❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شوێنه‌واری درۆکردن له‌ ڕۆژی دوایدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-21 11:43:17

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsMSIE7

شوێنه‌واری درۆکردن له‌ ڕۆژی دوایدا

شوێنه‌واری درۆکردن له‌رۆژی دوایدا

" ڕووخساریان ڕه‌ش داگیرساوه‌ .. کێبن ئه‌وانه‌ !!؟؟ "

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (( له‌سوره‌تی الزمر ،ئایه‌تی 60))دا
واته‌: (( وه‌ له‌رۆژی قیامه‌تدا ، ئه‌وانه‌ ده‌بینی که‌ درۆیان بۆخوا هه‌ڵده‌به‌ست ، ڕوویان ڕه‌شه‌ ، ئایا له‌دۆزه‌خدا شوێنێک نییه‌ بۆ خۆبه‌زلزانان ))
ئه‌مه‌ ئایه‌تێکه‌ دڵ له‌به‌رده‌میدا ده‌له‌رزی ، وه‌ناوچاو شه‌رم ده‌یگرێ .. بیخوینه‌ره‌وه‌و په‌نا بگره‌ به‌خوا .


جاریکی تر بیخوینه‌ره‌وه‌ .. وبیری لیبکه‌ره‌وه‌ .. وبه‌خۆت بلێ(( تۆ هێشتا له‌دنیادایت ))په‌روه‌ردگارا ڕوسپیمان بکه‌ له‌و ڕووژه‌دا که‌ ڕووخساره‌کان ڕووڕه‌ش ده‌بن و ڕوو سپی ده‌بن.

" ئه‌وه‌ ڕۆژێکه‌ ڕاستگۆیان به‌هۆی ئاکاره‌کانیانه‌وه‌ سوودمه‌ند ده‌بن "

ده‌بینم ڕووخسارت ده‌گه‌شێته‌وه‌.. مژده‌بێ لێت ، ئه‌وه‌ ده‌رونێکی دڵنیاییه‌، ئه‌کرێ ڕاستگۆیی له‌دنیادا سودت پێ نه‌گه‌یه‌نێت، زۆر به‌که‌می ئه‌وه‌ ڕووده‌دات . به‌ڵام ئه‌وه‌ ڕووی ئاشکرای کاره‌که‌یه‌ ،به‌ڵام له‌رۆژی دوایدا ڕاستۆیان به‌هۆی ڕاستگۆی کاره‌کانیانه‌وه‌ سوود مه‌ند ده‌بن..، ئه‌ی گرۆپی ڕاستگۆیانی ئیماندار رۆژێک دێت دڵنیاده‌بن له‌ڕاستگۆیه‌که‌تان وه‌ک په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ :(( له‌سوره‌تی المائده‌ ،ئایه‌تی 119))دا .. واته‌ :(( ئه‌مه‌ رۆژێکه‌ ڕاستگۆیان به‌ ڕاستیه‌که‌یان سوودمه‌ند ده‌بن. ))

" وێنای پێغه‌مبه‌رانیش پرسیاری ڕاستگۆییان لێده‌کرێت !! "

په‌وه‌ردگار ده‌فه‌رموێ : (( له‌سوره‌تی الأحزاب ،ئایه‌تی 7-8))دا
واته‌ :(( کاتێ که‌ په‌یمانمان وه‌رگرت له‌ پێغه‌مبه‌ران هه‌روه‌ها له‌تۆو نوح و ئیبراهیم و موسا و عیسای کوڕی مه‌ریه‌م ، وه‌له‌هه‌موویان په‌یمانی به‌هێزو پته‌وان وه‌رگرت، بۆ ئه‌وه‌ی (خوا) پرسیار له‌ڕاستگۆیان بکات ده‌رباره‌ی ڕاستیان ))

سبحان الله‌ ! پێغه‌مبه‌رانیش پرسیاری ڕاستگۆیان لێده‌کرێ ، ئه‌بێ چۆنبێت ئه‌گه‌ر پرسیار له‌درۆزنه‌کان بکرێت ، تۆ وێنای بکه‌. ئایا پرسیار له‌ ڕاستگۆی تۆ یان درۆزنی تۆ ده‌کرێت؟..
په‌روه‌ردگاره‌ ڕه‌حممان پێبکه‌.



" خوایه‌ گیان ئه‌بێ حاڵی که‌سێ چۆن بێ هه‌موو ژیانی به‌درۆ گوزه‌راندبێ "

پێغه‌مبه‌ر (ص) له‌فه‌رموده‌یه‌کدا جه‌خت ده‌کات له‌سه‌ر شه‌فاعه‌ت .. گرۆی مرۆڤایه‌تی دوای وه‌ستانێکی درێژ خایه‌ب له‌رۆژی قیامه‌تدا.. که‌رۆژێکی سه‌خته‌.. مرۆڤه‌کان په‌نجا هه‌زار ساڵ ده‌وه‌ستن به‌پێ خاوسی و به‌ڕووتی، خۆریش له‌مرۆڤه‌وه‌ نزیک ده‌بێته‌وه‌ ، به‌ڕاستی ڕۆژێکی ناڕه‌حه‌ته‌ ، له‌ژێر ئه‌و ئازاره‌ سه‌خته‌دا کافران ده‌ڵێن : په‌وه‌ردگار ڕزگارمان بکه‌ له‌م ڕۆژه‌ ، با بۆ دۆزه‌خیش بێت ، مرۆڤایه‌تی هه‌موویان ده‌چن بۆلای پێغه‌مبه‌ره‌کان یه‌که‌ به‌یه‌که‌و پێیان ده‌ڵێن ، کاتێ که‌ لێپرسینه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات لای په‌روه‌ردگارت شه‌فاعه‌تمان بۆبکه‌ ، تا له‌کۆتایدا ده‌چن بۆلای پێغه‌مبه‌ر (ص)، ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ : ((أنا لها ، أنا لها ..... )) ، له‌ژێر عه‌رشدا سوجده‌ ده‌بات و خوای په‌روه‌ردگار بانگی ده‌کات وده‌فه‌رموێ (ئه‌ی محمد سه‌رت به‌رز بکه‌ره‌وه‌ داوابکه‌ بکه‌ ده‌درێتێ و شه‌فاعه‌ت بکه‌ گیرا ده‌بێت).
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌ له‌و فه‌رموده‌ به‌ناوبانگه‌ی شه‌فاعه‌تدا ، ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌نێوان پێغه‌مبه‌راندا ئه‌وه‌یه‌ که‌خه‌ڵکی ده‌چن بۆلای پێشه‌وامان ئیبراهیم (علیه‌ السلام) ، ده‌فه‌رموێ : خۆم ... خۆم ، من شیاوی ئه‌وه‌ نیم شیاوی ئه‌وه‌ نیم ، چونکه‌ سێ درۆم کردووه‌ له‌ژیانمدا (سه‌رت سوڕ نه‌مێنێ)، ئه‌و درۆیانه‌ی ئه‌و داپۆشین و شاردنه‌وه‌ بوون بۆ پارێزگاری له‌ حه‌ق کاتێک که‌فه‌رموی ((له‌سوره‌تی الأنبیاء ، ئایه‌تی 63))دا.
واته‌ (( گه‌وره‌ی بته‌کان بته‌کانی شکاندووه‌ )).، له‌کاتێکدا خۆیشی شکاندبوی،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشه‌وامان ئیبراهیم دایناوه‌ به‌درۆ.


سبحان الله‌!! ئه‌بێ حاڵی که‌سێ چۆن بێ که‌ هه‌موو ژیانی به‌درۆ گوزه‌راندبێتئه‌وه‌ هه‌سته‌وه‌ری ده‌رونی ئیماندارانه‌.. وێنای بکه‌ ، هه‌یه‌ هه‌زاره‌ها درۆ ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ست به‌و مه‌ترسیه‌ ناکات که‌تێی ده‌که‌وێ . به‌ڕاستی ئیماندار گوناهه‌کانی وه‌کو کێو ده‌بینێ به‌ڵام ، دووڕوو گوناهه‌کانی وه‌کو مێش ده‌بینێت.

" ووتیان سوێند به‌خوا ئێمه‌ به‌هیچ جۆرێک هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش دانه‌ر نه‌بوین بۆ خودا
سبحان الله‌ !! سوورن له‌سه‌ر درۆکردن.
"

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ (( له‌ سوره‌تی الأنعام ،ئایه‌تی 23))دا
واته‌ ((پاشان به‌هانه‌یان هیچ نه‌بوو بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌وتیان سوێند به‌خوا ئێمه‌ به‌هیچ جۆرێ هاوبه‌ش دانه‌ر نه‌بوین بۆخودا)). ته‌ماشاکه‌ درۆ ده‌گاته‌ چ ڕاده‌یه‌ک، له‌به‌رده‌م خودا سوێند به‌خوا ده‌خۆن له‌سه‌ر درۆ.
خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ : ((سوره‌تی الأنعام ،ئایه‌تی 24))دا
واته‌: ((سه‌یرکه‌ چۆن درۆ له‌دژی خۆشیان ده‌که‌ن ، وه‌لێیان ونبون ئه‌و بتانه‌ی خۆیان به‌درۆ هه‌ڵیان به‌ستبون))


ئا\ شازاده‌ شه‌نێ .. تایبه‌ت به‌کوردژین
س\ کتێبی ڕه‌وشتی ئیمانداران

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن shazada-shane (2011-07-21 11:49:50)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-21 11:44:33

ديمة
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-05
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsXPSafari

Re: شوێنه‌واری درۆکردن له‌ ڕۆژی دوایدا

سةركةوتووبيت
خواى كةورة باداشتتت بداتةوة
و لةئيمةش خوش بيت

Kurdzhin
ئە زانی بۆ دنیای شعرم هه‌ر پایزه‌و هه‌ر خه‌زانه‌
من ته‌نها  پایز شک ئە به‌م پایز بۆ من نیشتیمانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-21 12:04:01

Sweet Girl
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Turkya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1172
WindowsFirefox

Re: شوێنه‌واری درۆکردن له‌ ڕۆژی دوایدا

dastt xosh bet xwa padasht bdatawa barasty sudmand bu

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9f3875d592.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-21 12:17:12

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: شوێنه‌واری درۆکردن له‌ ڕۆژی دوایدا

دةست خؤش
خواى كةوره باداشتى خيرت باتةوه

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net