❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شیشرۆن ( Marcus Tullius Cicero )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-04 02:52:34

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

شیشرۆن ( Marcus Tullius Cicero )



http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13071360442.jpg

ناوی تەواوی ( مارکۆس تیلێوس شیشرۆ ) یە، لەڕۆژی سێ ی کانونی دووەمی ساڵی ( ١٠٦ )ی پێش زایین لەشاری ( ئاپرینۆم  )* کەئێستا بەناوی ( ئاپرینۆ ) ناودەبرێ لەدایک بووە،

بنەماڵەی شیشرۆن لەجینی خانەدانەکان بوون ، هیج کام لەئەندامانی بنەماڵەکەیان لەپێش ئەودا بەپلەی ( دادوەری ) نەگەیشتبون، لەسەردەمی لاوییەتیدا عەشقێکی لەڕادەبەدەری،

بۆکاری ( پارێزەری ) هەبوو . لەتەمەنی شانزە ساڵیدا  هونەری وتار و وتاربێژی فێربوو  ، لە بیست و دوو ساڵیدا کتێبێکی لەهونەری ڕەوانبێژی دانووسی ، فێری فەلسەفەو مافناسیش بوو،

لەساڵی (٨١  )ی پێش زایین  لەدادگایکردنی کینکتێۆس دا بەشدار بوو ، بەرگریشی لێکرد، لەڕۆژگاری دیکتاتۆری ( سیلا )*دا یەکێک لەنزیکەکانی بەناوی گریزکنۆس دەیویست ،

سەروەت وسامانی ڕیسۆس ناوێک بۆ خۆی زەوت بکات و دەستی بەسەردا بگرێت بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم مەبەستەش ئەوی کوشت ، بەمەشەوە نەوەستایەوە وکوڕەکەی ،

ڕسێمۆسی بەکوشتنی باوکی تاوانبارکرد و ڕایکێشایە بەر مێزی دادگا، لەم دادگایە دا شیشرۆن  بوو بە پارێزەری کورەکەی ڕیسۆس و بێتاوانی ئەوی سەلماند و ئازادی کرد و بەم ،

کارەش ناوبانگی دەرکرد ، پاشان بۆ بەدەست هێنانی زانیاری زیاتر گەشتێکی بۆ یۆنان و دوورگەکانی مەدیترانە و ئاسیای بجوک کرد،

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13071382082.gif

لەساڵەکانی ( ٧٧ ) و ( ٧٩ ) ی پێش زایین لەگەڕانەوەیدا زەماوەندی لەگەڵ ( ترنتیا ) کرد ، لەساڵی ( ٧٥ ) ی پێش زایین بوو بە خەزنەداری ( شاری سیسل ) لەوێ بەشێوەیەک .

سەرنجی جینی ناکام وهەژاری بۆ خۆی ڕاکێشا ، کەکاتێک دانیشتوانی ( سیسل ) دژ بەزوڵمو ستەمی ( فێرس ) Verres  فەرمانڕەوای زۆردار سکاڵایان پێشکەشکردو شکاتیان کرد،

لەشیشرۆ  جاکتر پارێزەرێکیان بۆ بەدەستهێنانەوەی مافەکانیان پەیدا نەکرد ، ئەندامانی  ( ئەنجومەنی  پیران )*هەوڵیان دەدا دادگایکردنی ( فێرس ) دوا بخرێت لەدەست دادپەروەری ،

ڕزگاری بکەن ،بەڵام شیشرۆ بەسەر هەموو کێشەکاندا سەرکەوت ، دادگایکردنی فێرس  ( Verres) * دەستیپێکرد لەم دادگاییەدا قسەی شاهیدەکان ئەوەندە شەرم هێنەر بوو ،

کە ( فێرس ) پێش گوێگرتن لەقسەکانی شیشرۆ  و دەرکردنی بڕیارەکە لەدادگای ڕۆما جوە دەرەوە ، شیشرۆ لەدادگادا دەقی بابەتەکانی بڵاوکردەوەو  ئەم نوسراوەش بەناوی ( فەرین ) ه

وە ناوبانگی دەرکرد،یەکێک لەبەناوبانگترین بەشەکانی وتاری ناوبراو  لەوێدایە کەشیشرۆ  ڕای دەگەیەنێت ، جۆن فێرس بێباکانە یەکێک لەدانیشتوانی ( ڕۆمای )*ئەشکەنجەو ئازار داوە،

لەمەیدانی گشتی دا کەسێکیان دارکاری ئەکرد کەلەمافی هاوڵاتیبون بەهرەمەند بوو ،لەو کاتەدا کەئێشو ئازاری زەبری دارکاریەکەی ئەجێشت هاواری ئەکرد من هاوڵاتی ئێوەم ،

پیاوێکی ڕۆمیم ، وای دەزانی بەم قسەیە ، بەم جەکە ئەتوانێت بەرگری لەئەشکەنجەی زۆرداران بکات و خۆی ڕزگار بکات ، هاوارەکان بەهیج جێگەیەک نەگەیشت ، دارکاریشیان ڕانەگرت ،

بەپێجەوانەوە لەهەمان کاتدا هەزاران جار  دەنگی هاتو هاواری  کەدەیگوت من ڕۆمیم  دەزرنگایەوە ، خاجێکیان هێناو ئەو جارە ڕەشەیان لەخاج دا ، دڵرەقی( فێرس ) گەیشتە ئەو ڕادەیەی ،

خاجەکەی بەرامبەر  (ئیتالیا ) ڕاگرت  کەبەئاشکرا ئەوبەد بەختە ببینن کەلە ژێر ئەشکەنجەدا  دەمرد.


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13071407672.jpg

لەو ناوجە ئازادەدا کەسەرزەمینی کۆیلەیی و بەندەیی بەکەناڵێکی تەسک لەیەک جیا دەکردەوە ( مەبەست کەناڵی مسین ) کەسەرزەمینی ئیتالیای لەدورگەی سیسیل جیادەکردەوە ،

و بزانێت ئیتالیا یەکێک لەڕۆڵەکانی دەبینێ کەبەکەرەسەی ئازارو ئەشکەنجە بەستراوەتەوە ، تەحەمولی سزایەک دەکات کەتایبەتە بەکۆیلەو خوڵامەکان.

شیشرۆ لەساڵی ( ٦٩ )ی پێش زایین بەپلەی  (ئادیل )* وە لەساڵی ( ٦٦) ی پێش زاین بەپلەی ( پەڕتور )*هەڵبژێردرا لەسەردەمێکدا کە کونسوڵ بوو ، پیلانەکەی ( کاتیلینا ) ی ،

پوجەڵ کردەوە ، لەساڵی ( ٥٨ ) ی پێش زایین دوور خرایەوە ، لەساڵەکانی (٥٠ ) و ( ٥١ ) ی پێش زایین پلەی ( پروکونسول ) * ی لە سیسیل، پاشان جوو بۆ ( دێر ئاشیۆم ) بۆ لای ،

(پەمپە ) پاش شکستو مردنی پەمپە لە ( ٢٠ ) ی کانونی یەکەمی ساڵی (  ٤٨ ) ی پێش زایین ساڵێک دوای ئەوەی ( سزار ) ڕێ ی پێداو گەڕایەوە  ڕۆما ، لەساڵی ( ٤٦ ) ی پێش زایین،

لە ترنتیا ی  خێزانی جیابو ه وە ، شیشرۆ لەو ژنەی کوڕێکی بوو بەناوی مارکۆس و لەساڵی ( ٦٤ ) ی پێش زایین  لەساڵی (  ٧٦ ) ی پێش زایین کجێکی لێ ی بووە بەناوی  (تولیا ) ،

پاش جیابونەوەی لەترنتیا ، شیشرۆ ( پۆبلیلیا ) ی خوازبێنی کردو بوو بەهاوسەری .

شیشرۆ  پاش ناکۆکیەک لەگەڵ ( ئانتوان ) دا لەڕۆژی ( ٧ ) ی ( ١٢ )  ی ساڵی ( ٤٣ ) ی پێش زایین ، بەپێ ی گێڕانەوەیەکی تر لەڕۆژی ( ٨ ) ی (١٢ ) ی هەمان ساڵ لەماڵەکەی ،

خۆیدا کوژرا .


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13071430962.jpg       http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13071431352.jpg

جوار ووتار لەووتارەکانی ( شیشرۆ ن  ) کەلە دژی ( کاتلینا ) نووسیویەتی :-

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13071433702.jpg

ئەو جوار ووتارە لەدوو توێ ی ئەم کتێبەدا نووسراوەتەوە.

ئەگەر جی لەدیدگای مێژووە وە ، تەنها دۆزینەوەی پیلانێکی سیاسی یە ، بەڵام لەهەمان کاتدا ، بەناوبانگترین ووتارەکانی مێژووە و هەروەها جوانترین بەرهەمە کلاسیکیەکانی ،

ڕۆمای دێرینە ، شیشرۆن بەتوانای دەربڕین و ڕەوانبێژی خۆی ، بەنووسینی ئەم جوار وتارە وڵاتەکەی لەپیلانێکی گەورەو بەر بڵاو ڕزگار کرد ، لەڕاستی دا جەنگی شیشرۆن و کاتلینا،

لەجەشنی خۆیدا ، جەنگێکی بێوێنە بوو ، لەلایەکەوە لۆژیک و تەقوا و عەشق بەگەل ، لەلایەکی دیکەشەوە پلەو پایە پەرستی و دڵرەقی و پیلان و دەسیسە دانان لەبەرانبەر یەکدا ،

وەستابوون ، جەکەکانی ئەم جەنگەش  لەجەشنی خۆیدا بێوێنە بووە ، جونکە لەلایەکەوە پیاوێکی بەساڵدا جوو ، بەجلو بەرگی دادوەرییەوە وەستابوو ، کەجگە لەبیروباوەڕی پاک و ،

زمان پاراوی جەکێکی دیکەی نەبوو ، لەبەرامبەردا جەنگاوەرێکی خۆڕاگر وەستابوو کەبەشمشێرو ڕمو هەموو کەرەسەیەکی جەنگیەوە خۆی پڕ جەک کردبوو ، کەلەهونەری دەسیسە،

دانان و پیلان گێری بەتەواوی شارەزابوو ، پیاوانی ئەم دوو گروپەش لەگەڵ یەکدا جیاوازبون ، جونکە لەلایەکەوە خەڵکانێکی ئاسایش خواز ڕاوەستابوون ، کەئاسایش وئاشتیان خۆش ،

دەویست و ژیانی ئاسای خۆیانیان نەدەکردە قوربانی هەواو هەوەسی شەڕەنگێزانە ، لەلایەکی دیکەوە پیاوانی شەرخواز وەستابوون کەجگە لەجەنگ و گەندەڵی  و دەست درێژکردنە ،

سەر ماڵ و ناموسی خەڵکی ئارەزویەکی دیکەیان نەبوو ، دانبەخۆداگرتن و تەکبیرو ڕاستگۆی شیشرۆن  بوونە هۆی ئەوەی کەلەجەنگێکی وەهادا هەق بەسەر شمشێردا زاڵ بێت ،

ئەو شتەی کەهەمیشە ئەگەری ڕوودانی حەتمی نی یە.

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13071452772.jpg

کاتلینا ئەو پیلانگێڕەی دژی حکومەت ڕاوەستا  لەجینی خانەدان و پیاوێکی جەنگاوەری بەهێز بوو کەڕەوشەئازاردان و گرتنە نهێنیەکان و پیلان و دەسیسە دانانی باش دەزانی ، دوای ئەوەی ،

تەمەنی لاویەتی خۆیی بەهەموو جۆرەکانی گەندەڵی بەسەر برد پلەو پایە پەرستی ڕایکێشایە  ناو بواری سیاسەتەوە،

لەپێشدا بەپلەی کستۆر  و ئەدیل دامەزرا و لەساڵی ( ٦٨ )ی پێش زایین بەپلەی پڕتۆر  هەڵبژیردرا پاشان ناونیشانی پرتۆری لەئەفریقای پڕ بەرەکەتدا بەدەست هێنا و هەر لەوێ ،

دەستی کرد بەتاڵان و ڕاوڕووتی سەروەتو  سامانی خەڵکیو  سامانێکی یەکجار زۆری کۆکردەوە، تائەو جێیەی خەڵکانی ئەفریقا دژ بەو شکاتیان کرد و  ڕێگەشیان پێنەدا لەساڵانی ، ٦٥ و ٦٦

ی پێش زایین لەهەڵبژاردنەکانی کونسۆلا  بەشداری بکات ، پاش ئەوەی لەدادگا بێتاوان دەرجوو ، لەساڵی ٦٤ ی پێش زایین لەهەڵبژاردنەکان بەشداری کردو ڕوبەڕوی شکست بوەوە،

ئیتر بۆی دەرکەوت کەلەڕێگای یاسایی و ڕەواوە ناتوانێت لەکاری سیاسەتدا سەرکەوتن بەدەس بهێنێت، پلەو پایە پەرستی هانیداکە پەنا بۆ دواهەمین جەک واتە زەبرو زۆر ببات ،

پیلانێکی گەورەی دانا بەبەڵێنی درۆ و هەڵفریوێنەر جەند هاوکارو هاوڕێیەکی بۆخۆی پێکەوەنا و تاقمێک لەخولامو دەست وپێوەندو لاوان و سەربازانی هێنایە ناو ڕێزەکانی خۆیەوە ،

تەنانەت توانی یەکێک لەهاوکارەکانی ( سیلا  )* بەناوی مانلێۆس بکات بەهاوڕێ ی خۆی و لەدەربەندی ( ئاترۆری ) کەوتە کۆکردنەوەی هێز  وە بەتەلیسم و فڕوفێل و بەڵێنی پارە ،

هێزێکی گەورەی پێکەوەنا ، نەخشەی پیلان گێرەکان ئەوەبوو ، لەڕۆژێکی دیاری کراودا لەشوێنە جیاجیاکانی شاردا ئاگر بکەنەوەو هەندێ لەئاژاوەگێرەکانی هاوکاریان کەلەناوشاردا بوون ،

خۆپیشاندان بکەنو ڕاپەڕن و لەهەمان کاتدا ئەو هێزانەی کەلەدەرەوەی شاربوون  بێنە ناو شارو بەم شێوەیە کاتلینا دەسەڵاتی وڵات بگرێتە دەست ،

کاتلینا کەپیاوێکی دەوڵەمەندو  خانەدان بوو بەڵێنی بەدەستو پێوەندەکانی و بەخەڵکانی جینی هەژار دەدا کەلەپاش سەرکەوتنی حکومەتێکی دیموکراتی و جەماوەری دائەمەزرێنێ ،

شیشرۆن لەم مەسەلانە ئاگاداربوو ،هەروەها شانسیش بەهانایەوە هات و کەسێک بەناوی ( فۆلۆیا ) کەڕازداری یەکێک لەهاوکارە نزیکەکانی کاتلینا بوو بەناوی ( کۆریۆس) هەواڵ و

پیلانەکانی بۆ دەگێرایەوە، هەر لەم ڕوانگەیەوە شیشرۆن داوای لەئەنجومەنی پیران کرد ، دەسەڵاتی دیکتاتۆری بگرنە بەر ،

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13071482282.jpg

لەپاش بەدەست هێنانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئیتر دەیتوانی هەر بڕیارێک بداو دەیتوانی کاتلینا بگرێت و لەسێدارەی بدات ، بەڵام شیشرۆن سیاسەتمەدارێکی پیشەیی و ، پلەو پایە،

پەرست نەبوو کەتەنها بیر لەبەرژەوەندی خۆی و پلەو پایەکەی بکاتەوە  ، ئەو باوەڕی بەهێزی نەپساوەی گەل هەبوو ، لەتوانای ڕای گشتی ئاگادار بوو ، دەیزانی تەنها هەڵەیەک ،

دەشێ سووک و بەدناوی بکات ، گەر جی لەبەد ناوی نەدەترسا تەنانەت لەو باوەرەدابوو کەبەد ناووبوون لەپێناوی خزمەت بەگەل و نیشتیمان گەورەترین شانازیە ،

بەڵام خۆشی و ئاشتی گەل و کۆمەڵگای ڕۆم لەدیدی ئەوەوە لەهەموو شتێک بەنرختربون ،

هاوڕێکانی شیشرۆن پێیان دادەگرت لەسەر ئەوەی کەدەبێت بەپەلە سەبارەت بەکاتلینا بڕیارێکی توند دەربکرێت ، بەڵام شیشرۆن لەبەرامبەر ئەوانەدا خۆڕاگر بوو دەیزانی کەکاتلینا ،

تەلیسمی لەکۆمەڵە کەسێک کردووە ئەگەر ئەو ئەم پیلانە پوجەڵ نەکاتەوە  تەنها کاتلینا لەسێدارەبدات ئەوا لایەنگرەکانی  لەداهاتودا لەکاتلینا بتێک دروست دەکەن ، بەم جۆرە ،

شەڕی ناوخۆ ووڵات ئەخاتە مەترسییەوە ، لەلایەکی ترەوە بێدەنگی و گوێنەدانی بەو پیلانە لەوە دەرجوو بەنرخی وێرانی ڕۆم تەواو بێت ، ئالێرەوە بوو کەسوودی لەتوانای زمانپاراوی ،

دەربڕینی خۆی وەرگرت لەکۆبونەوەی پڕخۆشی( ٨ ) ی کانونی یەکەم  ووتاری خۆی پێشکەشکرد ، لەم کۆبونەوەیەدا کاتلیناش بەشداری کرد شیشرۆن بەو ووتارە بەهێزەی ،

بەشێوەیەک ئەنجومەنی پیران و تەنانەت کاتلیناشی خستە ژێر کاریگەریەوە  ، کەوەک ئەوە وابوو هێزێکی سەربازی لەتەنگاوتەنگی گەمارۆیەک لەهێرشی دوژمن خافڵگیر کرابێت ،

شیسرۆن توانای بەرگریکردنی لە کاتلیناو هاوڕێکانی سەندەوە ئەم ووتارە لەڕوی هونەری ووتاربێژیەوە لەشاکارە بێ وێنەکانی دێتە ئەژمار ،شیشرۆن لەپاش ئەوەی هێرشە ڕاستەوخۆکانی،

ئاراستەی کاتلینا کرد ئەوی لەبەر جاوی پیران و سەناتۆرەکان سووک کرد ، جیرۆکی پیلانو ئەو جاوپێکەوتنە نهێنیانەی کەلەماڵی سەناتۆر کرابوو بۆ ئامادە بوانی گێرایەوە،

ووتارەکەی شیشرۆن کاتلینا و هاوڕێکانی ناجار کرد شکست قبوڵ بکەن، شیشرۆن لەقسەکانیدا تائەو شوێنە ڕۆشت ووتی:-تەنها کەسێک داکۆکی لەتۆ بکات تۆ دەبێت زیندو بمێنیتەوە ،

کاتلینا بەو هەموو دەسەڵات و هاوڕێیانەشەوە کەهەیبوو لەئەنجامی ووتارەکەی شیشرۆن ، دووجاری شڵەژان و دڵەڕاوکێ بوو لەبەر ئەوەی نەک بگیرێت و بەند بکرێت شەوەکەی ،

ڕۆمای بەجێهێشت و هەڵات .

هەندێک لەووتارو نووسینەکانی ئەم فەیلەسوفە :-

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13071509472.jpg  http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13071509832.jpg

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13071510192.jpg  http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13071510522.jpg

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13071511072.jpg  http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13071511462.jpg

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13071511972.jpg http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13071512462.jpg


*پرسیار گەڵێ لەتەمەنی ڕاستگۆی کۆن Abhandlung über Freund schaft und Alter .

*ووتارەکانی شیشرۆ بەرگی یەکەم Die Briefe des Cicero, Band 1

*پرسیارە ئەکادیمیەکان و شیکردنەوەیان Der Akademische Fragen

*یەکەم ووتاری دژی کاتلین  Der Oration des Cicero  gegen Katlin

*جاپکراو( مەلزەمە )  ئۆدێسی Odyssee Gebunden Ausgabe

*کتێبەکان لەدەنگی مینبەرەکانەوە  Bücher vom Redner

*توێژینەوە ئەکادیمیەکان  Akademische Abhandlungen

* ووتار دژی فێرس Reden gegen Verres

*کتێبەکانی فەلسەفە Philosophische Schriften

* ووڵات و کۆماری Der staat De republica


*ئەکادیمیای ئینگلیزی و لاتینی Academica Latin ..English.



لێکدانەوەی ووشەکان
-------------------------------:-

ئاپرینۆ  شارێکی ئیتالیایە .

سیلا  پاڵەوانی سەردەم بووە.

ڕۆما پایتەختی ووڵاتی ئیتالیایە .

کاتلینا سەرکردەیەکی دەوڵەمەند بووە بە خانەوادەی ،

ئادیل لەو سەردەمەدا وەکو ووشەی دادوەر بەکارهاتوە

ئەنجومەنی پیران ..دەسەڵاتێکی بەرز بوە لەکۆماری ڕۆمادا لەساڵی ٥٠٩ ی پێش زایین دامەزراوە بەردەوام بوە هەتاگۆڕینی بۆ ئیمپراتۆر و هەر بەخاوەن دەسەڵات مایەوە،

هەتا دابەش بوونی ئیمپراتوری ڕۆم  بۆ دوو ئیمپراتۆر باکور و باشور ئەم ئەنجومەنە بەر پرسی دامەزراندنی ڕۆمانیەکانبوون لە پلەو پایە ی مەدەنی و سەربازی ڕاوێژکاری سەربازی و

هەڵگیرساندنی شەڕو ، ڕێزلێنان لەسەربازو سەرکردەکانیان . ئەم ئەنجومەنە لە٣٠٠ ئەندام پێک هاتوە کەهەڵبژێراوی میللەت بوون .


حەزم ئەکرد ووتارەکانتان بۆ بنووسم ، بەڵام کات دەرفەتی نەدام  هیوادارم لەداهاتودا بیخەمە پێش جا وتان ،ئەمەش جەند دێڕێک لەو ووتارەیکەبۆ کاتلینای نووسیوە:-

ئەگەر لەم پیلانەدا سەرۆک و سەرکردەی شەڕانگێزەکانم لەسێدارە بدایە ، رەنگە بۆ ماوەیەک بڵێسەی ئاگرەکان دابمرکایەتەوە بەڵام بناغەی ترسناکی لەگیان و ڕۆحی کۆماردا،

دەمایەوە ئەگەر نەخۆشێک کەگەرمای تا دەیسوتێنێ ، پەرداخێک ئاوی سارد بخواتەوە ، بۆساتێ تاکەی لەبیر ئەجێ ، بەڵام ئەم دەرمانە هەڵفریوێنەرە بەنرخی گیانی تەواو ئەبێت ،

بوونی ئەم مرۆفە ترسناکە بۆ کۆمار نەخۆشیەکی دروست کردوە بەمردنیشی کۆمار دەفرێک ئاوی سارد دەخواتەوە ، بەڵام تائەو کاتەی هاودەستان و لایەنگرانی ئەو پیاوە لەژیاندابن ،

نەخۆشیەکە دەمێنێتەوە،لێگەڕین ئەم تاقمە شەر ئەنگێزە لەشار بڕۆنە دەرەوەو لەشوێنێکدا کۆببنەوەو خۆیان لەخەڵکانی خانەدان وشەریف جیابکەنەوە ، بڕۆن لەئێمە دوور بکەونەوە

تائیتر گیانی ( کونسوڵ ) مەبەستی خۆیەتی  لەماڵەکەی خۆیدا پارێزدراو بێ و دادوەرەکان ئازادی خۆیان بەدەست بهێنن،

تائەنجومەنی پیران لەکاتی شەودا هەڕەشەیان لێنەکرێت ، لێگەڕێن بائەو مەشخەڵانەی بۆ سووتاندنی ماڵەکانمان ئامادەیان کردبوو ، لەگەڵ خۆیاندابیبەن ، لێگەڕێن بائەو بیرو ڕایانە ی

لەمێشکیانەوە تێدەپەڕێ بەناوجەوانیانەوە بنوسێت .

ئەی جەماوەری ڕۆم....................................................  هەتادوایی .


سەرجاوەکان
----------------- :-




De.domotica.net

ووتارەکانی شیشرۆ لەفارسیەوە کاکە جوانڕۆ .. کاکە کامیل.

Images.zeno.org.                                                                                              ((  بەتاببەتی و تایبەتە بە کوردژین ) )
                                                                                                                       ---------------------------------------------





ئامادەکارو ورگێر Dawin.

کاتتان شاد

لەگەڵ ڕێزی Dawin.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن dawin (2011-08-25 22:35:40)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-698ba5fd48.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-04 06:34:57

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

Re: شیشرۆن ( Marcus Tullius Cicero )

ده‌ست خۆش بێت کاک داوین گیان ماندوو نه‌بیت
به‌ڕاستی عه‌زیمه‌
هه‌رگیز بێبه‌شمان نه‌که‌ی له‌ بابه‌ه‌ت جوانه‌کانت
ئاسوده‌ بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-06-04 11:09:52

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شیشرۆن ( Marcus Tullius Cicero )

دەستەکانت خۆش بێت کاکە داوین گیان بەراستی بابەتەکەت زۆر جوانە
وە زۆر زانیاری باشی تیذایە لەسەر ئەو کەسایەتیانە
وە کۆمەڵێک سەرچاوی باشت بەکار هێناوە بۆ جوانتر کردن و بە پێزتر کردنی بابەتەکەت
ماندو نەبیت و لەش ساغ بیت بۆ کارە پر لە جوانیەکانت
ئەخوازم بەردوام بیت لەگەڵماندا و بێ بەشمان نەکەیت لە تواناکانی خۆت.
هەردەم لە خۆشی و شادی ژیاندا بیت
لەش ساغ و بەختەوەر بیت ئەزیزەکەم...

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-06-04 19:37:52

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: شیشرۆن ( Marcus Tullius Cicero )

دەستت خۆش بێت کاکە dawin بۆ خستنەرووی ژیانی کەسێکی ناوداری ئاوا و فەیلەسوفێکی گەورە
بەراستی بابەتەکە زانیاری زۆری تیایە سەبارەت بە ژیان و کارەکان و بەرهەمی ئەم فەیلەسوفە
بۆیە دەولەمەند کردنی هەگبەی ئێمە مایەی خۆشحالیمانە کە بەریزتان ماندووبوونە بۆ ئامادەکردی ئەم بابەتە
بۆیە بابەتەکانی بەرێزتان پر سەرچاوەی سودگەیاندن و زانیارین بە هیوای بەردەوامیت لە کارە جوانەکانت
تەمەن درێژ و بەختەوەر بیت و ئاسودە بیت لە ژیان دووبارە دەستەکانت خۆش بێت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-06-04 19:55:06

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPSafari

Re: شیشرۆن ( Marcus Tullius Cicero )

ده‌ستت ماندوو نه‌بن هاورێ گیان..
بۆ دانانی ئه‌م ژیانی ناوداره‌

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-06-06 13:42:52

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: شیشرۆن ( Marcus Tullius Cicero )



دەست و جاوی ئێوەش خۆش بێت بەڕێزینە :-

خۆشحاڵ بووم کە ئەگەر توانیبێتم سودێکی بجوکم گەیاندبێ، هەتا بتوانم درێغی لەئێوەی ئازیزیزم و ،

یانەی کوردژینی  پێشەنگ ناکەم ، دووبارە سوپاستان دەکەم  بۆ ئەو ووشە جوانانەتان.

    شادبن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net