
تایبه‌ت به کوردژین
نوسین و ئاماده‌کردنی باپیره
بۆ ئه‌م بابه‌ته سود وه‌رگیراوه له کتێبی
Wiley::Dewhurst's Textbook of Obstetrics and Gynecology, 7th Edition
Published Online: 14 JAN 2008
وێنه‌کان له هه‌مان سه‌رچاوه و گه‌ڕان له گۆگڵ وه‌رگیراون
له‌سه‌ر هێڵ نییه










باپیره گیان ده‌ست و چاوت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته پڕ زانیاریه
به‌راستی بابه‌ته‌کانت یه‌ک له یه‌کتری به سودتر و پڕ زانیاری ترن
نازانم چۆن ده‌ست خۆشیت لێ بکه‌م چونکه بابه‌ته‌کان زۆر له‌و چه‌ند وشانه‌ی من گه‌وره‌ترن
دووباره ده‌ست خۆش بێت
ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌س خۆش زۆر پڕ مانا و به سوده
له‌سه‌ر هێڵ نییه






کاکه sirwan xoshnaw گیان، کاکه hawre7 گیان، خاتو leya گیان ده‌سته‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش خۆش بێت.
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌کانتان.
ته‌مه‌ن دریژ بن بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh beet bapera geyan mandu nabit
sarkawtu sarfraz beet
babatakant zor basudn barasy mn waku xom zor sudm le biniwa

له‌سه‌ر هێڵ نییه







به‌راستی به‌سود بو ده‌ست خۆشبێت باپیره گیان بۆ اوههمو ماندو بونه‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نییه



من کیسم هه‌یه 22ملم ئایه ئه‌م کیسه تهئسیرئهکاته سهرجنس چونکه من 3مانگه شوم کردوه تائیستاش ئازارم ههیهوخوینم هه‌یه
له‌سه‌ر هێڵ نییه



avi86 نووسی:
من کیسم هه‌یه 22ملم ئایه ئه‌م کیسه تهئسیرئهکاته سهرجنس چونکه من 3مانگه شوم کردوه تائیستاش ئازارم ههیهوخوینم هه‌یه
له‌سه‌ر هێڵ نییه



تکایه به‌زوترین کات وه‌لامم بده‌نه‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه



تکایه چۆن وه‌لامه‌که‌م ببینم تکایه زۆر زه‌رورم
له‌سه‌ر هێڵ نییه