❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مژده‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ شه‌كره‌یان هه‌یه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-15 20:08:16

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

مژده‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ شه‌كره‌یان هه‌یه‌

مژده‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ شه‌كره‌یان هه‌یه‌ ‌

پزیشكێكی‌ میسری‌ له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی خۆیدا مژده‌ ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌یان هه‌یه‌
بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌جیاتی‌ ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی‌ وه‌ریده‌گرن، گه‌ڵای‌ توتڕك به‌كاربهێنن.

دكتۆر سه‌عید شه‌له‌بی‌، مامۆستای‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس و جگه‌ر و سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ پزیشكی‌ ته‌واوكاری‌ له‌ سه‌نته‌ری‌ نه‌ته‌وه‌یی توێژینه‌وه‌ی‌ میسر
گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ده‌كرێت له‌جیاتی‌ حه‌ب، گه‌ڵای‌ توتڕك بۆ دابه‌زینی‌ رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌ خوێندا به‌كاربهێنرێت.


نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نانه‌ی‌ كاتێك تووشی‌ مرۆڤ ده‌بێت ناچاری‌ ده‌كات به‌رده‌وام چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت
كه‌ خۆی‌ له‌ حه‌ب و ده‌رزی‌ ئه‌نسۆلیندا ده‌بینێته‌وه‌.

دكتۆر سه‌عید له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ ته‌مه‌نێكی‌ زۆردا تووشی‌ شه‌كره‌ ده‌بن ده‌توانن گه‌ڵای‌ توتڕك وه‌ك حه‌ب به‌كاربهێنن".


ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ پشت به‌ ئه‌نسۆلین ده‌به‌ستن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ناكرێت وه‌ك چاره‌سه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و گه‌ڵایه‌ به‌كاربهێنن،
به‌ڵام ده‌توانن وه‌ك هۆكارێكی‌ یاریده‌ده‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بڕی‌ ئه‌و ئه‌نسۆلینه‌ی‌ وه‌ریده‌گرن به‌كاری‌ بهێنن.

به‌ وته‌ی‌ ئه‌م پزیشكه‌ میسرییه‌، گه‌ڵای توتڕك جێگه‌ی‌ ئه‌نسۆلین ناگرێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌كرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بڕی‌ ئه‌و ئه‌نسۆلینه‌ی‌ نه‌خۆش وه‌ریده‌گرێت به‌كاربهرێنرێت
به‌جۆرێك كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ شه‌كره‌یان هه‌یه‌، ده‌توانن به‌یانیان بڕی‌ ئه‌نسۆلینی‌ پێویست وه‌ربگرن و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی‌ ئێواره‌یان بگۆڕن به‌ خواردنی‌ گه‌ڵای‌ توتڕك.


گه‌ڵای‌ توتڕك ئێستا نه‌بووه‌ته‌ شمه‌كێك كه‌ بازرگانی‌ پێوه‌بكرێت بۆیه‌ به‌ ئاسانی‌ ده‌ست هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌وێت و ده‌كرێت به‌ وشكی‌ و به‌ سه‌وزیش به‌كاربهێنرێت،
به‌ڵام باشتروایه‌ به‌ سه‌وزی‌ به‌كاربهێنرێت و له‌و كاتانه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌لاجه‌دا هه‌ڵبگیرێت
و له‌ كاتی‌ پێویستدا به‌كاربهێنرێت و گه‌ڵایه‌ك یان دووانی‌ له‌ت ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ كوپێكه‌وه‌ و
دواتر ئاوی‌ گه‌رمی‌ تێده‌كرێت و جێده‌هێڵرێت تا سارد ده‌بێته‌وه‌ و به‌پێی‌ رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌ خوێندا رۆژانه‌ كوپێك تا سێ‌ كوپی‌ لێده‌خورێته‌وه‌.

گه‌ڵای‌ توتڕك هیچ زیانێكی‌ نییه‌ و له‌ 100 ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ وه‌ك چاره‌سه‌رێكی‌ میللی‌ به‌كارده‌هێنرێت و
زۆركه‌س بۆ دابه‌زینی‌ رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌ خوێنیاندا به‌كاریان هێناوه‌.


سةرجاوه : باخى دلان

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-16 08:18:05

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: مژده‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ شه‌كره‌یان هه‌یه‌

ده‌ست خۆش هولیا گیان بۆ ئه‌و زانیاریه‌
زۆر به‌سوده‌ دوباره‌ ده‌ست خۆش

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-16 14:15:05

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: مژده‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ شه‌كره‌یان هه‌یه‌

زؤر سوباس رؤشنا كيان
دةستى تؤش خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net