❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ///به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌\\\

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-12 14:02:53

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

///به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌\\\

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13052086621.gif


ئاه دوای ئاه خۆشیه‌کانیان لێسه‌ندووم وه‌ دوورکه‌وتنه‌وه‌ داگیرکه‌ری ژیانمه‌... فرمێسک ته‌نها شوینی چاوه‌کانی منه‌، له‌ ناو کوچه‌ بێده‌نگه‌کاندا.. بێده‌نگی ته‌نها بێده‌نگی ئه‌یشکێنێت.. چاوه‌ڕێی رووناکیم چاوه‌ڕێی لوتکه‌م ، وا شه‌وان به‌هیمنی به‌سه‌ر ئه‌به‌م.. له‌ ناو ناخمدا هه‌موو ورده‌کاریه‌کان شاراوه‌ن.. گوێ له‌ده‌نگی با ئه‌گرم له‌ لوره‌ ترسناکه‌کانی و له‌ خۆم ئه‌پرسم چۆن ئازاره‌کان بۆ ئه‌مرۆژه‌یان هه‌ڵگرتوم؟!.. خۆشیه‌کانی ون بوون له‌ ناو زه‌ماندا.. نایه‌ته‌وه‌ جاریکی تر . له‌ هه‌ستمدا هه‌موو مانا جوانه‌کانی ژیان وون بووه‌.

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13052087821.gif
به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌...
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13052087821.gif

برینه‌کانم ئاواته‌کانمی خنکاندوه‌ ، بانگه‌وازی سه‌رکه‌وتنی ئه‌کات له‌ جه‌نگی نێوان رۆح و جه‌سته‌مدا که‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا پاشماوه‌ی خه‌نده‌کانم ئه‌بینم و خۆشیه‌کانم شه‌هید ئه‌کرێن و خه‌م داگیرم ئه‌کات.. زه‌وی رۆحم پڕیه‌تی له‌ خه‌ته‌ر چێنراوه‌ به‌ لوغمی خه‌فه‌تی ته‌قێنه‌ر! ئایا نامبینی چۆن ئه‌ژیم؟!

بێزارم له‌ هه‌موو چرکه‌یه‌کم .. له‌گه‌ڵ هه‌موو چاوتروکانێک فرمێسکێک ئه‌رژم.. یادگاریه‌کان وازم لێناهینن.. ئازارێک هه‌یه‌ له‌ پێکه‌نینمدا ئه‌گه‌ر پێبکه‌نم بێ هیواییه‌ک هه‌یه‌ له‌ خه‌ونه‌کانمدا ئه‌گه‌ر به‌هیوابم..خۆری رۆژێکی نوێ هه‌ڵنه‌هات و نه‌ڵێم تێپه‌ڕی.. شه‌وگار باڵه‌کانی نه‌دا پێم و دیسان هه‌ستامه‌وه‌... خۆزگه‌کان رۆیشتن بۆ زه‌وی هیواکانم هیچم نه‌ماوه‌ له‌ چاوه‌روانی ئاینده‌ی ته‌نهایم نه‌بێ
ت.

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13052087821.gif
به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌...
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13052087821.gif

چڕی دڵ  و شه‌قامه‌ سه‌رنجراکێشه‌کان دوریان خستیته‌وه‌ لێم ..هه‌میشه‌ وون ئه‌بوویت منیش له‌ ئازاری خۆزگه‌کانمدا ئه‌ژیام ئه‌گه‌ر بشهاتیتایه‌ زوو ون ئه‌بویته‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستت هاتن بێت ئه‌و رۆژگارانه‌ که‌م بوون به‌ڵام خۆش بوون وه‌کو په‌له‌ هه‌ورێک بوون به‌ڵام هه‌ستم پێ نه‌ئه‌کرد نازانم خۆشیه‌کان چۆن ئه‌هاتن و ئه‌رۆیشتن.. ساتێکی زۆر خۆش له‌گه‌ل تۆ کۆی ئه‌کردمه‌وه‌ تێکه‌ڵ بوو له‌ ئاسوده‌یی و خه‌مباری ئه‌مرۆ ئه‌یبینم چه‌ن ساتێکی ره‌ش بوون.. هه‌تا من نزیکتر بم لێت تۆ دوورتر ئه‌بووی لێم..



http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13052087821.gif
به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌...
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13052087821.gif


نازانم چی بنوسم .. پێنوسه‌که‌م به‌ده‌سته‌ له‌ نێوان دوو دڵی و بیرکردنه‌وه‌دا..

جوانه‌ مرۆڤ راستی هه‌ستی بنوسێت له‌م کاته‌دا.. گرنگ ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤایه‌تی تیادابێت کاتێک ئه‌نوسێت.. کاغه‌ز ناتوانێ ئه‌م هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌ بگرێته‌ باوه‌ش ، هه‌ستێک ئه‌مێنێته‌وه‌ له‌ نێوان ووشه‌کاندا و پیته‌کان پارێزگاری لێ ئه‌کات له‌گه‌ڵ دانانی خاڵه‌کاندا خۆزگه‌ ئه‌هاتی له‌ دوای ون بونت ئه‌هاتی به‌س له‌ پێناو مندا..! پیته‌کان لۆمه‌م ئه‌که‌ن و له‌باوه‌شم ئه‌گرن له‌ گریانه‌ بێده‌نگه‌که‌مدا ، شه‌و زۆر هیلاکم ئه‌کات به‌نهێنیه‌کانی.. هێشتا نازانم چی بنوسم... ئه‌وانه‌ی له‌ بره‌وه‌ریمدان چرپه‌یه‌کی خه‌مم ئه‌ده‌نێ وه‌ کاته‌کان تێئه‌په‌ڕن و جێم ئه‌هێڵن زۆر به‌ ئارامی بێ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویست هه‌ستی پێبکات..

هه‌ندێ شت له‌ ته‌مه‌نماندا ووشک ئه‌کات و حه‌سره‌ت ئه‌مێنێته‌وه‌ و په‌رۆشی تازه‌ ئه‌بێته‌وه‌  نازانم بۆ کوێ ڕێگه‌ بگرم و رۆژگاره‌کانم له‌ چاوه‌روانتن ، هێشتا چاوه‌ڕێی ئه‌و بارانه‌م که‌ بۆ خه‌می من ئه‌بارێت.. ئه‌وتام له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌دا و ئه‌پرسم بۆ خۆی نابینێ؟! بۆ من ئه‌بینێت؟!

ئه‌وه‌نده‌ تێئه‌گه‌م که‌ چتر له‌ هیچ تێناگه‌م

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13052087821.gif
به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌...
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13052087821.gif


هاتمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نێوان خه‌م‌ و خه‌فه‌تدا خۆشی به‌دی بکه‌م..به‌شکم برینه‌کانم خۆی ساڕێژ بێت و نه‌یه‌ته‌وه‌.. چه‌ند خۆراگرم به‌ڵام پیته‌کان به‌خیلن و ناوت نابه‌ن.. هه‌موو کات ئه‌موت تۆ ئه‌و په‌پوله‌یه‌ی که‌توانیت جیاوازی نێاون ئاگر و پروشکه‌که‌ی بکه‌ی... من هێشتا لیره‌م و هه‌ر لێره‌ ئه‌م ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ له‌ ناو چڕی ژیان و که‌سانی تردا منت بیر چۆوه‌.. هیشتا له‌گه‌لتام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕێگا دووره‌ی زیاتر له‌ منت نزیک ئه‌کاته‌وه‌ .. خۆشیت پێدام له‌ ئه‌وپه‌ڕی ناخۆشیدا.. فێرت کردم ئه‌و که‌سه‌ی که‌ له‌ ده‌ستبه‌رداری ئازادی ئه‌بێت له‌ پێناو سه‌لامه‌تیدا ئه‌وه‌ شایه‌نی سه‌لامه‌تی و ئازادیش نیه‌.. من لێره‌م به‌ڵام..تۆ.. تۆ له‌ کوێی.. له‌ کوێ بتدۆزمه‌وه‌.. له‌ کوێ بتبینم..؟

بۆ ناگه‌ڕێیته‌وه‌ وه‌ک باڵنده‌یه‌کی باڵ شکاو چاوه‌کانت ته‌نها روو له‌ ئاسمانه‌.. ئه‌مه‌وێ له‌ بێده‌نگی سۆزدا بتبنمه‌وه‌ .. هه‌ندێ جار نامه‌کانت ئه‌خوێنمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێکی خه‌مت بخۆمه‌وه‌ .. به‌ بیرکردنت به‌رگه‌ی ئه‌م رۆژگاره‌ بگرم..

من به‌ پێنوسی بێرنارد شۆ نانوسم .. وه‌ به‌ زمانی ونستۆن چه‌رچل قسه‌ ناکه‌م.. هه‌ستی خۆم به‌ فڵچه‌که‌ی ده‌ستی بیکاسۆ ناکێشم.. چه‌ن ووشه‌یه‌کی شکاوم بۆ نوسیوی.. دووری که‌وته‌ نێوانمانه‌وه‌ .. ئاه له‌ دووری، ئه‌و دووریه‌ی که‌ ره‌نگی گه‌نجیمی کرد به‌ ره‌شترین ره‌نگ.

هاتمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بنوسم و نازانم چی بنوسم له‌ به‌رده‌م ئه‌و دووریه‌ به‌ئازاره‌دا و له‌به‌رده‌م وێسگه‌ی چاوه‌روانیدا.. به‌ڵام له‌ هه‌موو ووشه‌کان گه‌وره‌تری له‌ هه‌موو ماناکان به‌نرختری.. ئاه ئه‌مجاره‌ش ئاه ئه‌مه‌وێت

له‌ ناو هه‌موو هه‌سته‌ شکۆمه‌نده‌کاندا بم له‌ ناو ساته‌ راسته‌کاندا.. ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خه‌مت کرده‌ دیار و پێت به‌خشیم له‌ کوێی .. دڵم قه‌ک پارجه‌ ئاڵتتۆنێک پێ به‌خشیت .. له‌ هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵمدایت به‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ته‌نها تۆ له‌ناخمدایت.. له‌ پێناو تۆدا هه‌وڵمدا برینه‌کانم هه‌ڵکۆڵم له‌ پێناو خۆشه‌ویستیتدا پێمنا به‌ پاشماوه‌ی برین و ئازاره‌کانم.. نه‌مهێشت ئاهه‌کانم بینه‌ درکان دنیام به‌ خۆشیه‌وه‌ پێشوازی کرد رازی بوم به‌ رۆژگیران .. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا تۆ هه‌ر نه‌هاتی...

باوه‌ربکه‌ ئه‌وه‌نده‌م خۆشویستویت ئه‌گه‌ر له‌نێوان ئاشقه‌کانی زه‌ویدا دابه‌شی بکه‌م به‌شی هه‌مووی ئه‌کات.. وا ئه‌زانم که‌ رۆژ هه‌ڵنایه‌ت ته‌نها به‌ بونی تۆ نه‌بێت وه‌ مانگ و ئه‌ستیره‌کان به‌ده‌وری تۆدا ئه‌سوڕێنه‌وه‌.. ئه‌م دنیایه‌ که‌مه‌ بۆ خۆشه‌ویستی تۆ..

ئه‌زیزم هه‌میشه‌ شانازی به‌ خۆشه‌ویسته‌ پاکه‌ بێگه‌رده‌که‌مانه‌وه‌ ئه‌که‌م.. مێژوو تۆ ناوێ و یادگاریه‌کان رقی لێت ئه‌بێت و که‌شتیه‌که‌م ئه‌سکینم که‌ گه‌یشتمه‌ دورگه‌ی خۆزگه‌کان.. قه‌ت ناگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لات جارێکی تر.. خۆم وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانم ئه‌ده‌مه‌وه‌..

ئاااه ئه‌گه‌ر تێئه‌گه‌ی له‌ مانای بێ وه‌فاییی!!!

پرسیارێک ئه‌مێنێته‌وه‌ به‌ نیشانه‌ی سه‌رسورمانه‌وه‌ ..

که‌ی خۆشه‌ویستی بکه‌ین؟! چۆن خۆشه‌ویستی بکه‌ین؟! کێمان خۆش بوێت؟! بۆچ خۆشمان بوێت؟! له‌به‌ر کێ خۆشه‌ویستی بکه‌ین؟! تا که‌ی خۆشمان بوێت؟!


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13052087821.gif
فریشته‌ی جوانی
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13052087821.gif

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-12 16:24:25

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ///به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌\\\

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێی به‌رێزم فریشته‌ی جوانی
دانه‌ دانه‌ی پیته‌کان له‌ هه‌ستێکی قوڵ و پاکه‌وه‌ ده‌رهاتووه‌
به‌ هیوام هه‌میشه‌ له‌ خۆشیا بیت و دور بیت له‌ هه‌موو ئاه و خه‌مێک
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم ،
سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بیت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-12 17:59:31

KARO_AKRE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ❤❤ ئــاكـرێ❤❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-02
په‌یامه‌كان: 400
WindowsXPFirefox

Re: ///به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌\\\

xama نووسی:

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێی به‌رێزم فریشته‌ی جوانی
دانه‌ دانه‌ی پیته‌کان له‌ هه‌ستێکی قوڵ و پاکه‌وه‌ ده‌رهاتووه‌
به‌ هیوام هه‌میشه‌ له‌ خۆشیا بیت و دور بیت له‌ هه‌موو ئاه و خه‌مێک
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم ،
سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13064787911.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-05-12 22:16:36

بـروسک
پڕشنگی یانە
شوێن: به‌ریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-22
په‌یامه‌كان: 1255
WindowsMSIE7

Re: ///به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌\\\

ده‌سته‌کانت خۆش بێت فریشته‌ خان بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوانو به‌سوده‌
هه‌میش ئاسوده‌و به‌خته‌وه‌ر بیت و سه‌رکه‌وتو بیت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-4de1c3b7b8.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-05-14 23:13:45

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: ///به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌\\\

ئەو دەست و پێنووسەت ماندوو نەبێت هاوڕێ ی بەڕێزم  فریشتەی جوانی ،هەموو کات نووسینەکانت سەرنج ڕاکێشن،

ئومێدەوارم هەردەم  دەم بەخەندەو لەکامەرانیدا بیت، دوربیت لەسەرجەم ناخۆشیەکانی ژیان.

                                          ئاسودەبیت.

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-698ba5fd48.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-05-17 16:04:43

بێستون
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-07
دواترین سه‌ردان: 2013-08-29
په‌یامه‌كان: 246
WindowsSafari

Re: ///به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌\\\

ده‌ست خۆش

Kurdzhin

هه‌موو کات بێده‌نگی جوانی مرۆڤ نییه‌ ،له‌ ناو هه‌موو بێده‌نگیه‌کاندا بێده‌نگی
نه‌زانی ، ژیری ، شه‌رم ،ڕق ، گێژی.....هتد جوانترینیان بێده‌نگی ژیرییه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-05-17 18:00:50

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

Re: ///به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌\\\

هاوڕێیان و به‌ڕیزان:
خه‌مه‌ گیان
کاکه‌ کارۆ
به‌ڕێز بروسک
کاکه‌ داوین
کاک بێستون
زۆر سپاستان ئه‌که‌م په‌یامه‌کانی ئیوه‌ی ئه‌زیز بابه‌تی جوانتر کرد
شادی و  کامه‌رانی بۆ هه‌مووان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-05-17 19:53:07

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

Re: ///به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌\\\

ده‌سته‌كانت خۆش داده‌ ، تا بڵێی بابه‌تێكی جوانه‌ ، بژیت

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-05-22 14:24:20

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

Re: ///به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌\\\

زۆر سپاس سوئام گیان به‌ڕیزی هیوای خۆشی و کامره‌نی بۆ ئه‌زیزتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-05-23 18:33:42

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: ///به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌\\\

ده‌سته‌کانت خۆشبێت داده‌ فریشته گیان
بابه تێکی زۆر جوانه
سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-05-24 19:44:27

نونه‌
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-10
په‌یامه‌كان: 61
WindowsMSIE7

Re: ///به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌\\\

ده‌ست خۆش بێت هاوڕێ گیان ببه‌ته‌که‌ت زۆر جوان و به‌سود بوو
به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم

Kurdzhin
هـــــــه‌ناسه‌که‌م 1

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-07-02 14:31:04

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: ///به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌\\\

دةست خوش
بابةتيكى زور جوانه

هاتمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نێوان خه‌م‌ و خه‌فه‌تدا خۆشی به‌دی بکه‌م..به‌شکم برینه‌کانم خۆی ساڕێژ بێت و نه‌یه‌ته‌وه‌.. چه‌ند خۆراگرم به‌ڵام پیته‌کان به‌خیلن و ناوت نابه‌ن..

سةركةوتوو بيت و تةمةن دريز بيت انشاء الله

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2011-12-06 15:29:15

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsSafari

Re: ///به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌\\\

zor spas bo azizanm
yujyn , nuna , hulya
hiway xoshy w kamaranitan bo axwazm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2012-01-15 20:50:41

شووشه 88
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-22
دواترین سه‌ردان: 2013-04-17
په‌یامه‌كان: 577
WindowsOpera

Re: ///به‌یانی هه‌ڵگری خۆشیه‌کان نیه‌\\\

dastakanet xoshu mandu nabe,bjet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b600df65ed.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net