❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پرسیارێك له‌سه‌ر توسل

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-28 08:06:59

ONE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-13
دواترین سه‌ردان: 2012-08-17
په‌یامه‌كان: 198
WindowsFirefox

پرسیارێك له‌سه‌ر توسل

سلام الله‌ علیك

ده‌ست خۆشی له‌به‌رێوه‌به‌ران ده‌که‌م بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌
وه‌ ده‌ستخۆشیه‌کی تایبه‌تیش بۆ باوکی دروود بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان ان شاءالله‌ خوایی گه‌وره‌ ده‌یکاته‌ تێشوی قیامه‌ت بۆت

پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه‌
ئایا ته‌وسل به‌ پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان دروسته‌ یان نا ؟
بلی خوایه‌ له‌به‌ر خاتری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ یان ئه‌و پیاوچاکه‌ لیم خۆشبه‌ یان ئه‌وکاره‌م بۆ ئه‌نجامبده‌ یان...............................

Kurdzhin
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-09 14:10:08

باوكى دروود
مامۆستای ئاینی
شوێن: Choman
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-28
دواترین سه‌ردان: 2012-06-25
په‌یامه‌كان: 86
WindowsXPSafari

Re: پرسیارێك له‌سه‌ر توسل

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان خودای باڵادەست وه‌ ناردنی دروود بۆ گیانی پاکی سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی محمد(د.خ) وه‌ یارو شوێنکه‌وتوانی تاڕۆژی دوایی...
فه‌رموو به‌ڕێزم بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت:
ده‌رباره‌ی ته‌وسول و پاڕانه‌وه‌ له‌خوا به‌خاتری پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) یان به‌خاتری پیاو چاکان جێگای مشتومڕی زانایانه‌، خه‌ڵکی له‌ ته‌وه‌سولدا سێ به‌شن، هه‌روه‌ک مامۆستا هه‌رته‌لیش ده‌ڵێت:
یه‌که‌م: له‌سنوور ده‌ده‌چن و باوه‌ڕیان وایه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) یان پیاو چاک ده‌سته‌ڵاتیان هه‌یه‌ و ده‌توانن کاره‌که‌یان بۆ بکه‌ن، ئه‌م باوه‌ڕه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و باوه‌ڕی ئه‌و ه‌زانانه‌یه‌ که‌ ڕێبازی شیرکیان گرتۆته‌ به‌ر، که‌وابوو واجبه‌ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌یان بۆ ڕاست بکرێته‌وه‌ و تێ بگه‌یه‌نرێن که‌ جگه‌ له‌خوای گه‌وره‌ هیچ که‌سێکی تر توانای سوودپێ گه‌یاندن و زیان گه‌یاندنی نیه‌.
دووه‌م: له‌گه‌وره‌یی ڕێزی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان که‌م ده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن درووست نیه‌ نه‌به‌خاتری پێغه‌مبه‌ر و نه‌به‌خاتری پیاو چاک له‌خوا بپاڕێته‌وه‌، ئه‌م باوه‌ڕه‌ش هه‌ڵه‌یه‌.
سێ‌یه‌م: سنوورێک بۆ ئه‌م ‌خاترانه‌یه‌ دا ئه‌نێن و ده‌ڵێن درووسته‌ موسڵمان ته‌وه‌سول بکا، واته‌ له‌خوا بپاڕێته‌وه‌ تاکو خوای گه‌وره‌ له‌به‌ر خاتری پێغه‌مبه‌ر(د.خ) یان پیاو چاک کارێکی بۆ کات، به‌و مه‌رجه‌ی باوه‌ڕی وابێت نه‌ پێغه‌مبه‌رو نه‌ پیاو چاک ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م کاره‌یان نیه‌، به‌ڵکو ڕێزیان له‌لای خوا هه‌یه‌ و خوا له‌بر خاتری ئه‌وان دوعاکه‌ قبوڵ ده‌کا، به‌مجۆره‌ ته‌وه‌سول درووسته‌ و ڕێبازی (أهل السنة والجماعة)یه‌.
ئه‌و ته‌وه‌سوله‌ی که‌ زانایان له‌سه‌ری یه‌کده‌نگن(التوسل المتفق علیه) ئه‌مه‌یه‌:
1- پاڕانه‌وه‌ به‌ ناوه‌ پیرۆزه‌کانی خودا و سیفاته‌کانی په‌روه‌ردگار: وه‌ک بڵێی خوایه‌گیان داوات لێ ئه‌که‌م به‌ هره‌حمه‌ت و میهره‌بانی و گه‌وره‌یی و .. خۆت بمبوره‌.
2- ته‌وه‌سول و پاڕانه‌وه‌ به‌خاتری کرده‌وه‌ چاکه‌کان وه‌ک بڵێی خودایه‌ داوات لێده‌که‌م له‌به‌ر خاتری ئه‌م نوێژ و ڕۆژی و .. لێم خۆشبت و ئه‌م کاره‌م بۆ جێبه‌جێ بکه‌یت.
واللە أعلم
والسلام علیکم ورحمةاللە وبرکاتە..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-09 14:44:27

ONE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-13
دواترین سه‌ردان: 2012-08-17
په‌یامه‌كان: 198
WindowsFirefox

Re: پرسیارێك له‌سه‌ر توسل

زۆر سوپاس مامۆستا بۆ وه‌لامه‌کانت خوا پاداشتت بداته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net