.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















خۆتــان خــۆش بــوێت
مه‌رجی سه‌ره‌کی باوه‌ڕبه‌خۆبوون خۆ خۆشویستنه. گه‌وره‌ترین ڕێگریش له‌به‌رده‌م باوه‌ڕ بهخۆبوندا ،خۆ به‌که‌م زانینه .
بۆئه‌وه‌ی باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌بێت ئه‌بێ ئاشقی خۆت بیت، ئه‌بێ ئاشقی جه‌سته‌و ڕۆحی خۆت بیت ، بۆ گه‌یشتن به‌و " خۆ خۆشویستنه " ئه‌بێ به‌باشی خۆت بناسی و له‌خۆت تێبگه‌ی، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌رئه‌وه‌نده به‌سه که مرۆڤیت ئه‌شره‌فی دروستکراوه‌کان دره‌وشاوه‌ی هه‌موو بونه‌وه‌ره‌کان و شاکاری خوای مه‌زنی، له‌نێوان ئه‌و هه‌موو دروستکراوه‌کان دا له گیاندار و بێ گیان و ڕووه‌ک و گیانله‌به‌ر ، تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی بویت ببی به مرۆڤ و گه‌وره‌ترین دیاریه‌کانی خوا ، واتا ویست و ئازادی و توانای بیر کردنه‌وه‌ی تایبه‌ت، درابه تۆ .
تۆ له‌ڕاستیدا هه‌ڵبژێردراوی دروستکراوه‌کانی خوایت .
گه‌وره‌ترین کامپیوتهرهکانی جیهان ، که‌توانای گه‌وره‌یان هه‌یه هه‌رگیز ناتوانن جێگه‌ی مێشکی تۆ بگرنه‌وه.
تۆ به‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو جیهانه‌دا ده‌سه‌ڵات داریت، تۆ توانای دروستکردن و نوێکاریت هه‌یه، تۆ ئه‌توانی بگۆڕێیت به‌شێوازی ته‌واو و نوێ سه‌یری دونیا بکه‌ی.
کامپیوتهرهکانی ئه‌مرۆ توانای وه‌رگرتن و تۆمارکردن و شی کردنه‌وه‌یان هه‌یه ، به‌ڵام هه‌رگیز توانای وه‌ک تۆیان نیه.
خوای گه‌وره لهقورئاندا فه‌رمویه‌تی: ئێوه‌م کرده ده‌سه‌ڵاتداری زه‌وی و ئاسمان. ( وسخر لکم ما في السموات و الارض)
ئێوه جێگری خوان ، هه‌ر تایبه‌ت مه‌ندیه‌ک له‌خوادا هه‌بێ له ئێوه‌یشدا هه‌یه به‌ڵام به‌شێوه‌ی سنوردار.
ئه‌گه‌ر خوا به‌خشنده‌و میهره‌بانه ئێوه‌ش وان، ئه‌گه‌ر خوا دلۆڤان و به‌خشنده‌یه، ئێوه‌ش هه‌ن ، ئه‌گه‌ر خوا میهره‌بانه ، ئێوه‌یش هه‌ن .... هتد
خوا ڕوو له‌مرۆڤ ئه‌فه‌رموێت : (ونفخت فیه من رۆحی ) ئه‌ی مرۆڤ ئێمه له ڕۆحی خۆمان کرده ئێوه‌وه.
له‌وانه‌یه تێگه‌یشتنی ئه‌م ڕسته‌یه باوه‌ڕ بهخۆبونتان بگه‌یه‌نێته لوتکه.
چه‌ند خوله‌ک بیر له‌م بابه‌ته بکه‌ره‌وه، له‌و ڕۆحه‌ی خوا که له‌له‌شی ئێوه‌دایه له‌پله‌ی " جێگرایه‌تی خوا ".
بیر له‌گه‌وره‌ی سروشت و به‌رینی ئاسمان و هه‌ساره‌کان شکۆی جیهانی ده‌وروبه‌رت بکه‌ره‌وه، ئێستا گه‌وره‌ی بێ پایانی دروست که‌ری ئه‌م شتانه بهێنه‌وه بیرت، خوایه‌ک به‌م گه‌وره‌یی و شکۆیهوهڕوو له‌مرۆڤ ئه‌فه‌رموێت: " له‌سه‌ر زه‌وی تۆم کرده جێگری خۆم " له‌م فه‌رموده‌دا هیچ که‌س به‌ده‌ر ناکات .
کاتێ تۆ به‌دروستی خۆت ئه‌ناسی ئه‌بینی که ڕؤحی خوا له‌تۆدایه، له‌خۆته‌وه ههڵهوهداو ئه‌وینداری خۆت ئه‌بیت.
له‌ڕاستیدا سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستی ، خۆشه‌ویستی خوایه.
تۆته‌نیا کاتێک هه‌ست به‌که‌م بون و بێنرخیو خراپ بون ئه‌که‌ی ، خۆت به‌باشی نه‌ناسی بێت، ڕاستی مرۆڤ بونی خۆتت نه‌زانی بێت .
له‌کاتی ئاوادا تۆ جیهانیش به‌بێ نرخ ئه‌بینی، چونکه جیهان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆمانه.
کاتێ له‌خۆمان بێزارین له‌هه‌موو بێزارین ،کاتێ خۆمان خۆش ئه‌وێت، جیهانیش له‌به‌ر چاومن خۆشه‌ویست ئه‌بێت.
ڕاهێنان
ئێستا بچۆره به‌ر ئاوێنه به‌خۆشه‌ویستیه‌وه سه‌یری خۆت بکه‌و له‌ناخی دڵه‌وه به‌خۆت بڵێ : تۆم خۆش ئه‌وێ، چونله گه‌وره‌تریت له فریشته‌کان.
تۆم خۆش ئه‌وێ چونکه هه‌ڵبژارده‌ی یه‌زدانی.
تۆم خۆش ئه‌وێ چونکه دره‌وشاوه‌ی هه‌موو بونه‌وه‌رانی.
تۆم خۆشه‌وێ ،چونکه ڕۆحی خوا له‌جه‌سته‌ی تۆدایه.
تۆشایانی پیا ههڵوتنی، چونکه خوای گه‌وره تۆی دروستکردوه.
تۆم خۆش ئه‌وێ.
رۆژی لایه‌نی که‌م یه‌کجار، ئه‌م ڕاهێنانه له‌به‌ر ئاوێنه ئه‌نجام بده.
ئا\ شازاده شه‌نێ ... تایبه‌ت به کوردژین
س\ کتێبی باوه‌ڕ به‌خۆبون له 10 رۆژدا


له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کانت خۆش ىێت یاخوا شازاده شه‌نێ گیان هه‌ربژیت
به‌راستی بابه‌تێکی زۆر جوانه ، ئێمه زۆربه‌مان خۆمان خۆش ناوێت
دوباره ده‌ستت خۆش ىیت هیوادارم که به‌رده‌وام بیت و له خۆشیا بیت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh barsti babateki zorrrrrrrrrrrrrrr jwana

له‌سه‌ر هێڵ نییه

مه‌رجی سه‌ره‌کی باوه‌ڕبه‌خۆبوون خۆ خۆشویستنه
گه‌وره‌ترین ڕێگریش له‌به‌رده‌م باوه‌ڕ بهخۆبوندا ،خۆ به‌که‌م زانینه .
بۆئه‌وه‌ی باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌بێت ئه‌بێ ئاشقی خۆت بیت، ئه‌بێ ئاشقی جه‌سته‌و ڕۆحی خۆت بیت
بۆ گه‌یشتن به‌و " خۆ خۆشویستنه "
زۆۆر راستە ئەوانەی نوسیوتن ھۆکاری دیارن لەناو ئیمەدا دەستەکانت خۆشبیت خوشکی بەریزمان بەراستی بابەتەکانت شایستەی خویندنەوەن چونکە ماندوبونی پیوەدیارە خوازیارم بیبەشمان نەکەیت و سەرکەوت و تەمەن دریژبیت گیانەکەم

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نییه