.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














دورگەی هاشیما :- Hashima-Insel
----------------------------------------------------
ئەم دورگەیە بەدووری (٣٠ )کیلۆمەتر ئەکەوێتە خواروی شاری (ناکازاکیەوە)*وبەناوی تریشەوە ناسراوە وەکو دورگەی( خاج یاخود صەلیب )* وەیا دورگەی( پاپۆڕی شەڕ ),*
لەساڵی ١٨٩٧زاینی لەم دورگەیە کانی خەڵوز دۆزراوەتەوە ولەو ساڵەوە ژیان بەردەوامە بوە تیایدا، ئەم دورگەیە ٤٨ مەتر لەئاستی ڕوی دەریاوە بەرزە و ڕووبەرەکەی ٦،٨ ،
شەش وکۆمە هەشت هێکتارە درێژی ئەم دورگەیە ٤٨٠ جوارسەدو هەشتا مەترە و پانیەکەی تەنها ١٦٠ سەدو شەست مەترە،لەم وێنەیەدا دیاری کراوە کەجەند جار گەورە کراوە.

لەساڵی ١٨٩٩ لەبەشی پێشەوەی زیاد کراوە، مادەی پۆڵاو کۆنکرێتی بەهێزی بۆبەکار هاتوە.
لەساڵی ١٩٠٠ لەبەشی راستی دواوەی زیادکراوە.
لەساڵی ١٩٠١ لەبەشی دواوەی زیاد کراوە .
لەساڵی ١٩٠٧ لەبەشی پێشەوەی لای جەپ زیاد کراوە.
لەساڵی ١٩٣١ لەبەشی دواوەی زیاد کراوە.

لە ساڵی ١٨٩٠ ئەم دورگەیە کڕڕاوە لەلایەن کۆمپانیای( میتسوبیشەوە)* ئەم کۆمپانیایە هاڵسا بە دروستکردنی جەندەها ئاپارتمانی بەرزی هەشت نهۆمی و زیاتر ،
کەئەمە بۆ یەکەم جار بووە لەجیهاندا ئاپارتمانی وابەرز دروست بکرێت ، لەساڵی ١٩١٦ یەکێک بووە لەدورگە جوانەکانی جیهان لەجوانی و ژمارەی دانیشتوانەکەی ٥٠٠٠ پێنج هەزار
کەس بووە، کۆمپانیای میتسوبیشی ئەو ئاپارتمانانەی لەسەر دیزاینی جوان و ئەندازیاری دروست کردوە ،

بۆ یەک نەفەر ژوورێکی ١٢ مەتری داناوەو واتە ژوورێکی سێمەتر بەجوار مەتر و بۆ ژنو مێرد ٣٠ مەتری داناوە ، بەڵام لەبەر کەمی پانتای زەوی لەدورگەکە تەواڵێت و گەرماو جێشتخانەی ،
هاوبەشی بۆ دروست کردون لەهەر نهۆمێک دا ، بەڵام جەنگی جیهانی دووەم دەستی بەم دورگە سەربەرزە ئەگات و جارێکی تر وێران ئەکرێتەوە .
ڕەوشتی دڕندانەی ئەو جەنگە سیاسەتێکی گەوج و نامرۆفانە بووە ، خەڵکی قارەمانی ئەم دورگەیەی بەزۆر و بەدیل بردوە بۆ جێگای ترو ، بەدیل گیراوانی تری بێ تاوانی لەجێگای ترەوە ،
هێناوە بەزۆر لەم دورگە یە ئیشیان پێ کردوون ، زۆر نامرۆفانە رەفتاریان لەگەڵ کردون زۆربەیان کۆری و صینی بوون لەتینویەتی و برسیەتیدا ڕۆژانە لێیان مردوە ،
فڕێیان داونەتە ناو دەریاکەوە بەم جۆرە ١٣٠٠ هەزارو سێسەد کەسیان لەناو بردووە،

پاش تەواو بونی جەنگی جیهانی دوەم سەر لەنوێ لەساڵی ١٩٥٩ دەستیان کردۆتەوە بە ئاوەدان کردنەوەی ئەم دورگەیە ، و لەسەرجاوەی ناوەندەوە کارەبایان دابین کردوە،
بۆکانە خەڵوزەکان کەسەر جاوەی بژێوی ژیانیان بووە ، لەوسەردەمە زۆربەی پاپۆڕ و شەمەندەفەرەکان بەخەڵوز کاریان کردوە ئەم دورگەیەش توانیویەتی خەڵوزی لەجۆری باش،
بەرهەم هێناوە ، پاشان بوەتە ویستگەی ئەو پاپۆرە بار هەڵگرو نەفەر گواستنەوەکان کەلێرە لایان داوەو نانیان خواردوەو خەڵوزیان کڕیوە، ئەمەش دەسکەوتی خەڵکی ئەم دورگەیەی ،
تیابووە ،بێجگە لەئاپارتمانی نیشتەجێ بوون و بەڕێوەبردن ، دورگەی هاشیما خاوەنی شارەوانی خۆی بووە و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دادگا و ، باخجەی ساوایان و ،
قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی دواناوەندی بوە ،لەگەڵ هۆڵێکی گەورەی وەرزش و سینەما و جێشتخانە و ٢٥ گەنجینە و ئوتێل و نەخۆشخانە و مەلەوانگە ی تیابووە.
جۆرەکانی سەوزەیان لەگەڵ گەڵا جا لەسەر بانی ماڵەکانیان بۆ خواردنی خۆیان جاندووە، ژیانێکی ئاسودەیان بەسەر بردوە.

وێنەی مەلەوانگەیەکی هاشیما

ژیان لە بازاڕی هاشیما

وێنەی ئامێرێی ئاو دڵۆپاندن لەدورگەی هاشیما

کارگەی پوختەکردنی خەڵوز لەدورگەی هاشیما

منداڵانی هاشیما

وێنەی پێشەوەی هاشیما

وێنەیەکی تری هاشیما

وێنەیەکی تری هاشیما
هەتاڕۆژی ١٥ ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٤بەهۆی کێشەی کارەباوە لەکارگەکانی خەڵوز بڕینی کارەبای سەرجەم دورگەکە کەلەناوەندی ناکازاکیەوە هەتبوو،
بوە هۆی وەستانی هەموو کارگەکان و پەک خستنی ژیان لەدورگەکە و ئەوانەی کەلەوێ کاریان دەکرد گەرانەوە بۆ جێی خۆیان و خەڵکی هاشیما ش، ماوەی سێ مانگ ،
بەبێ کارەباو بەبێ ئیش مانەوە . دڵیان نەدەهات هاشیما بەجێ بهێڵن ، بەڵام بەداخێکی زۆرەوە لەڕۆژی ٢٠ ی نیسانی ساڵی ١٩٧٤دوا پاپۆڕیان کەمابووەوە بەناجاری بەجێیان هێشتوە،
هەموو کەلو پەلەکانیشیان بەجێهێشتوە بێجگە لەو هەموو ئامێرو دەزگایانە ماڵەکانیشیان بەجێ هێشتوە،


لەو ڕۆژەوە ئاوا ماوەتەوە هەتاساڵی ٢٠٠٩ پاش ٣٥ ساڵ بۆ یەکەم جار کرایەوە بەڕوی گەشتیاران و یابانیەکاندا کەخەڵکێکی زۆر ڕوی تێدەکەن لەناویاندا ئەو یابانیانەی ،
کەلەهاشیما لەدایک بوون جیرۆکی ژیانی خۆش و یادگاریەکانی منداڵیان یاد ئەکەنەوە

پاش ٣٥ ساڵ گەڕانەوە بۆ هاشیما و گێرانەوەی یادگاریەکانی
پاش ٣٥ ساڵ جزمەکانی منداڵی دۆزیەوە
*ناکازاکی شارێکی برینداری یابانە.
*خاج یاخود صەڵیب لەساڵی ١٨٨٢ سەرۆک عەشیرەتێکی گەورەی یابانی ئەم ناوەی لێ ناوە واتە دورگەی خاج،
*پاپۆڕی شەڕ لەساڵی ١٩٠٤ شەڕی نێوان ڕووسیاو ،، یابان ئەم ناوەی پێ ووتراوە .
*میتسوبیشی کۆمپانیایەکی یابانی بەناوبانگە لەجیهاندا کەهەتا ئەمڕۆش لەهەموو جیهان و یابان دا جۆرەها بەرهەمی هەیە لەهەمو بوارەکانی ژیان دا.
سەرجاوەکان :
-----------------------------------------
de.wikipedia.org-wiki-Hashima insel.1-
2-www.spukvilla-de-forum 1573-hashima -die geiste.
3-www.gakuranmen. com leg wp-content.
4-jpg-estb.msn.com-i-fd.
5-www.zehn.de-gunkanjima- japan.

تایبەتە بە یانەی کوردژین .
ئامادەکارو وەرگێڕانی Dawin.
کاتتان شاد لەگەڵ ڕێزی Dawin.
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن dawin (2011-04-12 16:43:00)


لهسهر هێڵ نییه










کاکه dawin گیان یاخوا ئهو دهستانهت خۆلش بێت هاورێ گیان
بهراستی بابهتێکی زۆر جوانه ههمیشه بابهتهکانت جوانترینن
ههر بژیت ئهزیزی دڵ بهو هیوایهم که ههمیشه شتی نوێمان پێشکهش بکهیت و بهردهوامبیت
هیوام تهمهن درێژو سهر بهرزی بهرێزته ههر شاد و سهر فراز و کامهران بیت

عادهتی ئهم چهرخه وایه ، ئههل دڵ غهمگین ئهکا
شا ههمیشه ماته ، پیاده پهیلی جێی فهرزین ئهکا
لهسهر هێڵ نییه







دەستی بەڕێزت خۆش بێت هاوڕێ ئازیزەکەم کاکە بڕوا باتاسی ،
هیوادارم لەئاستی ئەو پەیامە جوانەی بەڕێزتان دا بم و لەخزمەتی ئێوەی بەڕێزو ،
هەموو ئەندامە بەڕێزەکانی یانەکەمدابم،
لەگەڵ ڕێزم.
لهسهر هێڵ نییه








ده ستت خؤش بيت زؤر به سووده

لهسهر هێڵ نییه







سوپاس بۆ پەیامەکەت ، Jwanmer
خۆشحاڵ بووم کە سود مەند بووم بۆ بەڕێزت و بۆ یانەی کوردژین
سەرکەوتوبیت .
لهسهر هێڵ نییه










دەستت خۆش بێت بەرێز بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتە زانیاریەکان زۆر بەسود بوون
هیوادارم کە بەردەوام بیت لەسەر بابەتە جوانەکانت و بێ بەشمان نەکەیت لە زانیاریەکانت
ماندوو نەبیت بەریزم تەمەن درێژ و بەختەوەر بیت
هیوادارم کە ئەندامان سودمەند بن بە زانیاری و تواناکانی بەرێزت


لهسهر هێڵ نییه



zor sarkautu bet supas bo am babata ba peza
لهسهر هێڵ نییه







دەستی بەڕێزت خۆش کاکە سیروان ئاسودەبیت ، هەتا بتوانم لەنووسینی بەسوود ،
بۆ کورد ژین درێخی ناکەم ، سوپاس بۆ ووتە جوانەکانت.
دەستی بەڕێزت خۆ ش کاکە کارزان سوپاس بۆ پەیامەکەت
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن dawin (2011-04-20 11:59:14)
لهسهر هێڵ نییه








دةست خوش بو ئةم بابةته جوان و بةسووده
سةركةوتوو بيت

لهسهر هێڵ نییه







[size=16][/size
دەستی بەڕێزیشت خۆش ،
خۆشحاڵم ئەگەر توانیبێتم، سودێکم گەیاندبێت
سەرکەوتوبیت.
لهسهر هێڵ نییه



زؤر سوباس بؤ ئةم بابةتة دلةكةم
لهسهر هێڵ نییه







سوپاس بۆ بەڕێزت کاکە سۆران ،
بەبەخشینی کاتت بە بابەتەکەم .
لهسهر هێڵ نییه