.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ناوی تەواوی ( مارکۆس تیلێوس شیشرۆ ) یە، لەڕۆژی سێ ی کانونی دووەمی ساڵی ( ١٠٦ )ی پێش زایین لەشاری ( ئاپرینۆم )* کەئێستا بەناوی ( ئاپرینۆ ) ناودەبرێ لەدایک بووە،
بنەماڵەی شیشرۆن لەجینی خانەدانەکان بوون ، هیج کام لەئەندامانی بنەماڵەکەیان لەپێش ئەودا بەپلەی ( دادوەری ) نەگەیشتبون، لەسەردەمی لاوییەتیدا عەشقێکی لەڕادەبەدەری،
بۆکاری ( پارێزەری ) هەبوو . لەتەمەنی شانزە ساڵیدا هونەری وتار و وتاربێژی فێربوو ، لە بیست و دوو ساڵیدا کتێبێکی لەهونەری ڕەوانبێژی دانووسی ، فێری فەلسەفەو مافناسیش بوو،
لەساڵی (٨١ )ی پێش زایین لەدادگایکردنی کینکتێۆس دا بەشدار بوو ، بەرگریشی لێکرد، لەڕۆژگاری دیکتاتۆری ( سیلا )*دا یەکێک لەنزیکەکانی بەناوی گریزکنۆس دەیویست ،
سەروەت وسامانی ڕیسۆس ناوێک بۆ خۆی زەوت بکات و دەستی بەسەردا بگرێت بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم مەبەستەش ئەوی کوشت ، بەمەشەوە نەوەستایەوە وکوڕەکەی ،
ڕسێمۆسی بەکوشتنی باوکی تاوانبارکرد و ڕایکێشایە بەر مێزی دادگا، لەم دادگایە دا شیشرۆن بوو بە پارێزەری کورەکەی ڕیسۆس و بێتاوانی ئەوی سەلماند و ئازادی کرد و بەم ،
کارەش ناوبانگی دەرکرد ، پاشان بۆ بەدەست هێنانی زانیاری زیاتر گەشتێکی بۆ یۆنان و دوورگەکانی مەدیترانە و ئاسیای بجوک کرد،

لەساڵەکانی ( ٧٧ ) و ( ٧٩ ) ی پێش زایین لەگەڕانەوەیدا زەماوەندی لەگەڵ ( ترنتیا ) کرد ، لەساڵی ( ٧٥ ) ی پێش زایین بوو بە خەزنەداری ( شاری سیسل ) لەوێ بەشێوەیەک .
سەرنجی جینی ناکام وهەژاری بۆ خۆی ڕاکێشا ، کەکاتێک دانیشتوانی ( سیسل ) دژ بەزوڵمو ستەمی ( فێرس ) Verres فەرمانڕەوای زۆردار سکاڵایان پێشکەشکردو شکاتیان کرد،
لەشیشرۆ جاکتر پارێزەرێکیان بۆ بەدەستهێنانەوەی مافەکانیان پەیدا نەکرد ، ئەندامانی ( ئەنجومەنی پیران )*هەوڵیان دەدا دادگایکردنی ( فێرس ) دوا بخرێت لەدەست دادپەروەری ،
ڕزگاری بکەن ،بەڵام شیشرۆ بەسەر هەموو کێشەکاندا سەرکەوت ، دادگایکردنی فێرس ( Verres) * دەستیپێکرد لەم دادگاییەدا قسەی شاهیدەکان ئەوەندە شەرم هێنەر بوو ،
کە ( فێرس ) پێش گوێگرتن لەقسەکانی شیشرۆ و دەرکردنی بڕیارەکە لەدادگای ڕۆما جوە دەرەوە ، شیشرۆ لەدادگادا دەقی بابەتەکانی بڵاوکردەوەو ئەم نوسراوەش بەناوی ( فەرین ) ه
وە ناوبانگی دەرکرد،یەکێک لەبەناوبانگترین بەشەکانی وتاری ناوبراو لەوێدایە کەشیشرۆ ڕای دەگەیەنێت ، جۆن فێرس بێباکانە یەکێک لەدانیشتوانی ( ڕۆمای )*ئەشکەنجەو ئازار داوە،
لەمەیدانی گشتی دا کەسێکیان دارکاری ئەکرد کەلەمافی هاوڵاتیبون بەهرەمەند بوو ،لەو کاتەدا کەئێشو ئازاری زەبری دارکاریەکەی ئەجێشت هاواری ئەکرد من هاوڵاتی ئێوەم ،
پیاوێکی ڕۆمیم ، وای دەزانی بەم قسەیە ، بەم جەکە ئەتوانێت بەرگری لەئەشکەنجەی زۆرداران بکات و خۆی ڕزگار بکات ، هاوارەکان بەهیج جێگەیەک نەگەیشت ، دارکاریشیان ڕانەگرت ،
بەپێجەوانەوە لەهەمان کاتدا هەزاران جار دەنگی هاتو هاواری کەدەیگوت من ڕۆمیم دەزرنگایەوە ، خاجێکیان هێناو ئەو جارە ڕەشەیان لەخاج دا ، دڵرەقی( فێرس ) گەیشتە ئەو ڕادەیەی ،
خاجەکەی بەرامبەر (ئیتالیا ) ڕاگرت کەبەئاشکرا ئەوبەد بەختە ببینن کەلە ژێر ئەشکەنجەدا دەمرد.
لەو ناوجە ئازادەدا کەسەرزەمینی کۆیلەیی و بەندەیی بەکەناڵێکی تەسک لەیەک جیا دەکردەوە ( مەبەست کەناڵی مسین ) کەسەرزەمینی ئیتالیای لەدورگەی سیسیل جیادەکردەوە ،
و بزانێت ئیتالیا یەکێک لەڕۆڵەکانی دەبینێ کەبەکەرەسەی ئازارو ئەشکەنجە بەستراوەتەوە ، تەحەمولی سزایەک دەکات کەتایبەتە بەکۆیلەو خوڵامەکان.
شیشرۆ لەساڵی ( ٦٩ )ی پێش زایین بەپلەی (ئادیل )* وە لەساڵی ( ٦٦) ی پێش زاین بەپلەی ( پەڕتور )*هەڵبژێردرا لەسەردەمێکدا کە کونسوڵ بوو ، پیلانەکەی ( کاتیلینا ) ی ،
پوجەڵ کردەوە ، لەساڵی ( ٥٨ ) ی پێش زایین دوور خرایەوە ، لەساڵەکانی (٥٠ ) و ( ٥١ ) ی پێش زایین پلەی ( پروکونسول ) * ی لە سیسیل، پاشان جوو بۆ ( دێر ئاشیۆم ) بۆ لای ،
(پەمپە ) پاش شکستو مردنی پەمپە لە ( ٢٠ ) ی کانونی یەکەمی ساڵی ( ٤٨ ) ی پێش زایین ساڵێک دوای ئەوەی ( سزار ) ڕێ ی پێداو گەڕایەوە ڕۆما ، لەساڵی ( ٤٦ ) ی پێش زایین،
لە ترنتیا ی خێزانی جیابو ه وە ، شیشرۆ لەو ژنەی کوڕێکی بوو بەناوی مارکۆس و لەساڵی ( ٦٤ ) ی پێش زایین لەساڵی ( ٧٦ ) ی پێش زایین کجێکی لێ ی بووە بەناوی (تولیا ) ،
پاش جیابونەوەی لەترنتیا ، شیشرۆ ( پۆبلیلیا ) ی خوازبێنی کردو بوو بەهاوسەری .
شیشرۆ پاش ناکۆکیەک لەگەڵ ( ئانتوان ) دا لەڕۆژی ( ٧ ) ی ( ١٢ ) ی ساڵی ( ٤٣ ) ی پێش زایین ، بەپێ ی گێڕانەوەیەکی تر لەڕۆژی ( ٨ ) ی (١٢ ) ی هەمان ساڵ لەماڵەکەی ،
خۆیدا کوژرا .

جوار ووتار لەووتارەکانی ( شیشرۆ ن ) کەلە دژی ( کاتلینا ) نووسیویەتی :-
ئەو جوار ووتارە لەدوو توێ ی ئەم کتێبەدا نووسراوەتەوە.
ئەگەر جی لەدیدگای مێژووە وە ، تەنها دۆزینەوەی پیلانێکی سیاسی یە ، بەڵام لەهەمان کاتدا ، بەناوبانگترین ووتارەکانی مێژووە و هەروەها جوانترین بەرهەمە کلاسیکیەکانی ،
ڕۆمای دێرینە ، شیشرۆن بەتوانای دەربڕین و ڕەوانبێژی خۆی ، بەنووسینی ئەم جوار وتارە وڵاتەکەی لەپیلانێکی گەورەو بەر بڵاو ڕزگار کرد ، لەڕاستی دا جەنگی شیشرۆن و کاتلینا،
لەجەشنی خۆیدا ، جەنگێکی بێوێنە بوو ، لەلایەکەوە لۆژیک و تەقوا و عەشق بەگەل ، لەلایەکی دیکەشەوە پلەو پایە پەرستی و دڵرەقی و پیلان و دەسیسە دانان لەبەرانبەر یەکدا ،
وەستابوون ، جەکەکانی ئەم جەنگەش لەجەشنی خۆیدا بێوێنە بووە ، جونکە لەلایەکەوە پیاوێکی بەساڵدا جوو ، بەجلو بەرگی دادوەرییەوە وەستابوو ، کەجگە لەبیروباوەڕی پاک و ،
زمان پاراوی جەکێکی دیکەی نەبوو ، لەبەرامبەردا جەنگاوەرێکی خۆڕاگر وەستابوو کەبەشمشێرو ڕمو هەموو کەرەسەیەکی جەنگیەوە خۆی پڕ جەک کردبوو ، کەلەهونەری دەسیسە،
دانان و پیلان گێری بەتەواوی شارەزابوو ، پیاوانی ئەم دوو گروپەش لەگەڵ یەکدا جیاوازبون ، جونکە لەلایەکەوە خەڵکانێکی ئاسایش خواز ڕاوەستابوون ، کەئاسایش وئاشتیان خۆش ،
دەویست و ژیانی ئاسای خۆیانیان نەدەکردە قوربانی هەواو هەوەسی شەڕەنگێزانە ، لەلایەکی دیکەوە پیاوانی شەرخواز وەستابوون کەجگە لەجەنگ و گەندەڵی و دەست درێژکردنە ،
سەر ماڵ و ناموسی خەڵکی ئارەزویەکی دیکەیان نەبوو ، دانبەخۆداگرتن و تەکبیرو ڕاستگۆی شیشرۆن بوونە هۆی ئەوەی کەلەجەنگێکی وەهادا هەق بەسەر شمشێردا زاڵ بێت ،
ئەو شتەی کەهەمیشە ئەگەری ڕوودانی حەتمی نی یە.
کاتلینا ئەو پیلانگێڕەی دژی حکومەت ڕاوەستا لەجینی خانەدان و پیاوێکی جەنگاوەری بەهێز بوو کەڕەوشەئازاردان و گرتنە نهێنیەکان و پیلان و دەسیسە دانانی باش دەزانی ، دوای ئەوەی ،
تەمەنی لاویەتی خۆیی بەهەموو جۆرەکانی گەندەڵی بەسەر برد پلەو پایە پەرستی ڕایکێشایە ناو بواری سیاسەتەوە،
لەپێشدا بەپلەی کستۆر و ئەدیل دامەزرا و لەساڵی ( ٦٨ )ی پێش زایین بەپلەی پڕتۆر هەڵبژیردرا پاشان ناونیشانی پرتۆری لەئەفریقای پڕ بەرەکەتدا بەدەست هێنا و هەر لەوێ ،
دەستی کرد بەتاڵان و ڕاوڕووتی سەروەتو سامانی خەڵکیو سامانێکی یەکجار زۆری کۆکردەوە، تائەو جێیەی خەڵکانی ئەفریقا دژ بەو شکاتیان کرد و ڕێگەشیان پێنەدا لەساڵانی ، ٦٥ و ٦٦
ی پێش زایین لەهەڵبژاردنەکانی کونسۆلا بەشداری بکات ، پاش ئەوەی لەدادگا بێتاوان دەرجوو ، لەساڵی ٦٤ ی پێش زایین لەهەڵبژاردنەکان بەشداری کردو ڕوبەڕوی شکست بوەوە،
ئیتر بۆی دەرکەوت کەلەڕێگای یاسایی و ڕەواوە ناتوانێت لەکاری سیاسەتدا سەرکەوتن بەدەس بهێنێت، پلەو پایە پەرستی هانیداکە پەنا بۆ دواهەمین جەک واتە زەبرو زۆر ببات ،
پیلانێکی گەورەی دانا بەبەڵێنی درۆ و هەڵفریوێنەر جەند هاوکارو هاوڕێیەکی بۆخۆی پێکەوەنا و تاقمێک لەخولامو دەست وپێوەندو لاوان و سەربازانی هێنایە ناو ڕێزەکانی خۆیەوە ،
تەنانەت توانی یەکێک لەهاوکارەکانی ( سیلا )* بەناوی مانلێۆس بکات بەهاوڕێ ی خۆی و لەدەربەندی ( ئاترۆری ) کەوتە کۆکردنەوەی هێز وە بەتەلیسم و فڕوفێل و بەڵێنی پارە ،
هێزێکی گەورەی پێکەوەنا ، نەخشەی پیلان گێرەکان ئەوەبوو ، لەڕۆژێکی دیاری کراودا لەشوێنە جیاجیاکانی شاردا ئاگر بکەنەوەو هەندێ لەئاژاوەگێرەکانی هاوکاریان کەلەناوشاردا بوون ،
خۆپیشاندان بکەنو ڕاپەڕن و لەهەمان کاتدا ئەو هێزانەی کەلەدەرەوەی شاربوون بێنە ناو شارو بەم شێوەیە کاتلینا دەسەڵاتی وڵات بگرێتە دەست ،
کاتلینا کەپیاوێکی دەوڵەمەندو خانەدان بوو بەڵێنی بەدەستو پێوەندەکانی و بەخەڵکانی جینی هەژار دەدا کەلەپاش سەرکەوتنی حکومەتێکی دیموکراتی و جەماوەری دائەمەزرێنێ ،
شیشرۆن لەم مەسەلانە ئاگاداربوو ،هەروەها شانسیش بەهانایەوە هات و کەسێک بەناوی ( فۆلۆیا ) کەڕازداری یەکێک لەهاوکارە نزیکەکانی کاتلینا بوو بەناوی ( کۆریۆس) هەواڵ و
پیلانەکانی بۆ دەگێرایەوە، هەر لەم ڕوانگەیەوە شیشرۆن داوای لەئەنجومەنی پیران کرد ، دەسەڵاتی دیکتاتۆری بگرنە بەر ،
لەپاش بەدەست هێنانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئیتر دەیتوانی هەر بڕیارێک بداو دەیتوانی کاتلینا بگرێت و لەسێدارەی بدات ، بەڵام شیشرۆن سیاسەتمەدارێکی پیشەیی و ، پلەو پایە،
پەرست نەبوو کەتەنها بیر لەبەرژەوەندی خۆی و پلەو پایەکەی بکاتەوە ، ئەو باوەڕی بەهێزی نەپساوەی گەل هەبوو ، لەتوانای ڕای گشتی ئاگادار بوو ، دەیزانی تەنها هەڵەیەک ،
دەشێ سووک و بەدناوی بکات ، گەر جی لەبەد ناوی نەدەترسا تەنانەت لەو باوەرەدابوو کەبەد ناووبوون لەپێناوی خزمەت بەگەل و نیشتیمان گەورەترین شانازیە ،
بەڵام خۆشی و ئاشتی گەل و کۆمەڵگای ڕۆم لەدیدی ئەوەوە لەهەموو شتێک بەنرختربون ،
هاوڕێکانی شیشرۆن پێیان دادەگرت لەسەر ئەوەی کەدەبێت بەپەلە سەبارەت بەکاتلینا بڕیارێکی توند دەربکرێت ، بەڵام شیشرۆن لەبەرامبەر ئەوانەدا خۆڕاگر بوو دەیزانی کەکاتلینا ،
تەلیسمی لەکۆمەڵە کەسێک کردووە ئەگەر ئەو ئەم پیلانە پوجەڵ نەکاتەوە تەنها کاتلینا لەسێدارەبدات ئەوا لایەنگرەکانی لەداهاتودا لەکاتلینا بتێک دروست دەکەن ، بەم جۆرە ،
شەڕی ناوخۆ ووڵات ئەخاتە مەترسییەوە ، لەلایەکی ترەوە بێدەنگی و گوێنەدانی بەو پیلانە لەوە دەرجوو بەنرخی وێرانی ڕۆم تەواو بێت ، ئالێرەوە بوو کەسوودی لەتوانای زمانپاراوی ،
دەربڕینی خۆی وەرگرت لەکۆبونەوەی پڕخۆشی( ٨ ) ی کانونی یەکەم ووتاری خۆی پێشکەشکرد ، لەم کۆبونەوەیەدا کاتلیناش بەشداری کرد شیشرۆن بەو ووتارە بەهێزەی ،
بەشێوەیەک ئەنجومەنی پیران و تەنانەت کاتلیناشی خستە ژێر کاریگەریەوە ، کەوەک ئەوە وابوو هێزێکی سەربازی لەتەنگاوتەنگی گەمارۆیەک لەهێرشی دوژمن خافڵگیر کرابێت ،
شیسرۆن توانای بەرگریکردنی لە کاتلیناو هاوڕێکانی سەندەوە ئەم ووتارە لەڕوی هونەری ووتاربێژیەوە لەشاکارە بێ وێنەکانی دێتە ئەژمار ،شیشرۆن لەپاش ئەوەی هێرشە ڕاستەوخۆکانی،
ئاراستەی کاتلینا کرد ئەوی لەبەر جاوی پیران و سەناتۆرەکان سووک کرد ، جیرۆکی پیلانو ئەو جاوپێکەوتنە نهێنیانەی کەلەماڵی سەناتۆر کرابوو بۆ ئامادە بوانی گێرایەوە،
ووتارەکەی شیشرۆن کاتلینا و هاوڕێکانی ناجار کرد شکست قبوڵ بکەن، شیشرۆن لەقسەکانیدا تائەو شوێنە ڕۆشت ووتی:-تەنها کەسێک داکۆکی لەتۆ بکات تۆ دەبێت زیندو بمێنیتەوە ،
کاتلینا بەو هەموو دەسەڵات و هاوڕێیانەشەوە کەهەیبوو لەئەنجامی ووتارەکەی شیشرۆن ، دووجاری شڵەژان و دڵەڕاوکێ بوو لەبەر ئەوەی نەک بگیرێت و بەند بکرێت شەوەکەی ،
ڕۆمای بەجێهێشت و هەڵات .
هەندێک لەووتارو نووسینەکانی ئەم فەیلەسوفە :-




*پرسیار گەڵێ لەتەمەنی ڕاستگۆی کۆن Abhandlung über Freund schaft und Alter .
*ووتارەکانی شیشرۆ بەرگی یەکەم Die Briefe des Cicero, Band 1
*پرسیارە ئەکادیمیەکان و شیکردنەوەیان Der Akademische Fragen
*یەکەم ووتاری دژی کاتلین Der Oration des Cicero gegen Katlin
*جاپکراو( مەلزەمە ) ئۆدێسی Odyssee Gebunden Ausgabe
*کتێبەکان لەدەنگی مینبەرەکانەوە Bücher vom Redner
*توێژینەوە ئەکادیمیەکان Akademische Abhandlungen
* ووتار دژی فێرس Reden gegen Verres
*کتێبەکانی فەلسەفە Philosophische Schriften
* ووڵات و کۆماری Der staat De republica
*ئەکادیمیای ئینگلیزی و لاتینی Academica Latin ..English.
لێکدانەوەی ووشەکان
-------------------------------:-
ئاپرینۆ شارێکی ئیتالیایە .
سیلا پاڵەوانی سەردەم بووە.
ڕۆما پایتەختی ووڵاتی ئیتالیایە .
کاتلینا سەرکردەیەکی دەوڵەمەند بووە بە خانەوادەی ،
ئادیل لەو سەردەمەدا وەکو ووشەی دادوەر بەکارهاتوە
ئەنجومەنی پیران ..دەسەڵاتێکی بەرز بوە لەکۆماری ڕۆمادا لەساڵی ٥٠٩ ی پێش زایین دامەزراوە بەردەوام بوە هەتاگۆڕینی بۆ ئیمپراتۆر و هەر بەخاوەن دەسەڵات مایەوە،
هەتا دابەش بوونی ئیمپراتوری ڕۆم بۆ دوو ئیمپراتۆر باکور و باشور ئەم ئەنجومەنە بەر پرسی دامەزراندنی ڕۆمانیەکانبوون لە پلەو پایە ی مەدەنی و سەربازی ڕاوێژکاری سەربازی و
هەڵگیرساندنی شەڕو ، ڕێزلێنان لەسەربازو سەرکردەکانیان . ئەم ئەنجومەنە لە٣٠٠ ئەندام پێک هاتوە کەهەڵبژێراوی میللەت بوون .
حەزم ئەکرد ووتارەکانتان بۆ بنووسم ، بەڵام کات دەرفەتی نەدام هیوادارم لەداهاتودا بیخەمە پێش جا وتان ،ئەمەش جەند دێڕێک لەو ووتارەیکەبۆ کاتلینای نووسیوە:-
ئەگەر لەم پیلانەدا سەرۆک و سەرکردەی شەڕانگێزەکانم لەسێدارە بدایە ، رەنگە بۆ ماوەیەک بڵێسەی ئاگرەکان دابمرکایەتەوە بەڵام بناغەی ترسناکی لەگیان و ڕۆحی کۆماردا،
دەمایەوە ئەگەر نەخۆشێک کەگەرمای تا دەیسوتێنێ ، پەرداخێک ئاوی سارد بخواتەوە ، بۆساتێ تاکەی لەبیر ئەجێ ، بەڵام ئەم دەرمانە هەڵفریوێنەرە بەنرخی گیانی تەواو ئەبێت ،
بوونی ئەم مرۆفە ترسناکە بۆ کۆمار نەخۆشیەکی دروست کردوە بەمردنیشی کۆمار دەفرێک ئاوی سارد دەخواتەوە ، بەڵام تائەو کاتەی هاودەستان و لایەنگرانی ئەو پیاوە لەژیاندابن ،
نەخۆشیەکە دەمێنێتەوە،لێگەڕین ئەم تاقمە شەر ئەنگێزە لەشار بڕۆنە دەرەوەو لەشوێنێکدا کۆببنەوەو خۆیان لەخەڵکانی خانەدان وشەریف جیابکەنەوە ، بڕۆن لەئێمە دوور بکەونەوە
تائیتر گیانی ( کونسوڵ ) مەبەستی خۆیەتی لەماڵەکەی خۆیدا پارێزدراو بێ و دادوەرەکان ئازادی خۆیان بەدەست بهێنن،
تائەنجومەنی پیران لەکاتی شەودا هەڕەشەیان لێنەکرێت ، لێگەڕێن بائەو مەشخەڵانەی بۆ سووتاندنی ماڵەکانمان ئامادەیان کردبوو ، لەگەڵ خۆیاندابیبەن ، لێگەڕێن بائەو بیرو ڕایانە ی
لەمێشکیانەوە تێدەپەڕێ بەناوجەوانیانەوە بنوسێت .
ئەی جەماوەری ڕۆم.................................................... هەتادوایی .
سەرجاوەکان
----------------- :-
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن dawin (2011-08-25 22:35:40)


لهسهر هێڵ نییه










دهست خۆش بێت کاک داوین گیان ماندوو نهبیت
بهڕاستی عهزیمه
ههرگیز بێبهشمان نهکهی له بابههت جوانهکانت
ئاسوده بیت


لهسهر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت کاکە داوین گیان بەراستی بابەتەکەت زۆر جوانە
وە زۆر زانیاری باشی تیذایە لەسەر ئەو کەسایەتیانە
وە کۆمەڵێک سەرچاوی باشت بەکار هێناوە بۆ جوانتر کردن و بە پێزتر کردنی بابەتەکەت
ماندو نەبیت و لەش ساغ بیت بۆ کارە پر لە جوانیەکانت
ئەخوازم بەردوام بیت لەگەڵماندا و بێ بەشمان نەکەیت لە تواناکانی خۆت.
هەردەم لە خۆشی و شادی ژیاندا بیت
لەش ساغ و بەختەوەر بیت ئەزیزەکەم...

لهسهر هێڵ نییه










دەستت خۆش بێت کاکە dawin بۆ خستنەرووی ژیانی کەسێکی ناوداری ئاوا و فەیلەسوفێکی گەورە
بەراستی بابەتەکە زانیاری زۆری تیایە سەبارەت بە ژیان و کارەکان و بەرهەمی ئەم فەیلەسوفە
بۆیە دەولەمەند کردنی هەگبەی ئێمە مایەی خۆشحالیمانە کە بەریزتان ماندووبوونە بۆ ئامادەکردی ئەم بابەتە
بۆیە بابەتەکانی بەرێزتان پر سەرچاوەی سودگەیاندن و زانیارین بە هیوای بەردەوامیت لە کارە جوانەکانت
تەمەن درێژ و بەختەوەر بیت و ئاسودە بیت لە ژیان دووبارە دەستەکانت خۆش بێت


لهسهر هێڵ نییه







دهستت ماندوو نهبن هاورێ گیان..
بۆ دانانی ئهم ژیانی ناوداره

لهسهر هێڵ نییه







دەست و جاوی ئێوەش خۆش بێت بەڕێزینە :-
خۆشحاڵ بووم کە ئەگەر توانیبێتم سودێکی بجوکم گەیاندبێ، هەتا بتوانم درێغی لەئێوەی ئازیزیزم و ،
یانەی کوردژینی پێشەنگ ناکەم ، دووبارە سوپاستان دەکەم بۆ ئەو ووشە جوانانەتان.
شادبن .
لهسهر هێڵ نییه