❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆتــان خــۆش بــوێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-26 22:00:04

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsMSIE7

خۆتــان خــۆش بــوێت

خۆتــان خــۆش بــوێت

مه‌رجی سه‌ره‌کی باوه‌ڕبه‌خۆبوون خۆ خۆشویستنه‌. گه‌وره‌ترین ڕێگریش له‌به‌رده‌م باوه‌ڕ به‌خۆبوندا ،خۆ به‌که‌م زانینه‌ .
بۆئه‌وه‌ی باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌بێت ئه‌بێ ئاشقی خۆت بیت، ئه‌بێ ئاشقی جه‌سته‌و ڕۆحی خۆت بیت ، بۆ گه‌یشتن به‌و " خۆ خۆشویستنه‌ " ئه‌بێ به‌باشی خۆت بناسی و له‌خۆت تێبگه‌ی، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌رئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ که‌ مرۆڤیت ئه‌شره‌فی دروستکراوه‌کان دره‌وشاوه‌ی هه‌موو بونه‌وه‌ره‌کان و شاکاری خوای مه‌زنی، له‌نێوان ئه‌و هه‌موو دروستکراوه‌کان دا له‌ گیاندار و بێ گیان و ڕووه‌ک و گیانله‌به‌ر ، تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی بویت ببی به‌ مرۆڤ و گه‌وره‌ترین دیاریه‌کانی خوا ، واتا ویست و ئازادی و توانای بیر کردنه‌وه‌ی تایبه‌ت، درابه‌ تۆ .
تۆ له‌ڕاستیدا هه‌ڵبژێردراوی دروستکراوه‌کانی خوایت .
گه‌وره‌ترین کامپیوته‌ره‌کانی جیهان ، که‌توانای گه‌وره‌یان هه‌یه‌ هه‌رگیز ناتوانن جێگه‌ی مێشکی تۆ بگرنه‌وه‌.
تۆ به‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو جیهانه‌دا ده‌سه‌ڵات داریت، تۆ توانای دروستکردن و نوێکاریت هه‌یه‌، تۆ ئه‌توانی بگۆڕێیت به‌شێوازی ته‌واو و نوێ سه‌یری دونیا بکه‌ی.
کامپیوته‌ره‌کانی ئه‌مرۆ توانای وه‌رگرتن و تۆمارکردن و شی کردنه‌وه‌یان هه‌یه‌ ، به‌ڵام هه‌رگیز توانای وه‌ک تۆیان نیه‌.
خوای گه‌وره‌ له‌قورئاندا فه‌رمویه‌تی: ئێوه‌م کرده‌ ده‌سه‌ڵاتداری زه‌وی و ئاسمان. ( وسخر لکم ما في السموات و الارض)
ئێوه‌ جێگری خوان ، هه‌ر تایبه‌ت مه‌ندیه‌ک له‌خوادا هه‌بێ له‌ ئێوه‌یشدا هه‌یه‌ به‌ڵام به‌شێوه‌ی سنوردار.
ئه‌گه‌ر خوا به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌ ئێوه‌ش وان، ئه‌گه‌ر خوا دلۆڤان و به‌خشنده‌یه‌، ئێوه‌ش هه‌ن ، ئه‌گه‌ر خوا میهره‌بانه‌ ، ئێوه‌یش هه‌ن .... هتد
خوا ڕوو له‌مرۆڤ ئه‌فه‌رموێت : (ونفخت فیه‌ من رۆحی ) ئه‌ی مرۆڤ ئێمه‌ له‌ ڕۆحی خۆمان کرده‌ ئێوه‌وه‌.
له‌وانه‌یه‌ تێگه‌یشتنی  ئه‌م ڕسته‌یه‌ باوه‌ڕ به‌خۆبونتان بگه‌یه‌نێته‌ لوتکه‌.
چه‌ند خوله‌ک بیر له‌م بابه‌ته‌ بکه‌ره‌وه‌، له‌و ڕۆحه‌ی خوا که‌ له‌له‌شی ئێوه‌دایه‌ له‌پله‌ی " جێگرایه‌تی خوا ".
بیر له‌گه‌وره‌ی سروشت و به‌رینی ئاسمان و هه‌ساره‌کان شکۆی جیهانی ده‌وروبه‌رت بکه‌ره‌وه‌، ئێستا گه‌وره‌ی بێ پایانی دروست که‌ری ئه‌م شتانه‌ بهێنه‌وه‌ بیرت، خوایه‌ک به‌م گه‌وره‌یی و شکۆیه‌وه‌ڕوو له‌مرۆڤ ئه‌فه‌رموێت: " له‌سه‌ر زه‌وی تۆم کرده‌ جێگری خۆم " له‌م فه‌رموده‌دا هیچ که‌س به‌ده‌ر ناکات .
کاتێ تۆ به‌دروستی خۆت ئه‌ناسی ئه‌بینی که‌ ڕؤحی خوا له‌تۆدایه‌، له‌خۆته‌وه‌ هه‌ڵه‌وه‌داو ئه‌وینداری خۆت ئه‌بیت.
له‌ڕاستیدا سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستی ، خۆشه‌ویستی خوایه‌.
تۆته‌نیا کاتێک هه‌ست به‌که‌م بون و بێنرخیو خراپ بون ئه‌که‌ی ، خۆت به‌باشی نه‌ناسی بێت، ڕاستی مرۆڤ بونی خۆتت نه‌زانی بێت .
له‌کاتی ئاوادا تۆ جیهانیش به‌بێ نرخ ئه‌بینی، چونکه‌ جیهان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆمانه‌.
کاتێ له‌خۆمان بێزارین له‌هه‌موو بێزارین ،کاتێ خۆمان خۆش ئه‌وێت، جیهانیش له‌به‌ر چاومن خۆشه‌ویست ئه‌بێت.


ڕاهێنان
ئێستا بچۆره‌ به‌ر ئاوێنه‌ به‌خۆشه‌ویستیه‌وه‌ سه‌یری خۆت بکه‌و له‌ناخی دڵه‌وه‌ به‌خۆت بڵێ : تۆم خۆش ئه‌وێ، چونله‌ گه‌وره‌تریت له‌ فریشته‌کان.
تۆم خۆش ئه‌وێ چونکه‌ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌زدانی.
تۆم خۆش ئه‌وێ چونکه‌ دره‌وشاوه‌ی هه‌موو بونه‌وه‌رانی.
تۆم خۆشه‌وێ ،چونکه‌ ڕۆحی خوا له‌جه‌سته‌ی تۆدایه‌.
تۆشایانی پیا هه‌ڵوتنی، چونکه‌ خوای گه‌وره‌ تۆی دروستکردوه‌.


تۆم خۆش ئه‌وێ.

رۆژی لایه‌نی که‌م یه‌کجار، ئه‌م ڕاهێنانه‌ له‌به‌ر ئاوێنه‌ ئه‌نجام بده‌.

ئا\ شازاده‌ شه‌نێ ... تایبه‌ت به‌ کوردژین
س\ کتێبی باوه‌ڕ به‌خۆبون له‌ 10 رۆژدا

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-30 06:57:54

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: خۆتــان خــۆش بــوێت

ده‌سته‌کانت خۆش ىێت یاخوا شازاده‌ شه‌نێ گیان هه‌ربژیت
به‌راستی بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ ، ئێمه‌ زۆربه‌مان خۆمان خۆش ناوێت
دوباره‌ ده‌ستت خۆش ىیت هیوادارم که‌ به‌رده‌وام بیت و له‌ خۆشیا بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-06-30 07:05:01

MoMiTaMaN2
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-24
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 1545
WindowsFirefox

Re: خۆتــان خــۆش بــوێت

dastakant xosh  barsti babateki zorrrrrrrrrrrrrrr  jwana

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر دوژمنی خۆت به‌ كه‌م بگری
بۆ غافڵی خۆت تا زووه‌ بگری
كه‌می خۆت مه‌ده‌ به‌ زۆری خه‌ڵكی
كه‌ چاو له‌ ده‌ست بی دیاره‌ بێكه‌ڵكی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-06-30 08:05:34

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: خۆتــان خــۆش بــوێت

http://4img.pl/images/w5zllon5e4puesd37rha.gif

مه‌رجی سه‌ره‌کی باوه‌ڕبه‌خۆبوون خۆ خۆشویستنه‌
گه‌وره‌ترین ڕێگریش له‌به‌رده‌م باوه‌ڕ به‌خۆبوندا ،خۆ به‌که‌م زانینه‌ .
بۆئه‌وه‌ی باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌بێت ئه‌بێ ئاشقی خۆت بیت، ئه‌بێ ئاشقی جه‌سته‌و ڕۆحی خۆت بیت 
بۆ گه‌یشتن به‌و " خۆ خۆشویستنه‌ "

زۆۆر راستە ئەوانەی نوسیوتن ھۆکاری دیارن لەناو ئیمەدا دەستەکانت خۆشبیت خوشکی بەریزمان بەراستی بابەتەکانت شایستەی خویندنەوەن چونکە ماندوبونی پیوەدیارە خوازیارم بیبەشمان نەکەیت و سەرکەوت و تەمەن دریژبیت گیانەکەم

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-07-04 14:43:15

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: خۆتــان خــۆش بــوێت

دةست خوش

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net