.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















شوێنه‌واری درۆکردن له‌رۆژی دوایدا
" ڕووخساریان ڕه‌ش داگیرساوه .. کێبن ئه‌وانه !!؟؟ "
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (( له‌سوره‌تی الزمر ،ئایه‌تی 60))دا
واته: (( وه له‌رۆژی قیامه‌تدا ، ئه‌وانه ده‌بینی که درۆیان بۆخوا هه‌ڵده‌به‌ست ، ڕوویان ڕه‌شه ، ئایا له‌دۆزه‌خدا شوێنێک نییه بۆ خۆبه‌زلزانان ))
ئه‌مه ئایه‌تێکه دڵ له‌به‌رده‌میدا ده‌له‌رزی ، وهناوچاو شه‌رم ده‌یگرێ .. بیخوینهرهوهو په‌نا بگره به‌خوا .
جاریکی تر بیخوینهرهوه .. وبیری لیبکهرهوه .. وبهخۆت بلێ(( تۆ هێشتا لهدنیادایت ))په‌روه‌ردگارا ڕوسپیمان بکه له‌و ڕووژهدا که ڕووخساره‌کان ڕووڕه‌ش ده‌بن و ڕوو سپی ده‌بن.
" ئه‌وه ڕۆژێکه ڕاستگۆیان به‌هۆی ئاکارهکانیانهوه سوودمه‌ند ده‌بن "
ده‌بینم ڕووخسارت ده‌گه‌شێته‌وه.. مژده‌بێ لێت ، ئه‌وه ده‌رونێکی دڵنیاییه، ئه‌کرێ ڕاستگۆیی له‌دنیادا سودت پێ نه‌گه‌یه‌نێت، زۆر به‌که‌می ئه‌وه ڕووده‌دات . به‌ڵام ئه‌وه ڕووی ئاشکرای کاره‌که‌یه ،به‌ڵام له‌رۆژی دوایدا ڕاستۆیان به‌هۆی ڕاستگۆی کاره‌کانیانه‌وه سوود مه‌ند ده‌بن..، ئه‌ی گرۆپی ڕاستگۆیانی ئیماندار رۆژێک دێت دڵنیاده‌بن لهڕاستگۆیهکهتان وه‌ک په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ :(( له‌سوره‌تی المائده ،ئایه‌تی 119))دا .. واته :(( ئه‌مه رۆژێکه ڕاستگۆیان به ڕاستیه‌که‌یان سوودمه‌ند ده‌بن. ))
" وێنای پێغه‌مبه‌رانیش پرسیاری ڕاستگۆییان لێده‌کرێت !! "
په‌وه‌ردگار ده‌فه‌رموێ : (( له‌سوره‌تی الأحزاب ،ئایه‌تی 7-8))دا
واته :(( کاتێ که په‌یمانمان وه‌رگرت له پێغه‌مبه‌ران هه‌روه‌ها له‌تۆو نوح و ئیبراهیم و مو‌سا و عیسای کوڕی مه‌ریه‌م ، وهلهههموویان په‌یمانی به‌هێزو پتهوان وه‌رگرت، بۆ ئه‌وه‌ی (خوا) پرسیار له‌ڕاستگۆیان بکات ده‌رباره‌ی ڕاستیان ))
سبحان الله ! پێغه‌مبه‌رانیش پرسیاری ڕاستگۆیان لێده‌کرێ ، ئه‌بێ چۆنبێت ئه‌گه‌ر پرسیار لهدرۆزنهکان بکرێت ، تۆ وێنای بکه. ئایا پرسیار له ڕاستگۆی تۆ یان درۆزنی تۆ ده‌کرێت؟..
په‌روه‌ردگاره ڕه‌حممان پێبکه.
" خوایه گیان ئه‌بێ حاڵی که‌سێ چۆن بێ هه‌موو ژیانی به‌درۆ گوزهراندبێ "
پێغه‌مبه‌ر (ص) له‌فه‌رموده‌یه‌کدا جه‌خت ده‌کات له‌سه‌ر شه‌فاعه‌ت .. گرۆی مرۆڤایه‌تی دوای وه‌ستانێکی درێژ خایهب له‌رۆژی قیامه‌تدا.. که‌رۆژێکی سه‌خته.. مرۆڤه‌کان په‌نجا هه‌زار ساڵ ده‌وه‌ستن به‌پێ خاوسی و به‌ڕووتی، خۆریش له‌مرۆڤه‌وه نزیک ده‌بێته‌وه ، به‌ڕاستی ڕۆژێکی ناڕه‌حه‌ته ، له‌ژێر ئه‌و ئازاره سه‌خته‌دا کافران ده‌ڵێن : په‌وه‌ردگار ڕزگارمان بکه له‌م ڕۆژه ، با بۆ دۆزه‌خیش بێت ، مرۆڤایه‌تی هه‌موویان ده‌چن بۆلای پێغه‌مبه‌ره‌کان یه‌که به‌یه‌که‌و پێیان ده‌ڵێن ، کاتێ که لێپرسینه‌وه ده‌ست پێده‌کات لای په‌روه‌ردگارت شه‌فاعه‌تمان بۆبکه ، تا له‌کۆتایدا ده‌چن بۆلای پێغه‌مبه‌ر (ص)، ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ : ((أنا لها ، أنا لها ..... )) ، له‌ژێر عه‌رشدا سوجده ده‌بات و خوای په‌روه‌ردگار بانگی ده‌کات وده‌فه‌رموێ (ئه‌ی محمد سه‌رت به‌رز بکه‌ره‌وه داوابکه بکه ده‌درێتێ و شه‌فاعه‌ت بکه گیرا ده‌بێت).
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته له‌و فه‌رموده به‌ناوبانگه‌ی شه‌فاعه‌تدا ، ئه‌وه‌یه که له‌نێوان پێغه‌مبه‌راندا ئه‌وه‌یه که‌خه‌ڵکی ده‌چن بۆلای پێشه‌وامان ئیبراهیم (علیه السلام) ، ده‌فه‌رموێ : خۆم ... خۆم ، من شیاوی ئه‌وه نیم شیاوی ئه‌وه نیم ، چونکه سێ درۆم کردووه له‌ژیانمدا (سه‌رت سوڕ نه‌مێنێ)، ئه‌و درۆیانه‌ی ئه‌و داپۆشین و شاردنه‌وه بوون بۆ پارێزگاری له حه‌ق کاتێک کهفهرموی ((له‌سوره‌تی الأنبیاء ، ئایه‌تی 63))دا.
واته (( گه‌وره‌ی بته‌کان بته‌کانی شکاندووه )).، له‌کاتێکدا خۆیشی شکاندبوی،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشه‌وامان ئیبراهیم دایناوه به‌درۆ.
سبحان الله!! ئه‌بێ حاڵی که‌سێ چۆن بێ که هه‌موو ژیانی به‌درۆ گوزهراندبێتئهوه هه‌سته‌وه‌ری ده‌رونی ئیماندارانه.. وێنای بکه ، هه‌یه هه‌زاره‌ها درۆ ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ست به‌و مه‌ترسیه ناکات که‌تێی ده‌که‌وێ . به‌ڕاستی ئیماندار گوناهه‌کانی وه‌کو کێو ده‌بینێ به‌ڵام ، دووڕوو گوناهه‌کانی وه‌کو مێش ده‌بینێت.
" ووتیان سوێند به‌خوا ئێمه به‌هیچ جۆرێک هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش دانه‌ر نه‌بوین بۆ خودا
سبحان الله !! سوورن له‌سه‌ر درۆکردن. "
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ (( له سوره‌تی الأنعام ،ئایه‌تی 23))دا
واته ((پاشان به‌هانه‌یان هیچ نه‌بوو بێجگه له‌وه‌ی که‌وتیان سوێند به‌خوا ئێمه به‌هیچ جۆرێ هاوبه‌ش دانه‌ر نه‌بوین بۆخودا)). ته‌ماشاکه درۆ ده‌گاته چ ڕاده‌یه‌ک، له‌به‌رده‌م خودا سوێند به‌خوا ده‌خۆن له‌سه‌ر درۆ.
خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ : ((سوره‌تی الأنعام ،ئایه‌تی 24))دا
واته: ((سه‌یرکه چۆن درۆ له‌دژی خۆشیان ده‌که‌ن ، وه‌لێیان ونبون ئه‌و بتانه‌ی خۆیان به‌درۆ هه‌ڵیان به‌ستبون))
ئا\ شازاده شه‌نێ .. تایبه‌ت به‌کوردژین
س\ کتێبی ڕه‌وشتی ئیمانداران
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن shazada-shane (2011-07-21 11:49:50)


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سةركةوتووبيت
خواى كةورة باداشتتت بداتةوة
و لةئيمةش خوش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh bet xwa padasht bdatawa barasty sudmand bu


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خؤش
خواى كةوره باداشتى خيرت باتةوه

له‌سه‌ر هێڵ نییه