❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دورگەی هاشیما ( Hashima-Insel )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-12 14:57:34

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

دورگەی هاشیما ( Hashima-Insel )

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026101112.jpg




     دورگەی هاشیما :-    Hashima-Insel
----------------------------------------------------

ئەم دورگەیە بەدووری (٣٠ )کیلۆمەتر ئەکەوێتە خواروی شاری (ناکازاکیەوە)*وبەناوی تریشەوە ناسراوە وەکو دورگەی( خاج یاخود صەلیب )*  وەیا دورگەی( پاپۆڕی شەڕ ),*

لەساڵی ١٨٩٧زاینی لەم دورگەیە کانی خەڵوز دۆزراوەتەوە ولەو ساڵەوە ژیان بەردەوامە بوە تیایدا، ئەم دورگەیە ٤٨ مەتر لەئاستی ڕوی دەریاوە بەرزە و ڕووبەرەکەی     ٦،٨ ،

شەش وکۆمە هەشت هێکتارە درێژی ئەم دورگەیە ٤٨٠   جوارسەدو هەشتا مەترە و پانیەکەی تەنها ١٦٠ سەدو شەست مەترە،لەم وێنەیەدا دیاری کراوە کەجەند جار گەورە کراوە.

                                                                 http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026116082.jpg



لەساڵی ١٨٩٩ لەبەشی پێشەوەی زیاد کراوە، مادەی پۆڵاو کۆنکرێتی بەهێزی بۆبەکار هاتوە.

لەساڵی ١٩٠٠ لەبەشی راستی دواوەی زیادکراوە.

لەساڵی ١٩٠١ لەبەشی دواوەی زیاد کراوە .

لەساڵی ١٩٠٧ لەبەشی پێشەوەی لای جەپ زیاد کراوە.

لەساڵی ١٩٣١ لەبەشی دواوەی زیاد کراوە.

                                                             http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026122142.jpg



لە ساڵی ١٨٩٠  ئەم دورگەیە کڕڕاوە لەلایەن کۆمپانیای( میتسوبیشەوە)* ئەم کۆمپانیایە هاڵسا بە دروستکردنی جەندەها ئاپارتمانی بەرزی هەشت نهۆمی و زیاتر ،

کەئەمە بۆ یەکەم جار بووە لەجیهاندا ئاپارتمانی وابەرز دروست بکرێت ، لەساڵی ١٩١٦ یەکێک بووە لەدورگە جوانەکانی جیهان لەجوانی و ژمارەی دانیشتوانەکەی ٥٠٠٠  پێنج هەزار

کەس بووە، کۆمپانیای میتسوبیشی ئەو ئاپارتمانانەی لەسەر دیزاینی جوان و ئەندازیاری دروست کردوە ،
                                                                                                           
                                                                           http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026129222.jpg


بۆ یەک نەفەر ژوورێکی ١٢ مەتری داناوەو واتە ژوورێکی سێمەتر بەجوار مەتر و بۆ ژنو مێرد ٣٠ مەتری داناوە ، بەڵام لەبەر کەمی پانتای زەوی لەدورگەکە تەواڵێت و گەرماو جێشتخانەی ،

هاوبەشی بۆ دروست کردون لەهەر نهۆمێک دا ، بەڵام جەنگی جیهانی دووەم دەستی بەم دورگە سەربەرزە ئەگات و جارێکی تر وێران ئەکرێتەوە .

ڕەوشتی دڕندانەی ئەو جەنگە سیاسەتێکی گەوج و نامرۆفانە بووە ، خەڵکی قارەمانی ئەم دورگەیەی بەزۆر و بەدیل بردوە بۆ جێگای ترو ، بەدیل گیراوانی تری بێ تاوانی لەجێگای ترەوە ،

هێناوە بەزۆر لەم دورگە یە ئیشیان پێ کردوون ، زۆر نامرۆفانە رەفتاریان لەگەڵ کردون  زۆربەیان کۆری و صینی بوون لەتینویەتی و برسیەتیدا ڕۆژانە لێیان مردوە ،

فڕێیان داونەتە ناو دەریاکەوە بەم جۆرە ١٣٠٠ هەزارو سێسەد کەسیان لەناو بردووە،

                                                                             http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026143602.jpg

پاش تەواو بونی جەنگی جیهانی دوەم سەر لەنوێ لەساڵی ١٩٥٩ دەستیان کردۆتەوە بە ئاوەدان کردنەوەی ئەم دورگەیە ، و لەسەرجاوەی ناوەندەوە کارەبایان دابین کردوە،

بۆکانە خەڵوزەکان کەسەر جاوەی بژێوی ژیانیان بووە ، لەوسەردەمە زۆربەی پاپۆڕ و شەمەندەفەرەکان بەخەڵوز کاریان کردوە ئەم دورگەیەش توانیویەتی خەڵوزی لەجۆری باش،

بەرهەم هێناوە ، پاشان بوەتە ویستگەی ئەو پاپۆرە بار هەڵگرو نەفەر گواستنەوەکان کەلێرە لایان داوەو نانیان خواردوەو خەڵوزیان کڕیوە، ئەمەش دەسکەوتی خەڵکی ئەم دورگەیەی ،

تیابووە  ،بێجگە لەئاپارتمانی نیشتەجێ بوون و بەڕێوەبردن ، دورگەی هاشیما خاوەنی شارەوانی خۆی بووە و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دادگا و  ، باخجەی ساوایان و ،

قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی دواناوەندی بوە ،لەگەڵ هۆڵێکی گەورەی وەرزش و سینەما و جێشتخانە و  ٢٥ گەنجینە و ئوتێل و نەخۆشخانە و مەلەوانگە ی تیابووە.

جۆرەکانی سەوزەیان لەگەڵ گەڵا جا لەسەر بانی ماڵەکانیان بۆ خواردنی خۆیان  جاندووە، ژیانێکی ئاسودەیان بەسەر بردوە.

                                                                                         




                                                                       http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026157222.jpg

                                                                        وێنەی مەلەوانگەیەکی هاشیما

                                                                                   http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026158292.jpg

                                                                                                ژیان لە بازاڕی هاشیما



                                                                           http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026159302.jpg

                                                                                        وێنەی ئامێرێی ئاو دڵۆپاندن لەدورگەی هاشیما


                                                                               http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026161062.jpg

                                                                                     کارگەی پوختەکردنی خەڵوز لەدورگەی هاشیما


                                                                                http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026162462.jpg

                                                                                            منداڵانی هاشیما

                                                                                   http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026163742.jpg

                                                                                             وێنەی پێشەوەی هاشیما 

                                                                                  http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026166522.jpg

                                                                                              وێنەیەکی تری هاشیما

     
                                                                                   http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026167772.jpg

                                                                                                     وێنەیەکی تری هاشیما


  هەتاڕۆژی ١٥ ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٤بەهۆی کێشەی کارەباوە لەکارگەکانی خەڵوز  بڕینی کارەبای سەرجەم دورگەکە کەلەناوەندی ناکازاکیەوە هەتبوو،

بوە هۆی وەستانی هەموو کارگەکان و پەک خستنی ژیان لەدورگەکە و ئەوانەی کەلەوێ کاریان دەکرد گەرانەوە بۆ جێی خۆیان و خەڵکی هاشیما ش، ماوەی سێ مانگ ،

بەبێ کارەباو بەبێ ئیش مانەوە . دڵیان نەدەهات هاشیما بەجێ بهێڵن ، بەڵام بەداخێکی زۆرەوە لەڕۆژی ٢٠ ی نیسانی ساڵی ١٩٧٤دوا پاپۆڕیان کەمابووەوە بەناجاری بەجێیان هێشتوە،

هەموو کەلو پەلەکانیشیان بەجێهێشتوە بێجگە لەو هەموو ئامێرو دەزگایانە ماڵەکانیشیان بەجێ هێشتوە، 

                                                                                              http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026177012.jpg

                                                                                              http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026177502.jpg

                                                                                             
                                                                                                     http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026177992.jpg


                                                                                             http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026178602.jpg


                                                                                           http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026179052.jpg 


                                                                                             http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026179482.jpg


                                                                                             http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026179872.jpg


                                                                                                http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026180362.jpg


                                                                                               http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026181052.jpg 




             لەو ڕۆژەوە ئاوا ماوەتەوە هەتاساڵی ٢٠٠٩  پاش ٣٥ ساڵ بۆ یەکەم جار کرایەوە بەڕوی گەشتیاران و یابانیەکاندا کەخەڵکێکی زۆر ڕوی تێدەکەن لەناویاندا ئەو یابانیانەی ،


              کەلەهاشیما لەدایک بوون جیرۆکی ژیانی خۆش و یادگاریەکانی منداڵیان یاد ئەکەنەوە

                                                                                                               http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026185212.jpg

                                                                                                                   پاش ٣٥ ساڵ گەڕانەوە بۆ هاشیما و گێرانەوەی یادگاریەکانی

                                                                                                             
                                                                                                                http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026187072.jpg

                                                                                                                    پاش ٣٥ ساڵ جزمەکانی منداڵی دۆزیەوە





*ناکازاکی شارێکی برینداری یابانە.

*خاج یاخود صەڵیب  لەساڵی ١٨٨٢ سەرۆک عەشیرەتێکی گەورەی یابانی ئەم ناوەی لێ ناوە واتە دورگەی خاج،

*پاپۆڕی شەڕ  لەساڵی ١٩٠٤ شەڕی نێوان ڕووسیاو ،، یابان  ئەم ناوەی پێ ووتراوە .

*میتسوبیشی کۆمپانیایەکی یابانی بەناوبانگە لەجیهاندا کەهەتا ئەمڕۆش لەهەموو جیهان و یابان دا  جۆرەها بەرهەمی هەیە لەهەمو بوارەکانی ژیان دا.


          سەرجاوەکان :
-----------------------------------------

de.wikipedia.org-wiki-Hashima insel.1-

2-www.spukvilla-de-forum 1573-hashima -die geiste.

3-www.gakuranmen. com leg wp-content.

4-jpg-estb.msn.com-i-fd.

5-www.zehn.de-gunkanjima- japan.


                                                                                 http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026199712.jpg


                                                                                http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026200162.jpg





تایبەتە بە یانەی کوردژین .

ئامادەکارو وەرگێڕانی Dawin.


کاتتان شاد لەگەڵ ڕێزی Dawin.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن dawin (2011-04-12 16:43:00)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-698ba5fd48.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-12 17:41:28

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: دورگەی هاشیما ( Hashima-Insel )

کاکه‌ dawin گیان یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆلش بێت هاورێ گیان
به‌راستی بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ هه‌میشه‌ بابه‌ته‌کانت جوانترینن
هه‌ر بژیت ئه‌زیزی دڵ به‌و هیوایه‌م که‌ هه‌میشه‌ شتی نوێمان پێشکه‌ش بکه‌یت و به‌رده‌وامبیت
هیوام ته‌مه‌ن درێژو سه‌ر به‌رزی به‌رێزته‌ هه‌ر شاد و سه‌ر فراز و کامه‌ران بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-13 19:53:40

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: دورگەی هاشیما ( Hashima-Insel )

دەستی بەڕێزت خۆش بێت هاوڕێ  ئازیزەکەم کاکە بڕوا باتاسی ،

هیوادارم لەئاستی ئەو پەیامە جوانەی بەڕێزتان دا بم و لەخزمەتی ئێوەی بەڕێزو ،

هەموو ئەندامە بەڕێزەکانی یانەکەمدابم،

لەگەڵ ڕێزم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-04-14 12:34:17

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsFirefox

Re: دورگەی هاشیما ( Hashima-Insel )

ده ستت خؤش بيت زؤر به سووده

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-04-16 11:23:17

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: دورگەی هاشیما ( Hashima-Insel )

سوپاس بۆ پەیامەکەت ، Jwanmer

خۆشحاڵ بووم کە سود مەند بووم بۆ بەڕێزت و بۆ یانەی کوردژین

سەرکەوتوبیت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-04-17 20:03:27

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: دورگەی هاشیما ( Hashima-Insel )

دەستت خۆش بێت بەرێز بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتە زانیاریەکان زۆر بەسود بوون
هیوادارم کە بەردەوام بیت لەسەر بابەتە جوانەکانت و بێ بەشمان نەکەیت لە زانیاریەکانت
ماندوو نەبیت بەریزم تەمەن درێژ و بەختەوەر بیت
هیوادارم کە ئەندامان سودمەند بن بە زانیاری و تواناکانی بەرێزت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-04-19 07:10:24

karzan_koppen
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-23
په‌یامه‌كان: 8
WindowsFirefox

Re: دورگەی هاشیما ( Hashima-Insel )

zor sarkautu bet supas bo am babata ba peza

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-04-20 11:57:37

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: دورگەی هاشیما ( Hashima-Insel )

دەستی بەڕێزت خۆش کاکە سیروان  ئاسودەبیت ، هەتا بتوانم لەنووسینی بەسوود ،


بۆ کورد ژین  درێخی ناکەم ، سوپاس بۆ ووتە جوانەکانت.


دەستی بەڕێزت خۆ ش کاکە کارزان سوپاس بۆ پەیامەکەت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن dawin (2011-04-20 11:59:14)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-07-08 13:05:54

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: دورگەی هاشیما ( Hashima-Insel )

دةست خوش بو ئةم بابةته جوان و بةسووده
سةركةوتوو بيت

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-07-13 10:45:03

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: دورگەی هاشیما ( Hashima-Insel )

[size=16][/size

دەستی بەڕێزیشت خۆش ،

خۆشحاڵم ئەگەر توانیبێتم، سودێکم گەیاندبێت

سەرکەوتوبیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-11-26 07:09:14

سؤران دلشاد
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-11-26
په‌یامه‌كان: 2
WindowsXPFirefox

Re: دورگەی هاشیما ( Hashima-Insel )

زؤر سوباس بؤ ئةم بابةتة دلةكةم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-12-11 09:33:47

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: دورگەی هاشیما ( Hashima-Insel )

سوپاس بۆ بەڕێزت کاکە سۆران ،

بەبەخشینی کاتت  بە بابەتەکەم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net