.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











سلام الله علیك
ده‌ست خۆشی لهبهرێوهبهران ده‌که‌م بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه
وه ده‌ستخۆشیه‌کی تایبه‌تیش بۆ باوکی دروود بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان ان شاءالله خوایی گه‌وره ده‌یکاته تێشوی قیامه‌ت بۆت
پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه
ئایا تهوسل به پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان دروسته یان نا ؟
بلی خوایه له‌به‌ر خاتری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره یان ئه‌و پیاوچاکه لیم خۆشبه یان ئه‌وکاره‌م بۆ ئه‌نجامبده یان...............................

له‌سه‌ر هێڵ نییه




به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان خودای باڵادەست وه ناردنی دروود بۆ گیانی پاکی سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی محمد(د.خ) وه یارو شوێنکه‌وتوانی تاڕۆژی دوایی...
فه‌رموو به‌ڕێزم بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت:
ده‌رباره‌ی ته‌وسول و پاڕانه‌وه له‌خوا به‌خاتری پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) یان به‌خاتری پیاو چاکان جێگای مشتومڕی زانایانه، خه‌ڵکی له تهوهسولدا سێ به‌شن، هه‌روه‌ک مامۆستا ههرتهلیش ده‌ڵێت:
یه‌که‌م: له‌سنوور ده‌ده‌چن و باوه‌ڕیان وایه که پێغه‌مبه‌ر (د.خ) یان پیاو چاک ده‌سته‌ڵاتیان هه‌یه و ده‌توانن کاره‌که‌یان بۆ بکه‌ن، ئه‌م باوه‌ڕه هه‌ڵه‌یه و باوه‌ڕی ئه‌و هزانانهیه که ڕێبازی شیرکیان گرتۆته به‌ر، که‌وابوو واجبه ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌یان بۆ ڕاست بکرێته‌وه و تێ بگه‌یه‌نرێن که جگه له‌خوای گه‌وره هیچ که‌سێکی تر توانای سوودپێ گه‌یاندن و زیان گه‌یاندنی نیه.
دووه‌م: له‌گه‌وره‌یی ڕێزی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان که‌م ده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن درووست نیه نهبهخاتری پێغه‌مبه‌ر و نهبهخاتری پیاو چاک له‌خوا بپاڕێته‌وه، ئه‌م باوه‌ڕه‌ش هه‌ڵه‌یه.
سێیه‌م: سنوورێک بۆ ئه‌م خاترانه‌یه دا ئه‌نێن و ده‌ڵێن درووسته موسڵمان ته‌وه‌سول بکا، واته له‌خوا بپاڕێته‌وه تاکو خوای گه‌وره له‌به‌ر خاتری پێغه‌مبه‌ر(د.خ) یان پیاو چاک کارێکی بۆ کات، به‌و مه‌رجه‌ی باوه‌ڕی وابێت نه پێغه‌مبه‌رو نه پیاو چاک ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م کاره‌یان نیه، به‌ڵکو ڕێزیان له‌لای خوا هه‌یه و خوا له‌بر خاتری ئه‌وان دوعاکه قبوڵ ده‌کا، به‌مجۆره ته‌وه‌سول درووسته و ڕێبازی (أهل السنة والجماعة)یه.
ئه‌و تهوهسولهی که زانایان له‌سه‌ری یه‌کده‌نگن(التوسل المتفق علیه) ئه‌مه‌یه:
1- پاڕانه‌وه به ناوه پیرۆزه‌کانی خودا و سیفاته‌کانی په‌روه‌ردگار: وه‌ک بڵێی خوایه‌گیان داوات لێ ئه‌که‌م به هرهحمهت و میهره‌بانی و گه‌وره‌یی و .. خۆت بمبوره.
2- ته‌وه‌سول و پاڕانه‌وه به‌خاتری کرده‌وه چاکه‌کان وه‌ک بڵێی خودایه داوات لێده‌که‌م له‌به‌ر خاتری ئه‌م نوێژ و ڕۆژی و .. لێم خۆشبت و ئه‌م کاره‌م بۆ جێبه‌جێ بکه‌یت.
واللە أعلم
والسلام علیکم ورحمةاللە وبرکاتە..
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سوپاس مامۆستا بۆ وه‌لامه‌کانت خوا پاداشتت بداته‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه