.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه

















ئاه دوای ئاه خۆشیه‌کانیان لێسه‌ندووم وه دوورکه‌وتنه‌وه داگیرکه‌ری ژیانمه... فرمێسک ته‌نها شوینی چاوه‌کانی منه، له ناو کوچه بێده‌نگه‌کاندا.. بێده‌نگی ته‌نها بێده‌نگی ئه‌یشکێنێت.. چاوه‌ڕێی رووناکیم چاوه‌ڕێی لوتکه‌م ، وا شه‌وان به‌هیمنی به‌سه‌ر ئه‌به‌م.. له ناو ناخمدا هه‌موو ورده‌کاریه‌کان شاراوه‌ن.. گوێ له‌ده‌نگی با ئه‌گرم له لوره ترسناکه‌کانی و له خۆم ئه‌پرسم چۆن ئازاره‌کان بۆ ئه‌مرۆژه‌یان هه‌ڵگرتوم؟!.. خۆشیه‌کانی ون بوون له ناو زه‌ماندا.. نایه‌ته‌وه جاریکی تر . له هه‌ستمدا هه‌موو مانا جوانه‌کانی ژیان وون بووه.
به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه...

برینه‌کانم ئاواته‌کانمی خنکاندوه ، بانگه‌وازی سه‌رکه‌وتنی ئه‌کات له جه‌نگی نێوان رۆح و جه‌سته‌مدا که له‌سه‌ر زه‌ویدا پاشماوه‌ی خه‌نده‌کانم ئه‌بینم و خۆشیه‌کانم شه‌هید ئه‌کرێن و خه‌م داگیرم ئه‌کات.. زه‌وی رۆحم پڕیه‌تی له خه‌ته‌ر چێنراوه به لوغمی خه‌فه‌تی ته‌قێنه‌ر! ئایا نامبینی چۆن ئه‌ژیم؟!
بێزارم له هه‌موو چرکه‌یه‌کم .. له‌گه‌ڵ هه‌موو چاوتروکانێک فرمێسکێک ئهرژم.. یادگاریه‌کان وازم لێناهینن.. ئازارێک هه‌یه له پێکه‌نینمدا ئه‌گه‌ر پێبکه‌نم بێ هیواییه‌ک هه‌یه له خه‌ونه‌کانمدا ئه‌گه‌ر بههیوابم..خۆری رۆژێکی نوێ هه‌ڵنه‌هات و نه‌ڵێم تێپه‌ڕی.. شه‌وگار باڵه‌کانی نه‌دا پێم و دیسان هه‌ستامه‌وه... خۆزگه‌کان رۆیشتن بۆ زه‌وی هیواکانم هیچم نه‌ماوه له چاوه‌روانی ئایندهی ته‌نهایم نه‌بێت.
به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه...
چڕی دڵ و شه‌قامه سه‌رنجراکێشه‌کان دوریان خستیته‌وه لێم ..هه‌میشه وون ئه‌بوویت منیش له ئازاری خۆزگهکانمدا ئه‌ژیام ئه‌گه‌ر بشهاتیتایه زوو ون ئه‌بویته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستت هاتن بێت ئه‌و رۆژگارانه که‌م بوون به‌ڵام خۆش بوون وه‌کو په‌له هه‌ورێک بوون به‌ڵام هه‌ستم پێ نه‌ئه‌کرد نازانم خۆشیه‌کان چۆن ئه‌هاتن و ئه‌رۆیشتن.. ساتێکی زۆر خۆش له‌گه‌ل تۆ کۆی ئه‌کردمه‌وه تێکه‌ڵ بوو له ئاسوده‌یی و خه‌مباری ئه‌مرۆ ئه‌یبینم چه‌ن ساتێکی ره‌ش بوون.. هه‌تا من نزیکتر بم لێت تۆ دوورتر ئه‌بووی لێم..
به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه...
نازانم چی بنوسم .. پێنوسه‌که‌م به‌ده‌سته له نێوان دوو دڵی و بیرکردنه‌وه‌دا..
جوانه مرۆڤ راستی هه‌ستی بنوسێت له‌م کاته‌دا.. گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤایه‌تی تیادابێت کاتێک ئه‌نوسێت.. کاغه‌ز ناتوانێ ئه‌م هه‌موو خۆشه‌ویستیه بگرێته باوه‌ش ، هه‌ستێک ئه‌مێنێته‌وه له نێوان ووشه‌کاندا و پیته‌کان پارێزگاری لێ ئه‌کات له‌گه‌ڵ دانانی خاڵه‌کاندا خۆزگه ئه‌هاتی له دوای ون بونت ئه‌هاتی به‌س له پێناو مندا..! پیته‌کان لۆمه‌م ئه‌که‌ن و له‌باوه‌شم ئه‌گرن له گریانه بێدهنگهکهمدا ، شه‌و زۆر هیلاکم ئه‌کات به‌نهێنیه‌کانی.. هێشتا نازانم چی بنوسم... ئه‌وانه‌ی له برهوهریمدان چرپه‌یه‌کی خه‌مم ئه‌ده‌نێ وه کاته‌کان تێئه‌په‌ڕن و جێم ئه‌هێڵن زۆر به ئارامی بێ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویست هه‌ستی پێ‌بکات..
هه‌ندێ شت له ته‌مه‌نماندا ووشک ئه‌کات و حه‌سره‌ت ئه‌مێنێته‌وه و په‌رۆشی تازه ئه‌بێته‌وه نازانم بۆ کوێ ڕێگه بگرم و رۆژگارهکانم له چاوهروانتن ، هێشتا چاوه‌ڕێی ئه‌و بارانه‌م که بۆ خه‌می من ئه‌بارێت.. ئهوتام له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌دا و ئه‌پرسم بۆ خۆی نابینێ؟! بۆ من ئه‌بینێت؟!
ئه‌وه‌نده تێئه‌گه‌م که چتر له هیچ تێناگه‌م

به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه...
هاتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان خه‌م و خه‌فه‌تدا خۆشی به‌دی بکه‌م..به‌شکم برینه‌کانم خۆی ساڕ‌ێژ بێت و نه‌یه‌ته‌وه.. چه‌ند خۆراگرم به‌ڵام پیته‌کان به‌خیلن و ناوت نابه‌ن.. هه‌موو کات ئه‌موت تۆ ئه‌و په‌پوله‌یه‌ی کهتوانیت جیاوازی نێاون ئاگر و پروشکهکهی بکه‌ی... من هێشتا لیره‌م و هه‌ر لێره ئه‌م ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که له ناو چڕی ژیان و که‌سانی تردا منت بیر چۆوه.. هیشتا له‌گه‌لتام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕێگا دووره‌ی زیاتر له منت نزیک ئه‌کاته‌وه .. خۆشیت پێدام له ئه‌وپه‌ڕی ناخۆشیدا.. فێرت کردم ئه‌و که‌سه‌ی که له ده‌ستبه‌رداری ئازادی ئه‌بێت له پێناو سه‌لامه‌تیدا ئه‌وه شایه‌نی سه‌لامه‌تی و ئازادیش نیه.. من لێره‌م به‌ڵام..تۆ.. تۆ له کوێی.. له کوێ بتدۆزمه‌وه.. له کوێ بتبینم..؟
بۆ ناگه‌ڕێیته‌وه وه‌ک باڵنده‌یه‌کی باڵ شکاو چاوه‌کانت ته‌نها روو له ئاسمانه.. ئه‌مه‌وێ له بێده‌نگی سۆزدا بتبنمهوه .. هه‌ندێ جار نامه‌کانت ئه‌خوێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێکی خه‌مت بخۆمه‌وه .. به بیرکردنت به‌رگه‌ی ئه‌م رۆژگاره بگرم..
من به پێنوسی بێرنارد شۆ نانوسم .. وه به زمانی ونستۆن چه‌رچل قسه ناکه‌م.. هه‌ستی خۆم به فڵچه‌که‌ی ده‌ستی بیکاسۆ ناکێشم.. چه‌ن ووشه‌یه‌کی شکاوم بۆ نوسیوی.. دووری که‌وته نێوانمانه‌وه .. ئاه له دووری، ئه‌و دووریه‌ی که ره‌نگی گه‌نجیمی کرد به ره‌شترین ره‌نگ.
هاتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بنوسم و نازانم چی بنوسم له به‌رده‌م ئه‌و دووریه به‌ئازاره‌دا و له‌به‌رده‌م وێسگه‌ی چاوه‌روانیدا.. به‌ڵام له هه‌موو ووشه‌کان گه‌وره‌تری له هه‌موو ماناکان به‌نرختری.. ئاه ئه‌مجاره‌ش ئاه ئه‌مه‌وێت
له ناو هه‌موو هه‌سته شکۆمه‌نده‌کاندا بم له ناو ساته راسته‌کاندا.. ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خه‌مت کرده دیار و پێت به‌خشیم له کوێی .. دڵم قهک پارجه ئاڵتتۆنێک پێ به‌خشیت .. له هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵمدایت به‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستیه‌وه ته‌نها تۆ لهناخمدایت.. له پێناو تۆدا هه‌وڵمدا برینه‌کانم هه‌ڵکۆڵم له پێناو خۆشه‌ویستیتدا پێمنا به پاشماوه‌ی برین و ئازاره‌کانم.. نه‌مهێشت ئاهه‌کانم بینه درکان دنیام به خۆشیه‌وه پێشوازی کرد رازی بوم به رۆژگیران .. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا تۆ هه‌ر نه‌هاتی...
باوه‌ربکه ئه‌وه‌نده‌م خۆشویستویت ئه‌گه‌ر له‌نێوان ئاشقه‌کانی زه‌ویدا دابه‌شی بکه‌م به‌شی هه‌مووی ئه‌کات.. وا ئه‌زانم که رۆژ هه‌ڵنایه‌ت ته‌نها به بونی تۆ نه‌بێت وه مانگ و ئه‌ستیره‌کان به‌ده‌وری تۆدا ئه‌سوڕێنه‌وه.. ئه‌م دنیایه که‌مه بۆ خۆشه‌ویستی تۆ..
ئه‌زیزم هه‌میشه شانازی به خۆشه‌ویسته پاکه بێگهردهکهمانهوه ئه‌که‌م.. مێژوو تۆ ناوێ و یادگاریه‌کان رقی لێت ئه‌بێت و که‌شتیه‌که‌م ئهسکینم که گه‌یشتمه دورگه‌ی خۆزگه‌کان.. قه‌ت ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ لات جارێکی تر.. خۆم وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانم ئه‌ده‌مه‌وه..
ئاااه ئه‌گه‌ر تێئه‌گه‌ی له مانای بێ وه‌فاییی!!!
پرسیارێک ئه‌مێنێته‌وه به نیشانه‌ی سه‌رسورمانه‌وه ..
که‌ی خۆشه‌ویستی بکه‌ین؟! چۆن خۆشه‌ویستی بکه‌ین؟! کێمان خۆش بوێت؟! بۆچ خۆشمان بوێت؟! له‌به‌ر کێ خۆشه‌ویستی بکه‌ین؟! تا که‌ی خۆشمان بوێت؟!

فریشته‌ی جوانی


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێی به‌رێزم فریشته‌ی جوانی
دانه دانه‌ی پیته‌کان له هه‌ستێکی قوڵ و پاکه‌وه ده‌رهاتووه
به هیوام هه‌میشه له خۆشیا بیت و دور بیت له هه‌موو ئاه و خه‌مێک
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم ،
سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه






xama نووسی:
ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێی به‌رێزم فریشته‌ی جوانی
دانه دانه‌ی پیته‌کان له هه‌ستێکی قوڵ و پاکه‌وه ده‌رهاتووه
به هیوام هه‌میشه له خۆشیا بیت و دور بیت له هه‌موو ئاه و خه‌مێک
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم ،
سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت فریشته خان بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوان‌و به‌سوده
هه‌میش ئاسوده‌و به‌خته‌وه‌ر بیت و سه‌رکه‌وتو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ئەو دەست و پێنووسەت ماندوو نەبێت هاوڕێ ی بەڕێزم فریشتەی جوانی ،هەموو کات نووسینەکانت سەرنج ڕاکێشن،
ئومێدەوارم هەردەم دەم بەخەندەو لەکامەرانیدا بیت، دوربیت لەسەرجەم ناخۆشیەکانی ژیان.
ئاسودەبیت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش

هه‌موو کات بێده‌نگی جوانی مرۆڤ نییه ،له ناو هه‌موو بێده‌نگیه‌کاندا بێده‌نگی
نه‌زانی ، ژیری ، شه‌رم ،ڕق ، گێژی.....هتد جوانترینیان بێده‌نگی ژیرییه .
له‌سه‌ر هێڵ نییه










هاوڕێیان و به‌ڕیزان:
خه‌مه گیان
کاکه کارۆ
به‌ڕێز بروسک
کاکه داوین
کاک بێستون
زۆر سپاستان ئه‌که‌م په‌یامه‌کانی ئیوه‌ی ئه‌زیز بابه‌تی جوانتر کرد
شادی و کامه‌رانی بۆ هه‌مووان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش داده ، تا بڵێی بابه‌تێكی جوانه ، بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سپاس سوئام گیان به‌ڕیزی هیوای خۆشی و کامرهنی بۆ ئه‌زیزتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆشبێت داده فریشته گیان
بابه تێکی زۆر جوانه
سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ست خۆش بێت هاوڕێ گیان ببهتهکهت زۆر جوان و به‌سود بوو
به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خوش
بابةتيكى زور جوانه
هاتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان خه‌م و خه‌فه‌تدا خۆشی به‌دی بکه‌م..به‌شکم برینه‌کانم خۆی ساڕ‌ێژ بێت و نه‌یه‌ته‌وه.. چه‌ند خۆراگرم به‌ڵام پیته‌کان به‌خیلن و ناوت نابه‌ن..
سةركةوتوو بيت و تةمةن دريز بيت انشاء الله

له‌سه‌ر هێڵ نییه










zor spas bo azizanm
yujyn , nuna , hulya
hiway xoshy w kamaranitan bo axwazm
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastakanet xoshu mandu nabe,bjet


له‌سه‌ر هێڵ نییه